
به‌ڕێزان كوردپهروهرانی برا و هاوخوێن و ره‌گه‌زمان:
كوردستانیانی تێكۆشه‌ر له هه‌موو دونیا:
نه‌ته‌وه‌په‌رستانی رۆژانی ته‌نگانه‌ی كورد:
سڵاوی كوردایه‌تی و شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌رمتان لێبێت:
برایانی نه‌ته‌وه‌ییمان:
له‌كاتێكدا پرسی نه‌ته‌وایه‌تی كورد به ئاراسته‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیداردا تێده‌په‌ڕێت و داگیركه‌رانی كوردستان و دوژمنان و ناحه‌زانی كورد له هه‌موو دونیا كه‌وتوونه‌ته پیلان نانه‌وه‌ی گڵاو بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر مێژوو دووباره بكه‌نه‌وه و نه‌ته‌وه‌ی مه‌زڵومی كوردمان بخه‌نه‌وه ناو كاره‌ساته خوێناویه‌كان... له كاتێكدا ئه‌و كیانه‌ی له باشووری وڵات به‌ده‌ست هاتووه وا خه‌ریكه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه دووچاری شكسته سیاسی و دبلۆماسیه‌كانی خۆی ده‌بێته‌وه چ به هۆكاری ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی كه خۆی سه‌پاندووه به‌سه‌ر ئه‌و حكومه‌ته و چ به‌هۆی سه‌ره‌ڕۆیی و هه‌ست به به‌رپرسیارێتی نه‌كردنی به‌رپرسه‌كانی نێو حزبه باڵاده‌سته‌كان و چ به‌هۆی بوونی ئۆپۆزۆسیۆنێكی چه‌واشه‌كار كه ته‌نها له خهومی پاره و پولهكانه" هاوكات چ به‌هۆی ئه‌و ناكۆكی و دووبه‌ره‌كیه‌ی كه ئه‌مڕۆ به‌سای ئه‌م گروپ و حزبانه‌وه كه‌وتۆته‌وه نێوان رۆشنبیرانه‌وه" به‌م هۆكارانه‌و ده‌یان هۆكاری تر ئه‌مڕۆ ته‌واوی پرسه گرنگ و بایه‌خداره‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و ئامانجی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌كه‌مان فه‌رامۆش و پشت گوێ خراوه ته‌نانه‌ت هه‌ندێ لایه‌ن و خه‌ڵكی ناهۆشیار راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ كه‌وتوونه‌ته خزمه‌ت داگیركه‌رانی كوردستان و بوونه‌ته مه‌ترسیه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر ئایندهی نه‌ته‌وه‌كه‌مان" راگه‌یاندنی هه‌فته‌ی سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان پشتگیری لێ ده‌كه‌ین كه له‌م كات و ساته پێویسته هاته ئاراوه" ئێمه وه‌كو (كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب) كه ماوه‌یه‌كه به‌هۆی هه‌ندێ كێشه و گرفته‌وه نووسین و بهیاننامهكانمان راگرتبوو به‌ڵام به‌به‌رده‌وام چالاكیه‌كانمان درێژه‌ی هه‌بووه" له پێناو كورد و كوردستان درێژه‌ی هه‌بووه نه‌ك ناو و ناوبانگ ده‌ركردن و لاف لێدان و سه‌ره‌وه‌ت و سامان په‌یدا كردن" ئێمه كۆمه‌ڵێك كوڕ و كچانی شه‌هیدانی ئه‌نفال و سه‌نگه‌ر و كیمیابارانی دێ و دێهاته‌كانی كوردستانین" رۆحیانه‌تی شه‌هیده‌كانمان داوامان لێده‌كات كه چیتر قه‌بوڵی ژێرده‌ستی و نه‌رمی نواندن نه‌بین به‌رامبه‌ر به دوژمنی سه‌رسه‌خت" گیانی نا ئارامی شه‌هیده‌كانمان تكامان لێ ده‌كه‌ن با برایه‌تی و ته‌بایی نێو ماڵی كورد بپارێزین" ئیدی به‌سه شه‌ڕه پێنووس له به‌رامبه‌ر براكانمان" دواجار هه‌موو برای یه‌كترین با نووكی خامه‌كانمان ئاراسته‌ی دوژمنه راسته‌قینه‌كانمان بكه‌ین نه‌ك به‌رامبه‌ر به كورد" لێره‌وه به ناوی هه‌موو دۆست و لایهنگرانمانهوه به هه‌موو هێز و توانایه‌كمان به هه‌موو گروپه ئاشكرا و نهێنیهكانمان له زاخۆوه تاوه‌كو دوایین بسته خاكی پیرۆزی كوردستان" له چیای حه‌مرینه‌وه تا شه‌نگالی بریندار" ئاماده‌یی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری بجه‌نگین تا دوایین دڵۆپی خوێنمان" ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردیش ئه‌و بڕیاره بوێره بدات بۆ خۆجیاكردنه‌وه له عێراقی عه‌ره‌بی و راگه‌یاندنی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ ئه‌وا گیانمان ده‌كه‌ینه قه‌لغانی پاراستنی سنوره پیرۆزه‌كانی خاكی وڵاتمان" ئه‌گه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ش له‌ده‌ست داگیركه‌رانی كوردستانه و ئه‌وان ئه‌و جورئه‌ته‌یان نییه ئه‌وا ئێمه شار و شارۆچكه‌كان له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی عێراقی و خه‌ڵكی عێراقی ده‌كه‌ینه گڕكان و دوایین هۆشداریشمان له‌گه‌ڵ رێكه‌وتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌یه" جارێكی تر پاڵپشتی و پشتگیری خۆمان (به‌گیان" به‌خوێن" به سه‌روماڵ) دووپات ده‌كه‌ینه‌وه بۆ بروسكه‌ی جدی (كوردستان نێت) و بروسكه‌ی به‌په‌له‌ی پڕۆژه‌ی هه‌فته‌ی سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان" پێمان وایه هه‌ر كوردێك له هه‌ر كوێیه‌ك بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م پڕۆژه‌یه نا ته‌با بێت و دژی بێت ئه‌وا دژی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورده له هه‌موو جیهان" هه‌ر كوردێك ئه‌گه‌ر خۆی به كورد و مافخوراو ده‌زانێت و هه‌ر كوردێك ئه‌گه‌ر له لێدوان و نووسینی لافی كوردایه‌تی لێده‌دات و بێ هه‌ڵوێست بوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه ئه‌وا كه‌وتۆته خزمه‌ت داگیركه‌رانی كوردستانه‌وه" ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یه حزبی كوردی" ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یه سیاسه‌تمه‌دار و رۆشنبیری كوردی" ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یه مانای ئۆپۆزۆسیۆنێتی و كاری ئۆپۆزۆسیۆن" ئه‌گه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمن ئه‌وه‌یه كه ئێوه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن له وێب سایته‌كان و میدیاكان ئه‌وا چاكتر وایه خۆمان نه‌وه‌ی شه‌هیدان ئیتر له‌مه به‌دواوه ئه‌و ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌ییانه بگرنه ئه‌ستۆ" نه تورك نه عه‌ره‌ب و نه‌فارس نابنه برای ئێمه" مافی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌ش لای ئه‌وان نییه به‌ڵكو لای ئه‌و جه‌ماوه‌ره خۆڕاگر و قوربانیدهرهیه كه تا رۆژی ئه‌مڕۆ كار و خه‌بات له پێناو مافه ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌كات" ماف و داخوازی و ئامانجی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یه‌كی 60ملیۆنی ئه‌گه‌ر له یه‌كتر سووك كردن و ناوزڕاندن و تۆمه‌ت نانه‌وه بۆ یه‌كتری خۆی دهبینێتهوهئهوا ئێوه‌ن كه‌وتوونه‌ته نێو داوی خیانه‌ت و نهتهوهفرۆشیهوه" كوا جورئه‌ت و غیره‌تی كوردایه‌تیتان بۆ تۆپبارانه‌كانی توركیای فاشی و كۆماری ئیسلامی نازیست" كوا هه‌ڵوێستی مهردایهتیتان له‌كاتێكدا وا خه‌ریكه وشترهوانهكانی نێو پارله‌مانی عێراق ده‌مانخه‌نه‌وه ژێره‌وه‌ی حیساب بۆ نه‌كردنه‌وه كه زۆر گوومانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت دوای كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا جارێكی تر ئه‌نفال و جینۆسایدمان بكه‌نه‌وه" بۆیه جارێكی تر دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ را و بۆچوونی ئێمه‌یه با سه‌نگه‌ری پێنووسه‌كه‌ی ئاراسته‌ی دوژمنی راسته‌قینه بكات و له ئه‌مڕۆ زووتر نییه با هه‌ر كه‌سه‌و له‌ناو ناخی خۆی پڕۆژه‌یه‌ك بۆ بونیادنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دروست بكات و به یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ره‌نگ و یه‌ك هه‌لوێست به‌ره‌و رووی داگیركه‌رانه‌وه (ئه‌ی ره‌قیب هه‌ر ماوه قه‌ومی كورد زوبان) ...
راگه‌یاندنی
كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب
كه‌ركوك/ باشووری كوردستان
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
