هه‌ندێك جار هه‌ویره‌كه ئاوكێش ده‌بێت و ناچاری ئاوپیاكردنی ده‌بیت، من پێشتر قسه‌ی خۆم كردووه و ڕاستیتان ده‌وێ زۆریشم حه‌ز به‌درێژدادڕی نییه، به‌ڵام هه‌ندێك جار لێدوانه هه‌رزه‌یییه‌كان په‌لكێشت ده‌كه‌ن و ناچاری وه‌ڵامدانه‌وه ده‌بیت.
كه‌م نین ئه‌و نووسینانه‌ی پێشتر و له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دواییشدا چڕتر دژ به‌ئه‌قڵی ڕۆشنبیریی سه‌رده‌م له‌لایه‌ن هه‌ندێك له مه‌لاكان و حزبه ئیسلامییه‌كان هاتنه نووسین، زۆربه‌یان وه‌ڵامدانه‌وه ده‌خوازن، هه‌ندێكیشیان پێویستیان به‌وه‌ڵامی ده‌مكوتكاری هه‌یه، من لێره‌دا ته‌نیا یه‌كیان ده‌كه‌مه نموونه، ئه‌ویش خوێندنه‌وه هێمنانه‌كه‌ی حوسێن عومه‌ر سلێمانه كه له چه‌ند خاڵێكدا گوایه بۆ نووسینێكی به‌دران ئه‌حمه‌دی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگه‌ی ئاراسی نووسیوه.
پێم وانییه پێویستیم به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خاڵ به‌خاڵی نووسینه‌كه‌ی بێت، بگره مه‌به‌ستمه ته‌نیا له‌سه‌ر خاڵی یه‌كه‌می بوه‌ستم كه ده‌ڵێت "به‌دران حه‌بیب زۆر مشه‌وه‌ش بووه و ترسی كاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستانی لێ نیشتووه به‌م پێشێلكارییه‌ی كه وێران به‌رامبه‌ر به‌ماف و موقه‌ده‌ساتی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی كردووه".. ئه‌م براده‌ره ته‌نیا له خاڵی یه‌كه‌می خوێندنه‌وه هێمنانه‌كه‌یدا كه‌تواری ناوه‌وه‌ی خۆیمان پێشان ده‌دات كه تا چه‌ند كه‌سێكی توندڕۆ و هانده‌ری توندوتیژییه، چونكه نووسینه‌كه‌ی نه‌ك ناڕاسته‌وخۆ، بگره هاندانێكی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌یه بۆ توندوتیژی كه پێم وانییه تاكه وشه‌یه‌كی "وێران"یان خوێندبێته‌وه، یان ئه‌سڵه‌ن كۆواره‌كه‌شیان بینیبێت.
من پارێزه‌ری به‌دران حه‌بیب نیم، وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌شم داكۆكیكردنه له پره‌نسیپێك كه ساڵانێكه به‌ڕژدی كاری بۆ ده‌كه‌م.. هاوكات من هه‌موو نووسینه‌كانی به‌دران حه‌بیبم خوێندووه‌ته‌وه و شكم به‌و مشه‌وه‌شییه نه‌كردووه كه حوسێن به‌ئه‌قڵییه‌ته توندڕۆیییه‌كه‌ی خۆی ده‌یخاته به‌ر ئاماژه‌وه، سه‌یره! هه‌موو ده‌زانین ته‌نیا كه‌سانێك ترس تینیان بۆ دێنێ ئه‌گه‌ر بڕوایان به‌پره‌نسیپه‌كانی خۆیان له‌ق بێت، نه‌ك كه‌سێك دوای ئه‌و هه‌موو نووسینانه‌ی پێشتری، دیسان (تا كار له كار نه‌ترازاوه) بنووسێت و بڵاوی بكاته‌وه، قسه‌ی من له‌سه‌ر ترس و ئازایه‌تییه گیانبازییه‌كان نییه ئه‌وه‌نده‌ی قسه‌كردنه له‌سه‌ر شه‌ڕێك كه به‌رده‌رگه‌ی به‌خه‌ڵكانێكی گرتبێت و پێویست به‌داكۆكیكردن بكات، ئیتر به‌كام لۆجیك باس له ترس بكرێت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌ربڕینێكی هه‌رزه‌یییانه نه‌بێت، یان هاندان بۆ توندوتیژی.. كورت و كرمانجی نووسینه‌كه‌ی حوسێن عومه‌ر سلێمان هاندانێكی زه‌قی خه‌ڵكانێكی بێ ئاگا له‌م پرسه‌یه بۆ توندوتیژی.
ئاخر ئه‌و شیعره‌ی له "وێران"یش بڵاو كرایه‌وه و ناوی كه‌سانێكی وێكچووی ناوی په‌یامبه‌رانی به‌نموونه وه‌رگرتووه، دروست له‌سه‌ر ئه‌م كاك حوسێنه‌ش پراكتیك ده‌كرێت، چونكه به‌داخه‌وه ناوی ئه‌ویش له ناوی (ئیمام حوسێن) ه‌وه هاتووه.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه به‌پێویستی ده‌زانم منیش جه‌خت له‌وه بكه‌مه‌وه كه ده‌هێنێ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بیر له چاره‌سه‌رێكی بنه‌بڕ بكاته‌وه له‌م بێسه‌روبه‌رییه‌ی خوتبه‌ی مه‌لاكان، ئه‌وپه‌ڕی پێویسته مه‌لای بێ ئاگا له پێشكه‌وتنه‌كانی سه‌رده‌م له‌و مینبه‌ره دوور بخرێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا، دووری نابینم چه‌ندان لغاوكه‌ری تریش سه‌ره‌تاتكێ بۆ لغاوكردنی ئه‌و دۆخ و ئاسته ڕۆشنبیرییه‌ی ئێسته بكه‌ن كه به‌ئاسان پێی نه‌گه‌یشتووین.
