
ده‌گێڕنه‌وه رۆژێك رۆژان فه‌یله‌سوفی یۆنانی ئه‌رستۆ تالیس به شه‌قامه‌كانی ئه‌سینا ده‌سوڕایه‌وه و چرایه‌كی به‌ده‌سته‌وه گرتبوو" ئیتر خه‌ڵك ئه‌وه‌ی به‌لایدا تێده‌په‌ڕی به شێت و خهڵهفاویان له قه‌ڵه‌م ده‌دا" یه‌كێ له قوتابیه‌كانی تووشی دێت و لێی ده‌پرسێت: مامۆستا به‌و رۆژی رووناكه ئه‌و چرایه چییه به ده‌ستته‌وه.. ؟ ئه‌رستۆش ده‌ڵێت: به‌دوای مرۆڤه‌كاندا ده‌گه‌ڕێم.. !! قوتابیه‌كه‌ش ده‌پرسێته‌وه: ئه‌ی ئه‌وه نییه شار تژی مرۆڤه.. ؟ ئه‌رستۆش ده‌ڵێت: ئه‌مانه ته‌نها به رووكار مرۆڤن" من به‌دوای مرۆڤی راسته‌قینه‌دا ده‌گه‌ڕێم.. !!
له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌شدا وا خه‌ریكه رۆشنبیران و نووسه‌ران و كوردبوون نامێنن و هه‌موو ده‌بن به كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیا و ئۆفیس و به‌رژه‌وه‌ندی و گیرفان و پاره و حزبایه‌تی ته‌سك" مردووترین و ساردوسڕترین شه‌قام شه‌قامی كوردییه" له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه‌سێك رهخنهیهكمان لێ ده‌گرێت یاخود مه‌ترسیه‌ك دێته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تمان ئاماده‌ین هه‌موو ماڵپه‌ڕ و میدیاكان پڕبكه‌ینه‌وه" به‌ڵام بۆ پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی ئاماده‌نین دوو دێڕ بنووسین" ئه‌و رۆژه‌ی (پڕۆژه‌ی هه‌فته‌ی سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان) مان راگه‌یاند له ماوه‌ی دوو شه‌ودا به هه‌زاران ئیمێلمان نارد بۆ سه‌رجه‌م نووسه‌ر و رۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌دار و هونه‌رمه‌ند و سه‌نته‌ری رۆشنبیری و كۆمه‌ڵه و گروپ و حیزب و رێكخراو و... هتد" له‌پێناو ئه‌و په‌یامه‌ی كه هه‌ر رۆژ مانشێتی مالپه‌ڕی (كوردستان نێت) ه" به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه وه‌ك ئه‌رستۆ گووته‌نی به چراش كه‌سمان نه‌دۆزیه‌وه هاوده‌نگ و هاو هه‌ڵوێستمان بێت ته‌نها ئه‌و 54 به‌ڕێزه‌ی كه له كامپینهكه ناویان هاتووه له‌گه‌ل چه‌ند به‌ڕێزی تر كه له‌ڕێگه‌ی مۆبایله‌وه په‌یوه‌ندیان پێوه كردووین" تۆ بڵێیت له‌و هه‌موو نووسه‌ر و رۆشنبیر و ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه ئه‌و په‌یامه‌مان بۆیان ناردووه هه‌ستی مرۆڤایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی و ئایینی و حیزبی و فیكریان نهجوڵابێ بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موو لایه‌كمان هه‌وڵێكمان بدابایه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردی به‌ئاگا بێنین و شه‌قامی كوردی بوروژێنین" تۆ بڵێیت له هه‌موو ئه‌و رۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌دار و نووسه‌ر و رێكخراو و كۆمه‌له و حیزب و گروپانه هه‌ر ته‌نها 54 كه‌س خوازیاری سه‌ربه‌خۆیی بن بۆ كوردستان و ئه‌وانی تر نه‌وێرن خۆ له قه‌ره‌ی شته بڤه‌كان بده‌ن و سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان ره‌ت بكه‌نه‌وه (رادیۆی ده‌نگی كوردستان كه هی پارتییه و ته‌له‌فزیۆنی كوردستان كه هی یه‌كێتییه) ئه‌و په‌یامه‌یان بڵاوكرده‌وه چونكه وه‌ك ئاماژه‌م پێیدا بۆ هه‌موو شوێنێكمان ناردبوو ته‌نانه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و ئۆپۆزۆسیۆن و پارته ئیسلامی و عه‌لمانیه‌كان و سه‌رجه‌م پارته‌كانمان ناردبوو به په‌ژاك و په‌كه‌كه و حزبی دیموكراتیشه‌وه" ئیتر نازانم ئه‌و هه‌موو لاف لێدانه‌ی ئه‌و به‌ناو نووسه‌ر و رۆشنبیرانه بۆ كوردایه‌تی چ واتایه‌كی ده‌بێت" نازانم ئه‌و هه‌موو حیزبه بچووك و زلانه ئه‌گه‌ر له وه‌ها په‌یامێك هه‌ڵوێستیان نه‌بێت ئه‌ی كه‌ی هه‌ڵوێستی جوامێرانه و كوردانه‌یان ده‌بێت.. ؟ ئه‌و هه‌موو سه‌نته‌ر و رێكخراو و گروپانه‌ی كه حكومه‌ت داده‌دۆشن به‌ناوی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریه‌وه له كوێ خه‌وتوون و چۆن روناكی چرای په‌یامی سه‌ربه‌خۆیی نابینن و بێ هه‌ڵوێستی ده‌نوێنن بۆ ئه‌وه‌ی میزانیهكهیان له حكومه‌ته‌وه نه‌بڕێت و كڵاوی خۆیان ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی شنه‌بای هه‌ڵوێست نه‌یبات.. ؟!! هه‌مان په‌یاممان بۆ سه‌رجه‌م رۆژنامه و گۆڤار و ماڵپه‌ڕه‌كان نارد" دیسانه‌وه به‌داخه‌وه ته‌نها چه‌ندێكیان هه‌ڵوێستیان هه‌بوو كه له ژماره‌ی په‌نجه‌كانی ده‌ست تێپه‌ڕ ناكات" لێره‌وه ده‌پرسم: ئایا ئێمه ته‌نها بۆ شه‌ڕی یه‌كتر كوردین.. ؟ ئایا ئێمه ته‌نها نووسه‌ری رهخنهگرتنین له یه‌كتر.. ؟ ئایا ئێمه ته‌نها له‌وه جوامێر و ئازا و بهههڵویستین سه‌نگه‌ری نووسین و ناوزڕاندن و سووككردنی یه‌كتر و تۆمه‌ت بۆیه‌كتر هه‌ڵبه‌ستین له‌یه‌كتری بگرین.. ؟ ئایا میدیای كوردی ته‌نها كاری ئه‌وه‌یه وێنه‌ی نیوهڕوت له په‌ڕی یه‌كه‌می رۆژنامه و گۆڤاره‌كه‌ی بدات بۆ پڕفرۆشی.. ؟ ئایا میدیای كوردی ته‌نها بۆ ئه‌وه ئازایه هه‌واڵی بێ بنه‌ما بكاته مانشێتی رۆژنامه و گۆڤار و ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی پڕ خوێنهرتربێت.. ؟ ئایا رۆشنبیرانی ئێمه ته‌نها بۆ ناو و ناوبانگ رۆشنبیرن.. ؟ ئایا نووسه‌رانی ئێمه تاكه پرۆژه‌یان پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه بالاكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌بێت بێ ده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست بن.. ؟ ئایا نووسه‌رانی ئێمه له حزبه‌كانه‌وه رێنمایی ده‌كرێن و خودان هه‌ڵوێستی سه‌ربه‌خۆی خۆیان نین بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌ها په‌یامێك بێ هه‌ڵوێست نه‌مێنن.. ؟ ئێمه له بری بهدهنگهوههاتنمان له‌سه‌ر تۆپبارانه‌كانی ئێران و توركیا رێكلام بۆ كاڵا و پێشه‌نگای ئێرانی و توركی ده‌كه‌ین.. ! له بری سه‌رجه‌م مه‌ترسیه هه‌نوكه‌ییه‌كانی سه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان له جۆری ماكیاژ و گه‌شتی ئه‌وروپا و كێشه شه‌خسیه‌كان و ته‌كه‌تولاتی نێو حیزبه‌كانه‌وه ده‌دوێین.. !! گه‌ر وابێ ئێمه ته‌نها میلله‌تێكین له دونیا رۆشنبیر و نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دارمان نییه.. !!! بۆیه داواكارین ئه‌وه‌ی له نووسه‌ر و رۆشنبیر و سیاسه‌تمه‌دارێكی به ناوهڕۆك ده‌گه‌ڕێت با چرایه‌ك به‌ده‌سته‌وه بگرێت به‌ڵكو چه‌ند هه‌ڵوێستێكی زیندووی راسته‌قینه په‌یدا ده‌كات تا به‌ده‌نگ بێت بۆ پرسی چاره‌نووسسازی نه‌ته‌وه‌كه‌ی.. !!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
