
ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی ئامار و سه‌رژمێری بۆ عـێراق به‌بێ فـروفـێل ده‌ستكه‌وتێكی زۆر گرنگه و له به‌رژه‌وه‌ندی كوردایه چونكه ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی كورد له عێراقدا ده‌رده‌خات و بڕگه‌یه‌ك له بڕگه‌كانی ماده‌ی ١٤٠ زیندوو ده‌كاته‌وه...
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ئه‌و سه‌رژمێریانه بده‌ین كه له ساڵی ١٩٢٠وه تا ئه‌مڕۆ بۆ دانیشتوانی عـێراق ئه‌نجام دراون ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و پڕۆسه سه‌رژمێریانه ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌بدا بوونه و ژماره‌ی دانیشتوانی كوردی به‌ڕاستی تێدا دیاری نه‌كراوه له عـێراقی كۆندا.
ئه‌گه‌ر بێت‌و هاوڕێك له سه‌رژمێریه‌كانی قـۆناغی ساڵانی ڕابردوو بده‌ینه‌وه ئه‌وا بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێت كه چه‌ند فـێڵ و ساخته‌كاری وسته‌م دژ به‌كوردی دانیشتوی شاره به پیت‌و و پڕ خێره‌كانی كوردستان ئه‌نجامدراوه بۆ شێواندنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌و شارانه‌دا له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی ڕژێمه ده‌سته‌ڵاتداره‌كانی عه‌ره‌بدا.
هه‌ر یه‌ك له‌و سه‌رژمێریانه‌ی كه ئه‌نجامدراون جۆرێك ساخته‌كاری و زۆڵمی به‌زه‌قی پێوه دیاره جا ئیتر چی به‌بیانوی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی گونده كوردنشینه‌كان كه‌وتونه‌ته ناوچه شاخاوێكانه‌وه‌و ڕێگاوبانیان پێنه‌گه‌یشتووه یاخود نائارام بوونه‌و تیمه‌كانی سه‌رژمێری نه‌یان توانیوه بگه‌نه ئه‌و ناوچانه بۆ ناونوسكردنی دانیشتوانه‌كه‌ی و زۆر جاریش به‌شێكی زۆر له دانیشتوانی شاره كوردیه‌كانی وه‌كو كه‌ركوك وموسل و شه‌نگاروخانه‌قین و مه‌نده‌لی له ڕۆژی ناو نوسكردنیاندا په‌راوێز كراون به‌چه‌ندین به‌هانه‌ی نا به‌جێ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی كوردی ئه‌م شارانه به‌رانبه‌ر به‌ژماره‌ی عه‌ره‌ب.
بۆیه له‌سه‌ر هه‌موو تاكێكی كورد له هه‌ر بستێكی كوردساتانی باشوردا پێویسته هه‌ر له ئێستاوه تا ڕۆژی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری و ناو نوسكردن به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌كه‌دا بكات، واته له‌كاتی یاداشتكردنی ناوی كه‌سایه‌تی و نازناو و ڕه‌گه‌زو خێڵ و شه‌قام و پرد‌و قوتابخانه‌و مزگه‌وت و گه‌ڕه‌ك و گوند‌و شارۆچكه‌و شاردا ناوه‌كان هه‌مووی به‌پیتی كوردی یاداشت بكرێن و نه‌هێڵن پاشكۆی وه‌كو( لی ) بخرێته سه‌ر كۆتایی ناوی گوند و شارۆچكه‌كانمانه‌وه تاكو مۆركی توركمانیان به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێندرێت چونكه له‌مباره‌یه‌وه به‌ڵگه‌ی زۆرم له به‌رده‌ستدایه كه پێشتر توركمانه‌كانی شاری كه‌ركوك به‌م كاره ناڕه‌وایه هه‌ستاون دژ به كورده نه‌خوێنده‌واره‌كانی گوند‌و شارۆچكه‌كان له ڕابردوودا.
بۆیه ڕوودانی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له‌م پڕۆسه‌ی سه‌رژمێریه ئه‌نجامی نێگاتیڤی لێده‌كه‌وێته‌وه له داهاتوودا و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌ی كوردا نابێت.
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا هه‌واڵێكی سه‌یروسه‌مه‌ره‌م بیست له كه‌ناڵی (كورد سات تی ڤی) یه‌وه كه گوایه هه‌ر فۆرمێكی سه‌رژمێری بۆ خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك ( ٧٢ ) هه‌فـتاودوو پرسیار له خۆ ده‌گرێت بۆ سه‌لماندن وپشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی كه خۆیان به دانیشتووی شاره‌كه ده‌زانن.
لێره‌دا ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌هۆشیاریه‌وه ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كانی ئه‌م فۆرمه شێبكه‌ینه‌وه ئه‌وا پرسیارێك سه‌رهه‌ڵده‌دات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هۆی جیاوازی ئه‌و فۆرمه‌ی كه بۆ كه‌ركوك دانراوه چیه‌و بۆچیه؟ به‌رانبه‌ر به‌و فۆرمه‌ی كه بۆ ١٧ پارێزگاكه‌ی تردا دانراوه.
خۆ ئاشكرایه ئه‌م ٧٢ پرسیارانه ته‌نهاو ته‌نها ڕووبه‌ڕووی كوردی شاری كه‌ركوك ده‌كرێته‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورد و بچوك كردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی كوردی شاره‌كه چونكه عه‌ره‌به ڕه‌سه‌نه‌كانی شاری كه‌ركوك هه‌موو ناسراوون له‌لایه‌ن خه‌ڵكی شاره‌كه‌وه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا عه‌ره‌به( ١٠)هه‌زارێكانیش كه له خوارووی عێراقه‌وه هێنراون و نیشته‌جێ كراون له كه‌ركوكدا هه‌ر ناسراون و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه توركمانه‌كانه كه لێره‌دا مه‌سه‌له‌یه‌كی كوردی هه‌یه ئه‌مڕۆ له سه‌ریان په‌یڕه‌و ده‌كرێت چونكه توركمانه‌كان (وه‌كو كه‌ری دێزه‌ن، حه‌زیان له تۆپینی خۆیان و زه‌ره‌ری خاوه‌نیانه ).
ئێمه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه به‌چاكی ده‌زانین توركمانه‌كان هیج كاتێك دۆستی كورد نه‌بوونه‌و خۆشیان به كوردا نه‌هاتووه و ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ر له كورد بكه‌وێت به‌لایانه‌وه گرنگ نیه ئه‌گه‌رهه‌موو شتێك له ده‌ست بده‌ن.
وه‌له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و زۆڵه كورده‌ی چه‌ند ووشه‌یه‌ك توركمانی فـێر بووه و نیشته‌جێی گه‌ڕه‌كه توركمانێكانه به‌بێ یه‌ك و دوو له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاته‌وه به‌توركمان ناونوس ده‌كرێت بۆ به‌رهه‌ڵستكردنی كورد‌و مافه ڕه‌واكانی .
بۆیه پێویسته له‌سه‌ر پسپۆرانی كورد له‌م بواره‌دا به‌ووردی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ یه‌ك به‌یه‌كی پرسیاره‌كانی ناو ئه‌م فۆرمه‌دا بكه‌ن و هه‌روه‌ها ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و میدیا وپارته سیاسیه‌كان و ڕێكخراوه كوردیه‌كان ڕۆڵێكی كوردانه ببینن له هۆشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی له‌م بواره‌دا و نه‌هێڵن ئه‌م ئامانجه گڵاوه‌ی دووژمنه‌كانمان سه‌ربگرێت.
ئه‌گه‌رنا پاش ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كه كار له كار ده‌ترازێ و هێچمان پێناكرێت و زیانێكی گه‌وره‌مان پێده‌كه‌وێت له‌شاری كه‌ركوكدا و ناسنامه‌ی كورد بوونی ئه‌مشاره ئه‌دۆرێنین.
نجم ا‌لدین احمد شوان
٢١/٨/٢٠١٠
