پرسیارو وه ڵام له سه ر ڕیفراندۆمی سه ربه خۆیی کوردستان ... ڕاگه یاندنی ژماری (2) کۆمیته ی کاتی ڕیفراندۆم

ئه مانه وه ڵامی ژماره یه ک له م پرسیارانه ن که وا ئاراسته ی کۆمیته که مان کراون به سوپاسه وه وه لامیان ده ده ینه وه

پ 1: مافی چاره نوس چۆن پێناسه ده کرێت؟

و: مافی چاره نوس هه روه کو له ده قه یاسایی یه نێو ده وڵه تی یه کان وه ته فسیری زانایانی بواری یاسایی هاتوه، مافی هه مو گه لانی جیهانه بۆ دیاری کردنو ڕێکخستنی باری ژیانی سیاسی یان به ویستی ئازادی خۆیان واته به بێ بونی هیچ هه ڕه شه و فشارێک له سه ریان، ئه مه ش له سه ر بنه مای یه کسانی هه مو گه لانی جیهان له مافدا به گه وره و بچوکیانه وه، وه ناڕه وایی ژێر ده ستکردنی گه لانو داگیرکردنی خاکیان. له هه موی گرنگتر له مافی چاره نوسدا ویستی ئازاده واته گه ل خۆی، بۆ نمونه له ڕیفراندۆمێکی سه رتاسه ریدا که وا هه مو ئه ندامانی گه له که بتوانن تیایا به شدرا بن بڕیار له سه ر چاره نوسی سیاسی خۆیان بده ن. مافه که ش له م مافانه یه که وا به مافه به کۆمه ڵه کان ناسراوان (Collective Rights) واته هه تا ئه گه ر هه ندێک ئه ندامانو حزبه کانی سه ر به م گه له مافه که به هۆی ترسه وه یا بۆ به رژه وه ندی تایبه ت ڕه تکه نه وه مافه که ناسوتێ، گه ل هه رده م ده توانێت به زۆرینه بڕیار له سه ر چاره نوسی خۆی بدات. زۆر گرنگه که وا شێوازی ڕاده ربڕینه که دیمکراسیانه بێت واته تاکه کان به و په ڕی ئازادی یه وه ڕای خۆیان ده رببڕن. مافی چاره نوس مه رجی یه که می چێژ وه رگرتنه له هه مو مافه کانی تری مرۆڤ، واته گه لێک ئه گه ر نه توانێت سود له مافی چاره نوس وه رگرێت، بێبه شکراوه له هه مو مافه کانی تری مرۆڤ. بۆیه خه یاڵه ئه گه ر بوترێت که وا له عێراقدا مافه کانی مرۆڤ له ده ستوری وڵاتدا بۆ گه لی کوردستان دابین کراون چونکه مافی چاره نوس بۆ گه لی کورد له م ده ستوره دا ناوی نه هاتوه به پێچه وانه ی یاسای نێوده وڵه تی که وا له سه روی ده ستوری هه مو وڵاتانه.

پ2:ئا یا مافی چاره نوس ته نها دامه زراندنی وڵاتێکی سه ربه خۆ ده گرێته وه، واته داواکاری یه کی جوداخوازی یه؟

و: نه خێر، مافی چاره نوس ته نها ده ڵێت ده بێت زۆرینه ی گه لێک خۆیان به ئازادانه بڕیار بده ن له وڵاتێکی سه ربه خۆ بژین، یا له گه ڵ گه لانێکی ترا له چوارچێوه ی سنوری نێوده وڵه تی وڵاتێکدا. زۆرینه ی ئه و گه له به ته نها ده بێت بڕیار بدات، بۆ نمونه زۆرینه ی گه لی کورد له عێراق نه ک هه مو دانیشتوانی عێراق.

پ3: سه رچاوه یاسایی یه نێو ده وڵه تی یه کانی مافی چاره نوس کامانه ن؟

و: مه به ست له سه رچاوه یاسایی یه کان ئه و ده قه یاساییو ڕێککه وتنامه کانی مافی مرۆڤو ته فسریره کانن که وا شه رعی یه تی یاسایی ده ده ن به مافی چاره نوس. گرنگترین ئه م سه رچاوانه ئه مانه ن:

  1. جاڕی نه ته وه یه کگرتوه کان له ماده ی 1 وه 55 مافی چاره نوس له سه ر بنه مای یه کسانی گه لان له مافدا به یه کێک له ئامانجه کانی نه ته وه یه کگرتوه کان ناو ده بات،
  2. ماده ی 1 له هه ر یه ک له ڕێککه وتنامه ی نێوده وڵه تی مافه شارستانیو سیاسی یه کانو، ڕێککه وتنامه ی نێو ده وڵه تی مافه ئابوریو، کۆمه ڵایه تیو کولتوری یه کان. ده وله تی عێراقیش ئه ندامه له هه ردو ڕێککه وتنامه واته پابه نده به به خشینی مافی چاره نوس به گه لی کورد،  
  3. بڕیاری ئه نجومه نی گشتی نه ته و یه کگرتوه کان له سه ر به خشینی سه ربه خۆیی به گه لانی خاک داگیرکراو،
  4. ڕاگه یاندنی نه ته وه یه کگرتوه کان له سه ر په یوه ندی هه ڤاڵانه ی نێوان گه لان،
  5. بڕیاره کانی کۆنفرانسی ئه ورپی بۆ ئاسایشو هاوکاری له هێلسنکیو، کۆپنهاگنو، ڤیه نا و پاریس،
  6. جاڕی ئیسلامی مافه کانی مرۆڤ که وا به جاڕی قاهیره ناسراوه له ماده ی 11 یدا مافی چاره نوس به مافێکی بنه ڕه تی ناوده بات وه ژێرده ستی گه لان به به کوێلایه تی به راورد ده کات. مافی چاره نوس خۆی له سه ر بنه مای یه کسانی مرۆڤ دامه زراوه هه مان پرنسیپیش یه کێکه له بنه ما کا نی ئاینی ئیسلامی پیرۆز، بۆیه چاوه ڕوان ده کرێت که وا وڵاتانی ئیسلامی به گه رمی یه وه پێشوازی له مافی چاره نوسی گه لی کورد بکه ن،
  7. بڕیاره په یوه ندیداره کانی دادگای دادی نێو ده وڵه تی له لاهای له حاڵه تی نامیبیاو، ته یموری ڕۆژهه ڵاتو، بیابانی ڕۆژئاواو دواترینیشیان کۆسۆڤو،
  8. ڕای یاسایی گه وره یاساناسان که وا به کۆی ده نگ مافی چاره نوس به مافێکی بنه ڕه تی گه لان هه ژمار ده که ن،
  9. پراکتیکی نێوده وڵه تی، واته سودوه رگرتنی ده ها له گه لان تا ئێستا له م مافه وه داننانی کۆمه ڵگای نێوده وڵه تیش به پرۆسه که مافه که ی کردۆته عورفێکی نێوده وڵه تی.

پ4: کێ هه ڵگری ئه م مافه یه؟

و: هه لگری ئه م مافه به واتای ئه وه د ێت کامه گروپی مرۆڤ بۆی هه یه سود له مافی چاره نوس وه رگرێت. ئه م مافه هه روه کو له ناوه که ی دیاره بۆ گه لانه نه ک که مایه تی یه کان. گه لیش به و مانایه دێت که وا ژماره یه کی به رچاو له مرۆڤ زمانو کولتورو مێژوو هه ستی پێکه وه ژیانی هاوبه ش به یه کتریان ببه ستێته وه له سه ر هه رێمێکی به یه که وه لکاوی تایبه ت به خۆیان بژین، وه کو گه لی کورد بۆ نمونه. که چی که مایه تی یه کان هه رێمێکی تایبه ت به خۆیان نی یه به ڵکو له گه ڵ گه لێکی ترا له سه ر خاکی ئه م گه له ده ژین، ئه م که مایه تی یانه مافی مرۆڤ ده یانپارێزێت.

پ5: ئایا جیابونه وه له وڵاتێکی تر وه دامه زراندنی ده وڵه تێکی سه ربه خۆ له یاسای نیوده وڵه تی دانی پیا نراوه؟

و: به ڵی ئه م مافه له یاسای عورفی نێو ده وڵه تی وه له چه ندین بڕیاری داداگای دادی نێوده وڵه تی ڕێگای پێداراوه وه کو له حاڵه تی ته یموری ڕۆژهه ڵاتو کۆسۆڤۆ بۆ نمونه. هیچ ده قێکی یاسایی له یاسای نێوده وڵه تیدا بونی نی یه که وا دامه زراندنی ده وڵه تێکی سه ربه خۆ له لایه ن گه لێکه وه له سه ر خاکی خۆی قه ده غه بکات. ڕاگه یاندنی سه ربه خۆیی به پێچه وانه وه له کۆمه ڵگای نێوده وڵه تی به به رزترینو نایابترین چاڵاکی سیاسی له لایه ن گه لێکه وه ده بینرێت. ڕاگه یاندنی سه ربه خۆیی زیان به هیچ گه لێکی تر ناگه یه نێت، نه خاکی گه لێکی تر داگیر ده کرێت نه حکومه تیان ده ڕوخێنرێت. وڵاته یه کگرتوه کانی ئه مه ریکا که وا ئێستا زه به لاحترین هێزی جیهانه له بنه ڕه تدا له ڕێگای جیابونه وه و ڕاگه یاندنی سه ربه خۆیی دامه زرا. له پێناسه کردنی ناوه ڕۆکی مافی چاره نوسدا هه رده م جه خت له سه ر ئه وه ده کرێته وه که وا ئه م مافه له سه ر بنه مای یه کسانی بۆ هه مو گه لانی جیهان دابینکراوه بێگومان گه لی کوردیش یه کێکه له م گه لانه،

 

پ6: مه رجه کانی سود وه رگرتن له مافی چاره نوس کامانه ن؟

و: یاسای نێوده وڵه تی که وا له سه ر بنه مای یه کسانی گه لان بنیاتنراوه هیچ مه رجێکی بۆ سود وه رگرتن له مافی چاره نوس دانه ناوه ته نها ئه وه نه بێت، که وا:

  1. ئه و گروپه ی خوازیاری سود وه رگرتنه له م مافه ده بێت گه لێک بێت له سه ر خاکی خۆی بژیێت، وه
  2. پرۆسه که له رێگای په یڕه وکردنی ویستی ئازادی ئه ندامه کانی گه له که وه به ڕێوه بچێت واته که سێک ناچار نه کرێت ده نگبدات بۆه سه ربه خۆیی یا دژی.

پ7: مه رجه کانی شه رعی یه ت دانو داننان به م ده وڵه ته سه ربه خۆیه نوێ یه کامانه ن؟

و: یاسای نێو ده وڵه تی هه روه کو له عورفی نێوده وڵه تی وه ڕاکانی (کۆمیسیۆنی بادینته ر Badinter Commission) هاتوه چه ند ڕێنمایی یه کی بۆ داننان به ده وڵه تانی سه ربه خۆی نوی داناوه (Guidelines on the Recognition of New States)، وه کو:

  1. گه له که گه لێکی ژێر ده ست بێت،
  2. بوبێته قوربانی چه وسانه وه و جیاوازی ڕه گه زپه رستی له لایه ئه و ئه ده وڵه ته ی که وا تیایدا ده ژیێت،
  3. سه ربه خۆیی یه که به ڕێگایه کی دیمکراسی یانه بێته دی بۆ نمونه له ڕێگای ڕیفراندۆمێک که وا ئاوێنه ی ویستی ئازادی زۆرینه ی ئه م گه له بێت،
  4. ئه و ده وڵه ته نوێ یه ده بێت سیستمێکی حوکمی دیمکراسی په یڕه و بکات،
  5. مافه کانی مرۆڤ به بێ جیاوازی دابین بکات،
  6. مافی هه مو که مه نه ته وایه تیو ئاینی یه کان له م ده وڵه ته نوێ یه دا پارێزراو بن،
  7. پابه ند بێت به پرنسیپه کانی پێکه وه ژیانی ئاشتیخوازانه ی گه لان.

پ8: ئایا ده توانرێت ڕێگا له گه لێک بگیرێت بۆ سود وه رگرتن له مافی چاره نوس؟

و: نه خێر هیچ لایه نێکو هێزێک ناتوانێت ڕێگا له چه سپادندنی مافی چاره نوس بگرێت که وا مافێکی دابینکراوه له یاسای نێو ده وڵه تیدا، جا ئه م لایه نانه چ حکومه ت بن، یا حزبی سیاسی، یا که سانی تایبه ت، چونکه مافه که تایبه ته به گه لان خۆیان. به پێچه وانه وه له یاسای نێوده وڵه تی، هه روه کو له مادی 1ی بڕگه ی (3) ڕێککه وتنامه ی نێوده وڵه تی مافه شا رستانیو سیاسی یه کان هاتوه، هه مو حکو‌مه تانی جیهان پابه ندن بۆ هاریکاری کردنی ئه م گه له ی که وا خوازیاری سود وه رگرتنه له مافی چاره نوس به هه مو جۆرێکه وه. بۆ نمونه حکومه تی هه رێم ناتوانێت بۆ پاراستنی به رژه وه ندی پۆستو ئیمتیازاتی چه ند که سانێکی کورد له به غدا ڕێگا له گه لی کورد بگرێت ڕیفراندۆمێک له سه ر سه ربه خۆیی ئه نجامبدات، حکومه تی عێراق هه ر بۆی نی یه چونکه ئه م لایه نی دژه، به ڵکو ده بێت مکله چی ڕای زۆرینه ی ده نگده ران بێت له ڕیفراندۆمه که دا،

پ9: ئایا پاش ڕاگه یاندنی سه ربه خۆیی سنوره کانی ده وڵه تی کوردستان چۆن دیاری ده کرێن؟

و: له یاسای نێو ده وڵه تیدا له م باره یه وه پرنسیپی (ئه وه ی پێشتر هه تبو، ئه وه ت بۆ ده مێنێته وه uti possidetis) په یڕه وده کرێت، ئه مه ش به و مانه یه دێت که وا سنوره ئیداریو واقیعی یه کانی پێش ڕاگه یاندنی سه ربه خۆیی ده بنه سنوری نوێ به رامبه ر به ده وڵه تی کۆن وه سنوره نێوده وڵه تی یه کانی کۆن وه کو خۆیان ده مێننه وه. له حاڵه تی کوردستاندا ئه مه ئه وه ده گه یه نێت که وا هه مو ئه م ناوچانه ی ئێستا له ژێر ده سه ڵاتی هێزه کانی پێشمه رگه و ئاسایشی کوردستاندانن له که رکوکو خانه قینه وه بۆ سنجار ده که ونه چوارچێوه ی ئه م ده وڵه ته کوردی یه نوێ یه وه سنوره نێو ده وڵه تی یه کانی ئێستا له گه ڵ تورکیاو ئێرانو سوریا وه کو خۆیان ده مێننه وه. ده شکرێت له ڕیگای ڕیککه وتنامه یه کی تایبه تدا سنوری کوردستانی سه ربه خۆ له گه ڵ عێراقدا ڕێکبخرێت.

پ10: ئایا ده وڵه تی سه ربه خۆی نوێ ی کوردی پابه نده به ئیلتزاماته نێو ده وڵه تی یه کانی عێراق له پێشودا وه کو قه رزی نێوده وڵه تی بۆ نمونه؟

و: ئه م پرسیاره به گوێره ی ڕێککه وتنامه نێوده وڵه تی یه کان له سه ر میراتگری ده وڵه تان ڕێکده خرێت وه کو ڕێککه وتنامه کانی ڤیه نا له سه ر میراتگری نێوده وله تی (Vienna Convention on Succession of States) بۆ نمونه. له هه مو حاڵه تێکیشدا ڕێککه وتنامه ی دوو قۆڵی له نێوان کوردستانو عێراق له م باره یه وه ده به سترێت،

پ11: بۆچی سه ربه خۆیی نه ک پێکه و ژیان له گه ڵ عێراق؟

و: ئه زمونی گه لی کورد له گه ڵ عێراق له سه ره تای دامه زراندنی ئه م ده وڵه ته دا پاش ده ها ساڵ له چه وسانه وه و ئیهانه کردنو به جیاوازی کردنو ئه نفالو جینوساید پشانی ده دات که وا پێکه وه ژیانی ئاشتیخوازانه له سه ر بنه مای یه کسانی له عێراقدا مه حاڵه بۆ یه جیابونه وه له عێراق شه رعی یه تی ئه خلاقیو یاسایی خۆی هه یه. جگه له وه ش سیستمی نێوده وڵه تی ئێستا له سه ر بنه مای ده وڵه تانی سه ربه خۆ دامه زراوه واته ته نها گه لانی خاوه ن ده وڵه ت هه ڵگری ته واوی مافو ئه رکه کا نی نێو ده وڵه تین وه له زولمو زۆرداری گه لانی به هێزتر له نێو سنوره کانی خۆیاندا پارێزراون، بۆیه ئه گه ر گه لێک له سه ر خاکی خۆی بژیێت باشترین بڕیاری دامه زراندنی ده وڵه تێکی سه ربه خۆیه چونکه سنوره کانی ئه م ده وڵه ته به پێ ی یاسای نیوده وڵه تی له هه مو ده ستدرێژی یه ک ده پارێزرێن نه ک وه کو ئێستا که وا هه رێمی کوردستان نزیکه ی ڕۆژانه له لایه ن وڵاتانی دراوسێوه بۆماباباران ده کرێت، یا کورد تا ئێستاش له موسڵو جه له ولاو و شوێنه کانی تر ڕوبه ڕوی پاکتاوی ڕه گه زی ده بنه وه.

پ 12: ئایا حاڵه تی کوردستان له گه ڵ کامه حاڵه تی نێوده وڵه تی به راورد ده کرێت؟

و: له م ده ها گه لانه ی که وا له پاش کۆتایی شه ڕی سارده وه سه ربه خۆیی خۆیان به ده ستهێناوه حاڵه تی کوردستان له کۆماری ئێستای سلۆڤاکیا له هه مویان نزیکتره چونکه سلۆڤاکیاش هه رێمێکی فدراڵی بو له چیکۆسلۆڤاکیای دوو هه رێمی پێشو وه به ڕێگایه کی ئاشتیخوازانه لێکجیابونه وه. هیواداریشین جیابونه وه که ی هه رێمی کوردستان پاش ئه نجامدانی ڕیفراندۆم به هه مان شێوه ئاشتیخوازانه بێت، نه ک هاوشێوه ی بۆسنیاو ته یموری ڕۆژهه ڵاتو کۆسۆڤو که وا به زه بری هێز به ڕێوه چون.

پ13: ئه گه ر سه ربه خۆیی بون له لایه نی یاساییو ته کنیکی یه وه وا ئاسانه، ئه ی بۆچی تا ئێستا گه لی کورد ژێرده سته؟

و: وه ڵامێکی زۆر ساده بۆ ئه م پرسیاره هه یه ئه ویش ده ڵێت مافی چاره نوس به سه ر هیچ گه لێکدا فه رز ناکرێت به ڵکو ئه م گه له شه رعی یه تی یاسایی پێده درێت وڵاتێکی سه ربه خۆ ی تایبه ت به خۆی ڕابگه یه نێت. گه لیش ده بێت له لایه ن سه رکرده سیاسی یه کانی یه وه نوێنه رایه تیو ڕابه رایه تی بکرێت ئه م سه رکردانه ش ده بێت بوێر بن به رژه وه ندی گه له که یان بخه نه سه ر به رژه وه ندی یه کانی تره وه هه تا ژیانی خۆشایان، دیاره ئه م قۆناغه له کوردستانی عێراق هێشتا نه هاتۆته دی چوکه ڕیفراندۆمه که ی 2005 کرایه قوربانی چه ند پۆستێکی کارتۆنی له به غدا له گه ڵ چه ند ملیار دۆلارێک له به رتیلی کوێلایه تی،

پ14: ئه گه ر سه ربه خۆیی کوردستان ڕاگه یانرا کێ دانی پیا ده نێت؟

و: پرسیاری داننان هیچ کاریگه ریه کی له سه ر ڕاگه یاندنی ده وڵه تێکی سه ربه خۆ نی یه له لایه نی یاسایی یه وه به ڵکو مه سه له که سیاسی ئابوری یه. هه ر ده وڵه تێک پێش ئه وه ی دان به ده وڵه تێکی تری نوێ بنێت هه ڵسه نگاندنێکی هه مه لایه نه ی ئابوریو سیاسی بۆ ده کات. له حاڵه تی کوردستاندا شانسی باش به دیده کریت به هۆی ئه و سامانه نه وتو گازه زۆره ی له کوردستاندا هه یه ئه وا هه ر له ئێستاوه چه ند قونسولخانه له هه رێمی کوردستاندا کراونه ته وه که وا ده توانرێت وه کو هه نگاوی سه ره کی بۆ داننان به ده وڵه تێکی سه ربه خۆی کوردی سه یر بکرێت.

تکایه پرسیارو کۆمێنتاره کانتان ئاراسته ی کۆمیته ی ئاماده کاری ڕیفراندۆم بکه ن له ڕێگای ئیمه یله کامانه وه

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

میوانانی سەر خەت

We have 583 guests and no members online