بۆ به‌ڕێز: سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
بۆ به‌ڕێز: د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران..
سڵاوێكی گه‌رم .. 
ئه‌گه‌ر دڵۆپێك خوێن له په‌نجه‌ی نووسه‌رێك بڕژی، ئه‌وا مه‌لاكان و حزبه ئیسلامییه سیاسیه‌كان هۆكاری یه‌كه‌می ئه‌و خوێنڕشتنه‌ن و مه‌سئول و تاوانباری یه‌كه‌میش وه‌زیری ئه‌وقافه.. ئه‌گه‌ر نووسه‌رێك بكوژری، ئه‌وا مه‌لاكان و حزبه ئیسلامییه سیاسیه‌كان هۆكاری یه‌كه‌می ئه‌و كووشتنه‌ن و مه‌سئول و تاوانباری یه‌كه‌میش وه‌زیری ئه‌وقافه..
ئێمه له رێكخراوی (داكۆكیكردن له ئازادی بیر و سه‌روه‌ریی یاسا) داوا له ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كه‌ین كه ته‌داخولی راسته‌وخۆ بكه‌ن بۆ راگرتنی هێرشی مه‌لاكان بۆ سه‌ر رۆشنبیران و نووسه‌ران، چونكه رشتنی خوێن و تیرۆری به دواوه‌یه..
ئه‌وه زیاتر له مانگ و نیوێكه مه‌لاكان گۆڤاری وێرانیان كردۆته ئارمانج و راست و چه‌پ ئه‌وه‌ی به زاریان دادی ده‌یڵێن و هان ده‌ده‌ن بۆ كوشتن و ته‌سفیه و له‌ناو بردن، كه‌چی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌ڕێزتان و له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌َتی ئێوه ئه‌و هه‌موو بێ یاساییه ئه‌نجام ده‌دری ئێوه‌ش لێی بێده‌نگن..
ئێمه كۆمه‌ڵێك گه‌نج كه باوه‌ڕی ته‌واومان به ئازادی بیر و ئازادی ته‌عبیر و سه‌روه‌ریی یاسا هه‌یه، جارێكی‌تر
داوا له به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین كه سنوورێك بۆ هاندان بۆ تیرۆر و له‌ناوبردن دانێن چونكه ئه‌ركی ئێوه‌یه كه بۆ سه‌روه‌ریی یاسا‌و رێگه‌گرتن له تیرۆر كار بكه‌ن..
داوا له جه‌نابتان ده‌كه‌ین كه ئه‌مر به وه‌زیری ئه‌وقاف بكه‌ن تا چی زووتره سنوورێك بۆ مه‌لاكان دابنی و ئه‌گه‌ر ئه‌و توانایه‌شی نییه ئه‌وا ده‌بی ده‌ست له كاربكێشێته‌وه و له رژانی هه‌ر دڵۆپێك خوێنیش ئه‌و مه‌سئولی یه‌كه‌مه و ده‌بی به به‌رچاوی جه‌ماوه‌ری به شه‌ره‌فی كوردستان بدرێته دادگا و به سزای عایدلانه‌ی خۆی بگا..
له حاڵێكدا كه هیچ كه‌سێك سنوور بۆ مه‌لاكان دادانی و به‌ده‌نگ ئه‌و داواكارییه‌مان نی، ئه‌وا شێوازیتر هه‌یه ده‌یگرینه به‌ر، چونكه ئێمه‌ش باوه‌ڕمان وایه ئه‌گه‌ر شه‌ڕ یه‌خه‌ت به‌رنه‌دا ئه‌وا ده‌بی له‌گه‌ڵی بڕۆی و بیكه‌ی، ئێمه ئاماده‌ین بۆ ئه‌و شه‌ڕه ئه‌گه‌ر بگاته ته‌سفیه‌ی گیان و جه‌سته‌ش.
رێكخراوی (داكۆكیكردن له ئازادی بیر و سه‌روه‌ریی یاسا)
7. 5. 2010
