تو
ركیا بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ بكات پێویسته بزانێت گفتوگۆ بریتی نییه له پاككردنه‌وه‌ی تفه‌نگه‌كان و گه‌وره‌كردنی زیندانیه‌كان و جوڵه‌جوڵی زرێپۆش و ناقیله جه‌نگیه‌كان، ئه‌مه قسه‌ی یه‌كێك له به‌رپرسه باڵاكانی قه‌ندیل بوو كه به‌منی ووت، به‌دیوه‌كه‌ی تریشدا گفتوگۆ به‌ته‌نها راوه‌ستانی ده‌نگی تفه‌نگه‌كانیش نییه ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ستهه‌ڵگرتنه له خه‌ونی پاكتاوكردن و فاشیزم و بیركردنه‌وه‌ی تۆڵه‌سێن، ناكرێت باسی دیالۆگ و ئاشته‌وایی و سیاسه‌تی كرانه‌وه كه ئێستا ده‌وڵه‌تی ئاكه‌په وه‌ك دروشم هه‌ڵگریه‌تی بخرێته ناو ئه‌و مه‌نجه‌ڵه كوڵاوكوڵه‌ی كه پڕیه‌تی له ئازار‌و خه‌ونی سرینه‌وه بۆ كورد.
گروپه‌كانی ئاشتی كۆما جڤاكێن كوردستان له 19/10/2009 له ئه‌وروپاو قه‌ندیل و مه‌خموره‌وه هاتن و له خاڵی سنوری خاپوور كه توركیا‌و سوریا‌و عیراق له‌ناو خاكی كوردستانی گه‌وره‌دا ئه‌به‌ستێته‌وه به‌یه‌كه‌وه چالاكیه‌كی مه‌ده‌نیان ئه‌نجامداو خۆیان راده‌ستی توركیاكردو توركیایان خسته به‌رده‌م وێستگه‌یه‌كی ئیحراجی گه‌وره بۆ درێژكردنی ده‌ستی ئاشتی و دیالۆگ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئاكه‌په‌و جه‌نراڵه‌كانی سوپا، كه‌چی دوای ئه‌م چالاكیه تورك نه‌ك رێزی له‌و قاسیدانه‌ی ئاشتی و ئه‌و هه‌موو دایكه ره‌شپۆش و ئاشتیخوازانه‌ی ئامه‌دو ماردین و شێرناخ نه‌گرت به‌ڵكو كه‌وته ته‌نین و چینینی سیاسه‌تێكی فاشیزمی نوێ به ئاراسته‌ی گرتن و راوه‌دونانی كوردانی باكورو داخستنی ده‌ته‌په كه ئه‌حمه‌د تورك سه‌رۆكایه‌تی ده‌كردو هێرش و په‌لاماردانی گه‌ریلا زیادی كرد، ئه‌و ده‌م بێگومان بۆ شه‌شه‌مین جاربوو په‌كه‌كه ئاگربه‌ستی یه‌كلایه‌نه‌ی راگه‌یاندبوو، چونكه په‌كه‌كه ده‌زانێت جه‌نگ ناتوانێت خواسته‌كانی میلله‌تێكی بیست ملیۆن كه‌سی زوڵملێكراو بهێنێته‌دی، ئه‌وه‌ی كه زامنی ئه‌و خواستانه ده‌كات دیموكراتیزه‌كردن و سیاسه‌تی هیومانیزم- ئینساندۆستی و حكومه‌تێكی عه‌قلانییه، بۆیه هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌و پره‌نسیپه كارده‌كات و توركیاش ئاماده‌نییه بێته سه‌رخوانی گفتوگۆ.
به‌هه‌مان حیكمه‌ت و سیاسه‌تی راستبێژانه جارێكی دیكه‌و بۆ هه‌شته‌مینجار، كۆما جڤاكێن كوردستان ئاگربه‌ستی یه‌ك مانگه‌ی درێژكرده‌وه‌و توركیای خسته‌وه ناو ئاراسته نێوده‌وڵه‌تیه‌كه، موراد قه‌ره‌یلان سه‌رۆكی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كه‌جه‌كه له رۆژی 30/9/2010 بۆ ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕی و ستراتیجی خۆی و پارته‌كه‌ی بۆ رای گشتی پیشان بدات له‌به‌رده‌م زۆرێك له رۆژنامه‌نوساندا به رۆژنامه‌نوسه توركه‌كانیشه‌وه له‌وانه كه‌ناڵ دی و میللیه‌ت و زه‌مان و چه‌ندین كه‌ناڵ و میدیای بیانی، قسه‌ی دڵی قه‌ندیلی كرد‌و شتێكی نه‌هێشته‌وه بۆ تورك و جه‌نراڵه‌كانی سوپا كه به‌رده‌وام پروپاگه‌نده‌و سه‌رمایه‌گوزاری ئه‌وه‌ی پێده‌كه‌ن كه خواستی كورد خواستێكی شه‌رانگێزانه‌یه بۆیه له قه‌ندیل نایه‌نه خواره‌وه، به‌ڵكو قه‌ره‌یلان هه‌ر له‌قه‌ندیله‌وه‌و رووبه‌رو بێ پێچ و په‌نا، سیاسه‌تی كرانه‌وه‌و ئاشتی و دیالۆگی جارێكی دیكه دایه‌وه به گوێی شه‌قام و رای گشتی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیدا، گرنگه توركیا له‌بری ئه‌وه‌ی خۆی ته‌داره‌ك بكات بۆ ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌ودیو سنوره‌كان، گوێ له‌م نه‌غمه تازه‌یه‌ی گه‌ریلاكانی چیا بگرێت، ئه‌گه‌ر پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان – ئاكه‌په، كه ئێستا حكومه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌یه نه‌توانێ ئه‌و دیالۆگه به‌هه‌ند وه‌ربگرێت ره‌نگه له‌داهاتوودا كاریگه‌ریه‌كی نه‌رێنی خراپتر له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی دروست بێت وه‌ك چۆن له‌كاتی ریفراندۆم بۆ هه‌مواركردنی ده‌ستور له‌مانگی رابردوودا دوچاری ئه‌و هه‌موو شكست و نه‌خێرو بایكۆتكردنه هات له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه.
* له ژماره 244 ی رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
