هونه‌رمه‌ند هانی ده‌نگێك له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی تاكه خانمه كورده له‌ڕێگه‌ی كۆنسێرته‌كان و تێكه‌ڵبوونی به تێكست و میلۆدییه كوردییه‌كان ده‌ركه‌وت، به "ده‌نگی كۆنسێرت" ناسراوه، ئێستا خاوه‌ن دوو ئه‌لبوومی بڵاوكراوه‌یه، هه‌رچه‌نده به‌رهه‌می كه‌مه، به‌ڵام به یه‌كێك له ئه‌ستێره دیاره‌كانی كورد ده‌ناسرێته‌وه، هه‌ر زوو بووه خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی تایبه‌ت به خۆی، هانی له‌و چاوپێكه‌وتنه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ (سڤیل) قسه له‌سه‌ر دووه‌م ئه‌لبوومی "دایك" ده‌كات و وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی دیكه له‌سه‌ر لایه‌نه هونه‌رییه‌كانی خۆی ده‌داته‌وه.
سڤیل: رای خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌لبوومی دووه‌مت چۆن بوو؟
هانی: وه‌ك ده‌زانن سێدی دووه‌مم له كه‌ناڵه‌كان هیچ ریكلامێكی بۆ نه‌كرا، هه‌تا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاوڕی و نزیكی منن له كوردستان كه باسی سێدی دووه‌میان بۆ ده‌كه‌م ئه‌سڵه‌ن نازانن سێدی دووه‌مم هاتۆته بازاڕ، به‌ڵام من قه‌ت باوه‌ڕم نه‌ده‌كرد ئه‌لبوومه‌كه‌م ئه‌وه‌نده سه‌ركه‌وتوو بێت، من ته‌نیا وه‌ك ته‌جروبه‌یه‌ك ئه‌لبوومی دووه‌مم خسته بازاڕ، به بڕوای ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه شاره‌زایان له موزیكی كلاسیك و تێكست هه‌یه كارێكی زۆر تازه بوو، گه‌نجه‌كانیش به دڵیان بوو، ده‌ستخۆشییه‌كی زۆرم بۆ هاتووه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌لبوومه‌كه‌م زۆر به سه‌ركه‌وتوویی ده‌بینم.
سڤیل: به نیازی سێدی سێیه‌مت به ستایلی سێدی یه‌كه‌م یاخود به ستایلی سێدی دووه‌م به‌رهه‌م بێنی؟
هانی: ئه‌و پرسیاره تۆزێك سه‌خته، چونكه خۆم كه‌سێكم حه‌ز له گۆڕانكاری ده‌كه‌م له‌ناو كاره‌كانم دا، وه‌ك ده‌زانن ئه‌لبوومی دووه‌مم "دایك" هه‌موو ئاوازه‌كانی هی خۆم بوون، به‌ڵام ئه‌لبوومی دووه‌مم پرۆژه‌ی پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌رم بوو، به‌داخه‌وه ئه‌وكات نه‌متوانی به‌رهه‌می بێنم، وه‌ك ده‌بینن ئه‌مساڵ بڵاوكرایه‌وه به ناوی "دایك"، به‌ڵام ئه‌وه‌ش بزانن پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌وكاته‌بوو كه تازه هاتبوومه ئه‌وروپا و هیچ زانیارییه‌كم له باره‌ی موزیكی غه‌ریبی یاخود موزیكی مۆدێرن نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا هه‌موو رۆژێك له ئه‌ڵمانیا ده‌چم بۆ كۆنسێرت، موزیكی وا گوێبیست ده‌بم مرۆڤ موه‌كانی راست ده‌بێته‌وه، له ماوه‌ی ئه‌و پێنج ساڵه موزیك گه‌لێكم بیستووه، له‌به‌رئه‌وه پرۆژه‌كانی داهاتووم گۆڕانكاری زۆری تێدا ده‌بێت، به‌ڵام حه‌زده‌كه‌م ئه‌لبوومی داهاتووم كارێكی "په‌پ موزیك" بێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كاك هه‌ڵكه‌وت زاهیر كار بكه‌مه‌وه بێگومان ده‌بێت كاره‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌لبوومی پێشووتر جیاواز بێت، چونكه ئێستا ئێمه باشتر له یه‌كتر تێگه‌یشتووین، كاك هه‌ڵكه‌وت ئێستا ده‌زانێت چ شتێك بۆ ده‌نگی من باشه و ته‌به‌قه‌ی ده‌نگی من چۆنه، چ شتێك له‌ناو خه‌ڵك فراوانتر و خێراتر ده‌ڕوات.
سڤیل: واته ئه‌لبوومی سێیه‌مت له‌گه‌ڵ ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیره؟
هانی: تائێستا هیچ شتێك وه‌ك پرۆژه‌یه‌ك له ئارادا نییه، به‌ڵام له داهاتوودا به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام كاتێكی زۆر ده‌خایه‌نێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌یان به هه‌ستیارییه‌كی زۆر تێكسته‌كان هه‌ڵده‌بژێرم، كاك هه‌ڵكه‌وت خۆیشی ئه‌مجاره‌یان ده‌یه‌وێت پرۆژه‌یه‌كی زۆر گه‌وره بۆ من بكات.
سڤیل: له‌رێگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر دوو ئه‌لبوومت، هیچ شتێك قازانجكردووه له‌رووی مادییه‌وه؟
هانی: تائێستا یه‌ك دۆلارم له هیچ كام له ئه‌لبوومه‌كانم قازانج نه‌كردووه، هه‌ندێجار بیرده‌كه‌مه‌وه بۆچی؟ هونه‌رمه‌ند یه‌ك ساڵ كار ده‌كات ده‌بێت له ماوه‌ی ساڵێكی كاركردنی قازانج بكات، به‌ڵام له وڵاتێك كه نه مافی كۆپی رایت هه‌یه، نه مافی هونه‌رمه‌ند هه‌یه، له‌وڵاتێك كه هیچ یاسایه‌ك نییه بۆ به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندان و ئه‌مڕۆ ئه‌لبوومت ده‌كه‌وێته بازاڕ بۆ دوو سه‌عاتی دی ده‌توانی له ئه‌نته‌رنێت وه‌ریبگری، ئی باشه من پرسیار ده‌كه‌م كه وایه هونه‌رمه‌ند چۆن ده‌توانێ قازانح بكات، له وڵاتێك كه به رۆژانه كلیپت له كه‌ناڵه‌كان په‌خش ده‌كه‌ن و گۆرانییه‌كان له رادیۆكان په‌خش ده‌كه‌ن، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا هونه‌رمه‌ند هیچ حه‌قێكی مادی نییه، قازانج له كوێوه دروست ده‌بێت؟ به‌ڵام من وه‌ك ئه‌ركێك له‌سه‌ر شانم، وه‌ك كچێكی كورد ته‌نیا وه‌ك هه‌ستێكی نه‌ته‌وایه‌تی و خه‌ریكی كاری هونه‌ریم، هیوادارم ئینشاڵڵا له داهاتوودا ئه‌وانه رێك‌بخرێن و بازاڕی هونه‌ری له كوردستان دروست بێت.
سڤیل: تۆ خاوه‌ن ده‌نگێكی سه‌ر شانۆی، به‌ڵام بۆچی ماوه‌ی پێنج ساڵه له كوردستان كۆنسێرتێك تایبه‌ت به "هانی" ئه‌نجام نه‌داوه؟
هانی: هه‌رجارێك كه دێمه‌وه كوردستان پێمخۆشه كۆنسێرت بكه‌م، به‌ڵام راستی كۆنسێرته‌كانی كوردستان به كوالێتی نابینم، گرنكترین شت بۆ گۆرانیبێژ ئه‌وه‌یه كاره‌كه‌ت فول كوالێتی بێت، به‌ڵام من ئه‌و كوالێتییه له كۆنسێرته‌كان و هۆڵه‌كانی كوردستان نابینم، بیستوومه ده‌ڵێن هۆڵی گه‌وره به ستانداردێكی باش دروستكراوه، پێش پێنج ساڵ له‌مه‌وپێش كۆنسێرتێكم له كوردستان كرد 10 كه‌س له‌سه‌ر شانۆ بوون، ته‌نیا ده‌نگی چوار موزیكژه‌ن ده‌هاته ده‌ره‌وه بۆ جه‌ماوه‌ر، ئه‌وه حه‌یا چوون بوو، ئه‌گه‌ر 10 كه‌س بزانێت ئه‌وه هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكییه، به‌ڵام 10 كه‌سه‌كه‌ی تر واده‌زانن گۆرانیبێژه‌كه ده‌نگی نییه، ئه‌و شتانه زۆر ده‌ور ده‌بینێت، له‌به‌رئه‌وه من ترساوم له كوردستان كۆنسێرت بكه‌م، به‌ڵام یه‌ك شت لای من پرسیاره وه‌ختێك گۆرانیبێژێكی عه‌ره‌ب و فارسه‌كان دێن له كوردستان كۆنسێرت ده‌كه‌ن به ئیمكانیاتێكی زۆره‌وه باشترین ستافی ئه‌وروپی دێننه ناو هۆڵه‌كان و كاری ته‌كنیك ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هانی یان هه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی كورد بیه‌وێت كۆنسێرتێك بكات ده‌ڵێن: وڵاتمان زوڵمی لێكراوه ئیمكانیاتمان نییه، هه‌ر بیر له قازانج ده‌كه‌نه‌وه، به‌راستی ئه‌گه‌ر وا بڕوا كاره‌ساته له كوردستان، ئێمه دوو شاری گه‌وره‌مان هه‌یه وه‌ك هه‌ولێر و سلێمانی كه دوو ملیۆن خه‌ڵك تێیاندا ده‌ژی كه‌چی به پێنج مانگ جارێك كۆنسێرتێك ساز ناكرێت، به‌ڵام له شارێكی ئه‌وروپا كه دوو سه‌د خێزانی تێدا ده‌ژی له یه‌ك شه‌و و رۆژدا به لانیكه‌م 10 كۆنسێرتی تێدا ده‌كرێت، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ی ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن له كوردستان هه‌مووان خه‌ریكی قازانجن و به‌س.
سڤیل: ئه‌زموونی ئیشكردنی خۆت له كوردستان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
هانی: راستی تائێستا نه‌من له كوردستان گه‌یشتووم نه كوردستان له من گه‌یشتووه، هه‌موو هاوڕێكانم پێم ده‌ڵێن ئه‌و هاتن و ڕۆیشتنه‌ت دروست نییه، پێویسته من كه دێمه‌وه كوردستان شه‌ش تا هه‌شت مانگ بمێنمه‌وه تابزانم ده‌توانم چی بكه‌م له كوردستان و خه‌ڵك چی ده‌وێت، چ شێك خالییه له ناو دڵ و هه‌ستی گه‌نجان، به‌ڵام كێشه‌ی من ئه‌وه‌یه كه دێمه‌وه ناتوانم له چوار هه‌فته زیاتر بمێنمه‌وه.
سڤیل: هه‌ستت به خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی كوردستان كردووه؟
هانی: زۆر زۆر، ته‌نیا شتێك كه ده‌موروژێنێ ئیش بكه‌م و نه‌وه‌ستم خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی كوردستانی باشووره، هه‌رجارێك كه دێمه‌وه كوردستان شه‌حن ده‌بمه‌وه، ئه‌وه‌نده ساده‌یی و جوانی ده‌بینم له ناو خه‌ڵكه‌كه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه دڵم خۆش ده‌كات، ئه‌گه‌رنا هیچ شتێك نییه دڵم خۆش بكات له كوردستان.
سڤیل: تموحی ناوبانگی زیاترت هه‌یه؟
هانی: كه‌سێك بیه‌وی كاری هونه‌ری بكات به تایبه‌ت گۆرانی، سه‌د له سه‌د به‌ناوبانگ ده‌بی، به‌ڵام من بیرم له‌وه نه‌كردۆته‌وه، له ژیانی خۆمدا زۆر شتم تاقی كردۆته‌وه، به تابلۆكێشان ده‌ستم پێكرد و دواتر تێكست نووسین، ئینجا ئه‌كته‌ریشم تاقی كرده‌وه، به‌ڵام له ناو هه‌موو ئه‌وانه ته‌نیا له ده‌نگم و گۆرانی گوتن شانسم بوو سه‌ركه‌وتم، بۆ مه‌سه‌له‌ی ناوبانگ هه‌ندێجار بیرده‌كه‌مه‌وه حه‌زمده‌كرد كه‌س ده‌موچاوی منی نه‌بینی بوایه و كه‌س نه‌دیتبایه هانی ده‌موچاوی چۆنه، به‌س گوێیان له ده‌نگم بوایه، بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك پتر له‌گه‌ڵ هه‌ست و ناخی گۆرانییه‌كانم تێكه‌ڵ بوایه نه‌ك لوت و چاو. هه‌ندێجار ده‌ڵێم خۆشبه‌حاڵی ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ی كه زه‌مانی زوو ژیاون خه‌ڵك وێنه‌یان نه‌دیتووه.
سه‌رچاوه: گۆڤاری سڤیل
zanadzey@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
