به‌رله‌وه‌ی قوتابخانه و زانکۆ و کۆلێژه‌کان دروست ببن، به‌ر له‌وه‌ی هیچ ده‌زگایه‌کی فیر کردن هه‌بێت، له کوردستان، فێرخوازان په‌نایان ده‌برده به‌ر حوجره‌کان بۆ خوێندن، واته ته‌نها مزگه‌وته‌کان بوون به جێگه‌ی وانه ووتنه‌وه، له‌وێ مامۆستا و ئوستازه‌کان و زانست په‌روه‌ره‌کان، ته‌نها بریتی بوون له مالاکان و مامۆستایانی ئاینی، هه‌رئه‌وان بوون چه‌ندین شار‌و شارۆچکه‌یان ده‌کرد، تاوه‌کو هه‌گبه‌ی زانیاریه‌کانیان فرواوانتربکه‌ن، بیگه‌ینن به قوتابیان، هه‌ر ئه‌وان بوون پێشه‌نگی شاعیران و ئه‌دیبان، هه‌ر ئه‌وان داوای دروست بوونی قوتابخانه‌یان ده‌کرد، هه‌ر ئه‌وان دژ به چه‌وساوه‌کان و ده‌ره‌به‌گه‌گان ڕاده‌وه‌ستاو نه‌وه، ئه‌مانه‌شیان له‌کاتێک دابوو، که ئه‌مان نه موچه‌خۆری حکومه‌ت بوون، نه ماڵ و سامانیان به‌ناوی خزمه‌ته‌وه وه‌رده‌گرت، نه به‌چاوی خه‌ڵکیان داده‌دایه‌وه، نه دیوه‌خانانه‌یان هه‌بوو، نه موچه‌ی پیاو ماقوڵانه‌شیان هه‌بوو، سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش ماڵی خۆیان کردبووه شوێنی فێرگه.
هه‌موو ئه‌و باسه‌م له‌کاتێکدا، سه‌رچاوه‌ده‌گرێ که هه‌ندێ که‌س به‌شێوه‌یه‌ک ده‌نووسن، هێرش ده‌که‌نه سه‌ر هه‌موومامۆستا به‌ڕێزه‌کان، به‌بێ جیاوازی، ناویان به‌که‌م ده‌هێنن، به به‌ربه‌ستی پێشکه‌وتنیان داده‌نێن پێیان وایه نابێت، ئه‌وان بیروڕای خۆیان ده‌ربڕن، چوونکه ئه‌وان مافی ده‌موکڕاسیان زه‌وت کردووه.
ئه‌ی ئه‌وه پێشێل کردنی ئازادی نیه، رڕۆژنامه‌یه‌ک یان گۆڤارێکی به‌ناو گۆڤار، یاری به‌هه‌ست و شعوری ئه‌م خه‌ڵکه ده‌کات که له سه‌دا 98 زیاتری موسڵمانه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر مامۆستایان نێنه گۆ؟ ئه‌ی کێ بێته وه‌ڵام؟ ئه‌ی نابێت وه‌ڵامیان هه‌بێت؟ نابێت له‌سه‌ر پێشێل کرنی مافیی ڕه‌وای خۆیان و خه‌ڵکی ئاین په‌روه‌ر بێنه جواب؟
یان بۆوان ئازادی بۆ ئێمه‌ش دیکتاتۆری، ئه‌گه‌رش بێت‌و وه‌ڵام بده‌نه‌وه، ده‌ڵێن ئێوه ئازادی پێشێل ده‌که‌ن،
که‌چێ خۆیان به‌ڕۆشنبیریش داده‌نێن له کاتێک دا له‌مانای ڕاسته‌قینه‌ی ئازادی ناگه‌ن.
نازانم پێشێل کردنی مافی به‌رامبه‌ر، چ جۆره ئازادیه‌که؟ نازانم چۆن قسه ووتن به موقه‌ده‌ساتی ئه‌م گه‌له به‌داهێنان داده‌نێن؟ بابه‌تێک یاری به هه‌ست و شعوری ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه بکات، چ جۆره پێشکه‌وتنێکه؟
ئه‌وانه‌ش مه‌لا ومۆستایان به ڕه‌مزی دواکه‌وتن و نه‌فامیه‌ت داده‌نێن، یان به جێگری خوا داده‌نێن، ئه‌وا یان تێناگه‌ن یان خۆیان له خه‌ت داوه، هه‌ره‌کو خوای گه‌وره‌ش له قورئانی پیرۆز دا ده‌فه‌رموێت، ئێمه مۆرمان به‌سه‌ر دڵ و گوێیان ناوه.
ئه‌گه‌ر باسی حیزبه ئیسلامیه میان ڕه‌وه‌کانیش ده‌که‌ن، که ئه‌مانیش ڕێگه له پێشکه‌وتن ده‌گرن، ئێمه هه‌موومان ده‌زانین کاتێ که حیزبی عه‌لمانی هه‌بوو، هیچ هیزێکی ئاینی و ئیسلامی له ساحه‌ی کوردستان بوونی نه‌بوو، ئه‌گه‌رش وابوایه ده‌با ئێستا کوردستان له‌و په‌ڕی خۆشی و شارستانی و پێشکه‌وتن بووایه، به‌ڵکو ئه‌مانه، نه‌ک نه‌بوونه، مایه‌ی پێشکه‌وتن، به‌ڵکو ڕێگه‌شیان له پێشکه‌وتن گرت.
بۆیه هه‌تا ئێوه به‌و جۆره عه‌قلیه‌ته بیرکه‌نه‌وه، تا به‌و جۆره له‌مانای ئازادی و داهێنان بگه‌ن، حاڵمان له‌وه‌ی هه‌یه باشتر نابێت.
هه‌رکاتێکیش، ئه‌گه‌ر ویستان بنوسن په‌نا بۆ قه‌له‌مه ژه‌نگاویه‌کان به‌رن، له‌سه‌ر خامه خۆڵاویه‌کان ڕاتان ده‌ربڕن، بیربکه‌نه‌وه، بڕوانن، سه‌یرکه‌ن، به به‌ڵگه قسه‌بکه‌ن، نه‌ک شێوازی توتیانی بڵێنه‌وه.
mhammadkoya@yahoo. com
