
سڤیل: بۆچی له ساڵی 1996 كوردستانت جێهێشت؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: ناتوانم بڵێم جێهێشتن، من له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه وه‌ك گه‌نجێك له پارتی دیموكراتی كوردستان نزیكبووم، دواتر كۆمه‌ڵێك سروودی سیاسیم بۆ پارتی ئه‌نجامدا، وه‌ك سروودی پێشمه‌رگه و پێشمانكه‌وه بارزانی، هه‌روه‌ها سروودێك بۆ كاك ئیدریسی جوانه‌مه‌رگ و بۆ پارتی و بۆ شانزه‌ی ئاب، زیاتر له دوانزه سروودم دانا، ئه‌وكات هه‌ندی كێشه‌ی سیاسیی كوردستان و كێشه‌ی نێوان حیزبه‌كانی كوردستان هه‌بوو، تووشی هه‌ندی كێشه‌ی سه‌خت بوومه‌وه له موقابیلی پارتی گیرام و تووشی هه‌ندی ئه‌شكنجه‌ی سه‌ختیش بووم، هه‌تا تاماوه‌یه‌كی زۆر نه‌متوانی له سلێمانی دابنیشم، به‌ڵام پێشتریش بڕیاری ئه‌وه‌م هه‌بوو كه بۆ خوێندن بچمه ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، ده‌رفه‌ت واڕێكه‌وت برای به‌ڕێزم كاك نێچیرڤان بارزانی پشتگیری پرۆژه‌كه‌ی منی كرد، كه بچمه ده‌ره‌وه بخوێنم.
سڤیل: چیت خوێند، چوویته كام وڵات؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: چووم بۆ وڵاتی ئه‌ڵمانیا، له‌وی په‌یمانگای باڵای موزیكم خوێند.
سڤیل: مه‌به‌ستت چی بوو له دانانی سروودی بارزانی؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: بڕوای من بوو به‌و ره‌وته و به بارزانی نه‌مر وه‌ك سه‌ركرده‌ی هه‌موو میلله‌تی كورد، من وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك به‌و سرووده خۆشه‌ویستی و وه‌فای خۆم بۆ ئه‌و سه‌ركرده‌یه ده‌ربڕیووه، بڕوام هه‌بوو كارێك بكه‌م ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بێ، ئه‌و سرووده‌ی بارزانی دووه‌مین كاری من بوو، كه گه‌وره‌ترین ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، خۆشبه‌ختانه بووه دروشمی مه‌ركه‌زی بارزانی نه‌مر.
سڤیل: ساڵی 1995 ئه‌و سرووده بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام بۆچی ئه‌وكاته له میدیا و له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌نده‌كانه‌وه باس له‌وه نه‌كرا، كه گوایه تۆ ئاوازی سرووده‌كه‌ت له ئاوازێكی دیكه وه‌رگرتووه، وه‌ك چۆن پێش چه‌ند ساڵێك له میدیاكان ئه‌و باسه وروژێنردرا؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: من هونه‌رمه‌ندێكی چالاكم و هه‌موو مانگێك ئه‌لبوومێكی من ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه، هیچ هونه‌رمه‌ندێك له‌ناو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌تا له وڵاته‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا نه‌بووه، كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌بی هه‌موو مانگی ئه‌لبوومێك ده‌ربكات، كاری ئه‌لبووم كاری كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی هونه‌رییه، كه به‌لانیكه‌م (10) ئاوازدانه‌ریان هه‌بی، مانگی واهه‌یه من (3 تا 4) ئه‌لبووم ده‌خه‌مه بازاڕه‌وه، هه‌روه‌ها به‌شێكی دژایه‌تیكردنه‌كه‌ی من ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ پۆسته حكومییه‌كه‌م، خه‌ڵكانێك بۆئه‌وه‌ی بیانوو بدۆزنه‌وه ئه‌و باسه‌یان وروژاند، ئه‌گینا بۆچی پێشتر قسه له‌سه‌ر میلۆدیه‌كه نه‌كرا؟ ئه‌سڵه‌ن ئه‌و سرووده‌ی كه ئه‌وان ده‌ڵێن هچی له‌و سرووده‌ی من ناچێ، ئه‌وه‌ی من مه‌قامی عیجازه‌كاره و ئه‌وه‌ی دی عه‌جه‌مه، ئه‌گه‌ر مۆسیقییه‌كی زیره‌ك بێ و گوێیه‌كانی گوێیه‌كانی موزیكناس بێ، ده‌زانی میلۆدی ئه‌و دوو سرووده دوورن له‌یه‌كه‌وه، ئه‌وه خه‌ڵكانێكی بێكلاس و نه‌شاره‌زا و رقن، وا ده‌ڵێن.
ئه‌گه‌ر دروست وه‌ڵامت بده‌مه‌وه ئه‌وكاتیش دژایه‌تی من ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌وكاته دژایه‌تیكردنه به‌رعه‌كس بوو و كه‌وتنه گرتنی من، كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی سجن كرام و مامه‌له‌یه‌كی خراپیان له‌گه‌ڵ من كرد، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌سوكارم و خه‌ڵكی دیكه‌ش به‌هۆی منه‌وه تووشی ئه‌شكه‌نجه بوون.
سڤیل: له كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی كوردستان كارئاسانی باش بۆ كاره‌كانت هه‌بوو، به‌ڵام دوای نه‌مانی نێچیرڤان بارزانی له سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، ئێستا وه‌ك جاران كاره‌كانت به‌رچاو نین، ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌م حكومه‌ته كاره‌كانت چۆنه؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: یه‌كه‌م شت كه‌سایه‌تی كاك نێچیرڤان بارزانی كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وه‌ی زۆر گه‌وره‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، من هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی هه‌م و ده‌مێنم خۆم به قه‌رزاری ئه‌و ده‌بینم، كه زۆر پشتگیری له‌من كردووه، بێگومان له كابینه‌ی پێنجه‌مدا گرنگی زۆر به بواری هونه‌ر درا و له‌و كابینه‌شدا خه‌ڵكانێكی باشی تێدایه و هیوادارم به‌هه‌مانشێوه‌ی كابینه‌ی پێشوو ئه‌و گرنگییه به هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان بدری.
به‌ڵام بۆ مه‌سه‌له‌ی كاره‌كانی من، تۆ سه‌یری ئه‌وه بكه میدیاكان زۆرتربوون كه كاره‌كانی منیان په‌خش ده‌كرد. به‌ڵام ئێستا من نزیكایه‌تیم له‌گه‌ڵ هیچ له‌میدیاكان نییه، به‌تایبه‌ت ئه‌و میدیایانه‌ی كه له هه‌ولێرن، ره‌نگه ئه‌وه هۆكاری ئه‌وه‌بێ، كه پێشتر كارێكم له چه‌ندین میدیا نیشان ده‌درا، كاره‌كان به‌رێژه‌یه‌كی زۆرتر به‌رچاوبوون، به‌ڵام ئێستا كاره‌كانم زۆرتر هه‌ر له ڤین تیڤی بڵاوده‌كرێته‌وه.
سڤیل: كێ خاوه‌نی فه‌زله له‌سه‌ر تۆ؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: برای به‌ڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی خاوه‌نی فه‌زله له‌سه‌ر من، تا ماوم قه‌رزاری ئه‌و به‌ڕێزه‌م، به‌بێگومانی جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان فه‌زڵیان له‌سه‌رمه ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌یان به‌من داوه.
سڤیل: تۆ له پارتییه‌وه نزیكی، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی كاره‌كانت له كه‌ناڵێكی ئه‌هلی گرنگی پێده‌دری، ئه‌وه‌نده له كه‌ناڵه‌كانی پارتی گرنكی پێنادری، به‌پێچه‌وانه‌وه زۆرجار كه‌ناڵه‌كانی پارتی كه‌وتوونه‌ته دژایه‌تیكردنت؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: ئه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئایدۆلۆژی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رپرسی ئه‌و میدیایانه‌ن، من گله‌یم له هیچ كه‌سێكیان نییه، هه‌ندی له‌و كه‌ناڵانه‌ی كه هه‌یه له هه‌ولێر له‌وانه‌یه من موعارزبم به‌رهه‌مم له‌وێدا بڵاوبێته‌وه، نه‌ك ئه‌وان، هه‌ندێكیشان خۆشیان له كاره‌كانی ئێمه نایه‌ت، ئه‌وه‌ش مافی خۆیانه، من ئه‌وه به ئاسایی ده‌بینم.
سڤیل: كه گه‌ڕایته‌وه بۆ كوردستان و له سه‌ره‌تای كاره‌كانته‌وه له كه‌ناڵی زاگرۆس نزیكبووی، به‌ڵام ئێستا هه‌ستده‌كری، سستییه‌ك له نێوان تۆ و زاگروس هه‌یه، هۆكاری ئه‌وه چییه؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: من پێی ناڵێم سستی، پاشان من زاگرۆسم جێنه‌هێشتووه، من وه‌ك هاوكار له‌گه‌ڵ زاگرۆس كارم ده‌كرد، نه‌ك ئه‌ندام بم، دوای ئه‌وه‌ی من كه‌ناڵی كۆڕه‌كم دروستكرد، ئۆتۆماتیكی كه تۆ ته‌له‌فزیۆنێكت هه‌بی، گرنگی به ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی خۆت ده‌ده‌ی، به‌ڵام هه‌میشه سوپاسی ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌م كه به‌رپرسی زاگرۆس بوون و زۆر به‌ڕێزه‌وه مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ من كردووه.
سڤیل: چه‌ندین به‌رهه‌مت له كه‌ناڵی كۆڕه‌ك هه‌یه و په‌خش ناكرێن، چی له‌و به‌رهه‌مانه ده‌كه‌ی؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: كاره‌كان لای من هه‌یه، پرۆژه‌ی ته‌له‌فزیۆنێكم هه‌یه، كه من پێش كه‌ناڵی كۆڕه‌ك خه‌ریكی پرۆژه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی خۆم بووم، كه داوام لێكرا ببم به به‌ڕێوبه‌ری كۆڕه‌ك به‌هۆی ئه‌وه‌وه پرۆژه‌كه‌ی من دواكه‌وت، هه‌ركاتێك ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌م دانا به‌رهه‌مه‌كانم له‌وێدا په‌خشده‌كری، وه‌ك چۆن ئێستا له ڤین تیڤی بڵاوده‌بێته‌وه.
سڤیل: كه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌ت ده‌كه‌یته‌وه؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی سه‌رمایه‌دار كه پشتگیری له‌من ده‌كه‌ن خه‌ریكی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌م، ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه‌ی كه من دایده‌نێم ته‌له‌فزیۆنێكی شه‌خسی و ئه‌هلیه، خۆشم په‌یوه‌ندییه‌كی باشم له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و كۆمپانیای رۆتانا هه‌یه، ئێستا خه‌ریكم ئه‌و كارانه رێكبخه‌م.
سڤیل: له ته‌مه‌نی منداڵێتیتدا پێشبینی ئه‌وه‌تده‌كرد، ئاوازدانه‌رێكی به‌مشێوه‌ی ئێستات لی دروست بێت؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: بێگومان، هه‌موو هاوڕێكانم شایه‌دن له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌ی من، كه هه‌ر له‌بچووكیدا به‌هره‌ی ئاوازدانانم هه‌بووه، پێشبینی هه‌موو كارێكی خۆم كردووه، كه‌سێكم نه‌بینیوه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش بتوانی وه‌ك من كارابی له دانانی گۆرانی، وا گۆرانییه‌كانم به‌ره‌و (450) گۆرانی ده‌چن، تاكۆتایی ئه‌مساڵ گۆرانییه‌كانم ده‌بن به (500) گۆرانی.
سڤیل: بۆچی زیاتر كاره‌كانت بۆ ئافره‌تانه، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆت حه‌زت له‌ده‌نگی ئافره‌ته؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: پێشكه‌وتنی هه‌موو میلله‌تێك كه‌لتوور به‌ره‌وپێشی ده‌بات، ئینجا ئیختیساد و بینای جوان و شه‌قامه‌كان، له زۆر وڵاتی عه‌ره‌بی دراوسێكانماندا ده‌بینین پاره‌ی زۆر و بینای جوانیان هه‌یه، به‌ڵام كه‌لتوور و هونه‌ریان زۆر لاوازه، پێشكه‌وتنی ئافره‌تیش پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌یه و به‌شێكی زۆر سه‌ره‌كییه، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتنخوازانه بیری لێ بكرێته‌وه كۆمه‌ڵگه به‌ره‌وپێش ده‌چی، من وه‌ك خۆم هه‌وڵمداوه گرنگی به‌ئافره‌ت بده‌م، دیاره كه پێش من ڕه‌نگه‌كانی ئافره‌ت زۆركه‌م بووه له كوردستان. من توانیم ڕه‌نگی بكه‌م به‌و هونه‌رمه‌نده كچانه‌ی، كه له‌گه‌ڵ من كار ده‌كه‌ن، له ئێستادا زیاتر له (20) كچ گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ من كردووه، كه له‌سه‌ره‌دان بۆ كاركردن و هاتنه پێشه‌وه‌ی مه‌یدانی گۆرانی گوتن.
سڤیل: بۆچی له‌ناو قوتابییه‌كانت كه‌سێكی بادینیی تێدا هه‌ڵنه‌كه‌وتووه؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: له‌سه‌ر ئه‌وه پێشنیاری زۆرم بۆ هاتووه، له پرۆژه‌ی داهاتوومدا هه‌یه، هه‌میشه له گۆرانیبێژه ناسراوه‌كانی بادینیان پێشنیاری كاری بۆم كردووه و من خۆم ڕازی نه‌بوومه، چونكه ئاشكرایه من ویستوومه كار بۆ كه‌سی نوی بكه‌م، كه پێشتر كاری نه‌كردبی، زۆر كه‌م بووه ده‌نگێك پێشتر كاری كردبی و من كارم بۆ كردبی، ئه‌و ده‌نگه‌شی كه جگه له‌من پێشتر كاری كردووه، له‌وانه له‌یلا فه‌ریقییه كه من زۆر مورتاحم كاری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، مه‌رزییه فه‌ریقی به‌هه‌مانشێوه، ئه‌گه‌ر مه‌رزییه له ژیاندا مابوایه ره‌نگه 80%ی كاره‌كانی من بۆ ئه‌و بوایه، چونكه بڕیاریدابوو به‌س له‌گه‌ڵ من ئیش بكات و له‌گه‌ڵ كه‌سی دیكه ئیش نه‌كات، هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند چۆپی فه‌تاح یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ڕێز ده‌گرێ له‌كاری هونه‌ری و هونه‌رمه‌ندێكی زۆر پرۆفیشناڵه، هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند ئالان عومه‌ر ئه‌ویش زۆر به هه‌سته و كاركردن له‌گه‌ڵی زۆر خۆشه.
سڤیل: تۆ هه‌ر خه‌ریكی زیادكردنی ژماره‌ی قوتابییه‌كانی خۆتی، هه‌ست به ماندووبوون ناكه‌ی؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: له ئیشكردن نه‌خێر، به‌ڵام هه‌ندێجار ماندوو ده‌كرێم و ئه‌وه‌نده هێرشی رۆژنامه و سه‌حافه‌م بۆ دێت، چونكه هێرشه‌كان بی بنه‌مان، من تێناگه‌م تاكه‌ی قسه له‌سه‌ر من ده‌كه‌ن و چ قسه‌یه‌ك ماوه نه‌یانكردبێت؟ راسته هه‌موو نوێخوازێك له كۆمه‌ڵگه رووبه‌رووی ره‌خنه ده‌بێته‌وه له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ئه‌وه هه‌یه، به‌س پێموایه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ره‌خنه و ته‌شهیركردن به كه‌سایه‌تییه‌كان زۆر زیاتره له كۆمه‌ڵگه‌كانی دیكه، من یه‌كێكم له‌وانه كه زۆر ته‌شهیرم پێكراوه، له‌ناو ئه‌و میدیانه‌شی كه له‌ناو پارتی ده‌رده‌چن زۆرتر ته‌شهیرم پێكراوه.
سڤیل: ئه‌ی بۆچی تائێستا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و "ته‌شهیرانه‌ی"پێتگراوه، رێگه‌ی یاساییت نه‌گرتۆته‌به‌ر و له‌رێگه‌ی دادگاوه مافه‌كه‌ت وه‌ربگری؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: نابینم یاسایه‌كی وا له كوردستان هه‌بی بتوانی مافت وه‌ربگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر په‌نا بۆ دادگا ببم، ده‌بی من ئێستا خاوه‌ن یه‌ك ملیۆن داوا بومایه له دادگا، چونكه زیاتر له یه‌ك ملیۆن جار له سه‌حافه‌ی كوردی ته‌شهرم پێكراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سێ ملیۆن كه‌وتوونه‌ته مه‌دح و خۆشه‌ویستی بۆمن، ئه‌مڕۆ لایه‌نگرانی من له كوردستان له 8000 كه‌س كه‌متر نین، رۆژانه له‌ڕێی ئیمێل و ماڵپه‌ره‌كه‌ی خۆم له فه‌یسبووك زیاتر له 1000 نامه‌م له‌لایه‌ن لانگره‌كانی خۆمه‌وه پێده‌گات، سوپاسیان ده‌كه‌م.
سڤیل: ئه‌وه‌نده‌ی كه تائێستا له‌سه‌رت نوسراوه، هیچ بابه‌ت و ره‌خنه‌یه‌ك هه‌بووه سوودت لی وه‌رگرتبی؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: زیاتر و زیاتر ره‌خنه‌كان بی بنه‌مابوون، چونكه مۆسیقا حه‌زه، خه‌ڵك هه‌بووه پێشنیاری بۆمن كردووه، گوتوویه‌تی بۆ گۆرانی هه‌ڵپه‌ڕكی دروست ناكه‌ی، ئایا نایزانی یاخود حه‌زناكه‌ی، دروستیشم كرد و سه‌ركه‌وتنیشی به‌ده‌ستهێنا، وه‌ك گۆرانی (سه‌نگی هه‌واران) ـی هانی، (ئه‌ی واخ) و (ئه‌یڕۆ) و (فه‌نار) ـی لۆكه، (ساقی وه‌هاران) ـی ده‌شنی. هه‌روه‌ها (بۆ میرا) ـی میرا، (شلكه) ـی نیلیسا، (كوڕه هه‌ولێری) ناسلی، (ئه‌سمه‌ر) ـی كریستاڵ، واتا پێشنیاری وا هه‌بووه كردوومه، به‌ڵام له كوردستاندا ره‌خنه‌گری هونه‌ریی نابینم، به‌تایبه‌ت بۆ گۆرانی، به‌ڵام هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووس كاك وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د هه‌ڵسه‌نگاندنی زۆر جوانه، چونكه شاره‌زایه له زانستی مۆسیقا و شاره‌زاشه له نووسین، جائه‌گه‌ر ئه‌و براده‌ره له‌سه‌ر من به باشه یاخود به خراپه بنووسی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ی به‌ڕێزه‌وه ته‌ماشا ده‌كه‌م، هه‌ر شتێك ئه‌و بینووسی ده‌یخوێنمه‌وه، هه‌روه‌ها كاك رزگار چوچانی به‌هه‌مانشێوه به توانایه له‌و بواره‌دا.
سڤیل: له كۆنسێرتێكی سلێمانی زیاتر له 3000 هه‌زار كه‌س ئاماده بوون، ده‌گوترێت زیاتر له 700 هه‌زار لایانگرت هه‌یه به‌تایبه‌ت له سلێمانی و هه‌ولێر و كه‌ركووك و دهۆك؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: من بۆخۆم زیاتر له (30) گۆرانیبێژ له‌گه‌ڵم كار ده‌كه‌ن، بێگومان جگه له‌وه‌ی لایه‌نگرانی خۆم زۆرن، لایه‌نگرانی هه‌ریه‌ك له‌و هونه‌رمه‌ندانه ده‌بنه جه‌ماوه‌ر بۆ من و بۆ هونه‌ره‌كه‌مان و بۆ سه‌رجه‌م ستافی كاری له‌گه‌ڵمان و من به زیاتری ده‌بینم.
سڤیل: زۆرترین ڕێژه‌ی ده‌ركه‌وتنی ئافره‌تی مۆدێرن له كوردستاندا له‌ژێر ده‌ستی تۆدایه، بۆچی تائێستا خه‌ڵاتی ئه‌و بواره نه‌كراوی؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: من له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان چه‌ندین خه‌ڵاتم هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌ڵه‌وتی، یه‌كێك له‌وانه خه‌ڵاتی "جوندی مجهۆل"، له‌سه‌ر یه‌كێك له كاره‌كانم، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتێكم له‌سه‌ر ئاستی قاهیره هه‌یه، خه‌ڵاتی باشترین گۆرانی ساڵی 2008 له قاهیره پێشكه‌شكرا، كه گۆرانی "رجعنا" له‌یلا فه‌ریقی و عه‌لی حه‌ججار بوو، خه‌ڵاتی "عه‌رزی لوبنانیم" وه‌رگرتووه، خه‌ڵاتی "فه‌ره‌نسا"م وه‌رگرتووه، له كوردستان چه‌ندین جیهه‌ت و رێكخراو پێشنیازیان بۆ كردووم خه‌ڵاتم بكه‌ن، خۆم ڕه‌تم كردۆته‌وه، چونكه هه‌ندی جیهه‌ت پێیانگوتم: دوو جۆره خه‌ڵات هه‌یه، خه‌ڵاتێك هه‌یه بۆ سه‌ركرده‌كان ئه‌وه ناونیشانه‌ی هه‌یه و بۆ كه‌سانی دیكه‌ش ئه‌و ناونیشانه‌ی هه‌یه.. من قبووڵم نه‌بووه به‌و جیاوازیه‌ی كه كردوویانه، خه‌ڵاتێك ئه‌گه‌ر پله یه‌ك و دووی لێبدری، ده‌بی له‌سه‌ر بنا‌ما‌ی یه‌كسانی بی.
سڤیل: ساڵێك پێش ئێستا له ماڵپه‌ری "گوگل" مه‌قاله‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه، ناوی تۆ پێشنیاركراوه بۆ چوونه كتێبی گینس، ئه‌وه تاچه‌ند راسته؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: به‌ڵی ڕاسته، پێش ساڵ و نیوێك له‌مه‌وبه‌ر ناوم هه‌ڵبژێردرا، كه بۆ دواجار من و هونه‌رمه‌ندێكی هیند به‌ناوی دكتۆر سۆرامان، كه‌وتینه مونافه‌سه بۆ ئاخیر قۆناخی چوونه ناو كتێبی گینس، له‌سه‌ر زۆرترین به‌رهه‌می ساڵ و ئه‌و گۆرانیانه‌ی كه له فه‌ره‌نسا له رێكخراوی موزیكی جیهانی تۆمار ده‌كرێن، من كاره‌كانم هه‌مووی له‌و رێكخراوه‌دا تۆماركراوه، به‌ڵام ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌یه‌ك خاڵ پێش من كه‌وته‌وه، سی خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌بوو، تائێستا ئه‌و مه‌قاله‌یه به سه‌رجه‌م زمانه‌كانی دنیا له گوگل ماوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه میدیای كوردی هیچ باسی نه‌كرد.
سڤیل: بابێینه سه‌ر هه‌ندی شتی رابردوو، باخان یه‌كه‌مین و له به‌رچاوترین و قوتابییه‌كانی تۆ بوو، كه زۆریشت حه‌زت له ده‌نگی بوو، به‌ڵام بۆچی وازوو لێت هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: مه‌سه‌له‌ی باخان هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه نه‌بوو، سووكه تێنه‌گه‌یشتنێك هه‌بوو، به‌ڵام خه‌ڵكی خراپی نزیكی ده‌وروپشتمان هاتنه نێوانی ئێمه و كێشه‌كه‌یان گه‌وره كرد و هه‌وڵی تێكدانی نێوانی ئێمه‌یاندا، ئه‌گینا من هه‌میشه و ئێستاش به‌ڕێزه‌وه ته‌ماشای باخان ده‌كه‌م، هونه‌رمه‌ندێكی به‌ڕێزه، تائێستا هیچ وته‌یه‌كی ناشرین له زمانی منه‌وه به‌رامبه‌ر به باخان ده‌رنه‌چووه. چونكه باخان به‌شێكه له‌مێژووی من، ده‌نگێكه نه‌ك هه‌ر ته‌نیا له كوردستان، به‌ڵكو به‌ڕای من یه‌كێكه له باشترین ده‌نگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
سڤیل: تۆ گوتت باخان هه‌ڵنه‌گه‌ڕایه‌وه، ئه‌دی ئه‌یوب عه‌لی و هانی بۆ وا زوو په‌شیمان بوونه‌وه له كاركردن له‌گه‌ڵ تۆدا؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: پێم وایه په‌شیمان بوونه‌وه نییه، ئه‌ی بۆ ئه‌وكاته‌ی كاره‌كه ده‌كه‌ن خۆیان هه‌ڵسه‌نگاندنیان نه‌بووه؟ من تێناگه‌م بۆچی دوای ئه‌وه‌ی كاره‌كه بڵاوده‌بێته‌وه ئینجا ده‌ڵێ په‌شیمانم، له دنیا شتی وا نییه، ئه‌و گۆرانیانه‌ی داومه‌تی ئایا پێشتر به‌دڵی نه‌بووه؟ ئه‌ی بۆچی مه‌منوون بووه، ئه‌وه‌تا "هانی" ئێستا له میدیاكان رایگه‌یاندووه، "ئه‌لبووم داهاتووی من له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وت زاهیر ده‌بی" ئێستاش "هانی" هاتۆته‌وه پێشنیاری ئه‌لبوومی بۆم كردووه، به‌ڵام بۆ "ئه‌یوب عه‌لی" خۆم رامگه‌یاندووه كاری بۆ ناكه‌مه‌وه، چونكه ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئایا من سه‌رسامی ده‌نگی كێم، من له‌و موعجیب و سه‌رسامانه نه‌بووم به ده‌نگی "ئه‌یوب عه‌لی" و بڵێم وه‌ره كارت بۆ بكه‌م، "ئه‌یوب عه‌لی" به‌ره‌زامه‌ندی خۆی هاته‌لام و داوای كرد كاری بۆ بكه‌م، خه‌ڵكێكیش داوایان بۆ "ئه‌یوب عه‌لی" كرد من كاری بۆ بكه‌م، به‌ڵام من تائێستا من خۆم گوێم لی نه‌بووه ئه‌یوب بڵێت "من په‌شیمانم".
سڤیل: هه‌رچه‌نده له سلێمانی له دایكبووی، به‌ڵام قسه‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێن هه‌ولێرت له سلێمانی خۆشتر ده‌وی؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: من سلێمانی به شاری خۆم ده‌زانم و لێی له‌دایكبووم، به‌ڵام له‌واقیعێكدا كه له هه‌ولێر گیرسامه‌وه ته‌نیا و غه‌ریب بووم، به‌ڵام له ناو خه‌ڵكی هه‌ولێردا هه‌ستم به غه‌ریبی نه‌كرد و خۆشه‌ویستیان به مندا، هه‌موو شتێك له بیر بكه‌م قه‌ت ناتوانم خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی ناو هه‌ولێر له‌بیر بكه‌م، به‌هه‌مانشێوه له بادینیان و سلێمانی لایه‌نگرم زۆره، به‌تایبه‌ت گه‌نجه‌كانی سلێمانی، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی سۆران و ره‌واندوزم زۆر خۆشده‌وی، زۆر حه‌زده‌كه‌م ماڵێكم له ره‌واندوز و سۆران هه‌بی، كه مانگانه بچم سه‌ردانی بكه‌م، هه‌رچه‌نده خه‌ڵكه‌كه‌ی وایانكردووه هه‌موو ماڵه‌كان به ماڵی خۆم بزانم.
سڤیل: هونه‌رمه‌ندێكی خۆشبه‌ختی؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: من سه‌رمایه‌دار نیم و جگه له مووچه‌یه‌ك و خانوویه‌ك كه له هه‌ولێر هه‌مه و تێیدا ده‌ژیم هیچ شتێكی دیكه‌م نییه، به‌ڵام له كاره‌كانم خۆشبه‌ختم و دڵم به‌كاره‌كانم و قوتابییه‌كانم خۆشه، رۆژانه ژیانی من له‌گه‌ڵ ده‌شنی و میرا و لۆكه‌یه، سه‌فه‌ر و نانخواردنمان به‌یه‌كه‌وه‌یه، ئه‌و سی كه‌سه به‌شێكی سه‌ره‌كی ژیانی منن، واتا هه‌ڵكه‌وت به‌بی ئه‌و سێیانه نوقستانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌گشتی سه‌یری بكه‌ی من خۆشبه‌خت نیم، چونكه پایه‌ی هونه‌ر تائێستا له كوردستان نه‌گه‌شتۆته ئه‌و ئاسته‌ی ڕێزی ته‌واوی لێ بنرێ، ڕۆژانه بریندار ده‌كرێم، چۆن بتوانم كه‌سێكی خۆشبه‌خت بم.
سڤیل: رۆژانه زیاتر كات به‌چی به‌سه‌ر ده‌به‌ی؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: زیاتر ئیش و مۆسیقا و پرۆڤه‌كردن، كه ماندووش ده‌بم گوێ له گۆرانی ده‌گرم، به‌تایبه‌ت ده‌نگی فه‌یروز و میرا و لۆكه هیلاكیم كه‌م ده‌كاته‌وه، ده‌نگ و كاركته‌ری ده‌شنێ فه‌نتازیای نۆیم ده‌داتێ، هه‌روه‌ها زۆر ده‌خوێنمه‌وه، هه‌موو شه‌وێك پێش خه‌وتنم به سه‌عاتێك ده‌خوێنمه‌وه، به‌تایبه‌ت بواری هونه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌وره‌ها كه‌سێكی زۆر خواپه‌رستم و زۆر بڕوام به خوا په‌رستی هه‌یه، سه‌یری فیلم و دراما زۆر ده‌كه‌م، زۆر سه‌رسامی درامای حه‌زره‌تی یوسف بووم، له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆم زۆر سه‌رسامم به كه‌سایه‌تی و ژیانی حه‌زره‌تی یوسف، كه پێشتر خوێندبوومه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه زۆر به‌جدی موتابه‌عه‌ی دراماكه‌م ده‌كرد.
سڤیل: بۆچی ژیانی هاوسه‌ریت پێكنه‌هێناوه؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: كاری هونه‌ری هیچ مه‌ودایه‌كی پێنه‌داوم كه‌سێك بێنمه ژیانمه‌وه بتوانی ته‌حه‌مولی ئه‌و هه‌موو كاركردنه‌ی من بكات و من كاتم بۆی نه‌بێ، من خۆشم كه‌سێك حه‌ز به ژیانی درێژ ناكه‌م، حه‌زناكه‌م كه‌سێك به‌خۆم ببه‌ستمه‌وه كه له ته‌مه‌نێكی زوو خوا حافیزی لێ بكه‌م، هه‌رچه‌نده مردن و ژیان به‌ده‌ست خوایه، به‌ڵام حه‌زناكه‌م له دوای چوار، پێنج ساڵی دیكه زیاتر بژیم.
سڤیل: كه‌واته دڵداریشت نه‌كردووه؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: نا.. خۆشه‌ویستیشم هه‌بووه و زۆریشم خۆشویستووه، خۆشه‌ویستی هه‌موو واتایه‌كی جوان ده‌به‌خشێ به مرۆڤایه‌تی.
سڤیل: هۆكاری جیابوونه‌وه‌تان چی بوو؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: ئه‌ویش خه‌ڵكی خراپ هاتنه نێوانمانه‌وه و تێكیاندا. ئه‌وه‌ش چاره‌نووسی رۆژگاره، دنیا هه‌روا بووه.
سڤیل: كێ زۆر نزیكه ڕۆژانه له كاره‌كاندا؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: كاك كاوه شێخ رۆژانه له كاره‌كانمدا له‌گه‌ڵمه، هونه‌رمه‌ندێكی زۆر به توانایه، زۆریش ماندووه له‌گه‌ڵمدا، سوپاسی ده‌كه‌م.
سڤیل: كێ زۆر نزیكته له شاری سلێمانی، كه سه‌ردانی ده‌كه‌ی؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: برای خۆشه‌ویستم كاك ره‌نج سه‌نگاوی نزیكترین هاوڕێی منه و زۆرم خۆشده‌وێ.
سڤیل: تۆ په‌یكه‌رێكت بۆ مه‌لا مسته‌فای بارزانی له مۆزه‌خانه‌ی گه‌وره‌ی لوبنان دروستكرد، چۆن توانیت ئه‌و پرۆژه‌یه جێبه‌جی بكه‌ی؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: به‌هۆی سه‌ردانم بۆ لوبنان بیرۆكه‌یه‌كی وام بۆ دروستبوو، كه بۆچی سه‌ركرده‌ی ئێمه تائێستا په‌یكه‌ری له‌مۆزه‌خانه‌كانی ده‌ره‌وه نییه، ساڵێك هه‌وڵمدا، تاتوانیم قه‌ناعه‌ت به وڵاتانی عه‌ره‌بی بكه‌م، چونكه زۆر زه‌حمه‌ت بوو، كه په‌یكه‌ری سه‌ركرده‌یه‌كی كورد شانبه‌شانی سه‌ركرده‌كانی جیهان و عه‌ره‌بی له مۆزه‌خانه‌ی "المشاهیر" دابنری، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه، جامیعه‌ی دوه‌لی عه‌ره‌بی كه له‌ناو لوبنانه، به‌ڵام من توانیم ئه‌وه كاره بكه‌م، دوای ئه‌وه كه ره‌زامه‌ندیاندا برای به‌ڕێزم كاك نێچیرڤان بارزانی پشتگیری كردم، به‌ڕێورسمێك ئیفتیتحمان كرد، كه په‌یكه‌ری بارزانی نه‌مر و ئالای كوردستان له باشترین شوێنی مۆزه‌خانه‌كه دانرداوه، ئێستا هه‌مان پرۆسه به‌رده‌وامه له چه‌ند مۆزه‌خانه‌ی گه‌وره‌ی وڵاتانی دیكه‌ش پیكه‌ری بارزانی نه‌مر دابنێینن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر سراعی سیاسی لایه‌نه سیاسیه‌كان وازم لێ بێنێ و كێشم بۆ دروست نه‌كه‌ن، چونكه فشاری زۆرم له‌سه‌ره به‌تایبه‌ت له ئێستادا.
سڤیل: كێن ئه‌و وڵاتانه؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: له دوو وڵاتی به‌ریتانیا و هۆڵه‌ندا ره‌زامه‌ندیم بۆ هاتووه، ئه‌م پرۆژه‌یه‌م ته‌قریبه‌ن تامانگی حه‌وتی 2012 ته‌واو ده‌بێ، ئه‌گه‌ر بهێڵدرێت.
سڤیل: تۆ ئێستا ئاوازدانه‌رێكی به‌ناوبانگی كوردی، ئاوازی گه‌نجه‌كانی ئێستا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: من نابینم له‌كوردستان ئاوازدانه‌ر هه‌بی، پێشتر هه‌بووه و هه‌وڵی باش دراوه، ئه‌و خه‌ڵكه‌شی كه ئه‌مڕۆ كار ده‌كات ئه‌وه‌ش هه‌رده‌بی هه‌بێت، چونكه مۆسیقا و گۆرانی خه‌ڵك گوێی لی ده‌گری، به‌ڵام من وه‌ك خۆم میلۆدی دانه‌ری دیكه نابینم له كوردستان، ته‌نها هه‌وڵدان هه‌یه جێگای ده‌ستخۆشییه.
سڤیل: كه‌واته پێتوایه بۆچی هونه‌رمه‌ندی ئاوازدانه‌ر له‌كوردستان دروست نه‌بووه؟
هه‌ڵكه‌وت زاهیر: خه‌ڵك ده‌بی ئیختیساس جیابكاته‌وه، له كوردستان مۆسیقی ده‌بێته ژه‌نیار، ده‌بێته گۆرانیبێژ، ده‌بێته ئاوازدانه‌ر، ده‌بێته پێشكه‌شكار، كه له هیچ دنیادا شتی وانییه، ئێستا هه‌موو خه‌ڵك ده‌ڵی هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ره ته‌واو، نایه‌م كاری دابه‌شكردن و ژه‌نیاری بكه‌م، به‌ڵام له‌و وڵاته‌دا جیابوونه‌وه نییه.
سڤیل: ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه لای تۆ چی ده‌گه‌یێنن؟
1- لۆكه: راقیترین ده‌نگی هونه‌رمه‌ندی ئافره‌ته له‌كوردستاندا، پایه و ئاستی لۆكه وه‌ك ئه‌سمهان ده‌بینم، پێشبینی ده‌كه‌م له‌كۆتایدا وه‌ك ئه‌میره ته‌ختی یه‌كه‌م وه‌ربگرێ، جگه له‌وه‌ی بۆ خۆی ئه‌میره‌ی گۆرانی كوردییه.
2- ده‌شنێ: شازاده‌ی پۆپه له كوردستاندا، ئاستی ده‌شنێ زۆر به‌رزه له‌لام و من سه‌رسامم به توانا و فه‌نتازیای ده‌شنێ، پێموایه یه‌ك ده‌شنێ هه‌یه له‌كوردستاندا، چۆن مارلین مۆنرۆ له غه‌رب و سوعاد حوسنی له ڕۆژهه‌ڵات نابنه‌وه، ده‌شنێ وه‌ها تاكه و نابێته‌وه، من به مامۆستا و داهێنه‌ری ده‌یبینم له بواری پێشكه‌شكاریدا له كوردستان.
3- میرا: ئه‌و ده‌نگه‌یه بڕوای به‌من هێنا، كه بۆ ده‌نگی هونه‌رمه‌ندی پیاو كاری گۆرانی بكه‌م، خۆی بۆخۆی له ئێستاوه سوڵتانی گۆرانی كوردییه، ئه‌و ده‌نگه‌یه كه جوانترین هه‌ست ده‌دات به‌من.
4- نیلیسا: ده‌نگێكی نوێ و ستایلێكی نوێیه، زۆر رۆمانتیكه و ئاینده‌ی به باش ده‌بینم.
5- ئالان عمر: ده‌نگێكی زۆر خۆش و زۆر به‌هه‌سته، ده‌توێته‌وه له‌ناو گۆرانیدا، زۆر ژنانه گۆرانی ده‌ڵێ و پڕه له وه‌فا و جوانی.
6- ناسلی: ڕه‌نگێكی تازه‌یه و كچێكی جوانه، زۆر به وه‌فایه و ئاینده‌یه‌كی باشی ده‌بێ.
پرۆڤایلی هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر
+ ساڵی 1972 له سلێمانی له‌دایكبووه.
+ ساڵی 1992په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانی به‌شی موزیك ته‌واو كردووه.
+ ساڵی 1992 بۆ یه‌كه‌مجار ئاوازی داناوه.
+ ساڵی 1996 چووه‌ته ئه‌ڵمانیا و بڕوانامه‌ی موزیكی له په‌یمانگای باڵای موزیك له ئه‌ڵمانیا به‌ده‌ستهێناوه.
+ ساڵی 2005 گه‌ڕایه‌وه كوردستان و بووه راوێژگاری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ كاروباری هونه‌ری
+ 27 ئه‌لبوومی له كوردستان بڵاوكردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ دانانی موزیك بۆ 4 ئه‌لبوومی شیعری، به‌ناوبانگترینیان ئه‌لبوومه شیعریه‌كه‌ی سوعاد حوسنی.
zanadzey@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
