

مه‌به‌ستم نییه به‌مێژووی دێرینی نه‌ته‌وه‌ی كوردا بچمه خواری بۆئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنین كه‌ئێمه‌ی كورد زمان وخاك و كلتورمان جیاوازه له‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌ته‌وه جۆراو جۆره‌كانی جیهان، ته‌نها ئه‌وه‌ی جێگای باسی منه ئه‌وه‌یه كه‌زۆرێك له‌سه‌ركرده سیاسیه‌كانی كورد زۆرله‌عاره‌ب، تووندتربیرله یه‌ك پارچه‌كی خاكی عێراق ده‌كه‌نه‌وه، چه‌دین پێك هاته ی ترهه‌یه به ڵام وه‌ك كورد سه‌رگه‌رمی به‌هێز كردنی حكومه‌تی عێراقی نین، له‌دوای روخانی رژێمی به‌عس كورد وه‌ك كاره‌كته‌رێكی به‌ئه‌زموون كه‌وته باش كردن و به‌هێز كردنی سوپاشپرزه‌كه‌ی عێراق، له‌وه‌ڵامی ئه‌و چاكه‌یه‌ی كورد، مالیكی به‌به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه فیرقه‌ی 12ی له‌كه‌ركوك جێگیركردو سوپایه‌كی شه‌ركه‌ری ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی خانه‌قین وقه‌ره‌ته‌په‌كرد، گه‌رهاتباو كورد سوربایه له‌سه‌رمانه‌وه‌ی له‌وناوچانه و ته‌نه‌زولی نه‌كردبایه ئه‌وه پێشبینی ده‌كرا شه‌رێكی گه‌وره‌و خوێناوی روی بدابایه، ئێمه ی كورد هه‌موو بنه‌ما گرنگه‌كانی ده‌وڵه‌تی كوردیمان هه‌یه، ، خاك، زمان، كلتور، فه‌رهه‌نگ، له‌مێژووی دێریندا خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت بووین كه‌واته ده‌كرێت بڵێین هاوكێشه‌یه‌كی گونجاو یاخود زه‌مینه رێگای نه‌داوه كورد تاكو ئێستا سی پارچه‌و نیووی له‌ده‌ست داگیركه‌راندابێت و نه‌ی توانیبێت رزگاریان بكات، ئه‌گه‌ركه‌مێك به‌وردتر قسه‌له‌سه‌رئه‌وه بكه‌ین زه‌مینه كه‌ی و چۆن ده‌ره‌خسێت ئه‌وه په‌یوه‌سته به‌وشیاری هه‌رگه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك و چۆنیه‌تی رێبه‌رایه‌تی كردنی ئه‌وگه‌له ئه‌گینا دوژمنان نه‌ك هه‌لت بۆناره‌خسێنن به‌ڵكو پێش له‌هه‌رهه‌ولێك ده‌گرن كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندیان نه‌بێت بێگومان گه‌شه‌كردن و ده‌مه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردیش قه‌تاو قه‌ت له‌به‌رژه‌وه‌ندیان نابێت كه‌واته ده‌بێت سه ركێشی زیراكانه‌و ته‌حدای هه‌موو ئه‌وانه بكه‌ین كه‌پێش له سه‌ربه‌خۆیمان ده‌گرن، پێك هێنانی حكومه‌تی ئیسرائیل و به‌سه‌ربه‌خۆی كۆسۆڤ و ته‌یموری شه‌رقی و چه‌ندان شوێنی تر زه‌مینه‌یان هیچ له‌كورد باشترنه‌بووه به‌ڵكو ئه‌وانیش له‌ناو ده‌ریایه‌ك خوێن و رژێمه دكتاتۆریه‌كاندا سه‌ربه‌خۆی خۆیان راگه‌یاندووه، كوردی باشور قه‌ت له‌ئێستا باشترزه‌مینه‌ی له‌ه‌ست نابێت گه‌رئه‌و فرسه‌ته مێژوویه له‌ده‌ست بچێت له‌وانه‌یه به‌چه‌ندین ده‌یه‌ی دیكه نه‌توانرێت هه‌رباس له‌سه‌ربه‌خۆی بكه‌ین، چوونكه گه‌رانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌بری پێگه‌ی كوردبه‌هێز بكات به پێچه‌وانه‌وه پێگه‌ی عاره‌ب به‌گشتی به‌هێزترده‌كات له‌لایه‌كی تره‌وه ئێران ئازادانه تر دێته گۆره‌پانه‌كه‌وه وه رۆژ به‌رۆژ سوپای عێراقی به‌هێز ترده‌بێت، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هاوكێشانه‌دا خه‌ریكه سه‌نگ و گرنگی ده‌ستوور له‌ده‌ست بچێت كه‌كورد پێی وابێت مادام له‌ده‌ستووردا به‌شێك له‌مافه‌كانمان دانی پیانراوه ئه‌وه كه‌س ناتوانرێت لێی ده‌ربچێت به‌ڵام پێم وابێت عاقڵیه‌تی سه‌ركرده‌سیاسیه‌كانی عێراقی هیچ ئه‌همیه‌ت بۆده‌ستووردانانێن ته‌نهائه‌وكاته ده‌یخه‌نه به‌رزومی چاویان ئه‌گه‌رتووشی قه‌یران َببن بۆخۆده‌رباز كردن په‌نا بۆده‌ستوورده‌به‌ن،
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
