له‌به‌رئه‌نجامی وه‌رگێڕان و بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێكی رۆژنامه‌ی ئاوێنه له‌سایتی كوردش میدیا كه به‌زمانی ئینگلیزیی له‌به‌ریتانیاوه په‌خشی بابه‌ته‌كانی ده‌كات، شانازی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌به‌ریتانیا شكات له‌م ماڵپه‌ڕه ده‌كات. ئه‌وه‌ی كه ده‌یخوێننه‌وه ده‌قی دیمانه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ "موفید عه‌بدوڵڵا" كارمه‌ند و نووسه‌ری ماڵپه‌ڕه‌كه.
ڕاستی: به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك له‌ماڵپه‌ڕه‌كه‌تاندا له‌لایه‌ن شانازی براهیم ئه‌حمه‌دوه له‌وڵاتی به‌ریتانیا داوایه‌كی یاسایتان له‌سه‌ر تۆماركراوه‌و ده‌مه‌وێ به‌و پرسیار ده‌ستپێبكه‌م و بۆخوێنه‌رانیش روونبێت كه له‌به‌رنجامی چی ئه‌وكێشه‌یه كه‌وتۆته نێوان ئێوه‌و شانازی برایم ئه‌حمه‌ده‌وه؟.
موفید عه‌بدوڵڵا: له‌ئه‌نجامی ئه‌و كێشه ناوخۆییانه‌ی یه‌كێتی و جیابوونه‌وه‌ی به‌شێك له‌ئه‌ندامانی باڵای ئه‌وحزبه رێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه‌شیان له‌به‌ریه‌ك بچڕان وه‌كو ئه‌وانه‌ی ناوه‌وه، له‌و نێوه‌نده‌دا كۆمه‌ڵێك ئه‌ندامی چالاك و سه‌رۆك پۆل و ده‌سته‌یان لێ جیابووه‌وه، به‌ناوی گروپی ره‌گ. (ره‌گ) وه‌ك رێكخراوێك خۆی ئاشكراكرد و ده‌نگی به‌رزكرده‌وه له‌سه‌ر نه‌هامه‌تییه‌كانی ناو یه‌كێتی و ونبوونی بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌وحزبه.
سه‌ركرده‌كانی ئه‌و رێكخراوه "هۆشیار عابد، شۆڕش حاجی، هه‌ڤاڵ كوێستانی، مه‌لا خدر" یه‌كێتیان زۆر ناڕه‌حه‌ت كرد، نیگه‌ران و شێواو بوون به‌جۆرێك مه‌كته‌بی سیاسیی له‌كوردستان به‌یاننامه‌یان ده‌ركرد و ئه‌و چوار سه‌ركرده‌یه‌یان له‌یه‌كێتی ده‌ركرد و ده‌یان تانه و ته‌شه‌ریان بڵاوكرده‌وه، وه‌كوو پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان.
یه‌كێك له‌وكه‌سانه‌ی كه‌له‌به‌ریتانیا چووبوونه ناو" ره‌گ " یه‌كێكی وه‌ك "دانا پێنجوێنی" بوو كه شانازی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و هاوار حاجی به‌رۆیشتنی نیگه‌ران و تووڕه‌ببون، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوبراو سه‌رپه‌رشتیاری به‌شێكی زۆر له‌رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی بوو له‌باكووری به‌ریتانیا. هه‌ربۆیه‌ش له‌مانگی 11-2008 پۆلیسی به‌ریتانیا "دانا"ی ئاگادار كرد كه ژیانی له‌مه‌ترسیدایه. پۆلیس ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك بۆ پاراستنی گیانی دانا پێنجوێنی. به‌ڵام ناوبراو بێ‌باك بوو له‌هۆشیاركردنه‌وه و زانیارییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی به‌ریتانیا.
هه‌ر بۆیه ئاگادارییه‌كانی پۆلیسی پشتگوێ خست، له‌ده‌رئه‌نجامدا له‌رۆژی 2-1-2009دا "دانا" كاتێك له‌ماڵێك دێته ده‌ره‌وه، چوار كه‌س بۆی راده‌وه‌ستن و به‌شیش و ئاسن لێیده‌ده‌ن و جنێوی و ئیهانه‌كه‌ی زۆریشی ده‌كه‌ن، ئه‌و چوار كه‌سه‌ش ده‌ماخیان كردبوو، خۆ ئه‌گه‌ر هاواری دراوسێكه‌ی نه‌بووایه ئه‌وا" دانا"تیاده‌چوو چوونكه ناوبراو سه‌ری بریندارببوو كه به نۆ ته‌قه‌ڵ دورابووه‌وه. ناوبراو به‌پۆلیس و ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت ته‌نیا گوومانی له‌شانازی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و هاوار حاجییه. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وه‌وپێش هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردبووه. دوای ئه‌وه‌ی بابه‌تێك له‌ڕۆژنامه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر لێدانی داناپێنجوێنی بڵاوده‌كرێته‌وه له‌كوردشمیدیاش جارێكی‌تر به‌زمانی ئینگلیزیئه‌و بابه‌ته بڵاوده‌بێته وه‌و ئه‌و داوایه له‌سه‌ر ئێمه تۆمارده‌كرێت له‌لایه‌نشانازی ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه.
ڕاستی: ئێوه له‌سه‌ر بابه‌تێك داوای یاسایتان له‌سه‌ر تۆماركراوه له‌ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و ستافی كوردش میدیا نه‌ینوسیوه ته‌نیا وه‌ریگێڕاوه من ده‌مه‌وێت بپرسم ئامانجێكی دیاریكراو ده‌بین له‌پشت ئه‌م داوایه‌ی كه‌له‌دژتان تۆماركراوه؟.
موفید عه‌بدوڵڵا: ده‌بێت ئه‌و پرسیاره له‌خۆیان بكه‌یت، بنه‌مای راپۆرته‌كه‌ی ئاوێنه پشتی به‌ستووه به‌لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی سه‌ركرده‌كانی ره‌گ له‌وانه هۆشیار عابد، كه‌واته ئاوێنه‌ش له‌خۆیه‌وه ئه‌و چیرۆكه‌ی دروستنه‌كردووه. هه‌موومان ده‌زانین له‌كوردستاندا ده‌نگی ئازاد و رۆژنامه‌نووسی ئازاد ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه. مانگانه رێكخراوه سه‌ربه‌خۆكان كه داكۆكی له‌رۆژنامه‌نووسی ئازاد ده‌كه‌ن ده‌ڵێن له‌باشووری كوردستان هیچ زه‌مانه‌تێك نییه بۆ پاراستنی ده‌نگی ئازاد.
ده‌كرێت بپرسین كێ بوون ئه‌وانه‌ی سۆرانی مامه‌حه‌مه‌یان تێرۆركرد؟ شانازی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وای زانیوه به‌م كاره‌ی ده‌توانێت "كوردش میدیا" چاوترسێن بكات، وای ده‌زانی كه ده‌توانێ سایته‌كه دابخات، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه هه‌موو ئیجرائاتێكی قانوونیمان گرتۆته به‌ر. ئه‌گه‌ر سه‌یری ئیرله‌ندای باشوور بكه‌ین كه یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه رۆژنامه‌گه‌ریی گه‌وره‌ترین فاكته‌ری سه‌ره‌كیی بوو له‌شۆڕشی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا، ئه‌مه به‌ده‌لیلی هه‌موو ناسیۆنالیسته‌كانی ئه‌و وڵاته. بۆیه ده‌توانین بڵێین به‌هه‌مان چه‌شنی رۆژنامه‌گه‌ریی ئیرله‌ندا، رۆژنامه‌گه‌ریی و سایته كوردییه‌كان به‌جۆرێك هه‌موو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی‌یان خستۆته ژێر پرسیار رۆژانه ده‌بینین و ده‌بیستین چی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی لاوازیان هه‌یه بۆ ئه‌م هه‌لومه‌رجه تازه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ كوردستانی پێدا ده‌ڕوات.
ڕاستی: له‌سه‌ره‌تادابابه‌ته‌كه له‌ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه بڵاوكراوه‌ته‌وه بۆچی شكات له ئێوه‌ده‌كرێت. ؟
موفید عه‌بدوڵڵا: شاناز داوای یاسایی له‌سه‌ر كوردش میدیا تۆمار كردووه، گوایه ئێمه تاوانبارمان كردووه به‌وه‌ی كه ده‌ستی هه‌یه بۆ هه‌وڵدان بۆ كوشتنی دانا پێنجوێنی، به‌ڵام ئه‌و ده‌یتوانی په‌یامێك ده‌ربكات و به‌شێوه‌یه‌كی شارستانی روونكردنه‌وه‌و زانیاریی زیاتر بدات به‌خه‌ڵك.
ڕاستی: پرسیارێكی تر كه زۆر مه‌به‌ستمه بیكه‌م ئه‌وه‌یه بۆچی دوای نۆمانگ له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه ئه‌و داوایه تۆمارده‌كرێت؟.
موفید عه‌بدوڵڵا: پاش هه‌ڵسه‌نگاندنێكی زۆر و كۆكردنه‌وه‌ی ئامۆژگاریی یاسایی كه‌چۆن بتوانن په‌لاماری كوردش میدیا بده‌ن. چیرۆكی په‌لاماردانی دانا پێنجوێنی نه‌ك رۆژنامه‌ی ئاوێنه بگره زۆربه‌ی رۆژنامه به‌ریتانییه‌كانیش باسیان لێوه كردووه و شتیان له‌سه‌ر نوسیووه. ئه‌و هه‌واڵه به‌هه‌موو جیهاندا بڵاوبۆته‌وه و زیاتریش لاوازیی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ش نیشان ده‌دات كه چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌دا كردووه.
ڕاستی: داناپێنجوێنی ئاماده‌یه له‌دادگا له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه شاهێدی بدات؟.
موفید عه‌بدوڵڵا: دانا پێنجوێنی خاوه‌نی خه‌باتێكی دوور و درێژ و راست و ره‌وانی كوردایه‌تییه‌و خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌رده‌وام له‌سه‌ر راستی و نیشتمانپه‌روه‌ریی كاریان كردووه. بۆیه كۆمه‌ڵێك هه‌لومه‌رجی یاسایی هه‌یه كه لێره‌دا ناتوانم باسیان لێوه بكه‌م، هه‌ر بۆیه گومانم له‌راستگۆیی و به‌ئه‌مه‌كی ناوبراو نییه.
ڕاستی: په‌یوه‌ندیتان به‌سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسان یان گرووپووكۆمه‌ڵه‌كانیتره‌وه نه‌كردووه به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له‌كوردش میدیا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شكاته‌ی كه‌لێی كراوه؟.
موفید عه‌بدوڵڵا: له‌راستیدا ئێمه به‌به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییمان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو رێكخراوه مرۆڤدۆسته‌كان، ئه‌م كێشه‌یه‌ی شاناز له‌به‌ریتانیا كێشه‌یه‌كی یاساییه‌و ئێمه ده‌توانین مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین كه هیوادارین هه‌موو كێشه‌یه‌كیان به‌مشێوه‌یه چاره‌سه‌ر بكردایه دوور له‌توندوتیژیی و هه‌ڕه‌شه‌و چاو سووركردنه‌وه. كوردش میدیا پلاتفۆرمێكی ئازاده‌و هه‌زاره‌ها خه‌ڵك سه‌یری ده‌كات، له‌پێش هه‌موویانه‌وه به‌ریتانی و ئه‌مه‌ریكییه‌كان.
كوردش میدیا ده‌یه‌وێ مێژووی راسته‌قینه‌ی ئه‌م گه‌له بنووسێته‌وه به‌بێ گوێدانه هۆكاره‌كانی ئه‌ملا و ئه‌ولای ده‌سه‌ڵاتی كوردستان، ئه‌و توێژینه‌وه‌و هه‌وڵانه‌ی كه له كوردش میدیا بڵاو ده‌كرێته‌وه پاشان چه‌ند سه‌عاتێك له‌سه‌ر سایته بڵاوه‌كانی جیهان ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌بێته جێگه‌ی بڕوا و متمانه‌ی خوێنه‌ره كورد و بێگانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان.
ڕاستی: له‌ڕووی یاساییه‌وه پیشبینی چی ده‌كه‌یت ئایا بڕیاری دادگا له‌به‌رژه‌وه‌ندیی كی ته‌واوده‌بێت؟.
موفیدعه‌بدوڵڵا: وورده‌كاری ڕووداوه‌كانی ئه‌م كێشه‌یه‌هه‌موویده‌چێته‌به‌رده‌م دادگا له‌به‌ریتانیاش وه‌ك وڵاتانیتردادوه‌ربڕیاریكۆتایده‌دات، چاوه‌ڕوانی وپێشبینی ئه‌وه‌ش له‌دادگاده‌كه‌ین كه‌بڕیاری كۆتای له‌به‌رژه‌وه‌ندی راستیه‌كات بدات.
پاشخان:
كوردش میدیا له‌ساڵی 1998 دروستبووه‌و ئامانجی سایته‌كه ناساندنی رووخساری راسته‌قینه‌ی میلله‌تی كورده له‌هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستاندا.
