
کۆڵۆنیالیزم بریتیه له پرۆسێسێکی گه‌وره‌ی سیاسی و سه‌ربازی وئابووری و کولتووری، که‌له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تێکی به‌هێزه‌وه له‌دژی ده‌وڵه‌تێک یان نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ هێز ئه‌نجام ده‌درێت1. وه‌لێ به‌داخه‌وه هێشتا لای ئێمه که‌باسی کۆلۆنیالیزم یان داگیرکه‌ر ده‌که‌ین، ته‌نها لایه‌نه سه‌ربازیه‌که‌ی ده‌بینین. گه‌ر سه‌یری مێژووی ده‌وڵه‌ته کۆلۆنیالیزمه‌کانی جیهان بکه‌ین (ئینگلته‌را، فه‌رنسا، هۆلاند، ئیسپانیا، ، ئه‌مه‌ریکا)، ده‌بینین ئه‌م ده‌وڵه‌تانه کاتێک به‌شێکی زۆری ناوچه‌کانی جیهانیان داگیرکرد، بێجگه له‌ڕێگای سه‌ربازی، چه‌ندین ڕێگای تریان گرته به‌ر بۆ داگیرکردنی وڵاتان، له‌وانه (ئابووری، له‌ڕێگای کۆمپانیاکانه‌وه. کولتووری، له‌ڕێگای مسیۆنێره ئایینیه‌کانه‌وه. سیخووری) . دیاره گه‌لی کورد به‌تێکڕای مێژووی، به‌شی هه‌رداگیرکردن بووه له‌لایه‌ن هێزه‌عه‌ره‌بی و فارسی و توورکه‌کان. هه‌تاوه‌کوو ئه‌مڕۆش به‌شێکی زۆری خاکه‌که‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌وه داگیرکراوه. ئه‌م به‌شه‌ی که نیمچه سه‌ربه‌خۆیه‌کی هه‌یه، ئه‌میش به‌پێی نه‌خشه‌یه‌کی توورکی و رۆژئاوایی، نیازی داگیرکردنی هه‌یه. دیاره مه‌سه‌له‌ی داگیرکردنی کوردستان له‌لایه‌ن توورکیا‌وه، له‌پاش ڕاپه‌رینه‌وه هه‌بووه. کاتێک له‌جه‌نگی عێراق و کوێتدا، ئه‌مه‌ریکا هانی کوردی دا بۆ شۆڕشکردن له‌دژی رژێمی به‌عس، دواییش کوردیان ده‌سخه‌رۆکردوو هانی سه‌دامیان دا که ڕاپه‌ڕینی کورد سه‌رکووت بکات. لێ کۆڕه‌و، ئه‌مه‌ریکاو جیهانی ئیحراج کرد، ئه‌وه‌بوو ناوچه‌ی ئامن بۆ کورد دانرا. دیاره مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م سیاسه‌ته‌ش، له‌به‌رخاتری کورد نه‌بوو، به‌ڵکه له‌به‌ر خاتری توورکیا بوو، چونکه نه‌یانده‌ویست ئه‌و هه‌موو کورده‌ی عێراق ڕوو له توورکیا بکات و پاشانیش کورده‌کانی ئه‌و وڵاته بۆ شۆرش و ڕاپه‌ڕین ببوژێنێته‌وه. له‌لایه‌کی تریشه‌وه ئه‌م ناوچه ئامنه، وه‌کوو که‌مپێکی گه‌وره وابوو بۆ کورد بۆئه‌وه‌ی نه‌چنه توورکیا‌وه. له‌پاش ڕاپه‌ڕینیش ئه‌وه‌بوو شه‌ڕێکی ناوخۆ له‌نێوان دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌وه هه‌ڵگیرسا، له‌لایه‌کی تریشه‌وه هه‌ردوولا ئاماده‌بوون پێش له‌شکری توورک بکه‌ون بۆ لێدانی په‌که‌که. ئیتر ئه‌م بێ هێزیه‌ی کورد، پێویستی به‌داگیرکردن نه‌ده‌کرد. لێ پاش داگیرکردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه، زۆربوونی ڕۆڵی کورد له‌سیاسه‌تی عێراق و باشبوونی باری ئابووری و سیاسی کوردستان، جارێکی تر مه‌سه‌له‌ی داگیرکردنی کوردستانی هێنایه‌وه ئارا. دیاره بۆ داگیرکردنی کوردستان، توورکیا نه‌خشه‌یه‌کی داناوه‌و، ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ش له‌سه‌ر پێنچ خاڵ دانراوه. یه‌که‌میان ئابووری. ئه‌مڕۆ توورکیا بازاڕی کوردستانی به‌ته‌واوی قۆرخکردووه. ساڵانه نزیکه‌ی 10 ملیارد دۆلار شمه‌کی توورکی دێته کوردستانه‌وه2. جگه له‌وه‌ش زیاتر له 800 کۆمپانیای توورکی له‌کوردستاندا هه‌ن. که‌به‌شێکی زۆریان له بواری بیناسازیدا کارده‌که‌ن، واته هیچ به‌رهه‌مێکیان نییه، به‌ڵکه پاره‌ی کوردستان ده‌چێته قوڕگی توورکیا‌وه. هه‌مووکاتێکیش کۆمپانیاکان رۆڵی باشیان هه‌بووه له داگیرکردن، بۆ نموونه کۆمپانیای رۆژهه‌ڵاتی هیندی به‌ریتانی، رۆڵێکی سه‌ره‌کی گێرا له داگیرکردنی هیندستان و رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا له‌لایه‌ن ئینگلته‌راوه3. له‌هه‌مانکاتیشدا له‌ڕێگای ئابووری و بازرگانیه‌وه، کۆمه‌ڵێک به‌رپرسی حکومی و حزبی تێکه‌ڵی به‌رژه‌وه‌ندی توورکیا بوون. به‌شێک له به‌رپرسه‌کان خۆیان کۆمپانیایان هه‌یه و بازرگانی له‌گه‌ڵ کۆمپانیا توورکیه‌کان ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها به‌حوکمی ئه‌م بازرگانیه‌ش، کۆمه‌ڵێک بازرگان بوونه‌ته شه‌ریکی توورکیا. هه‌مووکاتێکیش خه‌ڵکی بازرگان ته‌نها بیری له قازانجی تایبه‌تی خۆیه‌تی، مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌ت به‌لایه‌وه گرنگ نییه.. دووه‌مین خاڵ سه‌ربازیه. ئه‌مڕۆ له‌کوردستاندا نزیکه‌ی 800 سه‌ربازی توورکی هه‌ن و بنکه‌ی سه‌ربازیشیان له‌کوردستاندا داناوه. جگه له‌وه‌ش هێزێکی گه‌وره‌ی سه‌ربازیشیان له نزیک خاکی کوردستان داناوه، که‌به 100 بۆ 150 هه‌زار سه‌رباز ده‌خه‌مڵێنرێت. ئه‌م هێزه‌ش به تانک و زرێپۆش و فرۆکه‌ی جه‌نگی مۆدێرن پڕ چه‌ککراوه. وه هیچ کاتێکیش له‌شکری کوردستان به‌م شێوه‌یه‌ی ئه‌مڕۆی ناتوانێت پارێزگاری خاکی کوردستان بکات. جارێک هێشتا هێزی چه‌کداری کوردی یه‌کی نه‌گرتۆته‌وه، به‌ڵکه زیاتر له میلیشیای حیزبی ده‌چێت تا هێزێکی سووپایی. سێهه‌مین خاڵیش، سیخووریه. ئه‌مڕۆ له‌کوردستان میتی توورکی به‌ئاشکرا بنکه‌ی خۆی هه‌یه، جگه له‌وه‌ش توانیوویه‌تی هه‌زاران ئه‌ندام بۆ خۆی دروستبکات. ئه‌مه یه‌که‌مجاره ببینم ده‌وڵه‌تێک به‌ئاشكرا ڕێگا بدات به ده‌زگایه‌کی سیخووری ده‌وڵه‌تێکی تر، کاری سیخووری له وڵاته‌که‌یدا بکات. دیاره میتی توورکی توانیوویه‌تی چه‌ندین به‌رپرسی حیزبی و حکومی بکاته سیخووری خۆی. له‌هه‌مانکاتیشدا توانیوویه‌تی په‌ل بۆ هه‌موو چین و توێژه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا بکێشێت و ئه‌ندامی خۆی تێدا دروست بکات. خاڵی چواره‌میش، کولتووریه. ئه‌مڕۆ گه‌ر سه‌یری میدیای کوردستان بکه‌ین، به‌شێکی زۆریان گۆرانی و فیلم و درامای توورکی په‌خش ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین ترسه بۆ سه‌ر مێشکی خه‌ڵکی. یه‌کێک له خاڵه‌کانی مارشاڵ پلانی ئه‌مه‌ریکا، که‌له‌پاش جه‌نگی دووه‌می جیهان داینا ئه‌وه‌بوو، که ده‌بێت وڵاته ئه‌وروپیه‌کان فیلم و دراما‌و گۆرانی ئه‌مه‌ریکی له سینه‌ماو تیڤیه‌کان په‌خش بکه‌ن. مه‌سه‌له‌ی کو‌لتوور یه‌کێکه له خاڵه سه‌ره‌کیه‌کانی کۆلۆنیالیزم. لێ به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی که بیری لێ نه‌کرێته‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه ئه‌م خاڵه‌یه. ئاله‌وکاته‌ی که میدیای توورکی، گه‌لی کورد به‌گشتی وه‌کو دوژمنێک بۆ خۆیان ده‌بینن، که‌چی سه‌یر ده‌که‌ین میدیای کوردی به‌تایبه‌ت حکومی و حیزبی، هیچ کاتێک توورکیا به دوژمنی کورد پیشان ناده‌ن. ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه. به بڕوای من هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک نه‌توانێت دوژمنه‌کانی بناسێت و گه‌له‌که‌ی ئاگادار بکاته‌وه، ئه‌وا هیچ کاتێک ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ناتوانێت پارێزگاری له بوونی خۆی بکات. دیاره کورد به‌حوکمی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت نه‌بووه هیچ کاتێک نه‌یتوانیوه وێنه‌ی دوژمن بۆ خۆی دروست بکات. به‌ڵکه له‌مێژوودا هه‌ر میرنشینێکی کوردی، میرنشینه‌که‌ی تری به دوژمنی خۆی داناوه. له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایشدا، وێنه‌ی دوژمن لای یه‌کێتی، پارتی بووه. لای پارتیش، دوژمن یه‌کێتی بووه. ئیتر نه توورکیا، نه ئێران، نه وڵاتانی عه‌ره‌بی، لای تاکی کورد وه‌کو دوژمن پێناسه نه‌کراون. خاڵی پێنچه‌میش، دیبلۆماسیه. ئه‌مڕۆ توورکیا توانیوویه‌تی به‌شێکی زۆری وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان بکاته دۆستی خۆی و دژی کوردیش هانیان بدات. هه‌روه‌ها ئێرانیش پشتگیری ده‌کات. تاڕاده‌یه‌کیش ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکاشی ڕازی کردووه. بۆ نموونه پێش چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وپێش کیسنجه‌ر، پێشنیاری ئه‌وه‌ی کرد، که کێشه‌ی که‌مه‌نه‌ته‌وه‌کانی رۆژهه‌ڵات ته‌سلیم به توورکیا بکرێت و ڕۆڵی توورکی له ناوچه‌که زیادبکرێت. ئه‌وه‌ی که هێنده‌ی تر ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌م زیاد ده‌کات، هاتنی سه‌فیری پێشووی ئه‌مه‌ریکایه له توورکیا بۆ عێراق. دیاره ئه‌م پیاوه یه‌کێکه له دۆسته نزیکه‌کانی توورکیا و زۆر دوژمنی په‌که‌که و کوردیشه. که‌چی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌مه‌شدا بێ غه‌مه، که‌سیان ئه‌م کابرایه ناناسن، بگره به پێچه‌وانه‌وه به گه‌رمی پێشوازیان لێکرد. له کۆتاییدا من هیچ گه‌شبین نیم به ده‌سه‌ڵاتی کوردی، که بتوانێت نه‌خشه‌کانی توورکیا بووچه‌ڵ بکاته‌وه. بگره تاکه هیوام خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی کورده، چونکه ئه‌وان تاکه زه‌ره‌ر‌مه‌ندی ئه‌م نه‌خشه نه‌گریسه‌ن.
سه‌رچاوه:
1.www.Wikipedia.de.Kolonialismus.
2..سایتی ئاوێنه.توورکیا بازاره‌کانی کوردستان کۆنترۆڵ ده‌کات.نزار گزالی.13.06.2010
3.www.Wikipedia.de.Britische Ostindische Kompanie.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
