
كورد ده‌ڵێت (له‌هه‌ر خه‌سارێك، عه‌قڵێك، وه‌لی: ئێمه هه‌ر خه‌سارده‌ده‌ین و عه‌قڵیش وه‌رناگرین... تاكه‌ی ئێمه هه‌ر له سفره‌وه ده‌ستپێبكه‌ین و سوودم
هند نه‌بین له ئه‌زموونی ئه‌وانی تر؟ غه‌ریبی تازه هاتوو، وا ده‌زانێت ئێمه تازه به تازه حوكمڕانێتی ناوچه‌كه و سلێمانیمان گرتۆته ده‌ست، كاتێك چه‌ندین پرۆژه‌ی به‌جێماو ده‌بینێت، ژماره‌یه‌كی كه‌م تا زۆر له فه‌رمانگه‌ی كرێچی، ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ی هۆنه‌زانراو، كاره‌ساتی دڵته‌زێنی هاتووچۆ، گه‌نمی بێنازی له‌به‌رگه‌رما هه‌ڵڕژاو، جاده و بانی وێران و پڕ له‌تاسه و قیری داڕزاو.. كاره‌باكه‌مان ئه‌ڵێی له ترافیك لایت به‌ستراوه، كه‌س نازانی كه‌ر له‌كوی كه‌وتووه و كونه له كوی دڕاوه؟ئاخر چۆن نه‌بینه مامه خه‌مه، چه‌ند ساڵه رێكخستنی جه‌زره‌ی ناوه‌ڕاستمان له‌لا خه‌مه، بیری قوڵمان هه‌ڵكه‌ند و چه‌ند ته‌نكیی گه‌وره‌مان بۆ ئاودێریان به‌ست و رازانه‌وه، به‌ده‌یان كیلۆ مه‌تر بۆری گه‌ڵڤه‌نایز و پلاستیكمان راكێشاوه، بۆ ده‌یان هه‌زاران مه‌تر چوارگۆشه چیمه‌ن، خۆڵی زۆرمان بێژایه‌وه، ده‌یان هه‌زار كێربستۆنمان به بۆیاخه‌وه سه‌ریان نایه‌وه.. سه‌ره‌تا چیمه‌نی ئه‌مریكیمان هێنا، وه‌شانمان، روانمان، ئاومان دا، دوایی بۆمان ده‌ركه‌وت خراپمان بایاوه.. پاشان له‌م چیمه‌نه‌ی كه لای خۆمان باوه، ده‌یان هه‌زار پارچه‌مان هێنا و جارێكی تر فلیمه‌كه‌مان له‌سه‌ره‌تاوه لێداوه.. ئای دار و نه‌مامی بچووك و گه‌وره روان، به ته‌مابووین سلێمانی بكه‌ینه دارستان، سه‌دان هه‌زار لیتر ئاومان هێنا بۆ ئاودێری، گرنگ ئیش نییه، گرنگه عاقیبه‌ت خێری، ئی ئه‌مانه‌ش هه‌مووی پاره‌یه پاره، به‌ڵام چۆن پاره‌یه‌ك، چه‌ندیش پاره، بی ژماره؟
هه‌ر چاوه‌ڕێمان كرد شه‌قامی مه‌لیك مه‌حموود سه‌وز ببێت، گڕه و گه‌رما، بێ‌بارانی و وشكه سه‌رما، دواكه‌وتنی كار و چاكسازیی و رێكخستنی ته‌واو نه‌بوو، كاتێكمان زانی وتیان، له‌گه‌ڵ رێزمان بۆ مه‌لیكی كوردستان، له كوردستاندا ته‌نها یه‌ك شه‌قامت ماوه، ئه‌ویش تاریك و نووته‌ك، هه‌ر چۆن له‌سه‌ره‌تاوه بنیاتنراوه، ئاوا ماوه.. باشه كی به‌رپرسه له‌م به‌ندوباوه؟؟..
كۆمپانیایه‌كی لوبنان، كه‌وته تێكدان، لابردنی هه‌رچی ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه كردمان، بووه‌وه به خوری ریسه‌كه‌مان.. چونكه تازه پێمانزانیووه كه ئه‌م كه‌مه‌ربه‌ندییه گرنگه‌ی ناو شاری سلێمانی كه به‌ناوی كه‌سایه‌تیه‌كی گه‌وره‌وه ناونراوه، تاریكه و بی رووناكی، وا داماوه!..
ئایا ئه‌م چه‌ندساڵه كی سه‌رپه‌رشتی ئه‌م ئیشانه‌ی كردووه، كی پلانی بۆ داناوه، كی به‌دواداچوونی بۆ كردووه؟وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كی بوون؟ ئه‌وان بۆ نه‌یانكرد؟ خۆ ئه‌م پرۆژه‌یه له ناوچه جیناكۆكاندا نه‌بووه تا بڵێین ئه‌وان ناحه‌زمان بوون، هه‌ر زانیویانه ئێمه له چنگیان ده‌ریده‌هێنین بۆیه خه‌مساردبوون و هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانیان ره‌چاو نه‌كردووه...
ئه‌گه‌ر ئه‌م باسه‌ت دۆكیومێنت بكردایه، پاشان پیشانی هه‌ركه‌سێكی ترت بدایه، چی ده‌گووت؟ جگه له نه‌زانین و نه شاره‌زایی، بێئه‌زموونی، ئه‌مه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین گه‌نده‌ڵی و خیانه‌تی نیشتمانی!..
له‌سه‌رده‌می ئینته‌رنتێت و ئۆتۆكاد و كۆمپانیای زه‌به‌لاحی جیهانیدا، له‌سایه‌ی نه‌وت و گومرك و داهاتی بی ئه‌ژماردا، له ژێر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كورده‌واری خۆماڵیدا، ئه‌م خه‌مساردیانه بۆچی؟ شه‌قامی مه‌لیك مه‌حمود زیاد له بیست كیلۆمه‌تر درێژه، تێكڕای جه‌زره‌ی ناوه‌ڕاستی نزیكه‌ی پێنج مه‌تره، ئه‌مه واته زیاد له چل هه‌زار مه‌تر درێژی كێربستۆن، سه‌د هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه چیمه‌ن، چل هه‌زار مه‌تر سی جا خۆڵ و په‌یین.. سه‌دان دار و نه‌مام كه هه‌ریه‌كه‌یان له چاره‌كه ملیۆن دینارێك كه‌متر نه‌كڕراوه، به قیمه‌تی ملێۆنه‌ها دۆلار كێبڵ له جه‌زره‌ی ناوه‌ڕاسته‌وه راكێشرراوه له وێستگه‌ی رزگارییه‌وه هه‌تا لای ئه‌بو سه‌نا راخراوه، ئه‌ویش كه‌وته به‌رلووتی شۆفڵ و نووكی حه‌ففاره.. داخه‌كه‌م بۆ ملیاره‌ها دینار له‌م پاره نازداره، ته‌خشان و په‌خشان ده‌كرێت، هه‌روه‌كو خه‌ڵكی ئاواره.. كی ده‌بیستی، كی ده‌خوێنی، كی ده‌نووسی، داستانی بی نازیی ئه‌م شاره، ئای له خه‌مه‌كانی ئه‌م جاره، چه‌ند به سوی و به ئازاره؟... *ئه‌م ناونیشانه له كتێبێكی نووسه‌ر ێدیق بۆره‌كه‌ییه‌وه وه‌رگیراوه...
shekh. taha @yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
