ئه‌مه نه‌جارێکه‌و نه‌دووه، کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتووی ئیسلامی هه‌رایه‌کی گه‌وره ده‌نێنه‌وه‌و ده‌چن به‌گژ نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووساندا. به‌جارێک زه‌ره‌بینی سیاسی خۆیان خستۆته سه‌ر قه‌ڵه‌م و په‌یڤی نووسه‌ران و رووناکبیران. ئایا ئه‌مه گاڵته‌جاریه‌کی گه‌وره نییه، حیزبێکی سیاسی کاری ته‌نها دژایه‌تیکردن و فه‌تواده‌رکردن بێت له دژی نووسه‌ران؟ ئاخر حیزبێکی دوونیایی چۆن ده‌کرێت پشت به په‌ره‌گرافی ئایینی و خورافات ببه‌ستێت؟ چۆن ده‌کرێت ته‌نها به‌ڵێن که‌به خه‌ڵکی ئاسایی ده‌یدات، به‌ڵێنه‌کانی خودا‌و پێخه‌مبه‌ر بێت؟ ئاخر چۆن ده‌بێت، حیزبێک هیچ به‌رنامه‌و پێڕه‌وێکی نه‌بێت جگه‌له له قورئان و ووته‌کانی پێخه‌مبه‌ر؟. به‌بڕوای من بۆیه ئه‌م حیزبه ئیسلامیانه خۆیان به‌ئایینه‌وه هه‌ڵواسیوه، چونکه هیچ کاتێک ناتوانن تاکێکی کورد، به به‌رنامه‌و ئامانجیان قه‌ناعه‌ت پێ بکه‌ن. هه‌موو کاتێک ده‌سه‌ڵات و سووڵتانه‌کانی رۆژهه‌ڵات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به حوکمی خوێناوی و دڕنده‌یی خۆیان بدده‌ن، پشتیان به بیری ئایینی ئیسلامی ده‌به‌ست. هه‌مووکات سووڵتا‌نه‌کان خۆیان به وه‌کیل خودا له‌سه‌ر زه‌و‌ی داده‌نا. ئه‌مرۆش به‌هه‌مان شێوه حیزبه ئیسلامیه‌کان ده‌یانه‌وێت خۆیان له‌ئێمه بکه‌نه وه‌کیلی خودا، هه‌ر به‌ناوی پاراستنی ئایینیشه‌وه، سزای خه‌ڵکی بدده‌ن. ئه‌وا ماوه‌یه‌که کۆمه‌ڵه‌و یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵێک کۆلکه مه‌لا، هه‌رایه‌کی گه‌وره‌یان ناوه‌ته‌وه، به‌ناوی داکۆکی کردن له خودا و ئایینی ئیسلام. به‌ناشرینترین شێوه، فه‌توای تۆقێنه‌رانه‌یان بۆ ده‌زگای ئاراس و گۆڤارێکیان ده‌رکردووه.
تۆ واز له‌وه بێنه ئه‌م دوو حیزبه هیچ کامیان به‌شداری خه‌باتی چه‌ککداری و سیاسی له دژی فاشیزمی به‌عسی عه‌ره‌بی نه‌کردووه، له‌هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌و هه‌موو کاره‌ساته گه‌ورانه‌ش به‌سه‌ر کوردا دێت، له پارچه‌کانی تری کوردستاندا، به‌تایبه‌ت له توورکیاو ئێران، ئه‌مانه نووتقیان له خۆ بڕیوه و هیچ قسه ناکه‌ن. به‌ڵکه به‌ئاشکراش پشتگیری ئه‌ردۆگانی فاشیست و ئه‌حمه‌د نه‌ژادی جنۆکه ده‌که‌ن و دژی بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد ده‌دوێن. خۆ ئه‌مڕۆ چ له توورکیا یان ئێران، کورد به ده‌ستی حزبێکی ئیسلامیه‌وه ده‌چه‌وسێته‌وه. له کاتێکدا که له تووکیادا مه‌لایه‌کی کورد، گه‌ر به کوردی دووعایه‌ک بخوێنێت، جا بۆ مسته‌فا که‌مالیش بێت، سزا ده‌درێت. له توورکیا نه‌ک له قووتابخانه‌و زانکۆ، به‌ڵکه گه‌ر مه‌لایه‌ک به‌کوردی سووپاسی خودا‌ش بکات، رژێمه‌که‌ی ئه‌رد‌ۆگان سزای خۆیی و خێزانیشی ده‌دات. کاکه ئێمه ناڵێین داوا له برادینیه‌کانی توورکیاتان بکه‌ن، با زارۆکی کورد به زمانی خۆ بخوێنێت، به‌ڵکه داوایان لێ بکه‌ن، با مه‌لاکان له‌مزگه‌وت سزا نه‌درێن، کاتێک به کوردی دووعا ده‌که‌ن. ئه‌و دووحیزبه نه به‌شداریان له خه‌باتی رزگاریخوازی کوردا کردووه، نه‌ئه‌مرۆش به‌شداری ده‌که‌ن. به‌ڵکه ته‌نها کاریان دژایه‌تیکردن و به‌کافرکردنی خه‌ڵکی ئازادیخوازی کورده. جارێک ئه‌مانه نه‌ک خۆیان به‌ڵکه ناهێڵن منداڵه‌کانیشیان ناوی کوردیان هه‌بێت. وای لێهاتووه هه‌رکه‌س بچێته نێو ئه‌م حیزبه‌وه، پێش هه‌موو شتێک ده‌بێت ناوه کوردیه‌که‌ی بکاته عه‌ره‌بی، بۆ ئه‌وه‌ی لای (برایانی دینی!) مه‌قبوول بێت. ئه‌وه‌ی که زۆر ڕوون و ئاشکرایه، که ده‌زگای ئاراس باشترین و گه‌وره‌ترین ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی کوردیه. بگره یه‌کێک له خاڵه پۆزه‌تیڤه‌کانی پارتی، کردنه‌وه‌ی ده‌زگایه‌کی وا گرنگ و پڕ بایه‌خی رۆشنبیریه له شاری هه‌ولێر. به بڕوای من ده‌زگای ئاراس له‌هه‌موو ده‌زگاو سه‌نته‌رو بنکه رۆشنبیریه‌کانی تری کوردستان، خزمه‌تی ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری کوردیان کردووه. ده‌زگایه‌که، خاوه‌نی زۆرترین کتێبی چاپککراوه له کوردستان. جگه له‌وه‌ی له ڕووی چاپ و ته‌کنیکی چاپخانه‌شه‌وه، له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ده‌زگاکانی تره. به بڕوای من سه‌نگه‌ر گرتن له ده‌زگایه‌کی ئاوا، سه‌نگه‌ر گرتنه له ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری کوردی. هه‌ربۆیه به جارێکیش هه‌موو نووسه‌ران و رۆشنبیرانی گه‌له‌که‌مان، له یه‌ک کاتدا دژی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته نه‌گریس و قێزه‌ونه‌ی بیری کۆنه‌په‌رستان وه‌ستانه‌وه. ئه‌وه یه‌که‌مجاره، هه‌موو نووسه‌ران به‌بێ گوێدانه فکری سیاسی و ئینتمای حیزبی، پشتگیری ده‌زگایه‌ک بکه‌ن و دژی کۆنه‌په‌رستان بوه‌ستنه‌وه. هه‌ربۆیه به بڕوای من، پشتگیری کردنی ده‌زگای ئاراس و گۆڤاری وێران، پشتگیری کردنه له بیر و په‌یڤی ئازاد‌و پێشکه‌وتنخواز. له‌هه‌مان کاتیش‌دا پێویسته به‌هه‌موومانه‌وه دژی ئه‌و ڕه‌وته کۆنه‌په‌رست و بیرتاریک و تیرۆریستانه بوه‌ستینه‌وه. هیچ کاتێکیش بیری تاریک ناتوانێت، مۆمی ئازادی و پێشکه‌وتنخوازی بکوژێنێته‌وه.
