سیامه‌ند حمد كرێكاری یه‌كێك له نانه‌واخانه‌كانی ته‌یراوه‌ی شاری هه‌ولێره‌و به كاری نانه‌وایی و به وه‌رگرتنی رۆژانه‌ی نانه‌واخانه بژێوی ژیان بۆخانه‌واده‌كه‌ی په‌یدا ده‌كات، سیامه‌ند خێزانداره‌و خاوه‌نی منداڵێكی ژیكه‌ڵه‌یه له خانوێكی ته‌نگ و تاریكدا ژیانی ده‌گوزه‌رێنێ، له سه‌ردانێكماندا وه‌كو تیمی به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی هه‌ژاران بۆ نێو ماڵه‌كه‌ی سیامه‌ندی نانه‌وا له‌ناو جێگادا ڕاكشا بوو، هۆكاری ڕاكشانه‌كه‌شی به‌ربونه‌وه بوو له‌سه‌ردیواری ماڵه‌كه‌ی كه بۆ چاككردنه‌وه‌ی ته‌لی كاره‌با بۆی چووبوو، له‌گه‌ڵ به‌ربوونه‌وه‌كه‌ی زنجیره‌ی فه‌قه‌ڕاتی پشتی تووشی شكان و لێك ترازان ده‌بێت و په‌كی ده‌كه‌وێت، پاش ئه‌وه‌ی هاوڕێ و خزم و ناسیاوی سیامه‌ند بڕه پاره‌یه‌كی بۆ كۆده‌كه‌نه‌وه ده‌یبه‌ن بۆ لای پزیشك و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌ڵام به ته‌نها یه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری چاره‌سه‌رنابێت و پزیشك چه‌ند زنجیره نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی بۆ ئاماژه پێ ده‌كات تا ده‌گه‌ڕێته‌وه باری ئاسایی، به‌ڵام سیامه‌ندی هه‌ژار له‌خۆی ڕانابینێت چونكه باری ژیان و گوزه‌رانی له‌وپه‌ڕی خراپیه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش مانگانه بڕی 100، 000 دینار ده‌داته كرێی خانوه‌كه‌ی.
گه‌لاوێژ خێزانی سیامه‌ند به هه‌ناسه‌یه‌كی پڕ حه‌سره‌ته‌وه باسی له گوزه‌رانی خۆیان ده‌كرد كه له‌وكاته‌ی سیامه‌ندی هاوسه‌ری له ناو جێگادا كه‌وتووه باری ژیانیان له‌وپه‌ڕی ئاڵۆزییه چونكه جگه‌له‌و یارمه‌تیه‌ی كه ده‌رو دراوسێ و ناسیاو ده‌یده‌ن هیچی تر شك نابه‌ن، ووتیشی كاتی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی سیامه‌ند نزیك بۆته‌وه به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی پشتگوێمان خستوه و چاوه‌ڕوانی ده‌ستی خێرخوازانین كه هاوكاریمان بكه‌ن.
بۆ هاوكاری كردن تكایه په‌یوه‌ندی بكه‌ن
به ژماره مۆبایلی 07507460602 یان به ئمیلی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
