هه‌ر هێز و پارت و لا‌یه‌نێك و تاکێك له پارله‌مانی داهاتویی ئێراقدا به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی نه‌پارێزێت، له مێژوودا به خاین و ڕووڕه‌ش ناوی تۆمار ده‌کرێت و ده‌که‌وێته زبڵدانیی مێژووه‌وه… کوردستان نێت.
کوردستان نێت به‌شێکی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردن ته‌رخان ده‌کات
وه‌ك هه‌وڵێك بۆ دیاریکردنی که‌سایه‌تی کاندیده‌کان و هه‌ڵوێست و دیدی ئه‌م ساته‌یان بۆ بارودۆخی سیاسی، کوردستان نێت له ئێستاوه بیست پرسیار ئاڕاسته‌ی
چه‌ند کاندیدێك ده‌کات له چه‌ند ڕێکخراوێکی جیاوازدا. وه‌ڵامی ئه‌و کاندیدانه بڵاوده‌کرێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خانه‌یه‌كی وتوێژ ده‌خرێته کار.
