دیمانه: فه‌ره‌یدون بێوار، هه‌ولێر
پ: له‌سه‌ر چی بنه‌مایه‌ك دادگای به‌رایی سلێمانی ناوی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی به‌سوودی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی نه‌ك باڵه‌كه‌ی قادر عه‌زیز، یه‌كلایی كرده‌وه؟
و: سێزده مانگه ئه‌و كێشه‌یه له‌ناو زه‌حمه‌تكێشاندا دروست بووه، مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ 28/3/2009، كه‌به‌زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی، بڕیارماندا ئیجرائات له‌گه‌ڵ كاك قادر بكه‌ین و متمانه‌ی لێوه‌ربگرینه‌وه. دیاره كاك قادر ته‌حه‌مولی ئه‌و ئیجرائاته‌ی نه‌كردو له 4/4/20009، به‌په‌له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان رێكخست و رایانگه‌یاند كه حزبه‌كه‌یان رێكخسته‌وه. ئه‌و خۆی جیاكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باڵێك له‌به‌رامبه‌ر ئێمه‌دا قوت بكاته‌وه. بوونی دوو ناوی له‌م گرفتانه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا. ئێمه‌ش كۆنگریه‌كمان به‌ست و شه‌خسی كاك قادریشمان بانگ كرد بۆ ئه‌وه‌ی بێت قسه‌ی خۆی بكات و به‌رگری له‌خۆی بكات، به‌ڵام نه‌هات.
له‌هه‌ڵبژاردنی 25/7/2009، له‌لای كۆمیسیۆن سكاڵامان تۆمار كرد‌و دواجار كۆمیسۆن به سوودی ئێمه بڕیاری ده‌ركرد كه شه‌رعییه‌تی حزبی زه‌حمه‌تكێشان له‌لای ئێمه‌یه نه‌ك قادر عه‌زیز، هه‌روه‌ها له‌هه‌ڵبژاردنی 7/3/2010، دیسانه‌وه كێشه‌ی دووناوی سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه، ئێمه دیسانه‌وه سكاڵامان تۆمار كرد‌و له‌و كه‌یسه‌شدا بردمانه‌وه‌و شه‌رعییه‌تی حزبی زه‌حمه‌تكێشان به‌ئێمه‌درا.
دواجار ئێمه له‌دادگای هه‌ولێر سكاڵامان تۆمار كرد، دواتر گوێزرایه‌وه بۆ سلێمانی، له‌و ماوه‌یه‌دا حه‌ڤده دانیشتنی دادگا كراوه، له 19/4/2010، دادگای به‌رایی سلێمانی بڕیاریدا كه‌ئه‌و كه‌یسه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه ته‌واو بێت و ناوی زه‌حمه‌تكێشان مافی ره‌وای ئێمه‌یه و لایه‌نێكیتر مافی به‌و حزبه‌وه نییه.
پ: به‌ڵام قادر عه‌زیز بڕیاره‌كه‌ی سلێمانی به شه‌رعییه‌ت دانانێ؟
و: ئه‌گه‌ر تۆ یاخی بیت له‌هه‌موو شتێك ده‌توانی هه‌موو شتێك باس بكه‌یت، ئێمه بڕوامان به‌و شته دروستكراوانه نییه. كه‌له‌كۆسیۆن له‌به‌غدا سكاڵامان تۆمار كرد كاك قادر له‌دیمانه‌یه‌كدا وتی: كۆمیسیۆن بێلایه‌نه‌و هه‌ر بڕیارێك بدات من پابه‌ندم پێوه‌ی. كه كۆمیسیۆن به به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه كه‌یسه‌كه‌ی یه‌كلا كرده‌وه، كاك قادر له‌دیمانه‌یه‌كی تردا به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی پێشووی وتی: كۆمیسیۆن سه‌ربه‌خۆو بێلایه‌ن نییه. ته‌نانه‌ت دادگا بۆی هه‌یه ئه‌و تانه‌وته‌شیره له‌به‌رامبه‌ر كاك قادر بكاته قه‌زییه‌كیتر. نه‌ئێمه ته‌داخولمان كردووه‌و نه‌دادگاش لێره بووه. من پێموایه فه‌شه‌لی خۆی باس بكات باشتره له‌وه‌ی كه‌باسی دادگا ده‌كات. دادگا سه‌ربه‌خۆیه‌و زه‌حمه‌تكێشان ته‌داخولی نه‌كردووه.
پ: ئێوه كێشه‌تان له‌گه‌ڵ خودی كاك قادردا هه‌یه یان باڵه‌كه‌ی؟
و: ئێمه كێشه‌مان له گه‌ڵ ئوسڵوب و كاركردنی ئه‌و پیاوه هه‌بوو. ئه‌و پیاوه ناتوانێ به‌ته‌بیعی ره‌فتار له‌گه‌ڵ هاورێكانی بكات و ناتوانێ حزبایه‌تییه‌كی سه‌رده‌م بكات، په‌نجا ساڵكیتریش حزبه‌كه‌ی بگۆڕی ئه‌گه‌ر خۆی سكرتێر نه‌بێت ئیشی تێدا ناكات. ده‌یه‌وێ ماددی و دارایی و ئیمتیازاتی مه‌عنه‌وی لای خۆی بێت و هه‌موو شتێك لای ئه‌و بێت. كه‌سێك خۆی یاخی بووه له‌حزبه‌كه‌و دوكانێكی قیتكردووه‌ته‌وه‌و ده‌یه‌وێ ئیفتیزازمان بكات.
پ: له 2005یش جیابونه‌وه‌یه‌ك له‌ناو زه‌حمه‌تكێشان روویدا، هه‌ندێكتان پێتان وابوو كه ده‌ستی یه‌كێتی له‌پشته‌وه‌یه، چونكه زۆربه‌یان چوونه ناویه‌كێتی، هۆكار چی بوو؟
و: له‌و كاته‌شدا ئێمه ره‌ئیمان وانه‌بوو كه‌ده‌ستی یه‌كێتییه. خه‌ڵكانێك نه‌یانتوانیوه له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌وامه بكه‌ن. ئه‌وكاته‌ش هه‌ر كاك قادر ئه‌و قسانه‌ی ده‌كرد. ئه‌گه‌ر ئه‌و كات ده‌ستی یه‌كێتی خراپ بوو، ئه‌ی ئێستا ساڵێكه كاك قادر ده‌ستی كێیه؟ له‌كوێ میزانییه دێنێ؟ چۆن ده‌توانی ئیدامه به‌خۆی بدات؟ خۆ یه‌كێتی وپارتی خراپ نین. ئێمه وه‌ختی خۆی له‌گه‌ڵ ئاڵای شۆڕش یه‌ك حزب بووین، له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار وكاك عیماد ئه‌حمه‌دو ده‌سته‌یه‌كیتر بووین، به‌ڵام دواتر جیابووینه‌وه. گواستنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ر له‌م حزبه‌وه بۆ ئه‌و حزبه ئاساییه.
پ: هه‌ندێ سیاسه‌توان پێی وابوو كه‌جیابوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌تان ده‌ستی پارتی له‌پشته‌وه‌بووه‌و هاوكاری كردوون؟
و: ئه‌وه‌ش بێ بنه‌مایه، حه‌زده‌كه‌م بزانی كاك قادر فه‌شه‌لی هێنا، ئه‌گه‌ر پێشی بكرێت ئێستا فایلمان بۆ دروست ده‌كات و ده‌ڵێ هه‌ر له‌مێژه ئه‌مانه پیاوی به‌عس بوونه.
هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كان ئێمه‌ی پاڵداوه كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی بووینه، وه‌ختانی ئێمه له‌سه‌نگه‌ری پارتی بووینه، هۆكار ئه‌وه نه‌بووه كه‌ئێمه پارتی بووینه، به‌ڵكو هه‌ڵوێستی یه‌كێتی وایكردووه، به‌پێچه‌وانه‌ش له‌هه‌ندێك وه‌خت كه‌له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بووینه، هه‌ڵوێستی پارتی وایكردووه. ناكرێ تائه‌به‌د دۆستی بی له‌گه‌ڵ حزبێك و دوژمن بی له‌گه‌ڵ حزبێكی تر.
پ: بۆچی له‌گه‌ڵ به‌ستنی كۆنگره‌ی ئێوه له‌هه‌ولێر، حكومه‌ت بوودجه‌كه‌ی دابه‌ئێوه كه هێشتا شه‌رعییه‌تی ناوی زه‌حمه‌تكێشان یه‌كلایی نه‌ببووه‌وه؟
و: بڕۆ له‌مه‌كته‌ب سیاسی پارتی و یه‌كێتی بپرسه، ئه‌وكاته‌ی ئه‌م وه‌زعه‌ی حزبی زه‌حمه‌تكێشان دروست بوو له 28/3/2009، له 4/4/2009 پارتی ویه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌یان هه‌بوو، ئێمه نه‌چووین بۆلایان و نه‌پێشمان وتوون، كاك مه‌لا به‌ختیار و كاك فازڵ میرانی بۆیان باس كردم كه‌ئه‌وكات هه‌ڵسه‌نگاندنی یه‌كێتی وپارتی وابووه كه باڵی مه‌كته‌بی سیاسی شه‌رعییه نه‌ك قادر عه‌زیز.
پ: ئێوه حزبێكی ناوهاوپه‌یمانی كوردستانی بوون له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی، به‌ڵام دوای هه‌ڵبژاردن ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه له‌نێوان یه‌كێتی وپارتیدا كورتكراوه‌ته‌وه‌و ده حزبه‌كه‌یتر فه‌رامۆش كراوون؟
و: ئێمه گله‌ییمان له‌وه هه‌بووه، هه‌ر چه‌نده پرۆتۆكۆڵی نوسراومان له‌نێواندا نه‌بووه، كه‌هاوپه‌یمانێتی راگه‌یاندرا ئێمه لسه‌ر ئاستی هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌نوێنه‌رێك به‌شداریمان كرد، له‌وێوه به‌خراپی هه‌ڵس و كه‌وتیان له‌گه‌ڵ حزبه‌كان كرد، ته‌عدیمی ئێعلامیان له‌سه‌ر داناین، له‌هه‌ر شوێنێك قسه‌مان ده‌كرد ئه‌وانیش له‌هه‌مان شوێن قسه‌یان ده‌كرد. حاڵه‌تێكی خراپ وناسه‌لیمیان دروست كرد. دوای هه‌ڵبژاردنیش ئاماده نه‌بوون كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حزبه‌كان بكه‌ن. ئه‌و دوو حزبه میسداقیه‌تی نامێنی جارێكی‌تر خه‌ڵك ته‌عامولی له‌گه‌ڵ بكات، ناكرێ ئه‌وان پێیان وابێت ده‌سه‌ڵاتن و خه‌ڵكیش ره‌عییه‌تی ئه‌وانه. ره‌خنه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه هه‌یه كه‌كردیان له‌گه‌ڵمانا. راسته ده‌نگمان نه‌هێنا، به‌ڵام ده‌بووایه كورسییه قه‌ره‌بووه‌كه بدرێته حزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی.
پ: له‌دوای هه‌ڵبژاردن كۆبوونه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی كردووه؟
و: داوامان كردووه، وه‌عد وایه بیكه‌ین. ئه‌گه‌ر نه‌شكرێ زۆر ته‌بیعییه، چونكه ئه‌وه ده‌لیلیی میسداقییه‌تی ئه‌و دوو حزبه‌یه. ئه‌مه‌ش واده‌كات ئێمه جارێكی‌تر بیر له‌هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو حزبه نه‌كه‌ینه‌وه.
پ: له‌هه‌ڵبژاردنی 25/7 لیسته‌كه‌تان كورسییه‌كی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام كورسییه‌كه‌و وه‌زیره‌كه‌ی حكومه‌تیش درا به‌حزبی شیوعی بۆچی؟
و: لیسته‌كه‌مان لیستی ئازادی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی شانسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو بگاته په‌رله‌مان، به‌ڵام به‌داخه‌وه شیوعی له‌وه‌ش ئینفرادی كرد به‌كورسییه‌كه، راسته ده‌نگی ئه‌و زیاتر بوو، له‌وه‌شدا غه‌درێكی له‌زه‌حمه‌تكێشان كرد كه زۆر خراپ بوو. ئێمه وه‌كو زه‌حمه‌تكێشان به‌شداریمان له حكومه‌ت نه‌كردووه.
پ: ماوه‌یه‌ك به‌نیازبوون له‌گه‌ڵ حزبی سۆسیالت یه‌كبگرن، ئایا ئه‌و پرۆژه‌یه هه‌رماوه؟
و: شتێكی وا له‌ئارادانییه. ئه‌وكاتیش هه‌وڵمانده‌دا لێكی نزیك بینه‌وه، به‌ڵام هه‌ڵوێستمان لێكی جودا بوو، ته‌نیا به‌هه‌ده‌ردانی كات بوو.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
