
ئیسلامیه‌کان خه‌ریکی ئاڵۆزکردنی ماڵی کوردن و عه‌ره‌به‌کانیش له‌و لاوه جنێو بارانی هه‌موو کورد ده‌که‌ن به مسوڵمان و نا مسوڵمانیه‌وه، به ئیسلامی و نا ئیسلامییه‌وه. به‌داخه‌وه ئیسلامیه‌کان غیره‌تی ئه‌بو تالیبی عاره‌بیان تێدا نیه، که به ئه‌بره‌هه‌ی گوت تۆ وشتره‌کانم بده‌وه، به‌یتیش خوایه‌کی هه‌یه ده‌یپارێزێت. ئه‌م قسه‌یه ڕاست بێت یان نا، نموونه‌یه‌که بۆ ئیسلامیه‌کان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که شه‌و ڕۆژ له‌یه‌کتر گرێ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تێک دژی میلله‌تی خۆیان بنوسن و ته‌کفیریان بکه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگیان لێ بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت هه‌نگاوێکی ترسناکه و هێشتا کورد له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی عه‌ره‌به شۆفینیه‌کان دایه، به‌ڵام ئیسلامیه‌کان ده‌یانه‌وێت ئیدی مۆته‌که‌ی شه‌ر و سه‌رانگێزی بگێڕنه‌وه و ببنه سه‌رباری ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی عه‌ره‌به‌کان و زه‌مینه‌یان بۆ خۆش بکه‌ن به زیاتر عه‌ره‌باندن و شێواندن و شه‌ریان له‌جیاتی عه‌ره‌به‌کان بڕه‌و پێ ده‌ده‌ن.
ته‌ماشای ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن، بزانن عه‌ره‌به‌کان هیچ سنوورێکیان بۆ کورد و بۆ حورمه‌تی کورد و ته‌نانه‌ت ئیسلامه‌که‌شیان هێشتۆته‌وه؟
من داوا له هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌م، ئه‌و ماڵپه‌ڕه شۆفێنیه له‌لایه‌ن هه‌موانه‌وه شه‌رمه‌زار بکرێت و داوا له‌و دڵسۆزانه ده‌که‌م که له چونه ناو ماڵپه‌ره‌کان شاره‌زان چاره‌سه‌ری بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر یه‌کگرتوو و هه‌وادارانی ئازان با سنوورێک بۆ ئه‌و ده‌مشڕیه‌ی ئه‌و عه‌ره‌بانه دابنێن و به‌یانێك له دژی ئه‌و وێبسایده ده‌ربکه‌ن که ناشیرین ترین و که‌مترین سیفه‌ت ده‌ده‌نه پاڵ کورد.
ته‌نانه‌ت من کۆممێنتێکم نوسیبوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌وه، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی کۆممێنته‌که‌ی من شتێکی دیکه‌یان نوسیوه که ناشیرین ترین جنێوه به میلله‌ته‌که‌مان، بۆیه تکا ده‌که‌م شه‌رمه‌زاریان بکه‌ین.
ته‌ماشاکه‌ن چ ناوێکیان بۆ بابه‌تێک داناوه:
كر دي حقير يدنس علم العراق في كركوك ... يا لثارات العلم العراقي
http://www.iraq-ina.com/showthis.php?type=1&tnid=45554
منیش ده‌ڵێم با تۆڵه‌ی که‌رامه‌تی خۆمان بکه‌ینه‌وه و ڕیسوایان بکه‌ین.
