ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ر فێری فه‌رهه‌نگی خۆ کوژیان کردوین
له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وه‌ك کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی که چوار ده‌وڵه‌ت به جیاوازی ره‌گه‌ز و نه‌ژاد و فه‌رهه‌نگ و زمانه‌وه داگیری کردووه‌و هه‌ربه‌شێکی کوردستانیش هه‌ڵگری ئه‌و فه‌رهه‌نگ و زمان و دینه‌ن..دیداری هاواربانیخێڵانی.
هاواربانیخێڵانی\ به بروای ئێوه کورد ده‌توانێ له فه‌رهه‌نگ و شارستانیه‌تی ووڵاتانی پێشکه‌وتو که‌ڵک وه‌ر بگرێ؟
قومری ساڵح زاده \ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له سه‌ره‌تادا خاوه‌ن فه‌رهه‌نگ و شارستانی تایبه‌ت به خۆی بووه به‌ڵام به داخه‌وه به هۆی ئه‌و کێشه و داگیرکه‌ره یه‌ك له دوا یه‌کانه‌ی که کورد پێی دا تێپه‌ڕیوه له ده‌ستی داوه.
بێگومان کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیش له کۆمه‌ڵگه‌ی دیکه‌ی مرۆڤایه‌تی که‌می نه‌بووه و نی یه ئه‌ویش هه‌ر له هه‌ساره‌ی زه‌وی هاتووه خۆ له هه‌ساره‌یه‌کی دیکه نه‌بووه، گه‌ر کورد یه‌کگرتوو بێت، به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له پێش هه‌موو لایه‌ك ببینێت، بتوانێت وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ و ئازاددابین بکات و له داگیرکه‌ران رزگاری بێت هیچ جیاوازیه‌کی نیه له گه‌ل میلله‌تانی دیکه‌دائه‌میش به هه‌وڵ و کۆشش ده‌بێت، ئه‌وه‌ی که بتوانین شه‌ڕی ناو خۆیی و به‌ربه‌ره‌کانی ...هتد.وه‌لا بنێین کوردستان ئاوه‌دان بکه‌ینه‌وه به هه‌موو چین و توێژه‌کانی، جیاوازیان نه‌بێت، چینی هه‌ژار هه‌میشه ژێر ده‌سته‌ی چینی ده‌وله‌مه‌ند و سه‌رمایه‌داری نه‌بێت ئه‌و فه‌رهه‌نگه بنه‌بڕ بکرێت، ئه‌و کاته کوردستانیش ده‌بێته خاوه‌ن فه‌رهه‌نگ وشارستانیه‌تی خۆی.
کوردستان خاوه‌نی خاکێكه هه‌مووی گه‌وهه‌ره، نه‌وته، کشتوکاڵییه، سروشتی جوان و دڵگیر هه‌ر به‌و داهاته‌ی که کوردستان هه‌یه‌تی ده‌توانێت ببێته خۆشترین وڵاتی جیهان له هه‌موو لایه‌که‌وه مرۆڤ ڕووی تێ بکات ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت، چونکه میلله‌تی کورد ڕۆحی یارمه‌تی و هاریکاری و هه‌ره‌وه‌زی هه‌موو مرۆڤه‌کانی سه‌ر ڕووی زه‌مین هه‌یه‌و له دڵیدا جێگیره، تا لایه‌ك یان دو‌ژمنێك هێرشی بۆ نه‌کردبێت هێرشی بۆ هیچ لایه‌ك نه‌کردووه، بۆیه ئه‌گه‌ر کورد ململانێی شه‌ڕی ناو خۆ‌و سیاسی نه‌هێڵن ئه‌وه‌نده‌ی که به خۆیاندا ده‌خوێنن ئه‌وه‌نده کار بکه‌ین بۆ گه‌شتن به ئامانجی خۆمان تا بگه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی که وڵاتانی پێشکه‌وتوو هه‌یانه تا ئیمه‌ش بتوانین کیانێکی خۆمانمان هه‌بێت و سه‌ربه‌خۆ بژین، دڵنیام زۆر له میلله‌تانی دیکه‌ی وه‌ك ئیسرائیل وپێشکه‌وتوو تر ده‌بێت به تایبه‌ت که ده‌بینین کورد ئێستا له هه‌موو کون و که‌له‌به‌رێکی جیهاندا هه‌یه رۆژێك ئه‌گه‌ر کوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت کوردانی هه‌نده‌ران و ئاواره ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆیان به کۆمه‌ڵێك زاست و زانیاری به سوود که‌له وڵاتانی دیکه وه‌ریان گرتووه و خۆیان پێگه‌یاندووه بۆ خزمه‌ت به میلله‌ت و کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان وڵاتێکی وه‌ك کۆسوڤو چی له کوردستان زیاتره ئێستا بوه‌ته خاون کیانی خۆی و سه‌ربه‌خۆ بووه، من ئه‌مه وه‌ك خه‌و نابینم، زۆر نزیکه ئه‌و ئاواته‌ی هه‌ر کوردێكی ئازادیخواز و نیشتیمانپه‌روه‌ری راسته‌قینه بێته دی.
هاواربانیخێلانی\ پێتان وانیه نایه‌کسانی رێی له گه‌شه کردنی کۆمه‌ڵگا ده‌گرێت؟
قومری ساڵح زاده\ به‌ڵێ نایه‌کسانی نه‌خۆشیه‌کی کوشنده‌یه بۆ هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك،
نایه‌کسانی له بواری ئابووری به تایبه‌تی، بواری فه‌رهه‌نگی و ره‌گه‌ز و زمان گه‌ر وه‌ك کۆمه‌ڵگه باسی لێوه بکرێت و هه‌روه‌ها هه‌موو بواره‌کانی دیکه‌ی ژیان، من ده‌توانم نمونه‌یکی زۆر به‌ر چاو بهێنمه‌وه بۆ نایه‌کسانی، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر خێزانێك جیاوازی بکه‌ن له نێوان منداڵه‌کانیان ئه‌وا شیرازه‌ی ئه‌و خێزانه تێك ده‌چێت و له به‌ر یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێت، چونکه مرۆڤه‌کان هه‌موو یه‌کن به ره‌نگ و ره‌گه‌ز و نه‌ژاده‌وه، مرۆڤ هه‌ر هه‌مان هه‌ستی هه‌یه وه‌ك یه‌ك له‌وانه‌یه له بیر کردنه‌دوه جیاواز بن به‌ڵام وه‌ك یه‌ک برسی و تینوو، هه‌ستی خۆشه‌ویست و سۆزداری.
له هه‌ندێك له وڵاتانی دیکه‌دا ئه‌م نایه‌کسانی یه تا راده‌یه‌ك چاره‌سه‌ری بۆ کراوه، به داخه‌وه له کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی سێهه‌م واته رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست به گشتی و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به تایبه‌تی ئه‌مه هێشتاچاره‌سه‌ر نه‌کراوه به‌ڵکو له په‌ره‌سه‌ندندایه، هیوادارم که ئه‌و نایه‌کسانیه که له کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا هه‌یه به گشتی به تایبه‌تی کورد بتوانێت ئه‌و فه‌رهه‌نگی نایه‌کسانیه که ریشه‌ی داکوتاوه ڕیشه‌کێش بکات ژیانێکی ئارام و ئاسوده بۆ کۆمه‌ڵگه‌که‌مان بنیاد بنرێت.
هاواربانیخێڵانی \ ئایا پارته سیاسیه‌کانی کوردستانی چوارپارچه چه‌ند کاریان بۆ ئه‌وه کردوه تا به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌م به‌دیهاتنیان هه ڵبگرن.
قومری ساڵح زاده\ له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وه‌ك کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی که چوار ده‌وڵه‌ت به جیاوازی ره‌گه‌ز و نه‌ژاد و فه‌رهه‌نگ و زمانه‌وه داگیری کردووه‌و هه‌ر به‌شێکی کوردستانیش هه‌ڵگری ئه‌و فه‌رهه نگ و زمان و دین، بۆیه تا ئێستا نه توانراوه خاوه‌نی کیانێکی سه‌ربه‌خۆی خۆمان بین، پارت و ڕێکخراوه سیاسیه‌کان و مه‌ده‌نیه‌کان تا ڕاده‌یه‌ك توانیویانه خه‌ڵکی کورد هوشیار بکه‌نه‌وه به‌ڵام به پێی پێویست کاری بۆ نه‌کراوه ئه‌ویش له به‌ر به‌ربه‌ره‌کانی کێشه ناوخۆیه‌کانیان وه‌ك ئه‌وه‌ی که پێشتر ئاماژه‌م پێ کرد داهێنه‌ر و ڕوخێنه‌ری کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی که مرۆڤ هه‌م دروستکه‌رو هه‌م ڕوخێنه‌ره، ئه‌م پارت و رێکخراوانه‌ش هیچیان که‌متر نیه له کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیه بۆیه هێشتا میلله‌تی کورد زۆری ماوه ببێته خاوه‌ن بیر و هزری سه‌ربه‌خۆی خۆی، له هه‌ر پارچه‌یه‌ك رێکخراوه‌یه‌ك یان پارتێك دروست بووه زۆری نه‌بردووه یان له ناویان بردووه یان ویستویانه بێ هێزی بکه‌ن له توانای بخه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی داگیرکه‌رانی کوردستان، دوژمنانی کورد هه وڵیان داوه‌که له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان سه‌رهه‌ڵدانێك بوبێت کپی بکه‌نه‌وه به پارچه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردستان و بیکه‌نه دوژمنی پارچه‌که‌ی دیکه بۆ له ناو بردن و بێ ده‌سته‌ڵاتی.هه‌وڵیان داوه خۆمان به ده‌ستی خۆمان له ناو ببه‌ن و فێری فه‌رهه‌نگی خۆ کوژیان کردوین که چۆن سه‌ر سنووره ده‌ستکرده‌کانی کوردستان بکه‌ینه گۆڕستان بۆ خۆمان نه‌توانین ئه‌و سنووره ببه‌زێنین، بۆیه ئه‌گه‌ر که‌سێك له شارێکی باکور یان باشور یان رۆژهه‌ڵاته‌وه بیانه‌وێت سه‌ردانی یه‌کتر بکه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی که خزم و که‌س و کاری یه‌کترن ده‌بێت ناسنامه و پاسپۆرتی ئه‌و حکومه‌تیه ناوه‌ندیه‌ی که له ژێر ده‌سته‌ڵاتیدایه بۆ پارچه‌که‌ی دیکه‌ی کوردستان
تا ئێستا له ئه‌وروپادا بۆ هه‌ر وڵاتێکی دیکه بچیت پێویستیت به پاسپۆرت نه‌ماوه به‌ڵام ئێمه‌ی کورد له وڵآتی خۆشمان‌دا ناتوانین بچین بۆ به‌شه‌کانی دیکه‌ی کورستان، واته کورد خاوه‌ن ناسنامه و زمانێکی یه‌کگرتووی خۆی نی یه هه‌میشه مێژووش خۆی دووپات کردۆته‌وه بۆ له ناو بردن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کی بچوکیش بوبێت له ڕێگای عه‌شیره‌تیشه‌وه بوبێت ئه‌وا داگیرکه‌ر زۆر به ئاسانی دزه‌ی کردووه‌و له به‌ریه‌کی هه‌ڵوه‌شاندوون له پارچه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردستان، له هه‌ر پارتێك یان سه‌رکرده‌یه‌کی کورد له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان بپرسین ته‌نانه‌ت له ئه‌ندامه‌کانیشیان که ره‌خنه‌یه‌کیان لی بگیرێت بڵێن باشه بۆ داوای کوردستانی سه‌ربه‌خۆ نه‌که‌ین و خه‌باتی بۆ نه‌که‌ین، راسته‌وخۆ وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه که حکومه‌ته ئیقلیمیه‌کان ئه‌و بواره‌یان پێ نه‌داوین یان سیاسه‌تی ده‌ولی یان هه‌لێكمان بۆ هه‌ڵنه‌که‌وتووه، ده‌نا له هه‌موو دڵێتاکێکی کورد دا ئه‌و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی نیشتیمانپه‌روه‌ریه هه‌یه، به‌ڵام کورد تا که‌ی چاوه‌ڕێی ده‌وڵه‌ته ئیقلیمیکه‌نا یان مه‌رکه‌زیه‌کان بکات که بوارێکمان بده‌نێ، تا بتوانین سه‌ربه‌خۆی رابگه‌یه‌نین، که هه‌رگیزاو هه‌رگیز نه‌ك ئه‌و بواره‌شمان بۆ ناره‌خسێنن به‌ڵکو له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان بزوتنه‌وه‌یه‌کی له‌و جۆره‌ش هه‌بێت له ناوی ده‌به‌ن.بۆیه به داوای لێ بوردن له هه‌ر رێکخراویه‌کی سیاسی که نه‌ك ته‌نانه‌ت هیچ هاوکاری یه‌کتر ناکه‌ن به‌ڵکو زۆر جاریش ده‌بنه ئاواره‌ی و مالوێرانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ته‌نانه‌ت جیاوازی شاره‌کان یان ترۆر کردن و شه‌ڕی ناوخۆ، له جیاتی ئاوه‌دان کردنه‌وه، ماڵوێرانی و قات و قڕی و ئاواره بوونی گه‌نجانی کورد بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات تا ده‌ریای ئیجا بیانبات و له ناو بچن یان بڵاو کردنه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌کان بۆ ناو گه‌نجانی کورد.زۆری له گه‌نجه‌کان ده‌رچووی زانکۆ و په‌یمانگاکان هه‌موویان بێ کار و بار ده‌سوڕێنه‌وه کوردستان به‌و هه‌موو ده‌رامه‌ته و جوانی سروشت و خاکی گه‌وهه‌ریه‌وه نه‌توانرێت گه‌نجه‌کان بهینرێته سه‌ری و ئاوه‌دانی بکه‌نه‌وه، ده‌هێنن تایله‌ندی بنغلادشی و عه‌ره‌ب و هیندی و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی کوردستان ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه، په‌ندێکی کوردی هه‌یه ده‌ڵێت ( تا ماڵ وه‌ستابێت مزگه‌وت حه‌رامه) کورد که‌سایه‌تیه‌کی مرۆڤ دۆسته بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی دیکه به‌ڵام بۆ خۆی نه، بۆیه ئه‌گه‌ر تاکی کورد له ڕێگای خۆیه‌وه بتوانێت خۆی پێ بگه‌یه‌نێت و خۆی به‌ره‌وپێش به‌رێت ئه‌وه دڵنیام که کوردستان سه‌ربه‌خۆ و ئازاد ده‌بێت.دیاره ژنانیش ده‌بێت ده‌وری باشیان هه‌بێت و ڕێگایان پێ بدرێت تا ئه‌وانیش له مه‌یداانی خه‌باتدا قۆڵی لێ هه‌ڵماڵن.
هیوادارم که ڕێکخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و ناحکومیه‌کان و رێکخراوه‌کانی دیکه و میدیاکان بتوانن ڕۆڵی به‌ر چاویان هه‌بێت بۆ هوشیار کردنه‌وه‌ی گه‌نجه‌کان قوتابخانه و خزمه‌تگوزاریه‌کان زیاد بکه‌ن بۆ ئه‌و ناوچه دوورانه‌ی که ده‌ستیان به شاره‌کان ناگات به تایبه‌ت ئه‌و پارچه خۆشه‌ویسته‌ی باشووری کوردستان که ئێستا له ژێر ده‌ستی خۆیاندایه، به هیوای سه‌رکه‌ووتن بۆ هه‌موو کوردێك له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان بێت، به داوای لێ بووردن له که‌م و کووڕیم ببورن چونکه وه‌ڵامی هه‌ر پرسیارێك کۆمه‌ڵێکی وه‌ڵام هه‌ڵده‌گرێت وه‌ڵامه‌که‌ی منیش ئه‌وه‌نده به پێز نی یه تا بتوانم وه‌ڵامی هه‌ر هاوزمانێکم بده‌مه‌وه به داوای لێ بووردن دیسان
زۆر سوپاسی کاک هاوار ده‌که‌م که زه‌حمه‌تی کێشا و ئیمه‌ی به سه‌ر کرده‌وه له هه‌نده‌ران،
زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری روماڵ هیوادارم که ڕووی هه‌ر دوژمنێکی کورده هه‌ڵی ماڵێت ناوه‌که‌ی پڕ به پێستی ماناکه‌ی بێت..
ــــــــــــــــــ
ئه‌م دیداره له ژماره(34) یه‌کشه‌مه 21ی تشرینیدوه‌می2010 ی رۆژنامه‌ی روماڵ بڵاو بوه‌ته‌وه.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
