من مرۆڤێكی ئایندار نیم، وه‌لێ گه‌واهیی ئه‌وه ده‌ده‌م، نه‌وه‌ی پێشووی مه‌لا، نه‌ك هه‌ر سه‌له‌فی و وشك هه‌ڵاتوو و دژی ئازادیی نووسین و بیركردنه‌وه نه‌بوون، به‌ڵكوو به‌شێكیان وه‌ك شاره‌زا و قاڵبووی بواری نووسین و سه‌ربازی به‌رگریكاری ئازادیی را ده‌ربڕین مامه‌ڵه‌یان كردووه. مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی مودڕه‌یس كه نموونه و لوتكه‌ی به‌رزی مه‌لاكانی كوردستانه، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی نوێژ و عیباده‌ت بووه، هێنده‌ش له مه‌یدانی ئه‌ده‌ب و ساغكردنه‌وه‌ی دیوانی شاعیرانی كورددا ته‌مه‌نی رێكردووه. مامۆستا عه‌لائه‌دین سه‌جادی نه‌مر نه‌ك شیعری به‌كوفر نه‌زانیوه به‌ڵكوو له‌توێی هه‌شت به‌رگی "رشته‌ی مرواری"دا هه‌زاران قسه‌ی خۆش و نوكته و سه‌ربرده‌ی ته‌نانه‌ت سێكسیشی یادداشت كردووه. شێخی خاڵ هه‌ر به‌هه‌مان شێوه له‌بری فه‌توادان بیری له فه‌رهه‌نگی زمانی كوردیی و پێشخستنی ئه‌ده‌ب و رۆژنامه‌وانی كوردیی كردۆته‌وه. ئه‌م نه‌وه‌یه له مه‌لاكانی كوردستان، نه‌ك بۆ مرۆڤه ئاینداره‌كان به‌ڵكوو بۆ منێكی عه‌لمانی و نائاینیش جێگه‌ی رێز و شانازییه‌كی زۆرن.
كه‌چی ئێستا جۆرێكی دیكه له مه‌لا ده‌بینین، كه رقی له ژیانی شارستانی و موته‌مه‌دینی خه‌ڵكه، رقی له خۆشی و گاڵته و گه‌په، شمشێری فه‌توای هه‌رده‌م له كێلان هێناوه‌ته ده‌رێ، جۆره مه‌لایه‌ك له كوردستان دروستبوون له لێڵاویی سه‌له‌فه‌ییه‌ت و وه‌هابییه‌ت ئیلهام وه‌رده‌گرن و ناتوانن له‌و دیدگا چه‌قبه‌ستووانه بێنه ده‌ره‌وه هه‌ندێك مونه‌زیزی ئیسلامی سیاسیی له دونیای عه‌ره‌بیدا بۆ پاراستنی دۆخی دواكه‌وتووانه‌ی كۆمه‌ڵگه عه‌ره‌بیی و ئیسلامییه‌كان تیۆریزه‌یان كردوون، به‌كورتیی زۆرینه‌ی مه‌لاكانی ئێستای كوردستان، ئه‌گه‌رچی به كوردیی ده‌په‌یڤن، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا عه‌ره‌بییانه ده‌هزرێن به‌تایبه‌ت له به‌رامبه‌ر قه‌ڵه‌می نووسه‌رانی نا ئیسلامی‌دا.
ئه‌وه‌تا هه‌رچی مه‌لای هه‌ولێر و كوردستانه هاواریان له ده‌ست بڵاوبوونه‌وه‌ی شیعرێكی گۆواری "وێران" لێ به‌رزبۆته‌وه، به‌دوایدا حزبه ئیسلامییه‌كانی وه‌ك یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ، ئه‌م هه‌له بۆ دژایه‌تی پێنووسی ئازاد و عه‌لمانی ده‌قۆزنه‌وه و تفه‌نگ به‌تاریكه شه‌وه‌وه ده‌نێن و ئامانجه سیاسییه‌كانی خۆیان ده‌هێننه دی. له راستیدا ئه‌ده‌ب نه‌ك واقیع نییه به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت لاساییكه‌ره‌وه‌ی واقیعیش نییه، ئه‌گه‌ر شیعرێك یان چیرۆكێك كتومت لاسایی واقیع بكاته نه‌ك نابێته شیعر یان چیرۆك به‌ڵكوو له‌بۆته‌ی ریپۆرتاژی رۆژنامه‌نووسیدا خۆی دۆزیوه‌ته‌وه. مرۆڤ له شیعردا ده‌فه‌ڕێت و چنگ له ئاسمان گیر ده‌كات، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاساكانی سروشته، به‌ڵام ئه‌ده‌ب گوێ له یاساكانی سروشت ناگرێت، بۆیه كاتێك ناوی پێغه‌مبه‌رێك دێته پێشه‌وه و له‌دێڕه شیعرێكدا جێگه‌یه‌ك ده‌گرێت مه‌رج نییه، هه‌مان پێغه‌مبه‌ر به‌هه‌مان ئه‌و كه‌سێتی و خه‌سڵه‌تانه‌ی هه‌یبووه له‌شیعره‌كه‌دا وه‌رگیرابن، ره‌نگه پێغه‌مبه‌رێك وه‌ك سمبۆلێك وه‌رگیرابێت. به بڕاوی من فڕینی مرۆڤ به‌دووباڵی په‌ری ئاساوه چه‌ند كارێكی واقیعییه، ناوهێنانی پێغه‌مبه‌رانیش له شیعردا ئه‌وه‌نده بۆ سووكایه‌تییه و جۆرێكه له كوفر.
مه‌لاكانی كوردستان وه‌ختێك ناتوانن له ئه‌ده‌ب تێبگه‌ن به‌پێچه‌وانه‌ی مامۆستا موده‌ڕیسه‌وه، وه‌ختێك ناتوانن له گه‌مه‌كانی زمان حاڵی ببن به‌پێچه‌وانه‌ی شێخی خاڵه‌وه، چركه ساتێك ناتوانن له مه‌جاز و خواستنی سمبۆڵ سه‌ر ده‌ربكه‌ن به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌جاددییه‌وه، هه‌قوایه بێده‌نگیی هه‌ڵبژێرن و زوو زوو ئه‌م هه‌رایه نه‌نێنه‌وه. پاشان پرسیار ده‌كه‌ین ئایا چه‌ند له‌و مه‌لا ئاینییانه له رێی مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه باس له كێشه و ئازاره‌كانی خه‌ڵك به‌گشتیی ده‌كه‌ن؟، ئایا كێیان ده‌توانن ره‌خنه له هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بگرن له‌هه‌ر كار و كرده‌وه‌یه‌كی ناپه‌سه‌نددا؟، ئایا هیچیان باسیان له‌و هێرشه دڕندانه‌یه كرد له‌لایه‌ن توركه نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانه‌وه كرایه سه‌ر ئه‌حمه‌د توركی نوێنه‌ری ماف و دۆزی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد له باكووری كوردستان؟.
من وه‌كوو خۆم به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ئه‌وه‌م مینبه‌ری مزگه‌وت بۆ كاروباری سیاسیی به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام كاتێك ئه‌و كاره رووده‌دا، پێویسته بۆ داكۆكیی بێت له مافی خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كوردستان، نه‌ك ئه‌و مه‌وجه له وتاری سیاسیی مزگه‌وته‌كان كه هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌زانی هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر نووسین و هزرینی نووسه‌ران و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه‌كانی كورد. بۆ مه‌لاكانی كورد وا چاكتره له‌جیاتی به‌كارهێنانی ته‌وری فه‌توا بۆ بڕینه‌وه‌ی داری ئازادیی وتن و گوزارشت، ئه‌ركی خۆیان باشتر بناسن و خه‌ریكی خوداناسی و نوێژ و رۆژووی خۆیان بن، نه پێغه‌مبه‌رێك به‌قسه‌یه‌ك یان خستنه ناو شیعرێكه‌وه له پیرۆزیی دێته خواره‌وه، نه ئاسمان و پێغه‌مبه‌ران پێویستیان به خه‌ڵكانێكه به‌ناوی ئه‌وانه‌وه ژیان له كه‌سانی تر تاڵ و مه‌حرووم بكه‌ن. جگه له‌مانه‌ش كاتی ئه‌وه هاتووه ئیدی هه‌م ده‌سه‌ڵات و هه‌م كۆمه‌ڵگه سنوورێك بۆ ئه‌و تێپه‌ڕاندن و سنوور به‌زاندنه‌ی مه‌لا ئاینییه‌كان دابنێن، چوونكه ئه‌گه‌ر وابێت نه‌ك ناتوانین بنووسین و بۆچوونه‌كانمان ده‌بنه هۆی مردنمان، به‌ڵكوو هه‌ر له‌بناغه‌وه ئیدی ناتوانین به پرۆسه‌ی بیركردنه‌وه هه‌ستین.
Shamzini79@hotmail. com
