وه‌ک لای هه‌موان ئاشکرایه ئه‌مڕۆ کوردستان به قۆناغێکی سه‌ختی موماره‌سه‌ی دیموکراسیدا تێ ئه‌په‌ریێت به جۆرێک که نه ئه‌تواننین
به ته‌واوه‌تی له مه‌عنا و مه‌فهوومی دیموکراسی تی بگه‌ین نه ئه‌شمانه‌وێت ئه‌و ڕێگایانه بدۆزینه‌وه که ئه‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و مه‌نزڵگه‌یه‌ی که خۆمان و مانای دیموکراسیشی تیا بدۆزینه‌وه. و‌ه تێنه‌گه‌یشتن له مه‌عنای ئه‌و دیموکراسییه‌ی که چه‌ند سه‌ده‌یه‌که له وڵاتانی ڕۆژئاوا پایده ئه‌کرێت و کردوویانه‌ته بناغه‌یه‌کی پته‌وی ئازادی تاک و کۆمه‌ڵ وامان لێ ئه‌کات تووشی چه‌ندین هه‌ڵه‌ی کوشنده ببینه‌وه که له ئانجامدا ناتوانین وا به ئاسانی باجی ئه‌و هه‌ڵانه بده‌ین که له ئانجامی تێگه‌یشتنیکی سه‌قه‌ته‌وه بۆمان هاتوه‌ته پێشه‌وه ئه‌ویش دیموکراسی و مه‌عنا جۆر به جۆره‌کانیه‌تی
ئه‌وه‌ی که له سه‌ره‌وه باسم کرد به‌رپرسیارێتییه‌کی گه‌وره‌یه که شی کردنه‌وه‌ی مه‌عنای دیموکراسی ئه‌که‌وێته سه‌ر ئه‌ستۆی ڕۆشنبیر و قه‌ڵه‌م به ده‌ست و ڕۆژنامه‌نووسانی کورد به‌ڵام ئه‌گه‌ر له کاتیکدا که رۆژنامه نووسه‌کانمان خۆیان له ئازادی و دیموکراسی و ڕۆژنامه‌وانی تی نه‌گه‌یشتبن ئه‌ی ئه‌بیت ئیمه چاوه‌روانی چ توێژێکی تری ئه‌و کۆمه‌ڵگایه بین که ئه‌و شی کردنه‌وانه‌مان بۆبکات و رۆژانه وه‌ک وانه‌یه‌ک له ڕیگه‌ی میدیاکانه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی تامه‌زرۆیانی گه‌یشتن به مه‌عنای دیموکراسی ده‌رسی لێ وه‌ر بگرن
ناوه‌ڕۆکی ئه‌م بابه‌ته‌ی من له خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند بابه‌تیکی نا درووست و کاڵ و کرچی لوقمانی حاجی که‌ریمه‌وه دیت که ماوه‌یه‌که ده‌ستی کردوه به بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌ندێک نووسین که جێگای سه‌ره‌نجی من بوو هه‌ر بۆیه‌ش به پێویستم زانی له چه‌ند دێرێکدا به قه‌د گه‌وره‌ی خۆی وڵامی بده‌مه‌وه
کاکی نووسه‌ر کاتیک تۆ ئه‌وێت خۆت بخزێنیته ناو ریزی رۆژنامه‌نووسه‌کانه‌وه پیویسته ئاماده‌کاری باشی بۆ بکه‌یت و خۆت به دوور بگریت له هوموو ناو زڕاندنیک چوونکه خۆ هه‌ڵواسین به ناوی کسه سیاسیه‌کانه‌وه و ناو هینانیان له نووسینه‌کانتا نات گه‌یه‌نیته ئه‌و ئامانجه‌ی که خۆت ئه‌ته‌ویت چ جای ئه‌وه‌ی به زمانێکی نا په‌روه‌رده کراو به وشه‌ی جوان، هه‌ڵبکوتیته سه‌ر که‌سایه‌تیه‌کان و به گیل و نه‌خوینده‌وار له قه‌ڵه‌میان بده‌یت من پیویسته ئه‌وه‌ت به‌بیر بهینمه‌وه که جه‌نابت یه‌کیک بوویت له ئه‌و که‌سه مه‌سڵه‌حه‌تچیانه‌ی که تا سه‌ر ئیسقان به شان‌و باڵی ئه‌و که‌سانه‌ت دا هه‌ڵ ئه‌دا بۆ ئه و‌ه‌ی موسته‌فید ببی لییان به‌ڵام دوای بی ئومید بونت له ئه‌و مه‌سڵه‌حه‌ته ئێستا هاتووی به که‌سانی گیل نه‌خوینده‌وار له قه‌ڵه‌میان ئه‌ده‌یت من ئه‌زانم که تۆ که‌سیکی ڕاڕاو مه‌سڵه‌حه‌ت چیت نمونه‌شم بۆ ئه‌م قسه‌یه‌م ئه‌وه‌یه تۆ هه‌تا پێش ئه‌وه‌ی له کوردستان پۆست ده‌ر بکرییت ئه‌و سایته‌ت به ڕزگار که‌ری گه‌لی کرد ناو ئه‌برد به‌ڵام دوای ده‌ر کردنت له کوردساتن پۆست له ژووره‌کانی پاڵتاک دا که‌وتیته هجوم کرد و سوکایه‌تی کردن پێیان و‌ه ئه‌ت ویست بڵێی تۆ له‌وان پاکتری و‌ه سوێندت خوارد که تۆ جاریکی تر له‌و سایته بابه‌ت بڵاو ناکه‌یته‌وه به‌ڵام ئێستا بات داوه‌ته‌و و خۆت جارێکی تر پێان‌دا هه‌ڵواسییوه ته‌وه.
تۆ پیش ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان درووست ببێت یه‌کێک بووی له ئه‌و که‌سانه‌ی که له ماستاو کردندا مه‌جالت بۆ هیج که‌سێک نه هیشتبوه‌وه بۆ ئه که‌سانه‌ی که ئیستا خۆت به ناوه‌کانیانا هه‌ڵواسیوه ئه‌ته‌وێت له‌و ڕێگایه و‌ه خۆت به خه‌ڵک بناسێنی به‌ڵام پاش درووست بوونی گۆڕان و هه‌ڵچنینی خه‌ون و خه‌یاڵ له سه‌ر به‌تاڵی چوویته ناو گۆڕان به‌ڵام له‌وێش پاش ده‌رکه‌وتنت به کاریکته‌رێکی ئاست نزم تۆیان خسته ئه‌و دیو ئه‌و سنووره‌ی که خۆت له خه‌یاڵی خۆتدا هیوات پێ به‌خشیبوو.
ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه نووسی لای تۆ سوکایه‌تی کردن بیت ئه‌وا لای خه‌ڵکانی رۆشنبیر و خاوه‌ن قه‌ڵه‌می ڕاستگوو پێچه‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌ته‌وێت له ڕێگای قه‌ڵه‌مه‌وه کاته‌کانت به سه‌ر به‌ریت ئه‌وا بیرت ئه‌خه‌مه‌وه که تۆ زۆر به هه‌ڵه‌دا چوویت چوونکه قه‌ڵه‌م هه‌ندیک جار مسته‌واو ئاست به‌رزی به ڕۆژنامه نووسان ئه‌به‌خشێت هه‌ندێک جاریش رسوای به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسانی ئه‌کات که‌واته باشتر وایه له‌م وڵاتی تاراوگه‌یه‌وه خۆت په‌روه‌رده بکه‌یت به جۆرێک که بتوانی له ئاست گه‌وره‌یی قه‌ڵه م و ووشه‌دا تووشی چاو داخستن نه‌بیت.
تۆ باسی دادگا ئه‌که‌یت ئه‌گه‌ر ڕێزت له دادگا بگرتایه ئه‌وا به‌و جۆره باست له دادگا نه ئه‌کرد ئه‌بوو دادگا لای که‌سانی تۆی به قسه‌ی خۆت ماف خوراو سه‌روه‌ر بوایه له هه‌موو روو به ڕوو بوونه‌وه‌کاندا
به‌ڵام تۆ ئه‌توێت پیمان بڵیی دادگای به‌ریتانیا له ژێر کاریگه‌ری پاره‌دا ئیش ئه‌که‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌مه بیر کردنه‌وه‌ی تۆ بیت به‌رامبه‌ر دادگا ئه‌بیت واز له ئه‌و جۆره سوکایه‌تییه بهێنی که بوه‌ته ویردی سه‌ر زوبانت.
ئه‌گه‌ر تۆ زانیاریت هه‌بوایه له سه‌ر قانوونه‌کانی رۆژنامه‌نووسی ئه‌وا خۆت به دوور ئه‌گرت له هه‌موو جۆره ناو زراندنێک به‌ڵام ئه‌مه گه‌واهی ئه‌و ڕاستییه‌یه که تۆ نه‌ک هه‌ر نازانی قانوونه‌کان چین به‌ڵکو یاریش به ئاگر ئه‌که‌یت چوونکه بڵاو کردنه‌وه ی زانیاری نا درووست و هه‌ڵه یاخوود ناو زڕاندن بۆی هه‌یه تۆ بخاته ژوورێکی تاکه که‌سییه‌ه بۆ ئه‌وه ی به دریژایی نیوه‌ت ته‌مه‌نت بیری تیا بکه‌یته‌وه ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌زانی ئازادی چییه‌و له ڕۆژنامه نووسی تێگه‌یشتوویت بۆچی وا خۆت مشه‌وه‌ش کردوه بۆچی له ڕوو به ڕوو بوونه‌ی دادگا ئه‌ترسیت ئه‌گه‌ر رۆژنامه نووسێک له سه‌ر ئه‌ساسی پاکی و درووستی پیشه‌ی رۆژنامه نووسی په‌روه‌رده کرا بیت ئه‌وا هه‌رگیز ڕۆژیک له رۆژان بیر له دادگایی کردنی ناکاته‌وه
له کۆتایدا ئه‌ڵیم ئه‌گه‌ر لوقمانی حاجی که‌ریم هه‌ر تیبینییه‌کی هه‌بوو ئه‌وا من ئاماده‌م به ده‌ستووری خۆی زۆرێک له به‌ڵگه‌و دۆکومینت که هه‌مووی گوزارشته له ئاستی رۆشنبیری و مه‌سڵه‌حه‌تچیتیه‌که‌ی بڵاو بکه‌مه‌وه.
