رێگا: جیاوازییه بونی هه‌یه یان نا؟ گه‌ر بونی هه‌یه ململانێیه‌كی ته‌ندروسته یان نا؟ وه چ كاتێك بۆته گه‌شه و چ كاتێك بۆته نوشست؟
مسعود عبدولخالق: هیچ گوومانی نیه سه‌ر كرده‌و ئه‌ندامانی (ی. ن. ك) قاره‌مان و نه‌به‌رد بووینه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بوونایه شۆرشی نۆی و ڕاپه‌ڕین و حكومه‌ت و ئه‌و واقعه‌ی ئێستا نه‌ده‌هاته‌دی، به‌ڵام له‌ڕیشه‌وه هه‌ندی سه‌لبیاتی ترسناكی هه‌ر هه‌بووه، پێش دروست بوونی (ی. ن. ك) و ئه‌و كاتی ئه‌و سه‌ر كردانه له‌نێو (پ. د. ك) كاریان كردووه به گیانێكی ململانی و له گه‌ڵ باڵا ترین كه‌سی نێو حزب له‌ڕقه به‌ری بوینه سه‌ره‌نجام كه‌وتنه باوه‌شی داگیر كه‌ران، له‌و كاتیه‌وه دابه‌شیه‌كی ترسناك كه‌وته نێو كوردستان، له دوای 1976 ئه‌و دووبه‌ره‌كیه جارێكی تر به فه‌رمی له چوار چیوه‌ی باڵه‌كانی نێو شۆرشی نۆی دروست بۆوه، به هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رسی له رابردوو وه‌ر نه‌گرت بوو له به‌یانی ته‌ئسیسی (ی. ن. ك) كه له 1/6 1975 ده‌ر چوو به هێرشی تووندبۆ سه‌ر مه‌لا مسته‌فا ده‌ستی پێكردبو له‌ریزی دوژمنانی میلله‌تی كوردی پۆڵین كردبوو، ئه‌و كاتی به‌رای (ی. ن. ك) دووژمنانی میلله‌تی كورد بریتی بوون له ئه‌مریكا وئسرائیل وسه‌رمایه‌داری و بازاری ئازاد و ئه‌زموونی دیموكراسی و ره جعیه‌تی عه‌ره‌بی و ره جعیه‌ت و عه‌شایریه‌تی كوردی و سه‌ر كردایه‌تی و مه‌لامسته‌فا، دۆسته‌كانیش بریتی بوون له بلۆكی رۆژهه‌لاتی و دیكتاتۆری پرۆلیتاری و چینی هه‌ژار و كرێكاری میلله‌ته‌كه‌مان به‌وشیوه‌یه له گه‌ڵ حزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی (ی. ن. ك) دوژمن بوو به پی َی یاسای (3) مادی دیالیكتیك هه‌ر خودی (ی. ن. ك) یش له‌سه‌ر یاسای (2) مادیه‌ی دیالیكتی ماركسی (وحده وێراع والاچداد) دروست بووه، واته (ململانی) دۆخ و كاری ناكاو نه‌بووه به‌ڵكو (به‌رنامه‌و پرۆگرامی) (ی. ن. ك) بووه به‌پی ی هه‌مان یاسایی دیالیكتیكی ئه‌وه‌ش وای كردووه جگه له ململانی ی ده‌ره‌كی له ناوه خۆش ململانی ی توند هه‌بێت و ریزه‌كانی ناته‌بابن و ئیتر له و كاتیه‌وه دروشمی (یه كیه‌تی ناو یه‌كیه‌تی) به‌رزكرایه‌وه و هه‌ر چاره نه‌بوو ه هه‌ر (ی. ن. ك) گه‌وره‌و بالغ بووبی ئه‌وا منداڵیكی بووه لی ی جیابوویته‌وه به‌و شیوه‌یه جیاوازی و رای جیا‌و دروست بوونی باڵََی جیا جیا سه‌لبی بووه.
رێگا: كه‌سی یه‌كه‌م له‌یه‌كێتی به‌درێژای مێژووی ئه‌م حیزبه هۆكاری دروست بونی كێشه‌كان و به‌لاداخستنی كێشه‌كان بووه، واته هه‌وڵی به‌هێزبوونی به‌كێتی داوه به‌ڵام یه‌كێتییه‌ك له‌خوار مام جه‌لاله‌وه، ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
مسعود عبدولخالق: له‌راستی دا مام جه‌لال كه‌سیكی كۆلنه‌ده‌ره، كاریگه‌ریه‌كی زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر میژووی سیاسی هاو چه‌رخی كوردستان هه‌یه، وه‌ك تاكه كه‌سیك بی عه‌شیره‌ت و بیبنه‌ماله له‌و شاخه توانی به‌رزه‌فتی شۆرشگیری قورسبكات، به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش له كه‌م و كووری وسلبیات نه‌شۆراوه گه‌ر تێبینی بكه‌ین رای جیاواز‌و كوتله بازی له‌سه‌ره‌تاوه دروست بووه به‌ڵام له‌و كاتانه ڕای جیاواز‌و كوتله بازی ده‌بووه ئینشقاق كه مام جه‌لال لایه‌نگیری لایه‌كی ده‌گرت دژبه لایه‌كی تر، له هه‌ر چوار ئینشقاق وا بوون كیشه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیست له‌گه‌ل كۆمه‌ڵه له سه‌ره‌تاوه ده‌ستی پی كرد به‌ڵام هه‌ست به‌وه نه‌ده‌كرا مام جه‌لال لایه‌نگیری كام لا ده‌گری، تا ده‌ر كه‌وت لایه‌نگیری كۆمه‌ڵه ده‌گری و (خه‌ت مائیلی) دكتۆر كه‌مال ئاشكرابوو له قازانجی كۆمه‌ڵه‌و له دژی بزووتنه‌وه به ئاگاداری مام جه‌لال.. به‌و شیوه‌یه حسك ئینشقا قیان كرد، دوا ئینشقاقیش هه‌روابو ئه‌گه‌ر راستی بڵیین له دوا كۆنگره‌ش خه‌ریك بوو ئینشقاقی تریش ببێت به‌لام به ووردی حسابی بۆ كردبوو، كه‌واته رۆڵی كه‌سی یه‌كه‌م زۆر گرنگه له هه‌ر سه‌ره‌نجامی چاك و خراپ.
رێگا: "3" انشقاقی گه‌وره دروست بووه له‌یه‌كێتیدا (1979) "جیابونه‌وه‌ی سۆسیالیزم"، (1986) "ئاڵای شۆرش"، (2008) "باڵی ریفۆرم"، هۆكاری ئه‌م جیابوه‌نه‌وانه بۆچی ده‌گه‌رێنیته‌وه له‌رووی فۆرم و كاته‌وه؟
مسعود عبدولخالق: ئه‌گه‌ر به ئه كادیمیانه وه‌لامی ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه ده‌بی راشكاوانه بلیین دروست بوونی (ی. ن. ك) دكتاتۆریانه‌بووه، ره‌نگه كاریگه‌ری ماركسیه‌ت به‌تایبه‌تی بیری (دكتاتۆری پرۆلیتاری) و (تیۆری شۆرشگیرانه‌ی ماوتستۆنغ) له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تره‌وه كاردانه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر (پ. د. ك) وای كردبوو زیاترمه‌ر كه‌زی و دكتاتۆری بێت، هه‌ر خودی پێكهاتنی ته‌مسیلی چینایه‌تی له‌نیو (ی. ن. ك) بوار بۆ هیچ حزبیك له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تی نه‌هیشتبۆوه چۆن ئه‌و كاتی هه‌موو حزبه كوردستانیه‌كان له‌سه‌ر ئایدۆلۆژیای ماركسی ده‌رۆیشتن، ته‌نانه‌ت (پ. د. ك) یش له كۆنگره‌ی (9) له ماده‌كانی (5) و (6) ی په‌یره‌و پرۆگرامی خۆی پابه‌ند به ماركسیه‌ت كرد له فلسفه‌ی ماركسیه‌ت هه‌ر حزبیك نوینه‌ری چینیك ده‌كا له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه (ی. ن. ك) (3) باڵی له‌نیۆ خۆی دروست كردبوو، كۆمه‌له نوینه‌رایه‌تی ره‌نجده‌رانی كوردستان ده‌كا، بزووتنه‌وه‌ی شۆسیالستیش نوینه‌رایه‌تی (برجوازی نیشتمانی)، خه‌تی گشتیش نوینه‌رایه‌تی ده‌ره‌به‌گ و سه‌رۆك خیڵه نیشتیمانیه‌كانی ده‌كرد، به‌وشیوه‌یه حزبه‌كانی تر بی ته‌مسیل مابوونه‌وه واته ڕی پێنه‌دراوبوون.
ئیتر شه‌رعیه‌تی شۆرشگیریان پی به‌ده‌ست نه‌هات به پی ی یاساكانی ماركسی وماوی، ئیتر ئه‌و دۆخه وای كردبو كه‌به‌یه‌ك گه‌یشتن له گه‌ل لایه‌نی تر یه‌كسه‌ر جه‌نگ بوو، مادام چینه‌كانی پرۆلیتاریا‌و بر جوازی له جه‌نگدان!.
هه‌مان دۆخ باریكی ته شه‌نوجی له‌ناو (ی. ن. ك) دروست بوبوو هه‌ر جۆره ڕایه‌كی جیا به‌ره‌جعی و ده‌ستی ده‌ره‌كی له قه‌ڵه‌م ده‌درا، ئیتر بواری دیالۆگ و تێگه‌یشتن نه‌ده‌ما، یه‌كسه‌ر تۆمه‌تێكی ده‌درا پال به پی ی فتوایه‌كی ماركسی... ناچار ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر یان ده‌بوایه ته‌سلیم به‌رژیم ببێته‌وه یان جیابیته‌وه.
یه‌كه‌م جیابوونه‌وه له سالی 1979 نه‌بووه وه‌ك له‌پرسیاره‌كه ت هاتووه، یه‌كه‌مین جار جه‌ماعه‌تیك به‌ناوی (ره‌نجبه‌ران) له‌سلیمانی به‌سه‌ركردایه‌تی (ئیبراهیم) ناویك جیابۆوه هه‌ر ماركسی بوو له‌سالانی 1977 -1978 دوای شكستی كاره‌ساتی هه‌كاری و له‌ناو چونی سه‌ر كرده گه‌وره‌كانی وه‌ك: عه‌لی عه‌سكه‌ری و دكتۆر خالید و شیخ حوسین بووه هۆی به هیزی كۆمه‌ڵه و هه‌ست كردن به‌وه‌ی (مام جه‌لال) یش به‌لای كۆمه‌ڵه ئه‌وه وایكرد (بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالستی) جیاببنه‌وه له 1979 له‌گه‌ل لیژنه‌ی ئاماده‌ی (پ. د. ك) به‌سه‌رۆكایه‌تی (دكتۆر محمود عوسمان) یه‌ك بگرن و حزبی سۆسیالستی یه‌كگرتووی كوردستان پیك بهێنن دووه‌م ئینشقاق بریتی بوو له (عیراقچیه‌كانی) نێو یه كیه‌تی به‌سه‌ر كردایه‌تی ملا به ختیار و په‌یدابوو ئیش بۆ كریكارانی عیراق (به عه‌ره‌ب و كورده‌وه) بكه‌ی باشتره له خۆماندووكردن به كوردایه‌تی، له‌وه‌ش ئه‌و كاته ته‌قیه‌وه و جیابونه‌وه به‌ناوی (ئالای شۆرش) كه به‌زه‌قی بینیان مام جه‌لال لایه‌نگیری كوردستانیه‌كان ده‌كات له كۆتاییدا ئینشقاقه‌كانی پێشووتر سه‌ر كه‌وتو نه‌بوون دوای ماندوبونیكی زۆر هه‌ر گه‌رانه‌وه نیۆ (ی. ن. ك) . هه‌رچی دوا ئینشیقا قه جیا له گه‌ل ئه‌وانی تر به شه ئه ساسیه‌كه‌ی (ی. ن. ك) جیابوونه‌وه له بار‌و دۆ خیكی زۆر جیا، پێشوو تر (ی. ن. ك) ده‌یتوانی خۆی چابكاته‌وه، به‌ڵام ئیستا له‌به‌ر گه‌نده‌لی دارزیوه ناتوانی هیچ برینیكی خۆی چابكا، ئینجا كات و ساتیكه (ی. ن. ك) به‌ره‌و لاوازبوونه، به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر (پ. د. ك) خه‌ریكه ببیته نیوه‌ی، بۆیه ئه‌و ئینشیقاقه تائه‌و ساته سه‌ر كه‌ووتووبووه.
رێگا: "3" كۆنگره به‌ستراوه تائێستا له‌كاتێكدا به‌پێی پێره‌وی ناوخۆ ده‌بوو (8) كۆنگره‌ی ببه‌سترایه هۆكاری ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌رێنیته‌وه؟
مسعود عبدولخالق: هۆ كاره‌كانی دوا كه‌وتنی كۆنگره هه‌ر كێشه ناو خۆیه‌كان نیه، به ڵكو دو هۆی سه‌ره‌كیه، یه كه‌میان له‌مه‌ودای شاخ و له‌سه‌رده‌می گه‌ر مه‌ی ماركسی خودی مام جه‌لالیش پێی وابو (به پی ی مه‌ر جه‌كانی سه‌ر كه‌وتنی شۆرش –له فكری ماوتسی تونگ) ئه‌وا له نێو (ی. ن. ك) پێشره‌وێك دێته ئاراوه. واش مه‌زه‌نده ده‌كرا كه (كۆمه‌ڵه) بێت بۆیه (ی. ن. ك) به وه‌ختی و رۆڵی داكانه‌ی ئه‌و جۆره مه خلو قانه ده چوو كه بێچووی ببی و ببێته خۆراكی بێچوه‌كان و بمری، بۆیه كۆنگره‌ی بۆ نه‌كرا تا كۆمه‌ڵه هه‌ڵوه‌شایه‌وه بلۆكی ماركسی به ته‌واوی له جیهان شكستی هینا ئینجا یه كه‌م كۆنگره به‌سترا له دوای راپه‌رین.
هۆكاری دووه‌م ئه‌وه‌یه گه ئایدۆلۆ ژیای ماركسی نه‌ما له‌ناو (ی. ن. ك) ئیتر خۆبه‌ستنه‌وه به په‌یره‌و پرۆگرام و راپۆرتی سیاسی كۆنگره‌و راسپارده‌كانی نه‌ما، به‌ڵكو دروست بوونی بریارو هه‌ڵویست و هه‌نگاو كه‌وته ده‌ست سه‌ركردایه‌تی، له‌ویش بۆ مه‌كته‌بی سیاسی له‌ویش بۆ قه‌ڵه‌می مام جه‌لال.
بۆیه كۆنگره‌كردن مانایه‌كی وای نه‌ما، به‌تایبه‌تی له ترازی حزبایه‌تی نوی ی نه‌زمی رۆژئاوایی... هۆی تریش هه‌یه به‌ڵام بنچینه‌یی نیه.
رێگا: كۆنگره‌ی سێیه‌م له‌ژێر دروشمی (به‌ره‌و گۆرانكاری و چه‌سپاندنی یه‌كێتی ناو یه‌كێتی) خوێندنه‌وه‌یه‌ك گه‌ر بۆ ئه‌و دروشمه بكرێت ئه‌وه‌یه "لابردنی ئه‌وانه‌ی به‌دڵی سكرتێری گشتی نین و به‌ڵام به‌مانه‌وه‌ی یه‌كێتی" خوێندنه‌وه‌ی به‌رێزت بۆ كۆنگره چۆن بوو؟
مسعود عبدولخالق: نه‌له‌سه‌ره‌تاو نه له داهاتوو (یه‌كیه‌تی نێو یه‌كیه‌تی) به هیز ناكری به شیواژی كلاسیكی مادام ئایدۆلۆژیای نه‌بێت، سۆشیال دیمكراتیش ئه‌وه‌نده به هیز نیه وه‌ك فاكته‌ری ئایینی و یان ماركسی كۆن بتوانی هه‌ڵویستی ئه‌ندام و لایه‌نگرو كادیرانی بۆ یه‌ك بخا، بۆیه ده‌وه‌ستێته سه‌ر (ته‌نزیراتی مام جه‌لال) كه له‌راستیدا به هیزه به‌ڵام شه‌پۆلی عه‌وله‌مه له‌و به هێز تره، بۆیه ناتوانی هه‌موو حه‌وشه‌ی (ی. ن. ك) بپارێزی، به‌دیلی ئایدۆلۆژیا ش له كوردستان بنه‌ماڵه‌و خزمانی و نزیكایه‌تیه و له‌دوای ته‌قه‌ڵایه‌كی زۆر مام جه‌لال بۆی ده‌ر كه‌وت كه ئه‌ویش بنه ماڵه چیه‌تی و خزم خزمانی نه‌كا پی ی به‌رزه فت نابێت به تایبه‌تی ئه‌و له مل ملانێكی هاوسه‌نگی داب‌و وه ماوه‌ی 30ساله له‌گه‌ڵ حزبێك وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن حزبی بنه‌ماله خه‌ریك بوو له‌و ماوه‌یه ئه‌و هاوسه‌نگی یه لاسه‌نگ ده‌بو ئینجا هه‌ره‌شه‌ی گۆڕان.. هه‌موو ئه‌وانه و زه‌مینه سازی نێو (ی. ن. ك) كه خه‌ڵكه‌كه‌ش ئه‌و هه‌نگاوه ی قه‌بووڵه... ئیتر باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو كه‌ئه‌ویش روو له‌و ترازه حزبیه بكاته‌وه كه‌پی ده‌وتری حزبی بنه‌ماڵه كه له كوردستان زیاتر سه‌ر كه‌وتووتره له‌نێو عه‌لمانی، به‌ڵام له‌نێو ئیسلامی سه‌ر كه‌وتوو نه‌بوو... ئه‌وه‌ش رونه واته له حزببه عه‌قاییدیه‌كان سه‌ر كه‌وتوونیه له حزبه بی ئایدۆلۆژیا‌و لیبراڵ و مادیه‌كان سه‌ر كه‌وتووه له‌وه‌ش گه‌رانه‌وه‌یه سه‌ر ئه‌زمونی (پ. د. ك) كه له‌سه‌ره‌تا دا گوایه له دژی ئه‌و ترازه حزبیه له (پ. د. ك) جیابووینه‌وه له‌راستی دا هه‌مو ئه‌و خالانه‌ی سالانی 1964 دوای 1975 وه (ماخژ) له (پ. د. ك) گیرابوو كرابوه پاساوی جیابونه‌وه‌ی (ی. ن. ك) به‌زیاده‌وه له خۆیان به‌دی كرا ئینجا گه‌رایه‌وه سه‌ر ئه‌و ئه‌زموونه... ئه‌وه‌ش وه‌ڵامی پرسیاری شه‌شه.
- " گه‌ر (دارای، ده‌زگای زانیاری، سكرتێری گشتی) به (3) روكنی یه‌كێتی دابنێین ده‌كرێت بڵێن یه‌كێتی به‌ته‌واوه‌تی بۆته حیزبی بنه‌ماڵه؟ به‌وپێیه‌ی دوو روكنی یه‌كه‌م به‌ده‌ست (پاڤێل و هێرۆخانه‌وه‌یه) سێیه‌میشیان خۆیه‌تی؟
مسعود عبدولخالق: راسته له حزبه كوردستانیه‌كان دارایی و زانیاری راگه‌یاندن سی پای مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتن هه‌رسێكیان كه‌وته ده‌ست مالی مام جه‌لال ئه‌وه‌ش سه‌ره‌نجامی مه‌نتیقی یه ئه‌گه‌ر ته‌سلیم به‌وه‌لامی پرسیاری (5) ببین به‌سانایی راستیه‌كی تریش هه‌یه ده‌توانین بڵین هه‌ردو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار وه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌ب ئه‌و 3 پایه كۆنترۆل ده‌كه‌ن بۆ مانه‌وه‌ی هه‌تا هه‌تایه و دوای خۆشیان بۆ كور‌و بنه‌ماڵه كه‌یان له كوردستان ئه‌و ده‌رسه باش فێر بوینه، هیچ گومانی تێدانیه له دوای مام جه‌لال (ی. ن. ك) ده‌كه‌وێته ده‌ست هیرۆ خان، دو‌ریش نیه پاش ساڵێكی تر ئه‌ویش ببێته سی یه‌مین جێگر ی سكرتێری (ی. ن. ك) و ساڵی ئاینده تر ببێته جێگری یه كه‌می
رێگا: بنه‌ماڵه‌ی بوون" له‌و بروایه‌دایت یه‌كێتی هه‌مان نه‌خۆشی پارتی تووش بوبێت؟ ئایا به‌هێزكردنی بنه‌ماڵه له‌كۆنگره‌دا چ مانایه‌ك ده‌به‌خشێت؟ وه بۆ؟
مسعود عبدولخالق: یه‌ك مانای هه‌یه ئه‌ویش ئه‌زمونی به ئه‌زمون كردنی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بیه بۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردستان هه‌ڵبه‌ته له‌سه‌ره تادا (ی. ن. ك) به‌وه به ناوبانگ بو كه ئه‌ندامی ساده‌شی خاوه‌ن شهاده‌و خوینه‌وارو ووشیاره له %70 بروانامه‌ی دكتۆرای هه‌بوه به‌ڵام ئیستا ده‌بینین پیربووه وه‌ك پۆلنده‌ی (بزووتنه‌وه‌ی لێخ ڤاونسا) ی لیهاتووه كه جه‌نه‌رال یاورسلكی ده‌سه‌لاتی گرته ده‌ست ئه گینا به هه‌زاران دكتۆرا‌و بروانامه‌ی به‌رز و تویژه‌رو سیاسه‌تمه‌داری به‌رزی تیایه، كه چی ده‌بینین ئه‌وانه‌ی ده‌ر چوینه زۆربه‌ی سه‌ر كه‌وتوه‌كانی بواری ئاسایش و سه‌ربازی ئیداره‌ی مل ملانێن... ماناكه‌شی ئه‌وه‌یه ئه‌و حزبه به‌ره‌و (حاله‌ی الگواری) ده‌ڕوا
رێگا: داهاتووی یه‌كێتی؟
مسعود عبدولخالق: هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بڕوا داهاتووی دیاره ئه‌گه‌ر كورته وه‌چه‌ر خانه‌كانی (ی. ن. ك) باس بكه‌ین وه‌ڵامه‌كه‌ی به سانایی ده‌ر ده‌كه‌وی هه‌ڵبه‌ته له‌سه‌ره‌تا دا وه‌ك پاڵه‌وان هاتنه گۆره‌پان و مه حاڵیان شكاند و شۆرشیان ده‌ست پی كرده‌وه، بونه پێشره‌وی حزبه كوردستانیه‌كان ئه‌وان خاوه‌نی راپه‌رینی 1991 بوون، به‌ڵام كه هاتنه‌وه ناو خه‌ڵك و شه‌ڕه براكوژیه‌كانی پێش راپه‌رین و دوای راپه‌رین وه چه‌ر خانێكی ترسناكی خسته ره‌وتی (ی. ن. ك) و ئه‌وه‌بو له‌یه كه‌م هه‌لبژاردن به‌رامبه‌ر (پ. د. ك) 49 به 51 كورسی ده‌ر چوون ئیتر له دوای ئه‌وه (ی. ن. ك) له‌هه‌ر هه‌ڵبژاردنیك دێت كۆمه‌ڵێك كورسی له ده‌ست ده‌دا له دوه‌مین هه‌ڵبژاردن له %41 ی كورسیه‌كانی هینا دوای له په‌ر له‌مانی دووه‌م له %37 ی هینا له دوا هه‌لبژاردنی په‌رله‌مان (ئه‌وه‌ی ئیستا) ده‌نگه‌كانی به‌رده‌وام بوو له كه‌م بوونه‌وه بۆ 29 كورسی له هه‌ره دوایش دیسان به شیوه‌یه‌كی سه خت ده‌نگی كه‌می كرد بۆ 13 كورسی بوو به سی یه‌كی (پ. د. ك) ... به‌وشیوه‌یه چاره‌نووسیكی ره‌شی چاوه‌روانیه‌تی، مه‌گه‌ر ته‌واو سیاسه‌تی خۆی بگۆری ئه‌وه‌ش له ئاسۆدا دیار نیه... .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
