پێشه‌كی:
به‌ناونیشانی "له كوی په‌یمان هه‌بێت مه‌رگه‌ساتی لی یه" و به تایتێڵی (تۆپباران و بۆردومانكردنكردنه‌كانی خه‌ڵكه‌كانی گوندنشینی باكووری هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌كانی توركیا و ئیران له‌ئه‌ودیوو سنووره‌وه) رێكخراوی (CPT) تیمه‌كانی دروستكردنی ئاشتی مه‌سیحی له عێراق، راپۆرتێكی گرنگ و پر بایه‌خ بڵاوده‌كاته‌وه. ئه‌و راپۆرته به‌شێواز و داتایه‌كی وردی زانستی و چیرۆكی خێزانه ئاواره‌كان و كات و شوێنی تۆپبارانه‌كان و زیانه‌كانیان ده‌خاته روو له‌گه‌ڵ ده‌رخستنی نه‌خشه‌ی سه‌رسنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دیاریكردنی بارود و خی خه‌ڵكه گوندنشینه‌كان.
ئه‌م راپۆرته بریتیه له 72 لاپه‌ره و جگه له پێشه‌كی، له 3 به‌شی سه‌ره‌كی پێكدێت كه بریتین له:
یه‌كه‌م: هێرشه‌كانی سه‌ربازی ئه‌م دواییه‌ی توركی و ئێرانی بۆ سه‌ر سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كانونی یه‌كه‌می 2007 بۆ كانونی یه‌كه‌می 2009.
دووه‌م: پێشێل كردنی یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی.
سێیه‌م: پوخته‌یه‌ك له مێژووی په‌یوه‌ندیه‌كانی كوردی عێراقی/توركی.
له‌گه‌ڵ كۆمه‌لێك پاشكۆ كه بریتین له فه‌رهه‌نگی كوتكراوه‌كان و رۆژمێری كرده‌وه سه‌ربازیه‌كان (ئابی 2008 بۆ حوزه‌یرانی 2009) بنكه‌كانی توركیا له عێراق و دیارخستنی نه‌خشه‌كان.
وته‌ی سه‌ردێری راپۆرته‌كه (له كوی په‌یمان هه‌بێت مه‌رگه‌ساتی لی یه) له باپیری كوردێكی هاورێی ئه‌و رێكخراوه وه‌رگیراوه و وینه‌ی سه‌ر راپۆرته‌كه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ مۆزه‌خانه‌ی كاڵای كوردی كه نمونه‌یه‌كه له كاڵای چنراوی شێوازی كیژی كوردی عێراقی كه له خوری چنراوه و چینینه‌كه هێمایه‌ك له پێش مێژوو به‌ره‌و پێش ده‌بات بۆ ئاشتی و شادی.
تیمه‌كانی دروستكردنی ئاشتی مه‌سیحی كه ناسراون به CPT بریتین له رێكخراوێكی ناحكومی پشتی ده‌به‌ستن به بیروباوه‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی، له ساڵی 2002 له عیراقه‌وه ده‌ستی به ئیشكردن كردوه یه‌كه‌مجار له باشوور و ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستانن. به پێی گوته‌ی نوسه‌رانی ئه‌و راپۆرته، ئه‌وان به ئومێدن ئاستی هوشیاری به‌رزبكه‌نه‌وه له كێشه‌ی كوردانی گوندنشین له باكوری عێراق هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش به‌وه ده‌ده‌ن كه له‌ماوه‌ی 2 ساڵ كاركردنی رێكخراوه‌كه‌یان گه‌یشتونه‌ته حاله‌تێكی خۆشه‌ویستی و رێزگرتنی ئه‌م گوندنیشینانه. بۆیه ده‌ڵێن (ئێمه رێز له سووربونی به‌هێزیان بۆ پاراستنی ژیانی گوند ئاسای خۆیان و ئاره‌زوویان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه كه‌سانی به‌شداریكه‌ر له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییدا له چوارچێوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرین.
تۆپبارانی گونده‌كان:
شه‌وه‌ی 15 و 16ی كانونی یه‌كه‌می 2007 فرۆكه‌كانی توركیا له ده‌وری گونده‌كان ده‌فرین له كاتژمێر 8 پاش نیوه‌رۆوه، به‌ڵام بۆردومان كردن نزیكه‌ی 2ی سه‌ر له به‌یانی ده‌ستی پێكرد پارچه‌ی موشه‌كێك به‌ر سه‌ری (ئایشه) كه‌وت یه‌كسه‌ر كوشتی، برایه‌كی دیكه‌و ئامۆزایه‌ك بریندار بوون، بۆردومانكردن به‌رده‌وام بوو، له گونده‌كانی تری ده‌دا تا به‌یانی. ئه‌مه قسه‌ی (عبدالله) ناوێكه له گوندی ئاستیرۆكان كه له لاپه‌ره 7 راپۆرته‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه. هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا له گوندی لێوژه (ژنێك به ناوی سۆزان بریندار بوو قاچێكی لی ده‌ستدا، ژنێك به ناوی هاجۆ بریندار بوو، 6 ماڵ روخان) هه‌روه‌ها له گوندی ئاستیرۆكان (3 خان‌و روخان، 280 مه‌ر كوژران، خاتوو ئایشه كوژرا، موخلیس و ئاماد حه‌سه‌ن بریندار بوون زیانی ئابووری 50000$ به‌ر گونده‌كه كه‌وت) له گوندی برادی (یه‌ك خانوو روخا و خانویه‌كی تریش خاپوور بوو) له گوندی قه‌لاتوكان (خانوه‌یه‌كی تازه خاپوور بوو، مزگه‌وتێكی نوی روخا، خانوی كاك موخلیێ خاپوور بوو، 300 سه‌ر مه‌ر و ره‌شه‌وڵاخ كوژران، خانووی2 مامۆستا روخا، بورجی ئاو خاپوور بوو) . له 29 تشرینی دووه‌م 2008 له ئه‌نجامی هێرشی ئێرن بۆ سه‌ر گونده‌كانی سه‌رگانێل و سیناموكا و ره‌شاكری و كفرنا (3 خوێندگه به‌ركه‌وتن و 80 خوێندكار ئاواره بوون، 2 خه‌سته‌خانه داخران، یه‌ك خانوو به‌ر كه‌وت، 200 بۆ 300 شانه هه‌نگ خاپوور بوو، 92 بزن له كۆی 103 كوژراو و 11 بزن بریندار بوون) له 5 كانوونی یه‌كه‌م 2008 له لایه‌ن بۆردومانی توركیاوه له گوندی ئینزی (ژنێك له كاتی گه‌رانه‌وه بۆ ماڵه‌وه به‌ركه‌وت، بیستنی له‌ده‌ستداو بریندار بوو) له 3 تشرینی یه‌كه‌م 2009 له لایه‌ن تۆپبارانی ئێرانه‌وه له گوندی بۆڵی (یه‌ك خانوو روخا و چه‌ندان هێكتار له زه‌وی گیای ووشك سوتان، بێستان و داری دیكه له ناوچوون) هه‌روه‌ها له 13 تشرینی یه‌كه‌م 2009 له گونده‌گانی ناوچه‌ی سوره‌دی (خه‌ڵك رایانكرد و دروینه‌وه‌ی به‌روبومیان ته‌واو نه‌كرد، خوێندگه داخرا، خوێندكاران و مامۆستاكان راكێشرانه ناو شار) به پێی وته‌ی كاربه‌ده‌ستێكی خۆجێیی له كانوونی یه‌كه‌می 2007 ئێران و توركیا ده‌ستیان كرد به تۆپ بارانكردن و بۆمبارانی چاوه‌روانه‌كراوی یه‌ك له دوای یه‌ك له ساڵی 2007وه هه‌تاكو ئێستا زۆرتر له 500 خێزان له 70 گوندی جیاواز ئاواره‌بوون سه‌دو بیست خێزانیان خه‌ڵكی ناحیه‌ی ژاراوه بوون، سه‌رجه‌م ئه‌و ئامارانه له ناو راپۆرته‌كه ده‌رهاتوه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ندین زانیاری تر كه بریتیه له داتایه‌كی ورد كه ئاماژه به ئێش و ئازار و زیانی گیانی و مادی خه‌ڵكی گونده‌كان ده‌كات له سنوری پارێزگای سلێمانی. سه‌رچاوه‌ی ئه‌و داتایه له ناو راپۆرته‌كه ده‌گه‌رێته‌وه‌وه بۆ چاوپێكه‌وتنه مه‌یدانیه‌كانی ئه‌و رێكخراوه كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی گونده‌كان ئه‌نجامی داوه له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له كاربه‌ده‌ستانی خۆجێیی له ناوچه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر دراون پێیان.
دروستكردنی كه‌مپی ئاواره‌كان:
له نیسانی ساڵی 2008 له لایه‌ن (UNHCR) كۆمیسۆنی باڵای ئاواره‌كانی سه‌ر له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، كه‌مپێكی كاتی له پردی حه‌وزه بۆ ئاواره‌كان دروستكرا، ئه‌و كامپه 6 كم له شارۆچكه‌ی ژاراوه‌وه دوور بوو 132 خێزانی تێدا مایه‌وه، له نیسانی 2009 گواستیانه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه له نێوان ژاراوه‌و سه‌نگه‌سه‌ر، كامپه‌كه له‌سه‌ر ده‌شتێكی رووتی بی دار بی ئاو دروستكرا له‌وی رێكخراوی (UNHCR) له رێگه‌ی رێكخراوی قه‌ندیل به‌ڵێنده‌ری رێكخراوی ناحكومی (NGO) 45 خێوه‌ت كه قه‌باره‌ی یه‌ك خێوه‌ت بریتیه له 3. 4 به 3. 8 م، بۆ 132 خێزان هه‌ڵدرا. له 1 ته‌موزی 2008 وه رێكخراوی) CPT) ده‌ستیكرد به سه‌ردانكردنی كامپی خه‌ڵكی ئاواره كه سه‌ره‌تا له پردی حه‌وزه بوون دواتریش بۆ كه‌مپه تازه‌كه به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له ره‌وشی ژیانیان و ده‌رخستنی ئێش و ئازاری خه‌ڵكه‌كه.
زیانی ئابووری:
هێرشه‌كانی توركیا‌و ئێران زیانی بنه‌ره‌تیان له گوندنیشینه‌كان داوه ئه‌وانه ناتوانن به‌روبومه‌كانیان بدورنه‌وه له‌به‌ر بورومانه‌كان له ماوه‌ی دروێنه‌دا كێڵگه‌و بێستانه‌كان سوتێنران یان ئاویان لێبرا چونكه سیسته‌می ئاودێری روخا، گوندنیشینه‌كان زۆر له ئاژه‌ڵه‌كانی خۆیان فرۆشت كاتێك له ناو كامپه‌كان شوێنیان ده‌ستكه‌وت چونكه نه له كامپی پردی حه‌وزه نه له كامپی رێكخراوی) UNHCR) مۆڵه‌تی نه ئه‌دا ئاژه‌ڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بێنن زۆر له گوند نشینه‌كان له چاوپێكه‌وتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ رێكخراوی) CPT) ده‌ڵێن: ئێمه ناتوانین بگه‌رێنه‌وه بۆ دروێنه و زیانمان لێكه‌وتوه، له گوندی ره‌زگه 400 سه‌ر مانگا هه‌بوو هه‌ندێكیان له ئه‌نجامی هێرشه‌كان مردن ئه‌وه‌ی مایه‌وه به هه‌رزان فرۆشتمان، زۆر له ئاژه‌ڵه‌كان له ناو گونده‌كان به جێهێڵدران بۆ تاڵانچی، كێلگه‌كان سوتێنران ئاژه‌ڵه‌كان فه‌روتان.
خه‌ڵكی گوند پشتیان به كه‌ره‌سه‌ی یارمه‌تی گروپه‌كانی خێرخوازی نه‌به‌ستوه ئه‌وان پاره‌ی خۆیان خه‌رج ده‌كرد كه پاشه‌كه‌وتیان كردبوو پیش‌تر، به مه‌به‌ستی یارمه‌تی دانی قوربانیانی بۆمبباران حكومه‌تی عێراقی 1000000 دیناری عێراقی 847$ ته‌راخانكرد بۆ هه‌ر خێزانێك له ساڵی 2008 به‌ڵام هه‌ر خێزانێك له ژاراوه 450000 دیناری عێراقی 381$ له مانگی تشرینی دووه‌م وه‌رگرت ئه‌وه‌ی مابوو له پاره‌كه له ناو سیسته‌می بیروكراتی دیارنه‌ما!
كاریگه‌ریه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی خه‌ڵكی ئاواره‌ی ناوخۆ:
ئێره زۆر گه‌رمه، ئێمه ناتوانین نان بخۆین یان بنوین له‌به‌ر گه‌رما، ئاوی پاك ده‌ست ناكه‌وێت، ئێمه ترساوین نه‌خۆش بكه‌وین خه‌ڵكێكی زۆر هه‌ن به گه‌رمی ته‌پوتۆز و ئاوی پیس نه‌خۆشكه‌وتووون زۆرن چه‌شنه‌كانی ناساغی و بونه‌وه‌ره‌كان، ئێمه به سه‌رقاڵ بوونه‌وه راهاتبووین یارمه‌تی دایك و باوكی خۆمان ده‌دا ئه‌چوین بۆ خوێندگه.. كوران و كچان چه‌ند ئیشێكی ماڵ و خوێندیشیان ده‌كرد به‌ڵام ئێستا هیچ شتێك نییه بیكه‌ین، ئه‌مانه قسه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌یه كه له چاوپێكه‌وتنه مه‌یدانیه‌كانی (CPT) وتوویانه. خه‌ڵك له ناو خێوه‌ته‌كان دانیشتوون و ده‌رواننه زه‌وییه روته‌ڵه‌كه‌ی چوارده‌وریان، ئه‌مه جێ ژوانی ئه‌وان نییه. ناتوانن هیچ شتێك بكه‌ن هه‌ستكردن به بێده‌سه‌ڵاتی و خه‌مباری باوه‌شی پیاكردوون.
تۆپبارانی ناوچه‌كانی تر:
هه‌ر له‌و راپۆرته‌دا له سنوری پارێزگای دهۆك باس له قه‌زای مێرگه‌سور و گونده‌كان پێكه‌وه‌یی هه‌ردان كراوه له مانگی كانونی یه‌كه‌می 1995 به‌هۆی تۆپبارانی توركیاوه دروستكراوه هه‌روه‌ها له قه‌زای سۆران گوندی گه‌راو كراوه كه مه‌ودای دوری گوندی داراو له سنوری توركیا‌و ئێرانه‌وه دوو بۆ سی كاتژمیره، ئه‌و ناوچه‌یه به‌جێهێڵدراوه بۆ گوندنشینه‌كان و هیچ پارێزگاریكردنێكی نییه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، چوارده خێزانی لێیه له گونده‌كه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌و گوندنیشینانه له چاوپێكه‌وتنه‌كانیان رایانگه‌یاندوه كه له ساڵی 1998وه توركیا بۆمبارانی ماڵه‌كانیان ده‌كات تا ئێستا یه‌ك كه‌سی خه‌ڵكی گونده‌كه كوژراوه‌و چه‌ندی دیكه‌ش بریندار بووه، بۆیه خه‌ڵكه‌كه‌ی رایانكردۆته شارۆچكه‌ی سیده‌كان دوتر گه‌راونه‌وه گونده‌كانیان به‌ڵام دواتر رووبه‌رووی هه‌ره‌شه‌كانی توركیا بونه‌وه، هه‌روه‌ها باس له گوندی ژیلیه‌ی كراوه كه له 18 ته‌موزی 2009 به‌هۆی بۆمبارانی ئێران خوێندكارێك بریندار بووه. له قه‌زای چۆمان تۆپبارانی توركی له كانونی یه‌كه‌می 2007وه كاریكردۆته سه‌ر 450 خێزان به تایبه‌ت له گوندی كانی سپی كه له 2007 و 2008 موشه‌كه‌كان ئێران ئامانجیان له گونده‌كه گرتبوو بۆیه خێزانه‌كان ئێستا له دووری 14 كم له چۆمانه‌وه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. كاربه‌ده‌ستی ناوخۆیی رایگه‌یاندوه كه زیان ته‌نها به‌ر جوتیاران نه‌كه‌وتوه به‌ڵكو به‌ر تێكرای كۆمه‌ڵگه كه‌وتوه. رێژه‌ی زیانی ئه‌و خێزانانه‌ی ئاواره‌بوون له ئاكامی تۆپبارانه‌كان ساڵانه 15-20000$، كورده‌كان بایی یه‌ك تریلیۆن دۆلار زیانیان پێكه‌یشتوه، تۆپ بارانه‌كان هه‌ره‌شه‌ش له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، توركیا و ئێران نایانه‌وێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دۆخێكی جێگیر دابێت ئه‌یانه‌وێت هێزی خۆیانی نیشانبده‌ن. كاربه‌ده‌سته‌كه ده‌ڵێت: له ناوچه‌ی قه‌ندیل ئه‌و گوندانه‌ی كه‌وتونه‌ته به‌ر تۆپ بارانكردن بریتین له گونده‌كانی ئینزی، ره‌زگه، ماره‌دوو، ئه‌وانه‌ی زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتوه بریتین له وێزه، كانی سپی، ماران، ئینزی، ماوه‌تا، كۆدۆ، لۆلان، هۆرنا، ده‌ربه‌ند. هه‌روه‌ها له پارێزگای دهۆك له قه‌زای زاخۆ به‌پێی سه‌ردانه‌كانی (cpt) له شارۆچكه‌ی باتوفه گوندی گره‌بیه خه‌ڵكێكی زۆری لێیه هه‌ر له ساڵی 1993 وه ئاواره بوون له باتوفه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. له قه‌زای ئامێدی ناوچه‌ی كانی ماسی و گونده‌كانی چوارده‌وری به‌هه‌مان شێوه له‌ژێر هه‌ره‌شه‌ی بۆمباران دان، به وته‌ی كه‌سێكی خه‌ڵكی گوندی كانی ماسی له‌گه‌ڵ (cpt) ده‌لێت: توركه‌كان بنكه‌كانیان له نزیك شاره‌كه له 1996 داناوه، توركیان به‌رده‌وام تۆپ بارانی چوارگوندی خۆجێیی كردوه دوانی مه‌سیحی و دوانی موسڵمان. دوای 2006 خه‌ڵك دوباره گونده‌كانیان دورستكرده‌وه 200 خێزان هاتنه‌وه ماڵه‌كانی خۆیان هه‌تاكو زستانی 2007 كاتێك توركیا هێرشه‌كانی ده‌ستپێكرد هه‌ر 200 خێزانه‌كه ماڵه‌كانیان چۆڵكرد‌و سیانزه پیاو مانه‌وه ئاگایان له مولكه‌كانیان بێت. گوندنیشینه‌كان بێزارن له بونی بنكه‌ی توركی له كانی ماسی. له قه‌زای ئامێدی شارۆچكه‌ی بامه‌رنی كه 29 گوندی له‌سه‌ره هه‌مان كێشه‌یان هه‌یه هه‌روه‌ها له شارۆچكه‌ی پێكه‌وه‌یی شیلادزه كه به پێی سه‌ردانێكی (cpt) له 26ی نیسانی 2009 نزیكه‌ی 100 گوند به‌ر بوردومانی توركی كه‌وتوون، سه‌رجه‌م ئه‌و تۆپبارانانه زیانێكی زۆری له خه‌ڵكی گونده‌كان داوه.
پێشێلكردنی یاساكانی جیهانی:
له‌و راپۆرته‌دا باس له‌وه كراوه كه هه‌ر یه‌ك له توركیا و ئێران یاساكانی مافه‌كانی مرۆڤ و رێكه‌وتنامه‌كانی جیهانیان پێشێلكردوه چونكه هه‌ردوو وڵات واژۆیان له‌سه‌ر ئه‌و رێكه‌وتنامانه كردوه‌و له‌سه‌ر دانوسانه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی و په‌یماننامه‌ی جنێڤ، هه‌ردوو نه‌ته‌وه پابه‌ندن به دڵنیایی كردن كه ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی كه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی جیاده‌كاته‌وه‌و ده‌یانپارێزێت. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ئه‌نجامی تۆپبارانی ئه‌وان ئامانجی سه‌ربازی دانراو ناپێكری و خه‌ڵكی گونده‌كان زیانیان پێده‌كه‌وێت بۆ ئه‌مه‌ش باس له موعاهه‌ده‌ی جنێڤ له 12 ئابی 1942 كراوه كه له چه‌ندین به‌ندیدا رێگره له‌وه‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بكرێته بابه‌تی هێرش بۆ بردن یان كرده‌وه یان هه‌ره‌شه‌و توندوتیژی، هه‌روه‌ها كرده‌وه‌كان و هێرشه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات به تایبه‌تیش به‌رامبه‌ر به شوێنه‌كانی خواپه‌رستی و نیشته‌جێبوون و خه‌سته‌خانه‌كان و عیاده‌كان و خوێندگه‌كان، هه‌روه‌ها ریگره له هێرشكردن و روخانی ئه‌و شتانه‌ی پێویستن بۆ مانه‌وه‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی نمونه‌ی خۆراك و ناوچه‌كانی كشتوكاڵی و مه‌روماڵات و به‌روبومه‌كان و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆ ئه‌مه‌ش باس له به‌ندی 51 و 52 و 54 و 57 ئه‌و په‌یمانامه‌یه كراوه به به‌ڵگه‌ش ئه‌وه خراوه‌ته روو كه هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت پێشێلی ئه‌و په‌یمانامه‌یان كردوه. هه‌روه‌ها باس له رێكه‌وتنامه‌ی ئه‌وروپی له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ (ECHR) كراوه كه توركیا واژوی كردوه، كه پێویسته پابه‌ند بێت به به‌نده‌كانی 2، 3، 8، 13، و به‌ندی 1ی (ECHR) به‌ڵام پێشێلی كردوه. له به‌شێكی تری راپۆرته‌كه باس له ده‌ستوری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كراوه كه له پێشه‌كیه‌كه‌یدا رایده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئه‌ندام پێویسته پابه‌ند بێت به بیروباوه‌ری ینه‌ره‌تی مافه‌كانی مرۆڤ و پایه به‌رزی به‌هاكانی تاكی مرۆڤ بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین به‌ندی ئه‌و ده‌ستوره له راپۆرته‌كه‌دا باسكراوه كه هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت له ئه‌نجامی تۆپبارانه‌كانیان بۆ سه‌ر خه‌ڵكی گوندنشین پێشێلیان كردوه.
رێكه‌وتنامه‌و په‌یوه‌ندیه‌كان:
له به‌شێكی راپۆرته‌كه‌دا و به كورتی باس له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه ده‌كات بارودۆخی سیاسی كوردستان ده‌كات هه‌تا ساڵی 1991 كه هه‌رێمێكی نیمچه ئۆتۆنۆمی بنیاتنرا تا كۆتایی هێنانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام. ده‌ستوری عێراق له 2005 بانگه‌شه‌كانی گرتنه‌خۆی بۆ ریفراندۆمێك له‌سه‌ر ماده‌كانی 140 كه پێناسی سنوره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات پشت ده‌به‌ستێت به ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه ببێته هۆی گه‌راندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كه‌ركوكی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت بۆ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. توركیا‌و سوریا و ئێران ترسیان هه‌یه سامانی نه‌وت به‌كاربهێنرێت بۆ پشتیوانی كردنی چالاكیه‌كانی جیاخوازی له‌ناو جه‌ماوه‌ی كوردی خۆیان بۆیه هه‌ر سی نه‌ته‌وه به رواڵه‌ت رازی بوون به فه‌رمی و نافه‌رمی بگه‌نه هانای به‌رگری كردن له یه‌كتری به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ی به هاوبه‌ش ده‌بینران، دواتر له راپۆرته‌كه‌دا به وردی باس له رێكه‌وتنامه ره‌سمیه‌كانی توركیان و عێراق ده‌كات كه له ساڵی 1926 و 1946 رێكه‌وتنامه له لایه‌ن توركیا و عێراق واژۆ كراوه به مۆڵه‌تدانیان به (راوه‌دونانی گه‌رماوگه‌رم) راوه‌دونانی بانده‌كانی قاچاخچیه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی سنوری یه‌كتر له‌و ساڵی 1978 رێكه‌وتنامه‌یه‌كی شاراوه له نێوان توركیا و عێراق واژۆ كراوه كه مۆڵه‌ت بوو هه‌ردوو لا بچنه ناو هه‌رێمی یه‌كتره‌وه هه‌تاكو مه‌ودای 15 كم (9 میل) بۆ راوه‌دونانی سه‌رچاوه‌كانی گێره‌شێوێن له ساڵی 1984 رێكه‌وتنی پاراستنی سنور و هاوكاری 5 كم له‌ودیوو سنوور ده‌به‌خشێت بۆ وڵاته‌كان به بی ره‌زامه‌ندی پێشتر، ئه‌و رێكه‌وتنامانه له 1986 و 1987 تازه كراونه‌وه تا 1988 كه به‌سه‌ر ده‌چێت. به‌ڵام له 1 ئازاری 1992 چالاكیه‌كانی ئاسمانی توركی له دژی پ‌ك‌ك له باكوری عێراق ده‌ستیپێكرد، كاربه‌ده‌ستانی توركی ناره‌زایه‌كانی عێراقیان په‌سند نه‌كرد به پاساوی نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراق به‌سه‌ر ناوچه‌كه، له ساڵی 1994 سه‌رۆكی پارتی رێكه‌وتنامه‌یه‌كی زاره‌كی له‌گه‌ڵ توركیا به‌ست بۆ هێرشكردنه ئه‌و دیوو سنوور، له مانگی ئابی 2007 سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا و عێراق گه‌یشتن به رێكه‌وتنێك كه بریاری هه‌ردووكیانی دوپاتكرده‌وه بۆ هه‌ر سی رێكه‌وتنامه‌ی توركی – عێراقی 1926 و 1946 و 1948 كه كۆڵه‌كه‌ی یاسایی په‌یدا ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ته‌واوی سوپای توركیا له باكوری عێراق ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره بیه‌ویت بیكات. له‌و راپۆرته‌دا به وردی باس له په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا بۆ ئالوگۆركردنی هه‌واڵگری و چه‌ند روداوێكی مێژووی عێراق و كوردستان و په‌یوه‌ندیه سیاسیه‌كان ده‌كات هه‌روه‌ها باس له جه‌نگی كه‌نداوو گه‌رده‌لولی بیایان و راپه‌رینی 1991 و ناوچه‌ی دژه فرین و پاشان كاریگه‌ریه‌كانی شه‌ری ناوخۆ و هاتنی سوپای توركیا‌و ئێران بۆ ناوچه‌كه‌و گه‌رانه‌وه‌یان و كاریگه‌ریه سیاسیه‌كانیان ده‌كات وه‌ك پێشینه‌یه‌ك بۆ تێگه‌یشتن له هێرشه‌كانی توركیا‌و ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، ئه‌م به‌شه‌ی راپۆرته‌كه باس له چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی هه‌ستیار ده‌كات كه په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌و حكومه‌تی عێراق و رۆڵی ئه‌مریكا و شه‌ره‌كانی په‌كه‌كه‌و پژاك و شه‌ڕ راگرتنه‌كان و چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی تر ده‌كات كه هه‌ستیار و گرنگی ئه‌و راپۆرته ده‌رده‌خات كه تیمه‌كانی (CPT) ئاماده‌یان كردوه. له لاپه‌ره 53ی ئه‌و راپۆرته له ناو چوارگۆشه‌یه‌كدا نوسراوه (له ساڵی 1991 دوای سوێند خواردنی له‌یلا زانا "یه‌كه‌م ژنه كورد كورسیه‌كی برده‌وه له په‌رله‌مانی توركی" یه‌ك رسته‌ی ده‌ربڕی" من ئه‌و سوێنده ده‌خۆم بۆ برایه‌تی گه‌لی تورك و گه‌لی كورد" به‌ڵام بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ به بیانووی سوكایه‌تی خستیانه به‌ندیخانه‌وه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وته‌كه‌ی به زمانی نه‌ته‌وه‌یی كوردی خۆی ده‌ربڕی.
ئه‌نجام:
سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌و راپۆرته‌دا باسكراوه‌و نوسراوه، له ده‌قی راپۆته‌كه‌ی (CPT) وه‌رگیراوه كه به ناوی له (كۆی په‌یمان هه‌بێت مه‌رگه‌ساتی لێیه) بڵاوكراوه‌ته‌وه. ئه‌و راپۆرته به‌شێكه له ده‌رخستنی كێشه‌ی سه‌ردان خێزانی گوند نشین كه به هۆی توپبارانی ئێران و توركیاوه ئاواره بوون و زیانی مادی و گیانیان لێكه‌وتوه، ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای پرسیاره تا ئێستا له كوردستان نه‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێم نه میدیاكانی كوردستان نه‌كاراون به‌و شێوه‌یه به‌دوای كێشه‌كانیاندا بچن و یارمه‌تیان بده‌ن و ئێش و ئازاریان ده‌ربخه‌ن. دواجار قوربانی یه‌كه‌می هه‌موو ئه‌و یارییه سیاسیانه كه به ناوی پ‌ك‌ك و پژاك و توركیا‌و ئێران... هتد ده‌درێن خه‌ڵكی گوند نشین و به‌ش مه‌ینه‌تی سنوری هه‌رێمه‌كانی كوردستانه. چونكه به درێژایی سه‌ده‌یه‌ك زیاتر به‌رده‌وام خه‌ڵكی گونده‌كانی سه‌ر سنوری هه‌رێمی كوردستان به‌ر تۆپباران و هێرشی وڵاتانی ده‌وڵه‌تی عێراق و پاشان ئێران و توركیا كه‌وتوون. له دوای راپه‌رینه 1991 جۆرێك له ئازادیان به خۆیانه‌وه بینی و گونده‌كانیان ئاوه‌دان كردوه به‌ڵام ئێستا جار نا جارێك به به فرۆكه‌و تۆپباران هێرش ده‌كرێته‌وه سه‌ر گونده‌كانیان و دووباره توشی ئاواره‌یی بوونه‌وه. زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه له كار‌و كه‌سابه‌ت بون و زیانیان لێكه‌وتوه. ئه‌وان قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌وه‌و له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی عێراق و ئێران و توركیا كێشه‌كه‌یان به هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه و له چاوه‌روانیدا ده‌ژین، زۆر جار ئه‌و خه‌ڵكه ده‌گه‌رێنه‌وه گونده‌كانیان پاش ماوه‌یه‌ك دووباره توپ‌باران ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌و ئاواره ده‌بنه‌وه. هه‌ستیاری ئه‌و راپۆرته‌ی له‌وه‌دایه كه له چه‌ندین چاوپێكه‌وتنی مه‌یدانی و زانیاری ورده‌وه ئاماده‌كراوه كه بێشك شه‌ونخونی و ماندوبوونی زۆری كه‌سانی ئاماده‌كاری پێوه دیاره.
سه‌رچاوه: راپۆرتی "له كوی په‌یمان هه‌بێت مه‌رگه‌ساتی لی یه"

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
