ئارام قادر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له رێی ئه‌م دیمانه‌یه‌وه تیشك ده‌خاته سه‌ر كۆنگره‌ی داهاتووی كۆمه‌ڵ و پێیوایه كۆنگره‌كه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی گه‌وره به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، هه‌ر له‌م دیمانه‌یه‌دا ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه كه ئه‌و خۆی بۆ پۆستی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵبژاردبێت، پاشان باس له په‌یوه‌ندیی نێوان كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ده‌كات و ئه‌گه‌ره‌كانی یه‌كگرتنیان به ئه‌گه‌ری به‌هێز له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و داواش ده‌كات په‌یوه‌ندیی نێوانیان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه‌ی زیاتر بڕوات، له‌به‌شی كۆتایی دیمانه‌كه‌شدا تیشك ده‌خاته سه‌ر كاركردنی هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆنی ناو په‌رله‌مانی كوردستان.
ستیڤان: بڕیاره له‌مانگی ته‌مووزی داهاتوو، كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆنگره‌ی ئاسایی خۆی ببه‌ستێت. ده‌مانه‌وێت بزانین ئه‌م كۆنگره‌یه چ گۆڕانێك له سه‌ركردایه‌تی و سیاسه‌تی "كۆمه‌ڵ"دا دروست ده‌كات؟. پێتانوایه ئه‌م كۆنگره‌یه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌توانێت تا رادده‌یه‌كی زۆر گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له‌ناو حزبه‌كه‌تاندا دروست بكات؟.
ئارام قادر: ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی به‌گشتیی هیواخوازی ئه‌وه‌ن كه كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌م كۆنگره‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریی رێكخراوه‌یی و شێوازی په‌یكه‌ری سه‌ركردایه‌تی و رێكخستنه‌كان و شێوه‌ی كاركردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و میكانیزمی هه‌ڵبژاردن و گۆڕانكاریی له شێوه‌ی په‌یڕه‌و به‌رنامه‌كاندا بكات، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته ده‌ست ئه‌ندامانی كۆنگره چوونكه له كۆنگره‌دا به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسیی وه‌ك هه‌موو ئه‌ندامێكی تری كۆنگره وان و پۆسته‌كانیان نامێنێت و هه‌موو ئه‌ندامێك وه‌ك یه‌ك ده‌نگ و قورساییان هه‌یه بۆیه ئه‌و هیوایانه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌ندامانی كۆنگره و ده‌نگی ئه‌ندامان وچالاكی و پڕۆژه و پێشنیاره‌كان ئاڕاسته‌ی كۆنگره و ره‌وتی كۆمه‌ڵ دیاری ده‌كه‌ن له‌پاش كۆنگره. مه‌به‌ست له كۆنگره بریتییه له چاككردنی خاڵه لاواز و داهێنانی نوی بۆ به‌هێزكردنی ره‌وت و كاری كۆمه‌ڵ گه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه نه‌هێنێته دی واته ته‌نیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رۆتینی ئه‌نجام دراوه و چوار ساڵ كات تێپه‌ڕێنراوه بی ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌نگاوێك هه‌ڵبگرین له‌گه‌ڵ كات و ئاسته‌كانی ئه‌مڕۆدا بگونجێت.
ستیڤان: لێره و له‌وێ ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه، هه‌ر یه‌ك له ئێوه و مامۆستا نازم له كۆنگره‌ی دادێی كۆمه‌ڵ ركابه‌ریی مامۆستا عه‌لی باپیر ده‌كه‌ن له‌سه‌ر پۆستی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی. ئایا تا چه‌ند ئه‌و ده‌نگۆیانه له راستییه‌وه نزیكن؟. ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه راستن تاچه‌نده شانسی سه‌ركه‌وتنتان هه‌یه به‌سه‌ر ركابه‌ره به‌هێزه‌كه‌تاندا؟.
ئارام قادر: من ماوه‌یه‌كی زۆره بڕیارم داوه خۆم كاندید نه‌كه‌مه‌وه له‌م كۆنگره‌یه‌دا بۆ پۆستی مه‌كته‌بی سیاسیی و سه‌ركردایه‌تی، بۆیه‌ش ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌م راگه‌یاند تا ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌وگۆڕانكارییانه‌ی وه‌ك سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ ده‌مانه‌وێت به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نین و بوار بۆ ئه‌ندامانی تر بڕه‌خسێنین بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی كۆمه‌ڵ، سه‌باره‌ت به مامۆستا نازم یان به‌ڕێزانی تری سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامان به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی مه‌سه‌له‌ی خۆپاڵاوتن بۆ سه‌ركردایه‌تی یان بۆ ئه‌میریی شاراوه نابێت و زۆر راشكاوانه ئێمه ناوه‌كان راده‌گه‌یه‌نین و به‌بڕیاری سه‌ركردایه‌تی له‌م كۆنگره‌یه‌دا خۆپاڵاوتن كراوه‌یه بۆ ئه‌ندامان به‌پێی مه‌رجه‌كان له په‌یڕه‌و پرۆگرامدا و له كۆنفرانسه مه‌حه‌لییه‌كاندا مه‌سه‌له‌ی خۆپاڵاوتن واڵا ده‌كرێت و ئه‌ندامان به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فافانه ده‌توانن بزانن كی خۆی ده‌پاڵێَوێت و بۆ چ پۆستێكیش.
ستیڤان: جار جار له‌رێی میدیاكانه‌وه بابه‌تی یه‌كگرتنی هه‌ردوو حزبی ئیسلامی كوردستان "كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی ئیسلامی" ده‌وروژێنرێت، من پرسیار ده‌كه‌م ئایا زه‌مینه‌ی یه‌كگرتنی ئه‌و دوو پارتییه ئیسلامییه له حاڵی حازردا ره‌خساوه؟. یان به‌ده‌ربڕینێكی تر، ئومێد و ئه‌گه‌ره‌كانی پرۆسه‌ی یه‌كگرتن، ئومێد و ئه‌گه‌ری به‌هێزن؟.
ئارام قادر: به‌رای من ئه‌گه‌ری یه‌كگرتن زۆر به‌هێزه له نێوان هه‌موو لایه‌نه ئیسلامییه‌كاندا نه‌ك ته‌نیا ئه‌و دوو لایه‌نه چوونكه خاڵه هاوبه‌شه‌كان رۆژ به‌رۆژ زیاتر ده‌بن و خاڵه ناكۆكییه‌كان كه پێشتر زۆر زه‌ق و به‌هێزبوون كه‌متر ده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و یه‌كگرتنه پێویستی به‌میكانیزمیكی نوی و واقعییه كه له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆی باری سیاسیی‌دا بگونجێت واته پێویسته چوارچێوه‌یه‌ك بدۆزینه‌وه كه تایبه‌تمه‌ندیی گروپ و تاكه‌كان بپارێزێت و له‌هه‌مان كاتدا هێزه‌كانیش یه‌كبخات، سه‌رده‌می ئه‌وه نه‌ماوه كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كان حسابیان بۆ نه‌كرێت و ئازادیی راو بیر و بۆچوونه‌كان فه‌رامۆش بكرێت، به‌ڵكو پێوسته بیر له چاره‌سه‌ری تازه و پڕۆژه‌ی تر بكرێته‌وه جگه له توانه‌وه له‌نێو یه‌كتردا و فه‌رامۆشكردنی مێژوو و بنه‌ماكانی كاری هه‌ر گروپێك.
ستیڤان: جۆرێك له شه‌ڕی سارد له‌نێوان كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا بوونی هه‌یه. هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌و كێشانه شه‌خسین له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز و مامۆستا عه‌لی باپیردا و بوونه‌ته كێشه‌ی دوو هێز، به‌ڵام من پرسیار ده‌كه‌م ئه‌و شه‌ڕه سارده‌ی نێوان ئێوه و بزووتنه‌وه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟. ئایا هیچ په‌یوه‌ندیی و دانوستانێكی نوێتان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌دا نییه؟.
ئارام قادر: به‌ڵی كۆمه‌ڵێك كێشه و ساردیی هه‌بووه له رابردوودا، به‌ڵام خوازیارین ئه‌و ساردیی و به‌سته‌ڵه‌كه بتوێنرێته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانمان بڕواته قۆناغێكی نوی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی كێشه‌ی نییه له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سایه‌تییه‌كی ئیسلامی و لایه‌نێكی ئیسلامی كوردستان و ئێمه په‌یوه‌ندییه ئیسلامییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیی ئیسلامییه‌كان زۆر گه‌وره‌تر ده‌بینین له كه‌سایه‌تییه‌كان، له هه‌مانكاتدا ده‌قه شه‌رعییه‌كان هه‌موومان فێرده‌كات كه ده‌بێت رێز له‌زانایان و بانگخوازان و ئه‌و كه‌سانه بگرین كه ماندوو بوون به‌كاری ئیسلامییه‌وه و ژیان و كاتیان له‌پێناوی خزمه‌تكردن به‌ره‌وتی ئیسلامی به‌خشیوه، هه‌موو كه‌سایه‌تییه‌كان رێز و قورسایی خۆیان هه‌یه له‌ناو كاری ئیسلامی‌دا و نابێت كه‌سایه‌تییه‌كان فه‌رامۆش بكرێن.
خوای گه‌وره له‌قورئاندا ده‌فه‌رموێت (ولا تنسوا الفچل بینكم) چوونكه ئه‌و كه‌سایه‌تییانه بوونه‌ته هۆی پێكهێنان و گه‌وره‌بوونی رابوونی ئیسلامی له‌كوردستان، به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی زۆر خه‌مخۆر و به‌په‌رۆشه بۆ یه‌كڕیزیی و برایه‌تی ئه‌نجامدان و به‌ڕێزیان له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی كۆمه‌ڵ و به‌پرس و رای شورا و مه‌كته‌بی سیاسیی كاره‌كانی ئه‌نجامداوه و هیواخوازین په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و باشتر و كاراتر بڕوات، ئه‌و كێشانه‌ش له رابردوو كه هه‌بووه ئێستا ده‌توانرێت ته‌جاوز بكرێت له‌پێناو خزمه‌تكردن به‌كاری ئیسلامیی.
ستیڤان: ئیحسانی مه‌لا عه‌لی له زۆرێك له دیمانه و چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا مامۆستا عه‌لی باپیر به سیخوڕی به‌عس تۆمه‌تبار ده‌كات و پێیوایه ئه‌و شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی له‌گه‌ڵ مه‌لا عه‌لی عه‌بدولعه‌زیزی باوكی كردووه. ئێوه چ وه‌ڵام و رایه‌كتان له‌سه‌ر لێدوانه به‌رده‌وامه‌كانی ئیحسانی مه‌لا عه‌لی هه‌یه له دژی كۆمه‌ڵ و خودی عه‌لی باپیر؟.
ئارام قادر: ئێمه هه‌موو ئه‌و پڕوپاگه‌نده و قسانه‌ی به‌رانبه‌ر به‌مامۆستا عه‌لی باپیر كراوه هه‌موویمان به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ و فه‌رمی وه‌ڵامداوه‌ته‌وه و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه و دوورن له‌راستییه‌وه، چوونكه به‌كرداریی ئه‌وه سه‌لمێنرا و مامۆستا بۆماوه‌ی 22 مانگ له‌زیندانه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا به چه‌ندین تۆمه‌تی ناقۆلا و بی سه‌روبه‌ر له‌سه‌ر راپۆرته چه‌واشه‌كارییه‌كان زیندانیكرا، به‌ڵام له‌كۆتاییدا ده‌ركه‌وت هه‌موو ئه‌و هه‌واڵ و راپۆرتانه دوورن له‌راستییه‌وه و بنه‌مای زانستیان نییه.
ستیڤان: مه‌لا كرێكار به‌رده‌وام هێرشی ئاگرین ده‌كاته سه‌ر كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو به‌تایبه‌ت م. عه‌لی باپیر. بۆ من جێگه‌ی پرسیاره بۆچی مه‌لا كرێكار زیاد له حزبه عه‌لمانییه‌كان هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و دوو حزبه ئیسلامییه؟. ئێوه چ وه‌ڵامێكتان هه‌یه بۆ مه‌لا كرێكار به‌تایبه‌ت كه به‌م دواییانه له میدیاكانه‌وه زۆر هێرشی توندی كرده سه‌ر ئێوه؟.
ئارام قادر: وه‌ڵامی ئێمه بۆ ئه‌و جۆره هێرشانه ئه‌وه‌یه، ئێمه به‌لامانه‌وه ره‌خنه و ره‌خنه له‌خۆگرتن كارێكی ته‌ندروست و سوودبه‌خشه بۆ ره‌وتی ئیسلامی و ئیسلامییه‌كان، پێویسته ئێمه له ره‌وتی ئیسلامی‌دا به جورئه‌ته‌وه دان به‌هه‌ڵه وكه‌موكورتییه‌كاندا بنێین و ده‌ستنیشانی خاڵه به‌هێز و ئیجابییه‌كان بكه‌ین و سووربین له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون وجێبه‌جێكردنی ئه‌و خاڵانه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆبوونه‌وه‌ی فراوان و كۆنفرانس به‌ستن و كۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌بارودۆخی ره‌وتی ئیسلامی و كۆبوونه‌وه له‌نێوان ره‌وته جیاواز و بیر و بۆچوونه جیاوازه‌كان باشترین چاره‌سه‌ره، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و بی په‌رده ئێمه گفتوگۆ بكه‌ین له‌نێوان خۆماندا و ره‌خنه و ره‌خنه‌گرتن له‌خۆ به‌شێوه‌یه‌كی كرداریی بچه‌سپێنین، ئه‌م كاره‌ش هه‌موو لایه‌ك رزگار ده‌كات له به‌دگومانی و زانیارییه چه‌واشه‌كارییه‌كان، به‌ڵام ته‌شهیركردن و ناوزڕاندن له‌ناو ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و كه‌ناڵه جۆر به‌جۆره‌كانی میدیا هیچ خزمه‌ت به‌كار و ره‌وتی ئیسلامی ناكات و برایه‌تی ئیسلامی و حاڵه‌تی ئیسلامی ئێستاش ئه‌وه ده‌خوازێت و كۆمه‌ڵی ئیسلامیش ئه‌وه به زه‌مینه‌سازیی و سه‌ره‌تاییه‌ك ده‌زانێت بۆ تیگه‌شتن له یه‌كتر و به‌هێزكردنی برایه‌تی و یه‌كڕیزیی نێوان ئیسلامییه‌كان.
ستیڤان: كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌هه‌ڵبژاردنی 7-3-2010 توانی ژماره‌یه‌كی باشی ده‌نگ و دوو كورسی په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام هه‌ندێك چاودێری سیاسیی و ته‌نانه‌ت كه‌سانی وه‌ك د. فایه‌ق گوڵپی پێیانوایه كۆمه‌ڵ له‌دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه زۆر زیاتر له‌هه‌موو كاتێك موجامه‌له‌ی تاڵه‌بانی و یه‌كێتی ده‌كات، ئه‌ویش بۆئه‌وه‌ی له‌حكوومه‌تی داهاتوودا پۆستێك به عه‌لی باپیر بدرێت. ئێوه خۆتان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م روانگه‌یه‌دا چی ده‌ڵێن؟.
ئارام قادر: نه‌خێر ئێمه داوای پۆستمان بۆ مامۆستا عه‌لی باپیر نه‌كردووه و مه‌سه‌له‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه باسی لێوه كراوه له زۆرێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن پێشنیاری لیستێكی براوه‌ی كوردستان بوو و چه‌ند لیستێكی تریش پشتگیری‌یان كردووه، به‌ڵام پێشمانوایه مامۆستا شایسته‌یه بۆ هه‌ر پۆستیك كه خزمه‌ت به‌دۆزی كورد بكات له‌به‌غداد و مه‌سه‌له‌ی سه‌ردانه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له پاش هه‌لبژاردنه‌كانی 7-3 له چوارچێوه‌ی موباده‌ره‌یه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بوو بۆ رێگرتن له‌سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌یه‌كی سیاسیی له كوردستان كه سه‌ری ده‌كێشا بۆ ئاڵۆزبوونی باری سیاسیی كوردستان و زیان گه‌یاندن به‌پرۆسه‌ی كورد له‌به‌غداد. ئێمه له سۆنگه‌ی دڵسۆزیمان بۆ دۆزی كورد ئه‌و سه‌ردانانه‌مان كردووه نه‌ك موجامه‌له‌ی حزبی و شه‌خسی بۆخۆمان و خزمه‌تكردن به‌نه‌ته‌وه و میلله‌تی كورد به به‌شێك له‌په‌یامی ئیسلامی ده‌زانین كه ئه‌ركی ئێمه‌یه به‌رگریی بكه‌ین له نه‌ته‌وه و میلله‌تی خۆمان با بیر و بۆچوونه‌كانیش جیاواز بن.
ستیڤان: دوا پرسیارم ئه‌وه‌یه: ئێوه وه‌ك هێزێكی ئۆپۆزیسیۆن له په‌رله‌مانی كوردستان، بیرتان له‌وه نه‌كردۆته له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو و گۆڕان فراكسیۆنێكی ئۆپۆزیسیۆنی به‌هێز دروست بكه‌ن؟. بۆ هه‌نگاوێكی له‌و چه‌شنه سه‌رنج و مه‌رجه‌كانی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی چین؟.
ئارام قادر: ئۆپۆزیسیۆن له په‌رله‌مانی كوردستان بووه‌ته یه‌ك ئاڕاسته با له سی حزب و ره‌وتی جیا دروست بووبێت. چوونكه ئامانجه‌كان یه‌ك ئاڕاسته‌یه كه خۆی بینیوه‌ته‌وه له‌خزمه‌تكردن به‌هاووڵاتیانی كوردستان و چاودێرییكردنی حكوومه‌ت و بوونه پردی په‌یوه‌ندیی نێوان میلله‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كان و دروستكردنی شه‌فافییه‌ت له‌سامان و سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌مه‌ش به‌كرداریی له هه‌ڵوێسته‌كان و كاری رۆژانه‌ی هه‌ر سی لیستی ئۆپۆزیسیۆن ده‌بینرێت و به‌رده‌وامه به شێوه‌یه‌كی واقیعی و كرداریی، ئه‌وه‌ش پێویست به‌مه‌رج و پرۆتۆكۆل ناكات.
Shamzini79@hotmail. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
