نه‌به‌ز گۆران یه‌كێكه له‌و گه‌نجانه‌ی كه‌توانی هه‌موو ئه‌و قسانه كاڵبكاته‌وه كه ده‌یانووت گه‌نجی ئه‌مڕۆ هیچ له‌بارانه‌بووه و ناتوانإ به‌هه‌نگاوه‌كانی خۆیه‌وه به‌ره‌و ئامانجێك هه‌نگاو بنإ، ئه‌وه‌نده‌ش ده‌زانم كه‌پێویست ناكات من ئه‌و كوڕه بناسێنم به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته بیڵێم ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كوڕه گه‌نجه كه‌م تازۆر توانی قوربانی به‌جه‌سته‌و ژیانی رۆژانه‌ی خۆی بدا له پێناو بیركردنه‌وه‌كانیدا،
چه‌تر: هۆكاری چونت بۆ ئه‌و روپا، وه كإ پاڵپشتت بوو بۆ گه‌یشتنت، واتا له‌سه‌ر چ حسابێك چوویت، چونكه ده‌نگێك هه‌یه ده‌ڵێن له‌سه‌ر حسابی گۆڕان بوه؟گه‌ر كه‌مێك به‌ووردی وه‌ڵامم بده‌یته‌وه.. ؟
نه‌به‌ز: من وه‌ك هه‌موو گه‌نجیكی ئه‌م وڵاته سه‌فه‌رم كردوه خۆنه‌چووم بۆئه‌وروپا بۆئه‌وه‌ی نه‌یه‌مه‌وه، پاشان پاره‌شم قه‌رزكردوه بۆسه‌فه‌ره‌كه‌م، گۆڕان بۆچی حسابی من بكات كه‌خۆی له‌ڕوی ئابووریه‌وه هیچ باش نیه، ئی وه‌كو كه‌سێك، گه‌نجێك حه‌قی ئه‌وه‌م نیه ته‌نانه‌ت سه‌فه‌ریش بكه‌م، ؟ ئه‌مه‌كه‌ی موشكیله‌ی ئه‌م وڵاته‌یه گه‌نجێك سه‌فه‌رێك بكات یان نه‌یكات، بۆچی پرسیار له‌سه‌رفه‌ری گه‌نجێك ده‌كه‌یت كه رۆژانه ده‌یانكه‌س سه‌فه‌رده‌كه‌ن و هیچ كێشه‌یه‌كیش نیه كه‌سه‌فه‌رده‌كه‌ن، باوه‌ڕیشم وایه ئه‌وده‌نگۆیه‌ی كه‌باسی ئه‌وه ده‌كات له‌سه‌ر حسابی گۆڕان سه‌فه‌رم كردوه ده‌نگۆیه‌كی زۆر ناڕاسته، من هاورێكانم یارمه‌تیان داوم بۆسه‌فه‌ركه‌م و هه‌رئه‌وانیش ئه‌ركی سه‌فه‌ره‌كه‌یان بۆجێبه‌جێكردوم و ئێسته‌ش هاتومه‌ته‌وه وه‌ك جاران سه‌رقاڵی كاری ڕۆژنامه‌وانی خۆمم. پێم سه‌یره پرسیار له‌سه‌ر سه‌فه‌ری گه‌نجێك دروستبكرێت و له‌پشتیشه‌وه تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی بۆبكرێت گۆڕان خه‌رجی سه‌فه‌ره‌كه‌ی كردوه، ئه‌گه‌ر گۆڕانیش خه‌رجی سه‌فه‌رم ده‌كات و پێی خۆشه سه‌فه‌رێكی دی بكه‌م پێیان بڵێن خۆشتێكی خراب نیه و پێشمخۆشه چونكه بزوتنه‌وه‌یه‌كه پاڵپشتی ده‌كه‌م و باوه‌ڕم به پرنسیبه‌كانیه‌تی و سه‌فه‌رێكیشمان بۆرێكبخات خراب نیه، به‌ڵام وابزانم ئه‌وه ئه‌ركی گۆڕان نیه سه‌فه‌رو سیاحه بۆخه‌ڵك رێكخات، گۆڕان نوسینگه‌ی گه‌شتوگوزارنیه گۆڕان بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریه بۆچاكردنی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات و ژیان له‌م وڵاته‌دا.
چه‌تر: بۆ زۆرترین قسه‌ت له‌سه‌ر یه‌كێتی و پارتیه، پێتان وه‌هایه ئه‌وه‌ی ئه‌وان نه‌یان كردووه كه ده‌بێت بیانكردایه چیه؟
نه‌به‌ز: كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ی به‌ره‌و عاقاری ئه‌م لێواره‌سه‌خته‌برد پارتی و یه‌كێتین، كێشه‌كه‌ی ئێمه‌ئه‌وه‌نیه بۆقسه‌له‌سه‌ر پارتی و یه‌كێتی ئه‌كه‌ین ئێمه قسه‌له‌سه‌ر سه‌رجه‌م سیسته‌می خراپی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌خراپه‌شی خولقاند ئه‌و دوو حزبه‌ن، بۆیه‌ده‌بێت زۆرترین بریكردنه‌وه‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌م دوو حزبه‌بێت، تاكوهیچ نه‌بێت شته‌كان له‌یه‌ك جیابكه‌ینه‌وه‌و هه‌ر شته‌و مانای خۆی هه‌بێت نه‌ك ئه‌و دووحزبه مانابه‌شته‌كان بده‌ن و ئێمه‌ش به‌دیاریانه‌وه دانیشن، ئه‌ركی رۆژنامه‌نووسیش هه‌رئه‌وه‌یه ده‌ست بخاته سه‌رخاڵه‌ره‌شه‌كان و ئه‌وشوێنه‌تاریكانه روناك بكاته‌وه كه‌ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت به‌تاریكی بمێنه‌وه، ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی نه‌یانكردوه ئه‌وه‌یه كه‌شتێكیان نه‌كردوه جێگه‌ی دڵخۆشیبێت، سه‌یركه دوای نۆزده‌ساڵ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات ئێسته خه‌ریكه دیموكراسیه‌ت به‌ته‌واوه‌تی ئه‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، دوای نۆزده‌ساڵ ده‌سه‌ڵات ئێسته بجوكترین مافی هاوڵاتیان نه‌دراوه، ئێسته ناعه‌داله‌تی گه‌وره سه‌رهه‌ڵده‌دات، باوه‌رم وایه تائابوری ئه‌م وڵاته به‌هێزتربێت ئاستی گه‌نده‌ڵیش گه‌وره‌ترده‌بێت، تا هێزه‌چه‌كداره‌كان له‌م وڵاته‌زۆرتربن مافی هاوڵاتیان مه‌ترسیدارترده‌بێت، تاده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دوو حزبه زیاتربێت دیموكراسیه‌ت و ئازادیه‌كان كاڵترده‌بنه‌وه، ده‌بێت به‌و دوحزبه بڵێین بوه‌ستن له‌مه‌زیاتر ده‌سته‌كانتان درێژمه‌كه‌ن، ده‌بێت پێیان بڵێین مافی ئێوه‌نیه له‌مه‌زیاتر سنووری ئازادیه‌كانی خه‌ڵك تێپه‌ڕێنن، ئه‌وه‌ی ئه‌وان نه‌یانكردوه ته‌نها ئه‌وه‌بووه نه‌بونه‌ته‌به‌عس به‌ڵام وێنه‌ی دووهه‌می به‌عس له‌ناو پارتی و یه‌كێتیدا ده‌یبینرێت.
چه‌تر: هه‌ر حیزب و قه‌واره‌یه‌كی دی وه‌ك یه‌كێتی و پارتی به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا ده‌سته‌ڵات بگرنه ده‌ست بارگاوی ده‌بن به‌هه‌مان ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه و ائاسته‌یان ده‌كرإ؟
نه‌به‌ز: ئه‌گه‌ر هه‌رحزبێك یان گروپێك به‌هه‌مان عه‌قڵ و ماهیه‌ت و فۆرمی پارتی و یه‌كێتیه‌وه بچێته‌سه‌رده‌سه‌ڵات به‌ڵی قه‌ڵه‌مه‌كانی ئێمه روبه‌روی ده‌بنه‌وه، چونكه به‌باوه‌ری ئێمه‌سه‌رده‌می ئه‌وفۆرمه حزبیه به‌سه‌رچوو كه‌له چله‌كانه‌وه تاكو ئێسته كاری له‌سه‌رده‌كرێت، سه‌رده‌می ئێسته سه‌رده‌می وشه‌و ئازادیه، له‌ناوهه‌رحزبێك ئه‌م دوو خه‌ونه‌نه‌بن و كاری جدی له‌سه‌رنه‌كه‌ن هه‌رگیز لێی قبوڵناكه‌ین و به‌بێده‌نگیش دانانیشین، ئه‌م وڵاته هی هه‌موومانه ئه‌گه‌ر بریاره بیكه‌ینه وڵاتی هه‌مووان ده‌بێت حزبی كوردی ئه‌و فۆرمه‌ی خۆی بگۆڕێت، ئه‌گه‌رناشیگۆرێت سه‌رده‌می بیركدنه‌وه‌كانی ئه‌و فۆرمه به‌سه‌رچوه، كاتی ئه‌وه‌شه به‌شاره‌وانی شاره‌كان بوترێت بڕێك حزب هه‌یه ده‌بێت پشتی ملی بگریت و فڕێی دێته‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆئه‌وه‌ی ژینگه‌ی ئه‌م وڵاته له‌وه‌زیاتر پیس نه‌بێت.
چه‌تر: هه‌میشه به‌رپرسان قسه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه راگه‌یاندنی كوردی به‌تایبه‌ت بڵاو كراوه توشی جۆرێك له بێسه‌ره‌و به‌ره‌یی بووه، رات له‌سه‌ر ئه‌م باسه چیه؟ئه‌گه‌ر وه‌هایه كێن ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستیان هه‌یه له‌م بێسه‌ره‌و به‌ره‌ییه‌دا؟
نه‌به‌ز گۆران، خۆی كێشه‌كه‌ئه‌وه‌یه خه‌ڵكانێك قسه‌له‌سه‌ر راگه‌یاندن ده‌كه‌ن له‌ژیانیاندا دوكتێبی باشیان نه‌خوێندوته‌وه، تائێسته‌ش راپۆرت و نووسین له‌یه‌ك جیاناكاته‌وه، تائێسته‌ش رۆژێك كاری رۆژنامه‌وانی نه‌كردوه، خۆ محه‌مه‌دهه‌یكه‌ل و تۆماس فریدمان قسه‌ی له‌سه‌ر راگه‌یاندن نه‌كردوه ئه‌و به‌رپرسانه‌كردویانه ئه‌سڵه‌نه نازانن راگه‌یاندن چیه، ئه‌وان هه‌رچی ده‌ڵێن نابێت ئێمه‌نیگه‌ران بین چونكه له‌پیشه‌كه تێوه‌گه‌شتوون، هێشتا پێیان وایه‌سه‌رده‌می به‌رگریه‌و ده‌بێت راگه‌یاندن ته‌پڵی ئه‌وان بێت، ئه‌گه‌ر بێسه‌روبه‌ریه‌ك هه‌بێت له‌هه‌رشتێكی ئه‌م وڵاته به‌رپرسی یه‌كه‌م ئه‌وسیاسیانه‌ن گه‌رهه‌رگیز سیاسی نین، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك جه‌نگاوه‌رن و هاتون كه‌وتون به‌سه‌رسیاسه‌تدا، وه‌ئه‌وه‌ی ژینگه‌ی ئه‌م وڵاته‌شی پیسكرد هه‌رئه‌وبه‌رپرسانه‌ن كه قسه‌له‌سه‌ر هه‌مووشت ده‌كه‌ن و شاره‌زیان به‌س له‌جه‌نگ هه‌یه، من نیگه‌رانیم له‌نه‌زانێك ئاوی كانیه‌كڵێلكات، وه‌لی نیگه‌ران ئه‌بم له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه له‌زمانی رۆشنبیرێكه‌وه یان رۆژنامه‌نووسێكه‌وه بێته‌ده‌ر، ئه‌گه‌ر فوزایه‌ك هه‌بێت فه‌وزاكه له له‌راگه‌یاندن نیه له‌و بیركردنه‌وه‌دێته‌ده‌ر كه ئه‌م دووحزبه دروستیانكردوه.
چه‌تر: ئه‌گه‌ر گۆڕان ده‌سته‌ڵاتی گرته ده‌ست و هه‌مان ناڕه‌زایه‌تی رووبه‌ر روویان بوه‌وه تۆ هه‌مان نه‌به‌زگۆران ده‌بیت كه به‌و جه‌رائه‌ته‌وه قسه‌بكه‌یت؟
نه‌به‌ز: ئه‌ی بۆنا، خۆبڕیارنیه چاوپۆشی له‌گۆڕان بكه‌ین و به‌س بۆئه‌وه خولقابین قسه‌له‌سه‌ر هێزه‌كانی دی بكه‌ین، یه‌كێك له‌خاڵه‌گرنگه‌كانی گۆڕانیش ئه‌وه‌یه جیاوازی بۆچونی تێدایه‌و كاربۆدروستكردنی ئه‌م جیاوازیه‌ش ده‌كات، هه‌ركاتێكیش گۆڕان هه‌ڵه‌یه‌كی كرد دڵنیابه یه‌كه‌م كه‌س ئێمه‌ین قسه‌ی له‌سه‌رده‌كه‌ین و ره‌خنه‌ی خۆشمانی ئاراسته‌ده‌كه‌ین، به‌ڵام جاری بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی و سه‌رتاییه باله‌ئێسته‌وه حوكم له‌سه‌ركاره‌كانیان نه‌ده‌ین، بزانین چیده‌كه‌ن ئه‌وكات قسه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین.
چه‌تر: هه‌ست ده‌كه‌یت كورد له عێراقدا توانیویه‌تی كوردانه كاره‌كان به‌ڕێوه به‌رإ ئه‌گه‌ر نه‌یتوانیوه هۆكاره‌كه‌ی چیه؟
نه‌به‌ز: كورد تائه‌محاڵه‌ته‌ش وه‌ك تیمێك نه‌چوه‌ته‌ناوعێراقه‌وه به‌ڵكو وه‌ك فۆڕمی جیاجیا چوه‌وه بۆیه ئاستی قورسایی لاواز بووه، په‌یوه‌ندیه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه په‌یوه‌ندی نه‌بوه له‌ئاستی هه‌رێمێكدا، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی بوه له‌ئاستی و حزب و خێزان، تۆكه‌به‌م ماهیه‌ته‌وه چویته‌به‌رانبه‌ره‌كه‌ت هه‌ڵبه‌ته قورسایت كه‌مترده‌بێت، كێشه‌كه‌ش لێره‌وه‌ده‌ست پێده‌كات كه ئێمه هه‌رێمان هه‌یه به‌س سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمان نیه به‌مانا گه‌وره‌كه‌ی، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌زگانیه و هه‌موو شتێكی سیسته‌ماتیك كرابێت و بزانێت چۆن سیاسه‌ت ده‌كات، باڵه‌خانه‌یه‌كمان هه‌یه به‌پێی ئاوازی حزب ئه‌خوێنێت، له‌هه‌رشوێنێك هه‌نگاوێك بۆحزب یان بۆ دووخێزان باشبوو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش ده‌چێت، وه‌ك كورد مامه‌ڵه‌ی نه‌كردوه گه‌ر ئه‌مه‌چاك نه‌كرێت و هه‌مووشته‌كان له‌چنگی حزب و خێزانه‌كان ده‌رنه‌هێنرێن باوه‌ڕ ناكه‌م ئێمه له‌عێراقدا بتوانین كاری گه‌وره‌بكه‌ین و قورسای خۆمان زیاتر بكه‌ین له‌وه‌ی كه ئێسته‌هه‌مانه.
چه‌تر: گۆڤاری جیهان بۆ دامه‌زراو بۆ داخرا، به‌ته‌مان ده‌ست به‌كاره‌كانی بكه‌نه‌ه‌و و ده‌ریبكه‌نه‌وه؟
نه‌به‌ز: بیركردنه‌وه له‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی دی له‌شاری هه‌ولێر بۆئێمه گرنگ بوو، به‌نیازبووین ئه‌وفه‌زایه‌ی له‌سلێمانی هه‌یه بیگوازینه‌وه بۆهه‌ولێر، بۆیه هه‌ڵساین گۆڤارێكمان ده‌ركرد، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و حزبه‌ی ئه‌ولا به توندوتیژی و چه‌ته‌گه‌ری وه‌ڵامی داینه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆئێمه‌چاوه‌ڕوانكراوبوو، وه‌لی داخستنی یان باشتر بڵێم ته‌جمیدكردنی گۆڤاره‌كه په‌یوه‌ندی به‌وه‌هه‌یه هه‌ریه‌ك له‌ئێمه ئیشی هه‌یه، منیش بۆخۆم سه‌قاڵی پڕۆژه‌ی چه‌ندكتێبێكم له‌سه‌ر كۆن و ئێسته، پێشم وایه ئه‌و پرۆژانه‌گرنكترن له‌ئێسته‌دا له‌ده‌ركردنی گۆڤارێك، هه‌ركاتێك له‌وپرۆژانه‌بوومه‌وه حه‌تمه‌ن كارێكی ترده‌كه‌م، كه‌دورنیه گۆڤارێك بێت له‌فۆرمێكی تردا بۆده‌ست خستنه سه‌رهه‌ڵه‌كانی ئێسته‌و ڕابردوو..
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
