32 كتێبی نۆبلم هه‌یه و ژن و پیاو ماچم ده‌كه‌ن
به‌دكتۆره به‌لقیس ناوی ببه‌ی یان ژیان ئه‌حمه‌د لای ئه‌و ئاساییه، چونكه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ناو یادگاری هه‌یه، ناوی راسته‌قینه‌ی (به‌لقیس) ـه و كه ده‌بێته گۆرانیبێژ ژیان ئه‌حمه‌د جێگای به‌لقیس ده‌گرێته‌وه، له‌وباره‌یه‌وه دكتۆره به‌لقیس ده‌ڵێت "له‌ته‌مه‌نی یانزه ساڵی ده‌ستم به‌گۆرانی گوتن كرد، ده‌ترسام خزم و كه‌سه‌كانم بزانن و تووشی كێشه‌م بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه ناوی خۆم كرد به‌ژیان ئه‌حمه‌د، بۆئه‌وه‌ی نه‌مناسنه‌وه، ئێستاش ناوه راسته‌قینه‌كه‌م بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه"، دكتۆره له‌شاشه‌وه باڵابه‌رز و قه‌ڵه‌و ده‌رده‌كه‌وی، به‌ڵام ئه‌و له‌نزیكه‌وه زۆر بچووكه، گوتی "ئه‌وه ته‌له‌فزیۆنه وا قه‌ڵه‌وم ده‌كات، ئه‌گه‌رنا من بچووك و جوانم، بچووك و جوانیش به‌ره‌كه‌تی تێدایه"، ئه‌گه‌رچی پیربوونی به‌روخساریه‌وه دیاره، به‌ڵام ئه‌و هیچكات وه‌ك پیرێك ته‌حامول ناكات و دڵته‌ڕ و روخۆشه، حه‌زیشی له‌سوحبه‌ته.
دكتۆره به‌لقیس له‌ساڵی 1953 له‌دایكبووه و به‌شێكی زۆری ته‌مه‌نی له‌به‌غدا به‌ڕێكردووه و ئه‌ویش وه‌ك عایشه‌شان و نه‌سرین شێروان و گوڵبه‌رهار ئه‌وی بووه شوێنی هونه‌ركردنی، دكتۆره به‌لقیس له‌ساڵی 2002 گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان و ئێستا له‌شاری هه‌ولێر نیشته‌جێیه و له‌كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كان وانه ده‌ڵێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و له‌و دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ (سڤیل) گله‌یی له‌كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كان كرد، ده‌ڵێت "من به‌شی شانۆم له‌كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كان دامه‌زراند، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواتر منیان له‌دواوه‌دانا و قیمه‌تی من نازانن و بوونه هۆی كه‌وتاندنی من، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هیچیان پێ نییه به‌پێشی ده‌خه‌ن و ئه‌وانه‌ی كه حه‌قی پێشه‌وه‌یان هه‌یه ده‌یخه‌نه دواوه".
هونه‌رمه‌ند به‌لقیس له‌ساڵی 1965 یه‌كه‌م گۆرانی له‌ئاوازی محه‌مه‌د قه‌دری و تێكستی فۆلكلۆر، له‌ئیزاعه‌ی به‌غدا تۆمار كرد، به‌ناوی (وه‌ره بابڕۆین)، كه ته‌مه‌نی ئه‌و یانزه ساڵ بوو و ئێستاش خاوه‌ن هه‌شتا و سی گۆرانیی تۆماركراوه دوای چه‌ند ساڵێك دابڕان، به‌دووباره‌كردنه‌وه‌ی گۆرانی (وه‌ره بابڕۆین) ده‌ستی به‌گۆرانی گوتن كردۆته‌وه، ده‌ڵێت "هه‌ندی گۆرانی نوێم ئاماده‌یه و ئه‌وانیش تۆمار ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها دوو كلیپم وێنه‌گرتووه، یه‌كێیان له‌سلێمانی، ئه‌وی تریان گۆرانییه‌كه له‌گه‌ڵ لۆكه تۆمارم كردووه و به‌نزیكانه كلیپه‌كه بڵاوده‌بێـته‌وه"، دكتۆره به‌لقیس باس له‌چۆنییه‌تی كاركردنه سه‌ره‌تاییه‌كانی هونه‌ركردنی ده‌كات و خۆیشی به‌یه‌كه‌مین ئافره‌تی كورد وه‌سف كرد، كه توانیوویه‌تی له‌سه‌ر شانۆ بوه‌ستی، گوتی "ئێمه سی ئافره‌ت بووین، نه‌سرین شێروان و گوڵبه‌هار و من بووم، كه من له‌چاو ئه‌واندا منداڵ بووم، ئه‌وان ته‌نیا گۆرانیبێژ بوون، به‌ڵام من ته‌مسیلم ده‌كرد و گۆرانیشم ده‌گوت، كه یه‌كه‌مین ئافره‌تم له‌سه‌ر شانۆ وه‌ستام، ئه‌وكات كاك محه‌مه‌د قه‌دری و جه‌مال جه‌لال ساڵی دوو گۆرانیان بۆ ده‌كردم، به‌نهێنی ده‌چووم له‌به‌غدا تۆمارم ده‌كرد و خۆم ده‌شارده‌وه، بۆئه‌وه‌ی نه‌ڵێن ژیان ئه‌حمه‌د مردووه، دواتر ماوه‌یه‌ك له‌به‌غدا نیشته‌جێ بووم، دوای ئه‌وه‌ش مێردم كرد و پێنج ساڵیش له‌به‌ر دیراسه‌ی مێرده‌كه‌م له‌به‌ریتانیا نیشته‌جی بووم"، ئه‌و ئافره‌ته گۆرانیبێژانه‌ی كورد، كه له‌ئیزاعه‌ی به‌غدا كاریان ده‌كرد، ژیانێكی ناخۆش ژیان، دكتۆره به‌لقیس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌گه‌ر له‌به‌ر برا و خزم و كه‌سانی نه‌بووایه، چاره‌نووسی ئه‌ویش وه‌ك ئه‌وان ده‌بوو، گوتی "له‌به‌رئه‌وه‌ی برا و كه‌سوكارم هه‌بوو، ده‌ستم به‌خوێندن كرد و دواتر زوو شووم كرد، سه‌ركه‌وتم، هه‌روه‌ها ئه‌وان ته‌نیا خۆیان بۆ گۆرانی ته‌رخان كردبوو، به‌ڵام من خۆم بۆ كابانی ماڵ و خوێندن و گۆرانی ته‌رخان كردبوو"، له‌باره‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه، دكتۆره گوتی "هاوسه‌ره‌كه‌م خه‌ڵكی دیار به‌كر بوو، دایكی كورد و باوكی عه‌ره‌ب بوو، واتا نیوه‌ی عه‌ره‌ب و نیوه‌ی كورد بوو، به‌داخه‌وه به‌مدوایانه شه‌هید كرا".
وه‌ك دكتۆره به‌لقیس خۆی ده‌ڵی 32 كتێبم هه‌یه و به‌منزیكانه ده‌بێته 34 كتێب، گوتی "یه‌كه‌مین ئافره‌تم له‌مساڵانه دكتۆرام له‌بواری شانۆی كوردی هێنا له‌به‌غدا، ناوه‌ڕۆكی زۆربه‌ی كتێبه‌كانم باسی له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر مرۆڤ بكه‌وێت، نه‌ڵێت كه‌وتم، به‌ڵكو ده‌بێت بڵێَت من سه‌ركه‌وتم، چونكه مرۆڤ ئه‌گه‌ر چه‌ند جارێك نه‌كه‌وێت، قیمه‌تی دنیا نازانێت، له‌به‌رئه‌وه هه‌ركه‌وتنێك لای من سه‌ركه‌وتنه، هه‌روه‌ها كتێبه‌كانم كورته چیرۆك و بابه‌تی جوانی تێدایه و نۆبلن"، دكتۆره ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا سی كتێبی به‌زمانی كوردییه، ئه‌وانی تریش به‌زمانی عه‌ره‌بین.
"مرۆڤ نابی له‌سه‌ر رێگایه‌ك بوه‌ستێ، ئه‌گه‌ر من وه‌ك ژیان ئه‌حمه‌دی پێشوو گۆرانی بڵێم، قه‌ت وه‌ك ئێستا سه‌ركه‌وتوو نه‌ده‌بووم، كاری نوێ پێشكه‌ش ده‌كه‌م و خه‌ڵك بابه‌تی نوێیان ده‌وی، له‌سه‌رده‌مێكی وه‌ك ئێستا هه‌موو شتێك گۆڕاوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ڵی ژیان ئه‌حمه‌دی پێشوو باشتر بوو له‌هی ئێستا، كه‌واته من له‌سه‌رده‌می خۆیدا زۆر به‌هێز بووم، سوپاسی ده‌كه‌م"، ئه‌وه‌نده‌ش وه‌ڵامی دكتۆره به‌لقیس بوو، له‌باره‌ی نووسێنێكی رۆژنامه‌نووس وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د له (سڤیل) ـدا، كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو، "دكتۆره به‌لقیس سه‌روه‌رییه‌كانی ژیان ئه‌حمه‌د پێشێل ده‌كات"، محه‌مه‌د قه‌دری و جه‌مال جه‌لال و دكتۆره به‌لقیس یه‌ك پێڕی ئه‌وكاته بوون، به‌تایبه‌ت دكتۆره چه‌ندین گۆرانی له‌گه‌ڵ جه‌مال جه‌لال گوتووه، به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵی دوای روخانی رژێم، هه‌موو ئه‌و گۆرانیانه فه‌وتان، ئێستا محه‌مه‌د قه‌دری له‌هه‌ولێر نیشته‌جێیه و جه‌مال جه‌لالیش له‌سلێمانییه، دكتۆره گوتی "دڵخۆشم ئێستا ئه‌وان له‌كوردستانن و له‌گه‌ڵ هه‌ردووكیان قسه‌م كردووه و به‌یادی جاران ده‌ست ده‌كه‌ینه‌وه به‌كاركردن".
له‌یس و دینا كوڕ و كچه‌كه‌ی دكتۆره به‌لقیسن و له‌ئه‌وروپا نیشته‌جێن، دكتۆره ده‌ڵێت "مردم ئه‌وه‌نده كارت بكڕم و به‌ته‌له‌فۆن قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌م"، دكتۆره ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، پێشتر كوڕ و كچه‌كه‌ی پێیان ناخۆش بووه به‌شداری له‌پرۆگرامی (من جیاوازم) ـی كه‌ناڵی زاگرۆس بكات، به‌ڵام ئێستا به‌پێچه‌وانه‌وه هانده‌ر و بینه‌ری دایكیانن، گوتی "پێشتر منداڵه‌كانم ده‌یانگوت: دایه تۆ نووسه‌رێكی به‌هێزی و ناوبانگ هه‌یه، واز له‌و به‌رنامه بێنه، به‌ڵام كه له‌ساڵی پار كوڕه‌كه‌م هاته‌وه كوردستان، له‌ڕێگا كه‌ركووك و سلێمانی خه‌ڵك منیان ده‌بینی ده‌ست و سه‌ریان ماچ ده‌كردم، كه ده‌چمه بازاڕ ژن و پیاو ماچم ده‌كه‌ن، كوڕه‌كه‌م تێگه‌یشت له‌كوردستان ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویستم، گوتی: دایه گۆرانی بڵی، هه‌رچی ده‌یكه‌ی من له‌گه‌ڵتم و هاوكاریت ده‌كه‌م"، دكتۆره باسی له‌وه‌شكرد، به‌نیازه كلیپ بۆ گۆرانییه‌كی ئه‌نجامدا و كوڕه‌كه‌ی به‌شداری پێبكات، ده‌شڵی "له‌و كلیپه‌دا كوڕه‌كه‌م عاشقی من ده‌بێت، منیش له‌باوه‌شی ده‌گرم و ماچی ده‌كه‌م، بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك بڵێت ئه‌وه دكتۆره پیاوی ماچ كرد". دكتۆره ئاماژه‌ش به‌وه ده‌دات، به‌گه‌نجێتی هێنده جوان بووه، هونه‌رمه‌ندێكی شێت كردووه، گوتی "به‌گه‌نجی زۆر جوان بووم، كه‌س نییه حه‌زی لێم نه‌كردبی، له‌به‌ر ئه‌و جوانییه زوو به‌مێردیاندام، گوتیان ژیان ئه‌حمه‌د كوژراوه، هونه‌رمه‌ندێك شێتم بوو، ئێستاش له‌ژیاندا ماوه و له‌كوردستان نیشته‌جێیه، به‌ڵام به‌داخه‌وه من حه‌زم لێ نه‌ده‌كرد"، له‌گه‌ڵ ئه‌و جوانییه‌ی كه هه‌یبووه، به‌ڵام دكتۆره نه‌بووه خاوه‌ن دۆست، گوتی "من كه چوومه به‌غدا منداڵ بووم، پاشان زۆر زوو به‌مێردیاندام و گوتیان به‌لقیس زۆر جوانه بائه‌و به‌ڵایه له‌كۆڵ خۆمان بكه‌ینه‌وه، له‌به‌رئه‌وه به‌داخه‌وه دۆستم نه‌بوو". دكتۆره له‌سه‌ر ئه‌و باسه‌ی به‌رده‌وام بوو و ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك داوای شووكردنی لێكردووه، به‌ڵام ئه‌و داواكه‌ی ره‌تكردۆته‌وه، له‌وباره‌یه‌وه گوتی "له‌به‌رئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن زیره‌ك به‌هه‌موومانی ده‌گوت شووم پێ بكه، هه‌ر كێی ببینی بوایه داوای لی ده‌كرد، ته‌بعه‌ن حه‌سه‌ن زیره‌ك ژنی زۆری هێنا، به‌س مرۆڤێكی زۆر به‌رێز بوو و روخۆش بوو و خۆشم ده‌ویست".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
