پ: باس له‌وه ده‌كرێ ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لیستی قانوون و ئه‌لعێراقییه یه‌كبگرن، له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد ده‌بێت، وه‌كو ده‌ڵێن هه‌میشه ئه‌مریكا قوربانی به‌كورد داوه له‌پێناو عێراقدا، . پێت وایه هه‌مان سیناریۆێیه‌كانی رابردوو دووباره ده‌بنه‌وه؟
و: به‌رێكه‌وتنی ئه‌و لیسته كورد هه‌ندێك له پۆست و ئیمیتیازاته‌كانی له‌ده‌ست ده‌دات. به‌ڵام له‌راستیدا ناگه‌ڕێته‌وه بۆرێكه‌وتنی ئه‌و دوو لیسته و ئه‌مریكا، به‌ڵكو كورده‌كان خۆیان، به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی پێداناگرن له‌سه‌ر داواكانی كورد.
پ: پێت وایه كورد له‌ئێستادا، هه‌مان هێز و قورسایی 2003 ی له‌عێراقدا ماوه؟
و: نا، ئه‌و هێزه‌ی جارانی نه‌ماوه. له‌سه‌ره‌تای روخانی رژێمه‌وه ته‌رازووی هێز به‌لای كورددا بوو، به‌ڵام هێزه كوردییه‌كان، به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی، سوودیان له‌و هه‌له وه‌رنه‌گرت و له‌ده‌ستیاندا.
پ: ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه قوباد تاڵه‌بانی، نێوانگیری یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه بۆ ئاشته‌وایی، هه‌نگاوه‌كانی ئاشته‌وایی به‌كوێ گه‌ییشتوون؟
و: ئه‌م قسه‌یه له‌وه‌وه هاتووه كه‌دوو هه‌فته له‌مه‌وپێش قوباد تاڵه‌بانی، كه‌نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له واشنتۆن، له‌گه‌ڵ گرووپی گۆڕان له‌واشنتۆن كۆبۆوه‌وه، بۆئه‌وه‌ی كاروباری جالییه‌ی كورد رێكبخه‌ن. هه‌ر ئه‌وه‌نده بووه‌و ته‌واو، له‌كوردستاندا كۆبوونه‌وه نه‌كراوه‌و باسی شتێكی تر نه‌كراوه.
پ: پێوه‌ندی و ده‌نگ نه‌بوون له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، واته پێوه‌ندی و ده‌نگ نه‌بوون له‌گه‌ڵ تێكرای ئه‌ندامانی یه‌كێتی، ده‌كرێ حزبێكی كوردستانی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆی نه‌بێت؟
و: پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ تێكرای حزبه‌كان، به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی، به‌پێوه‌ندییه‌كی دوژمنكارانه وه‌سف ناكه‌ین، حه‌زیش ناكه‌ین ئه‌وان وای وه‌سف بكه‌ن. ئێمه مونافه‌سه‌ی ئه‌وان ده‌كه‌ین بۆ گه‌ییشتن به‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی.
پ: هه‌ندێك له‌چاودێرانی سیاسی پێیان وایه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كار له‌سه‌ر كه‌م و كوڕییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی ده‌كات و، له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌چێته ناو جه‌ماوه‌ره‌وه، واته به‌رنامه‌یه‌كی ستراتیژی و درێژخایه‌نی نییه بۆ گۆڕینی سیسته‌می سیاسی؟
و: كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ سیسته‌م و شێوه‌ی حكومڕانی كوردستانه، نه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی. ئه‌وانیش به‌شێكن له‌ده‌سه‌ڵات، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌وان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن راست نییه و پێویستی به‌گۆڕانكاری هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه بكه‌ن چی له‌وه باشتر؟
پ: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌مان رواڵه‌تی ناوچه‌گه‌رێتی حزبه‌كانی تری هه‌یه‌و، ته‌نیا له‌سلێمانی گیرساونه‌ته‌وه. ئێوه وه‌كو حزبێكی نوێ و نوێخواز، بۆچی نه‌تانتوانیوه ته‌جاوزی ئه‌م حاڵه‌ته بكه‌ن؟
و: ئێمه پێمان وایه هه‌موو شوێنێكی كوردستان پێویستی به‌گۆڕانكاری هه‌یه. ئه‌گه‌ر بێت‌و بارودۆخی كاركردنی سیاسی، به‌شێوه‌ی لیبراڵ و دیموكراسیانه بێت، هه‌روه‌ك چۆن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سلێمانی به‌هێزه، له‌هه‌موو شوێنه‌كانی تریش به‌هێز ده‌بێت.
پ: ده‌ته‌وێ بڵێیت كه ئازادی و دیموكراسی كاریی سیاسی له سلێمانی زێتره وه‌ك له ناوچه‌كانی تری كوردستان؟
و: پێم وایه له‌سلێمانی زێتره.
پ: هه‌ڵسووراوێكی گۆڕان ده‌ڵێت "گۆڕان خاوه‌نی سیسته‌مێكی فكری نییه‌و نارێك و پێكه" كه‌واته ئێوه پێویستیتان به‌به‌ستنی كۆنگره هه‌یه بۆ خۆرێكخستن و دیاری كردنی سیسته‌می فكری؟
و: نانا، پێویستیمان پێی نییه. ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌به‌ستێتی ئه‌وه‌یه كه‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌رووی سیاسییه‌وه خه‌ڵكانی جیاوازی تێدایه، به‌ڵام هه‌مووان له‌سه‌ر هه‌ندێك پره‌نسیب رێكین كه‌بریتین له:عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی و شه‌فافییه‌ت له‌كاروباری حكومه‌ت و بوودجه‌داو سه‌روه‌ری یاسا. ئه‌م خاڵانه ئێمه‌ی كۆ كردووه‌ته‌وه، نه‌ك چوارچێوه‌یه‌كی ئایدۆلۆژی.
پ: بۆچی ئێوه به‌رامبه‌ر به‌سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی پارتی، نه‌رم و نیانترن وه‌ك له‌یه‌كێتی، ئایا هیچ پێوه‌ندی و رێكه‌وتنێك له‌ئارادایه؟
و: ئه‌وه راست نییه. ئێمه ره‌خنه له‌ده‌سه‌ڵات ده‌گرین، ده‌سه‌ڵاتیش یه‌كێتی و پارتی و حزبه‌كانی تریش ده‌گرێته‌وه به‌بێ جیاوازی.
پ: گومانی ئه‌وه‌تان لێده‌كرێت كه ئێوه له‌پشت ئه‌و رۆژنامه‌و بڵاوكرانه‌وه‌ن، كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر تووند و هه‌ندێكجار نالۆژیكی، له‌ره‌خنه له‌ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌گرن؟
و: ئه‌و میدیا‌و رۆژنامه ئه‌هلیانه پێش دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ر هه‌بوون.
پ: ئێوه وه‌كو حزب مۆڵه‌تتان پێدراوه یان وه‌كو بزووتنه‌وه؟
و: وه‌كو بزووتنه‌وه، به‌پێی یاسای حزبایه‌تی له‌كوردستان. ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه بووینه‌ته حزب. ئێمه وه‌كو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، په‌یڕه‌وی ناوخۆ‌و رێكخستنی خۆمان هه‌یه.
پ: به‌پێی هه‌مان په‌یڕه‌وو یاسا، ئایا ئێوه‌ش ناچنه قاڵبی حزبه‌وه؟
و: كاكه ئێمه ناومان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه، ناومان حزبی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نییه، ته‌واو. "به‌توڕه‌ییه‌وه"
پ: ساڵێك به‌سه‌ر ته‌مه‌نی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا تێپه‌ڕیوه، بۆئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردن شه‌رعییه‌ت وه‌ربگرن ده‌بێ كۆنگره ببه‌ستن، كه‌ی كۆنگره ده‌به‌ستن؟
و: ده‌بێ له‌م ماوه‌یه‌دا بكرێ. ئه‌وه خه‌ریكی خۆرێكخستن و ئاماده‌كارین، چی به‌شێوه‌ی كۆنفڕانس یان كۆنگره بێت.
پ: به‌پێی مۆڵه‌ته‌كه كێ سه‌رۆك و جێگری بزووتنه‌وه‌كه‌یه؟
و: سه‌رۆك و جێگری بزووتنه‌وه نییه. كاك نه‌وشیروان له‌جیاتی بزووتنه‌وه‌كه ئیمزای داواكاری مۆڵه‌ته‌كه‌ی كردووه.
پ: هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، ساڵێك زێتر به‌سه‌ر ماوه‌كه‌یدا تێپه‌ڕیوه. خوێندنه‌وه‌تان بۆ دوواكه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان چییه؟
و: دۆست و لایه‌نگرانمان له‌ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان و فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌به‌رده‌وامی كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌بزانن بۆچی هه‌ڵبژاردن دوواكه‌وتووه، به‌دوواداچوونی بۆده‌كه‌ن.
پ: پێت وایه دوواكه‌وتنی پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌بێت كه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه یه‌كێتی سلێمانی له‌ده‌ست بدات و گۆڕان بیباته‌وه؟
و: له‌هه‌موو شوێنێكی دنیادا كه‌ده‌سه‌ڵات هه‌ڵبژاردن دووا ده‌خات، له‌ترسانا دووای ده‌خات. ده‌ترسێ له‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست بدات.
پ: ده‌ڵێن زۆ و ربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سلێمانی "ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتین" لایه‌نگری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانن، ئه‌وه‌نده‌ی به ئینتمای بزووتنه‌وه‌كه ئیش ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌نده به لایه‌نه یاساییه‌كه ئیش ناكه‌ن؟
و: له‌ناو ئه‌نجوومه‌ن دۆستی ئێمه هه‌یه، به‌پێی ئه‌و یاسایه ئیش ده‌كه‌ن كه‌دیاری كراوه، جا بۆ له‌هه‌ولێر و دهۆك به‌و یاسایه ئیش ناكه‌ن ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی تره، دیاره له‌وێ ده‌سه‌ڵات زێتر هی پارتییه.
پ: ئایا ئێوه وه‌كو شه‌خس یان وه‌كو پۆست، ناڕازین له كاندید كردنه‌وه‌ی مام جه‌لال بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری؟
و: مه‌سه‌له‌كه ناڕازی نییه وه‌كو شه‌خس یان وه‌كو پۆست. ئێمه پێمان وایه كورد له‌عێراقدا ده‌بێ هه‌وڵبدات بۆ ده‌ستكه‌وتی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌ك بۆ وه‌رگرتنی پۆست.
پ: پێتان وایه وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری بۆكورد، له‌سه‌ر حیسابی مافی نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه؟
و: به‌ڵێ.
پ: تێبینی ئه‌وه ده‌كرێ كه بزووتنه‌وه‌ی گۆرٍِان به‌دیدگه‌یه‌كی عێراقییانه بیر ده‌كاته‌وه، نه‌ك كوردستانییانه؟
و: ئه‌وه ئه‌سڵ و ئه‌ساس نییه. هه‌موو كێشه‌كانی كه‌هه‌مانه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدایه. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت و خه‌ڵكه‌كه پشتگیری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌كات، ئه‌وا ده‌بێته مایه‌ی لاواز بوونی هه‌رێم له‌عێراقدا. به‌ڵام ئێستا خه‌ڵكه‌كه له ده‌سه‌ڵات رازی نییه، ئه‌وه‌یه هه‌رێمی له‌عێراقدا لاواز كردووه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
