سلێمانی، 25ی ئه‌یلولی 2010: سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت به‌رامبه‌ر به زۆربون و به‌رده‌وامبونی داوای قه‌ربوكردنه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان.
له كۆتایی مانگی ته‌موزه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان، دوای یاسایی له‌سه‌ر رۆژنامه‌كانی، هاوڵاتی، ئاوێنه، رۆژنامه، گۆڤاری لڤین و ڕێگا و فشار‌و خێزان، تۆمار كردووه، كه داوای بڕێكی زۆر قه‌ره‌بوكردنه‌وه ده‌كات. گه‌وره‌ترینیان ئه‌و داوایه‌یه كه دژی رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌ی سه‌ر به كۆمپانیای ووشه‌یه‌و داوا ده‌كات كه بڕی یه‌ك ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌كات. ئه‌وه‌ش گه‌روره‌ترین داوای قه‌ربووه له مێژوی رۆژنامه‌گه‌ری عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
سه‌نته‌ری میترۆ هه‌ڵوێستی ئه‌ویه كه به‌كارهێنانی یاسایه‌كی تر جگه له یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی ته‌جاوه‌زكردنی ئه‌و یاسایه‌یه كه په‌رله‌مانی كوردستان له ئه‌یلولی 2008دا په‌سه‌ندی كردووه‌و سه‌رۆكی هه‌رێم ئیمزای له‌سه‌ركردووه. هه‌روه‌ها پێویسته به‌رپرسانی پارتی هه‌ر كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ هه‌ر بابه‌ت و رۆژنامه‌یه‌كدا هه‌یه له رێگه‌ی یاسای كاری رۆژنامه‌نووسییه‌وه یه‌كلاییان بكه‌نه‌وه.
به‌پێی بڕگه‌ی پێنجه‌م له مادده‌ی هه‌شته‌می یاسای كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌كوردستان نابێ دوای تێپه‌ڕبونی 90 ڕۆژ له مێژوی بڵاوكردنه‌وه هیچ جۆره رێكارێكی یاسایی له‌به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نوس بگیرێته به‌ر.
هه‌روه‌ها به پێی ماده‌ی نۆیه‌می هه‌مان یاسا هاتووه" رۆژنامه‌نوس و سه‌رنوسه‌ر به بڕێك پاره غه‌رامه ده‌كرێت كه له یه‌ك ملێۆن دینار كه‌مترو له پێنج ملێۆن پتر نه‌بێ. " هه‌روه‌ك له‌ماده‌ی دوازده‌می هه‌مان یاسا هاتووه" كار به‌هیچ ده‌قێك ناكرێ كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ناكۆك بێ"
ئه‌مه‌ش هه‌ندێ له كه‌یسانه‌ن كه له ماوی هه‌فته‌یه‌كدا له سه‌نته‌ری میترۆ تۆماركراون:
- رۆژی چوارشه‌ممه 22/9 دكتۆر گۆران عه‌بدوڵا، پزیشك و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له سیاسه‌تی ته‌ندروستی، به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند به هۆی دیدارێكی له ژماره 43ی گۆڤاری خێزان، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر تۆماركردووه.
گۆران وتی" دیداره‌كه به ناونیشانی سیستمی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان نه‌خۆشه‌وه پێویستی به چاره‌سه‌ره بڵاوكراوه‌ته‌وه‌دیدارێكی ره‌خنه ئامێزه‌و ته‌شهیری تیا نییه‌و دیفاع له‌خۆم و گۆڤاره‌كه ئه‌كه‌م" رونیشیكرده‌وه" وه‌زیر داوای 200 ملیۆن دینار لێده‌كات وه‌ك قه‌ره‌بوو. "
- رۆژی سێ شه‌ممه 21/9 به‌رزان عه‌لی حه‌مه، له گۆڤاری فشار، به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند كه پارتی دیموكراتی كوردستان داوای یاسایی له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له نوسه‌ر رێبین هه‌ردی، په‌له‌مانتار عه‌دنان عوسمان، مامۆستای زانكۆ كامه‌ران مه‌نتك، جه‌لال جه‌هه‌ر، كادری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تۆماركردووه.
به‌رزان ووتی، "ئه‌و دوایانه سه‌رجه‌میان په‌یوه‌ندییان به لێدوان و نوسینه‌كانی ئه‌وانه‌وه هه‌یه بۆ ژماره 11ی گۆڤاره‌كه‌مان. "
- رۆژی شه‌ممه 19/9 رۆژنامه‌نوس به‌ختیار سه‌عید په‌یوه‌ندی به سه‌نته‌ری میترۆوه كرد‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد له رۆژی 5ی ئه‌یلولی 2010 گۆڤاری هۆنیا چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیان له‌گه‌ڵ سازكردوه "له دوای ڕۆژێك له بڵاو كردنه‌وه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه كه‌وتمه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی پیاوه‌كانی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی سلێمانی و ناچار بووم ئه‌و شاره جێبهێڵم و بگه‌ڕێمه‌وه هه‌ولێر. "
به‌ختیار وتی"به هه‌مان شێوه له هه‌ولێریش كه‌وتمه به‌ر چاودێری كردن و هه‌ڕه‌شه‌كردن، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی پله به‌رزی ئاسایشی پاراستنی پارتی یه‌وه، له سایتی فه‌یس بووك به وێنه‌و ناوی خۆیه‌وه وێرای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جنێو تۆمه‌تبارو سوكایه‌تی پێ‌كردم، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیشی لێكردم. "
- رۆژی شه‌ممه 18/9 پاش كۆتایی هاتنی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسی پۆلیسی سلێمانی له‌به‌رده‌م هۆتێلی سلێمانی پاڵاس پۆلیس سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری فشاری ده‌سگیر كرد، و پاش چوار كاتژمێر به كه‌فاله‌ت ئازادكرا.
به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی سلێمانی ناوبراو به پێی ماده‌ی 9ی یاسای كاری رۆژنامه‌نوسی داوای له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌وه " نه‌چووه به پیر داواكه‌یه‌وه. "
سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری فشار، هێمن كه‌ریم، به سه‌نته‌ری میترۆی ڕاگه‌یاند، له‌م دواییه بابه‌تێكی له‌سه‌ر حزبی زه‌حمه‌تكێشانی باڵی قادر عه‌زیز بڵاوكردۆته‌وه له‌لایه‌ن كوڕی سكرتێری ئه‌و حزبه داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركراوه، وتی" هیچ وه‌ره‌قه‌یه‌كی پۆلیسم به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه ئه‌گینا ده‌چوم به پیر داواكه‌وه. "
- رۆژی پێنج شه‌ممه 16/9 په‌یامنێری كه‌ناڵی ئاسمانی KNN به سه‌نته‌ری میترۆی ڕاگه‌یاند كه له‌كاتی روماڵكردنی هه‌واڵی خۆپیشاندنی شۆفێری تاكسییه‌كانی ناو شاری خانه‌قی له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه ڕێگریان لێكراوه.
گه‌رمیانی حه‌مه‌ی پور به سه‌نته‌ری میترۆی ووت" كه‌سێكیان وه‌ك نوێنه‌ری یه‌كێتی خۆی ناساند‌و رێگری لێكردین به‌به‌رچاوی هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه ئه‌م كاره كرا و ئه‌وانیش بێده‌نگ بوون"
- رۆژی پێنج شه‌ممه 15/9 په‌یامنێری رۆژنامه‌ی ده‌ستور به سه‌نته‌ری میترۆی راگه‌یاند كه له به‌رواری 5/9 له‌كاتی روماڵكردنی هه‌واڵێك له یه‌كێك له ئۆتێله‌كانی شه‌قامی كاوه‌ی شاری سلێمانی خاوه‌ن هۆتێله‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردووه.
فه‌رمان خیڵانی وتی" هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكردم داوای یاساییم له‌سه‌ر ئه‌خاوه‌ن هۆتێله بڵاوكردۆته‌وه تا ئێستا هیچ ئجرائاتێكی به‌رامبه‌ر نه‌كراوه"
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نوسان، رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆیه بۆ به‌رگری له رۆژنامه‌نوسان و مافه‌كانیان. ئه‌م رێكخراوه، له هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌رایه‌تی روانگه‌ی ئازادییه رۆژنامه‌نوسییه‌كان (مرێد الحریات الێحفیه، JFO) ده‌كات كه نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی له به‌غدایه.
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به:
ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ: 07701523300
مه‌ریوان حه‌مه‌سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ر: 07701940930
ئیمه‌یڵ:
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
