یه‌کگرتوو له تاو دۆڕانی خۆی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان و عێراقدا، نازانێ چۆن خۆی بێنێته‌وه مایه و ئه‌و بۆشاییه‌ی ئه‌وانی تیا ده‌خولێنه‌وه به هیچ جۆرێک بۆیان ناچێته‌وه سه‌ر یه‌ک. ئه‌وان مایه پووچ ده‌رچوون و وایان ده‌زانی هه‌موو کوردی موسوڵمان له‌گه‌ڵ وانه، وه‌لێ پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته. به قسه‌ی بریقه‌دار و شه‌ڕ به خه‌ڵکیتر فرۆشتن کار مه‌یسه‌ر نابێت، خه‌ڵکی کوردستان تێگه‌یشتوون کێ به ته‌نگیانه‌وه دێت و کێ ئه‌و که‌شتیه ده‌گه‌یه‌نێته له نگه‌ری ئارام. ئه‌وان تازه به‌ته‌مان شۆڕشی سپی به‌رپا بکه‌ن دژ به گه‌نده‌ڵی و ده‌یانهه‌وێ خه‌ڵکی دوایان بکه‌وێت. ئه‌وکاته‌ی کورد ئه‌نفال و کوردستان کیمیا باران ده‌کرا ئه‌وان له کوێ بوون؟ ئه‌وکاتانه‌ی پێشمه‌رگه سنگی ده‌نا به گووله‌وه له دژی داگیرکه‌رانی کوردستان، ئه‌وان سه‌ریان خستبووه کۆشیانه‌وه و فززه‌یان له خۆ بڕیبوو.
ئه‌و کاتانه‌ی ڕژێمی به‌عسی عه‌فله‌قی قورئانیان ده‌سووتان و په‌ڕه په‌ڕه‌یان ده‌کرد ئه‌و قاره‌مانانه‌ی ئێستا وا ده‌میان درێژه به ناوی دینه‌وه له چ مزگه‌وتێکا خۆیان حه‌شار دابوو. کوانێ ڕابوردووتان؟ شانازی به چییه‌وه ده‌که‌ن؟ ئه‌گه‌ر به ئیسلامه‌وه شانازی ده‌که‌ن ئێمه‌ی کورد هه‌موومان موسوڵمانین و پێوستمان به نه‌سیحه‌تچی وه‌کو ئێوه نییه.
جیهان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوات نه‌وه‌ک بۆ دواوه. سه‌یری جیهانی ئیسلامی عه‌ره‌بی و تورکی بکه‌ن، بزانن ئه‌وان چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دین ده‌که‌ن.
دین له‌ده‌وڵه‌ت جیایه و هه‌موو که‌س ئازاده له بیرکردنه‌وه و ده‌ربڕینی ره‌ئی خۆی. که‌س ناتوانێت به عه‌قڵی ئێوه بیر بکاته‌وه، چوونکه ئه‌و مێشکه‌ی ئێوه بیری پێده‌که‌نه‌وه هی سه‌رده‌می تاریکییه، ئه‌وسه‌رده‌مانه‌ی خودا پێغه‌به‌ری (د، خ) بۆ ناردن تا ڕێگایان بۆ ڕووناک بکاته‌وه. که‌س له ئێوه بۆی نییه فتوای لغاو کردن و کوشتن ده‌ربکات. ئێوه چین تا خوێنی خه‌ڵکی حه‌ڵاڵ بکه‌ن؟ ئێوه و نموونه‌ی ئێوه و ئه‌نسار و قاعیده، نه نوێنه‌ری خودا و نه نماینده‌ی پێغه‌مبه‌رن (د. خ) .
ناهه‌قتان ناگرم له به‌ر نه‌بوونی یاسا و ده‌ستورێک له‌و وڵاته‌دا، ئێوه بوونه‌ته حاکمی وڵات و ده‌تانه‌وێت لغاوی هه‌رچی ئه‌قڵی پێشکه‌وتووه بکه‌ن.
