
له ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ، بروسكه‌كه‌تم خوێنده‌وه كه ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد له باشوری كوردستان كردبوو و تێیدا ختوكه‌یان ئه‌ده‌ی تا جاڕی سه‌ربه‌خۆیی كورد بده‌ن، موچڕكه له لایه‌كه‌وه و له لایه‌كی دییه‌وه شۆك جه‌سته‌ی داگرتم، به‌ڕێزم ئه‌وه‌ی تۆ باسی لێوه ئه‌كه‌یت بۆ ڕاگه‌یاندنی (سه‌ربه‌خۆ بوون) ئه‌گه‌ر دره‌نگ نه‌بێت ئه‌وا زووش نیه، كاتی خۆیه‌تی، ئه‌وه خه‌ونی هه‌موو كوردێكی شه‌ره‌فمه‌ند و نه‌ته‌وه و نیشتمانپه‌روه‌ره جگه له سه‌ركرده‌كان! ئه‌وان ده‌مێكه ئه‌م بۆچوونانه به (خه‌ونی شاعیرانه) ناوزه‌د و ناوبه‌د ئه‌كه‌ن، ئه‌وان له نیشتمانپه‌روه‌ری بوونه‌ته‌وه و خه‌ریكی كورسی په‌روه‌رین و له‌و ڕێگایه‌وه خه‌رجی مناڵ و بنه‌ماڵه‌یان كۆ ئه‌كه‌نه‌وه، به‌ڕاست، له بیرت چووه ئه‌وان بزووتنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم و ڕاپرسیشیان له‌بار برد؟! ئه‌وان خه‌ون به عێراقی عه‌ره‌بی موه‌حه‌ده‌وه ئه‌بینن، له‌باتی یه‌كپارچه‌یی خاكی كوردستان یه‌كپارچه‌یی خاكی عیِراقی به‌عس و كیمیاوی و ئه‌نفالیان لا گرنگتره، خه‌ونی ئه‌وان له‌گه‌ڵ خه‌ونی ئێمه‌دا یه‌كدگیر نابن، ئه‌وان سه‌ر به بزاڤێكی مۆدێرنن و ئه‌یانه‌وی (سۆشیال خێڵ) زاڵ بكه‌ن به سه‌رمانا، ئه‌وان هه‌موو ئه‌وروپا ته‌ی ئه‌كه‌ن و ئینجا دیوه‌خانانه‌ی جاشان و عه‌شیره‌تگه‌ریی زیندوو ئه‌كه‌نه‌وه، ئه‌بێت چاوه‌ڕوانی چی‌یان لی بكه‌ین؟! دوێنێكه پارووه چه‌وره‌كه به‌شیانی نه‌ئه‌كرد بۆیه كوردستانیان شه‌ڵاڵی خوێنی براكوژی كرد، ئه‌مڕۆكه خوا لێیان نه‌سێنی 17% ی بودجه‌ی به‌غایان هه‌یه، نه‌وت ئاودیو ئه‌كه‌ن، گومرك و باج و سه‌رانه وه‌رئه‌گرن، بۆندی بازرگانی و ده ست تێكه‌ڵیی ئابوریی كۆمپانیا جیهانییه‌كانیان مسۆگه‌ره، خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت، ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وان لواوه مه‌گه‌ر بۆ فیرعه‌ون لوا بێت، جا چی‌یان له وڕینه و خه‌یاڵ و خه‌ونی ئێمه داوه، نه‌ته‌وه چ مانایه‌كی بۆیان نه‌ماوه، سنوری نیشتمان ها به سنوری چمكی دۆلاره‌وه، گه‌لیش به قوربانی خه‌نده‌ی خاوه‌ن كۆمپانیایه‌كی زه‌به‌لاحی بێگانه ئه‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر ڕیشمان بده‌ینه ده‌ستی ئه‌وانه‌وه، دڵنیابه به له‌ته شووشه‌ی بوتڵی شه‌رابی شكاوی مێزی خواردنه‌وه‌ی كه‌مالیستێك و ئاخوندیزمێك بۆمان ئه‌تاشن، سه‌رده‌م گۆڕاوه و سه‌رده‌م سه‌رده‌می خوێنمژینی گه‌له لای ئه‌وان، بۆیه حه‌زم كرد ئه‌م نامه‌یه‌ت بۆ بنووسم تا هه‌موومان ده‌ستی دڵنیایی بخه‌ینه ژێر سه‌رمان، چونكه سه‌رچۆپی به ده‌ستی سه‌رمایه‌داره‌وه بێت شاییه‌كه به‌ره‌و بانكه‌كان ئاراسته ئه‌كات، ڕاسته ئه‌مڕۆ ئه‌وان سه‌ركرده‌ی خۆسه‌پێنی سه‌ر ئێمه‌ن به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئێمه واوه‌تر ئه‌وان هیچ نین جگه به‌ڕێوه‌به‌رانی خاكێكی داگیر كرا‌و و پاسه‌وانی به‌رژه‌وه‌ندی بێگانه و شه‌ڕی كوردقڕان له سه‌رووی به‌ڕه‌نگاریی دوژمنانه‌وه‌یه، هاكا پێش له‌شكریی دوژمنانیان گرته‌وه ئه‌ستۆ و بۆ چه‌ندباره شه‌ڕێكی خوێناوی تریان كرده سه‌ر براكانمان له پارچه داگیركراوه‌كانی تری كوردستان، تۆ زیاتر چاوه‌ڕوانیی ئه‌مه‌یان لی بكه نه‌ك ڕاگه‌یاندنی (سه‌ربه‌خۆیی) كه له‌وان ناوه‌شێته‌وه و له فه‌رهه‌نگی ئه‌وانیشدا جێگه‌ی نابێته‌وه و به باسكردنیشی ئه‌گه‌ر به هه‌رزه و نامه‌سئول ناومان نه‌به‌ن له‌وانه‌یه پێمان بڵێن _ تابوری پانزه _.
ئه‌وان حه‌ز ناكه‌ن عه‌ره‌ب سیر بخۆن و زوڕنا لێده‌ن به‌ڵكو پێیان خۆشه عه‌ره‌ب له‌سه‌ر گۆڕه به‌كه‌مه‌ڵه‌كانمان زه‌ماوه‌ندی لكاندنه‌وه‌ی عێراقی هه‌ڵوه‌شاوه ساز بكه‌ن چونكه خێره‌كه له‌وێیه نه‌ك له سه‌ربه‌خۆ بوونی كوردی خێر نه‌دیو، هه‌موو ئاواره گه‌ڕاوه‌كانی كه‌ركوكیش ئه‌كه‌ن به فیدای ڕیكلامه ئیستیفزازییه‌كه‌ی (وه‌رن، وه‌رن) ی موهه‌ڕیجێكی وه‌كو برایم تاتڵیس.
07701309524 Hewarash1@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
