
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌و قسانه‌ی قانعی فه‌رد له‌گۆڤاری لڤین بڵاوكراونه‌ته‌وه گرنگیان نی یه تا باس بكرێن، به‌ڵام چونكه ناوی منی تێدا هاتووه وهه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی هاووڵاتیش مانشێنتێكی زۆر ناڕاستی بڵاوكردۆته‌وه كه گوایه من هه‌ندێك قسه‌ی ئه‌و كه‌سه‌م پشت راست كردۆته‌وه به‌پێویستم زانی سه‌رنجی خۆم به‌كورتی ده‌رببڕم.
ئه‌و كه‌سه ته‌نها یه‌ك جار منی بینیوه ئه‌ویش بۆباس كردنی په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ مام جه‌لال بۆ ئه‌و كتێبه‌ی كه‌له‌سه‌ری نوسیوه.
من پێم وایه ئه‌و جۆره نوسینانه له‌لایه‌ن هه‌ركه‌سێك ولایه‌نێك بن به‌شێكن له‌هه‌وڵی داگیركه‌ران و دوژمنانی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد بۆ شێواندن وله‌كه‌داركردنی مێژووه‌كه‌ی وتێكدانی یه‌كێتی ڕیزه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان.
ئه‌مه‌ش هه‌مووی دژی به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌مانه وه بیروڕا ده‌ربڕین و ڕه‌خنه نین كه‌شتێكی ئاساین به‌ڵكو تۆمه‌ت وبوختان وسوكایه‌تی كردنن به‌میلله‌ت ومێژوو سه‌ركرده‌كانمان وه‌نابێت هیچ بایه‌خیان پێبدرێت.
به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه هه‌موو قسه‌كان ده‌رباره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی مێژوو وخه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌پی ی قسه‌و نوسینی داگیركه‌ران و دوژمنانی میلله‌ته‌كه‌مانن، كه هه‌میشه ده‌وریان هه‌بووه له شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵمان وتێكدانی قه‌واره‌و شۆرشه‌كانی شێخ مه‌حموود و مه‌هاباد و ئه‌یلول و باكوری كوردستان... هتد.
له‌كاتێكدا كه‌هه‌زاران باسی پۆزه‌تیڤ له‌ئه‌رشیفه‌كانی جیهاندا هه‌ن له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت وسه‌دان شاهیدیش هه‌ن كه‌ئه‌و جۆره نوسراوانه به‌بوختان و درۆ قسه شێواندن ئه‌زانن.
به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ڕۆڵه‌كانی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان هۆشیارن وه‌له‌م جموجۆڵه گوماناوی و بی ئه‌نجامانه تێ ئه‌گه‌ن وهه‌رگیز به‌هه‌ندی وه‌رناگرن به‌ڵكو شه‌رمه‌زار و ڕیسوای ئه‌كه‌ن وئه‌م به‌ناومیژوونوسه‌ش ئه‌ناسن، به‌تایبه‌تی له‌كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات.
لێره‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزم و پیشتیوانی هه‌میشه‌ییم بۆ ئازادی ڕۆژنامه‌وانی، كه‌نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌م بكرێته‌وه، داوای برایانه‌م له‌میدیاكان ئه‌وه‌یه كه زیاتر هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتی بكه‌ن وه ڕه‌چاوی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی پیشه‌كه‌یان بكه‌ن وه‌ئه‌م جۆره نوسینه زه‌ره‌ر به‌خشانه بڵاونه‌كه‌نه‌وه ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌كانیان زیاتر بفرۆشرێن یان سه‌رنجی كاتی بۆخۆیان ڕابكێشن له‌سه‌ر حسابی سومعه و كه‌رامه‌تی خه‌ڵكی تر.
د. مه‌حموود عوسمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، 12/8/2010
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
