ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان.. له‌نێوان ئه‌گه‌ری نووسینی دواپاكنووس وفه‌رامۆشكردندا- به‌شی پێنجه‌م وكۆتایی
بۆ دووساڵ ده‌چێت كۆتایی هێنراوه به‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه وراگه‌یاندنی یه‌كه‌م ره‌شنووسی ده‌ستووری كوردستان، وابڕیاربوو دوای پێداچوونه‌وه‌و تاوتوێكردنی
راوسه‌رنج وتێبینییه‌كانی پسپۆر وشاره‌زایان وچاودێران له‌سه‌ری دوا پاكنووس بكرێت وبخرێته به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری گه‌ل بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری. به‌پێی زانیارییه‌كان تائێستا لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردستان زیاتر له‌هه‌زارو دووسه‌د تێبینی وسه‌رنجی جیاجیای له‌مه‌ڕ ئه‌وه ده‌ستووره پێگه‌یشتووه تاله‌كاتی پێداچوونه‌وه وسیاغه‌كردنی دوا پاكنووسدا ببێته به‌رچاوروونییه‌ك بۆ لیژنه‌كه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا پرسی ده‌ستوور پرسێكه كراوه به‌ژێر لێوه‌وه‌و ته‌واوی میدیاكانیش بێده‌نگییان له‌به‌رانبه‌ری هه‌ڵبژاردووه. هه‌ندێك بۆچوون هه‌ن پێیانوایه پارتی ویه‌كێتی له‌رێككه‌وتنه ستراتیژییه‌كه‌یاندا بڕیاریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌داوه پرسی ده‌ستووری كوردستان دوابخرێت بۆ كاتێكی نادیار، هه‌ر ئه‌م فاكتۆره‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی دۆزی ده‌ستوور له‌ئه‌وله‌ویه‌تی كار ده‌ربهێنرێت. جگه‌له‌وه‌ش له‌نێو پارله‌مانیش ده‌نگێكی ئه‌وتۆ نه‌ماوه له‌باره‌ی ده‌ستوورو زۆربه‌ی پارله‌مانتاریش به‌شێوه‌ی جیاجیا خۆیان له‌هه‌ر جۆره لێدوانێك ده‌دزنه‌وه كه‌پابه‌ندبێت به‌ده‌ستووری هه‌رێمه‌وه. ئه‌م دۆزه پێویستیی به‌شیكردنه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی زۆره‌و ده‌كرێت ببێته ته‌وه‌ره‌ی قسه‌كردنێكی جیددی تاوه‌كو بتوانین به‌دیوێكی زانستیی وئه‌كادیمیانه ئه‌م پرسه بخه‌ینه به‌رده‌م خوێنه‌ری كورد. ئێمه بۆ خوێندنه‌وه‌ی دۆزی ده‌ستووری كوردستان وهۆكاره‌كانی دواخستنی دوا پاكنووسی ئه‌و ده‌ستووره‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی نه‌بوونی ده‌ستوورێكی مودێرن. ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه‌مان ئاماده‌كردووه.
ستیڤان:ماوه‌ی دوو ساڵ زیاتره ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان گه‌ڵاڵه‌كراوه، وا پێویست بوو دوای پێداچوونه‌وه‌و چاكسازییكردن ئه‌م ده‌ستووره بخرێته به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری گه‌ل تا له‌رێگه‌ی ریفراندۆمێكی فه‌رمییه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن، ئایا هۆی چییه ئه‌م كاره دواكه‌وتووه؟ ئایا هه‌ردوو حیزبی سه‌ره‌كیی كوردستان به‌رپرسی یه‌كه‌می ته‌گه‌ره خستنه به‌رده‌می ئاماده‌كردنی دواپاكنووس وده‌نگدانین سه‌باره‌ت به‌ده‌ستووری باشووری كوردستان؟.
شاهۆ تۆفیق:ده‌ق ومادده‌كانی هه‌ر ده‌ستوورێك، پێش ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه به‌ندێكی یاسایی بن، ده‌بێ به‌ره‌نجامی گه‌شه‌كردن وخه‌مڵینی ئاستی پێگه‌یشتن وتێگه‌یشتنی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌وه بێت "به‌هاووڵاتی وده‌سه‌ڵاته‌وه" كه ده‌ستووره‌كه‌ی بۆ داده‌نرێت. هه‌ر كاتێك ئه‌وه روویداو خه‌مڵاندنه‌كه گه‌یشته ئاستی دانپیانان ومتمانه‌كردنی هه‌ردوولا!. ئه‌وكات ده‌ستووره‌كه‌ش جگه له‌ده‌قێكی یاسایی، ده‌شبێته په‌یوه‌ستنامه‌یه‌كی "ره‌وشتیی" بۆ هه‌مووان. به‌داخه‌وه له‌كوردستاندا، تائێستاش متمانه‌ی نێوان هاووڵاتی وده‌سه‌ڵات، له‌ئاستێكی نزمدایه. هیوایان به‌ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت له‌جێبه‌جێكردنی به‌نده یاسایی ودیموكراسییه‌كاندا، هێنده لاوازه، شك له‌هه‌بوونی ده‌كرێ. له‌به‌رانبه‌ریشدا حیزب، كه‌هه‌ر خۆی حكومه‌ته‌و هه‌ر خۆی ده‌سه‌ڵاته، نایه‌وێ له‌پڕێكدا خۆی به‌كۆت وبه‌ندی ده‌ستوورێكه‌وه ببه‌ستێته‌وه كه‌هێشتا خۆی ئاماده نییه پیاده‌ی بكات وخۆی به‌كولتووری سه‌پاندن ببوێرێ. له‌راستیدا پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم له‌دوولاوه سه‌رئێشه بۆ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم دروستده‌كات. له‌ناوخۆی هه‌رێمدا فشاری زۆر هه‌ن بۆ هه‌رچی په‌له‌كردنه له‌دانانی ده‌ستوورو سنووردانانێك بۆ ده‌سه‌ڵاتی ره‌هاو كه‌مكردنه‌وه‌ی پاوانكاریی وقۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن حیزبه‌وه. بێگومان ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبه‌كاندا نییه. له‌ئاستی عێراقیشدا، ده‌ستوورێكی له‌وجۆره كه‌هه‌ندێك به‌ندو مادده‌ی ورووژێنه‌ری تێدایه، ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه زیاده. ئه‌مه‌شیان هه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندیی حیزب‌دا نییه به‌تایبه‌تی كه‌هێشتا ئه‌مان هیچكام له‌كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانیان بۆ یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌و وه‌ڵامی دروستیان بۆ پرسیاره زۆره‌كانی خه‌ڵك لا نییه. پارله‌مانی كوردستان كه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا ده‌موچاوی حیزبه‌كانه! چاك ده‌زانێ ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستووره، چۆن حیزب ده‌خاته چوارچێوه‌ی یاساوه‌و چۆن به‌سه‌ختیی له‌قاڵبیده‌دات وناچاریده‌كات به‌و ماددانه‌وه پابه‌ند بێ كه‌خۆی دایڕشتوون. ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌رگای ره‌شه‌بایه‌ك له‌به‌غداوه له‌سه‌ر خۆی ده‌كاته‌وه، كه هێشتا لانیكه‌می كێشه‌كانی له‌گه‌ڵدا به‌لادا نه‌خستووه. هه‌ر له‌یاسای نه‌وت وغازو مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه ومادده‌ی 140و چه‌ندین خاڵی تره‌وه، تاده‌گاته ئه‌و دروشم وخاڵه گه‌ورانه‌ی له‌پڕۆژه‌كه‌دا نوسراون. هه‌ر بۆ نموونه له"مادده‌ی نۆ، خاڵی دوو"دا ده‌ڵێ "هه‌رێم بۆی هه‌یه، له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته دیاریكراوه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ‌دا، رێككه‌وتننامه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته بیانییه‌كاندا مۆربكات". ئه‌مه‌ش خۆی خاڵی گه‌وره‌و ململانێی نێوان هه‌ردوولایه، ئه‌مه جگه له‌مه‌سه‌له‌ی باسكردنی سنووری جوگرافی هه‌رێم، كه‌هێشتا به‌لادا نه‌خراوه‌و بسته‌خاكێك نه‌خراوه‌ته‌وه سه‌ر هه‌رێم. كه‌واته لێره‌وه ده‌كرێ بڵێین: جێی سه‌رسوڕمان نییه كه‌ئه‌و ماوه‌یه تائێسته‌ش ئاڵ و وێڵ به‌و پڕۆژه‌یه‌وه ده‌كرێ وناشزانرێ به‌كوێ ده‌گات.
ستیڤان:وه‌ك ده‌زانین ماوه‌ی حه‌ڤده ساڵه كاروباری باشووری كوردستان به‌بێ بوونی هیچ ده‌ستوورێك به‌ڕێوه‌ده‌برێت چ له‌رووی سیاسییه‌وه‌و چ له‌رووی ئیدارییه‌وه، پرسیاره‌كه‌مان ئه‌وه‌یه ئایا ئیدی كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان ده‌ستوورێكی تایبه‌ت به‌خۆ ودیموكرات ولیبرالی هه‌بێت؟ پاشان ده‌پرسین كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی نه‌بوونی ده‌ستووری هه‌رێم چین به‌تایبه‌ت له‌پێشهاته‌كانی ئاینده‌ی سیاسیی و كارگێڕیی باشووری كوردستاندا؟.
شاهۆ تۆفیق:ئاشكرایه ده‌ستوور،دایكی هه‌موو یاساكانه‌و هیچ ده‌قێكی دانراوی تری ده‌وڵه‌ت له‌و باڵاتر نییه. ئه‌مه‌ش بۆ رێكخستن وله‌چوارچێوه‌گرتنی په‌یوه‌ندیی هاووڵاتی به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه‌و دیاریكردنی ئه‌رك ومافی هه‌مووانه. كه‌چی زۆر وڵات هه‌ن ناوه‌ڕۆكی ده‌ستووره‌كه‌یان پڕ له‌بنه‌مای مافی مرۆڤ ودیموكراسییه‌و به‌ڵام رێزی لێناگیرێ وئه‌وه‌ی له‌وڵاتدا ده‌گوزه‌رێ، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌له‌ده‌ستووردا نووسراوه. وڵاتیش هه‌یه وه‌ك به‌ریتانیا، هێشتا ده‌ستوورێكی نووسراوی نییه، به‌ڵام بنه‌ما دیموكراسییه‌كان جێگیرن ومافی مرۆڤ له‌ئاستێكی به‌رزدایه. هه‌ربۆیه "جاك سترۆ"ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا جارێك له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌ڵێ "ده‌ستووری ئێمه وا له‌هزرو دڵ وكولتوورماندا نووسراوه، ئینجا له‌یاسادا". ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ، گرنگیی وناگرنگیی ده‌ستوور له‌بوونه‌وه سه‌رچاوه ناگرێ، به‌ڵكو له‌رێزگرتنییه‌وه‌یه‌تی. له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌ڤده ساڵه‌ی له‌كوردستاندا ده‌ستوور نه‌بووه‌و ئێسته‌شی له‌گه‌ڵ بێت، حیزب نه‌یتوانیوه بنه‌ما یاسایی وده‌ستوورییه‌كان له‌هزرو دڵ و كولتووری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا بنووسێته‌وه. نه‌یتوانیوه خۆی به‌ڕاهاتن له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵچوون و داچوون وقبوڵكردنی ره‌خنه‌و هه‌بوونی ئۆپۆزیسیۆن بگرێ. له‌و ماوه‌یه‌دا حیزب نه‌یتوانیوه ببێته باوه‌شێك بۆ خه‌م وهیوای هاووڵاتیان و وزه‌یه‌ك بۆ په‌روه‌رده‌كردنی ئارامیی. به‌ڵێ كاتی هاتووه‌و دره‌نگیشه، كوردستان ببێته خاوه‌نی ده‌ستوورێكی دیموكرات ولیبراڵ، به‌مه‌رجێك له‌پێش هاووڵاتیاندا، حیزب وده‌سه‌ڵات بگه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ی پاش دانانی ده‌ستوور رێزی لێ‌بگرن. بێگوومان نه‌بوونی ده‌ستوور له‌كوردستاندا، واته ده‌ستكراوه‌یی ده‌سه‌ڵات و ره‌هابوونی حوكمی حیزب له‌ژیانی كۆمه‌ڵگه‌دا، واته دیارینه‌كردنی په‌یوه‌ندیی تاك به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه‌و ده‌سه‌ڵات به‌یاساوه، واته دانه‌ڕشتنی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ ئاینده‌و هێشتنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێی تاك وجێهێشتن وكوشتنی له‌چاوه‌ڕوانیدا، واته هێشتنه‌وه‌ی تیغی چه‌قۆی مه‌زاجی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر هه‌موو ئازادییه‌كانه‌وه‌و سه‌ربڕینیان له‌هه‌ر كاتێكدا، كه‌خۆی بیه‌وێ.
Shamzini79@hotmail. com
