كاك حامد ئه‌حمه‌د سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری چاوگ، له سه‌رنووسینێكی من كه له سایتی كوردستانپۆستدا بڵاوكرایه‌وه (لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان یان ئلشبه‌تاڵی دومی پارتی) بابه‌تێكی نوسیوه و رۆژی 20-11- له سایتی كوردساتان نێتدا بڵاوی كردۆته‌وه، به پێویستم زانی له‌م وه‌ڵامه كورته‌دا راو سه‌رنجی خۆم له‌سه‌ر نوویسنه‌كه‌ی بۆ خۆی و بۆ خوێنه‌رانی كوردستان نێت بخه‌مه روو.
1. من پێم خۆش نه‌بووه براده‌رانی كوردستانپۆست وه‌ڵامه‌كه‌ی كاك حامدیان له سه‌ر نووسینه‌كه‌ی من بڵاونه‌كردۆته‌وه، له سایتی كوردستانپۆستدا چه‌ندان جار وتاری ره‌خنه‌گرانه له سه‌ر من نوسراوه و بلاوكراوه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه براده‌رانی سایتی كوردستانپۆست شێوزای نووسینه‌كه‌ی كاك حامدیان به دڵ نه‌بووبێت، نه‌ك بیانه‌وێت من وه‌ك نوسه‌رێكی خۆیان له هێرشی سه‌رنووسه‌ری گۆڤارێكی سێبه‌ری ده‌سه‌ڵات بپارێزێن.
2. من ئاڤێستای سه‌رده‌شت نیم، ئه‌و كه‌سه‌نیم كه به ناوی نهێنیه‌وه له سه‌ر نووسینه‌كه‌ی خۆم وتار بنوسمه‌وه، به‌ڵام وتار نووسین به ناوی نهێنیه‌وه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه له هه‌رێمی كوردستاندا ئازادی نیه، ئه‌و كه‌سانه‌ی به ناوی راستی خۆیانه‌وه وتار ده‌نووسن و نووسینی ره‌خنه‌گرانه له سه‌ر ده‌سه‌لات بڵاوده‌كه‌نه‌وه، گیانی خۆیان ده‌خه‌نه سه‌ر له‌پی ده‌ستیان، زۆر كه‌من، هیوادارم ژماره‌یان زۆر ببێت.
3. له‌و كاته‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆران درووستبووه، من پشتگیریم كردوون و ره‌خنه‌شم لێ‌گرتوون، له‌و شوێنه‌دا گۆران رۆڵی ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه‌ی دیوه، پشتگیریم كردوون، له‌و شوێنه‌شدا هه‌ڵوێستی گۆڕانم به راست نه‌زانیوه ره‌خنه‌م گرتوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له سه‌ر كه‌یسی شه‌هید سه‌رده‌شت و له سه‌ر ئاودیوكردنی نایاسایی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان باش هاته وه‌ڵام، گۆڤاری ململانی و راگه‌یاندنه‌كانی تری پ د ك هێرشی توندیان كرده سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا، من به ئه‌ركی خۆمم بینی داكۆكی له نه‌وشیروان مسته‌فا بكه‌م. ئه‌گیان نه كارم به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه و نه ده‌مه‌وێت نه‌وشیروان مسته‌فا بینم و نه ده‌مه‌وێت ببم به گۆران.
4. ده‌رباره‌ی ئه‌و خاڵه‌ی كه كاك حامید ته‌نها سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری چاوگه و سكرتێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان نیه، ئه‌گه‌ر وابێت، من له‌و مه‌سه‌له‌یدا به هه‌ڵه‌دا چووم، ئه‌گه‌ر ئه‌و سكرتێری سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان نه‌بێت و زانیاریه‌كانی من له‌و بواره‌دا له سه‌ر ئه‌و به‌رێزه هه‌ڵه‌بن، داوای لێبوردن له كاك حامد ده‌كه‌م كه له‌و بواره‌دا به هه‌ڵه به خوێنه‌رانم ناساند ووه، وه داوای لێبوردن له خوێنه‌ران ده‌كه‌م كه له‌و بواره‌دا زانیاری هه‌ڵه‌م پێداون.
5. كێشه‌ی سه‌ره‌كی من له گه‌ڵ رۆژنامه‌نوس نزار ناشاد و كاك حامد و گۆڤاری چاوگ ئه‌وه‌یه، كه چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كردم و تا ئێسته‌ش بڵاویان نه‌كرۆدته‌وه، نه‌ك هه‌ر من هه‌موو كه‌سێك بۆی هه‌یه ببپرسێت بۆچی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه كراوه و بڵاونه‌كرایه‌وه؟ ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووسێك بێت كۆمه‌ڵێك پرسیاری به‌و شێوه‌یه له كه‌سێك بپرسێت و له گۆڤاره‌كه‌دا بلاو نه‌كرێته‌وه، بۆم هه‌یه بڵێم ئه‌ی وه‌ڵام ئه‌و پرسیارانه بۆ كی بوون؟ ئه‌گه‌ر من باشم نه‌پێكابێت و ئه‌و زانیاریانه بۆ ده‌زگای پاراستن نه‌بووبێتن، كاتێك ریپۆتاجه‌كه بلاونه‌كرایه‌وه‌دیاره بۆ ده‌زگایه‌كی ئیستخباراتی تربووه. بۆیه پاكانه‌كه‌ی كاك حامد لاوازه، قه‌ناعه‌ت به من و خوێنه‌ران ناهێنێت كه خۆی و گۆڤاره‌كه‌ی و رۆژنامه‌نسووكه‌ی له خزمه‌تی ده‌زاگایه‌كی ئیستخباراتیدا نه‌بن
6. دوای چاوپێكه‌وتنه رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی من ژماره‌یه‌كی گۆڤاره‌كه‌ی كاك حامدا ده‌رچوو، به ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ڵ كاك حامدا كرد و پرسیارم كرد كه ئه‌و براده‌ره زۆر په‌له بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ من چاوپێكه‌وتن بكات و بۆ ئه‌م ژماره‌یه‌ی چاوگ بلاوی بكاته‌وه، بۆچی دواتان خستووه؟ كاك حامد وا خۆی نیشاندا كه ئاگاداری ناوه‌رۆكی چاوپێكه‌وتنه‌كه نیه، به‌ڵام نه‌یوت بۆت بڵاو ناكه‌ینه‌وه، كه‌چی ژماره‌یه‌كی تری گۆڤاری چاوگ ده‌رچوو چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی منیان بلاونه‌كرده‌وه، كه پرسیارم له نزار ناشاد كرد بۆچی ریپۆرتاجه‌كه‌تان بڵاو نه‌كرده‌وه، هه‌ندێك به‌ڵگه‌ی بی بنه‌مای بۆ بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی هێنایه‌وه.
لێردا من ره‌خنه‌م له دیارده‌یه‌ك گرتووه كه چه‌ندان كه‌س هه‌ن به ناوی رۆژنامه‌نووس و گۆڤاره‌وه پرسیار له خه‌ڵك ده‌كه‌ن و چاوپێكه‌وتن ده‌كه‌ن، به‌ڵام بڵاوی ناكه‌نه‌وه، باشه ئه‌مه بۆچیه؟ ئێسته‌ش داوا له كاك حامد و گۆڤاری چاوگ نزار ناشاد ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر چاوپێكه‌وتنه‌كه لای خۆیان ماوه‌ته‌وه با بلاوی بكه‌نه‌وه، ئگه‌ر نا منیش بۆم هه‌یه به‌و شێوه‌یه باسیان بكه‌م كه كردوومه.
فائیق محه‌مه‌د گوڵپی 2-12-2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
