
بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری كار و چالاكی و كۆششه‌كانی كونسوڵخانه‌كانی وڵاتان بین له هه‌رێم به تایبه‌تی كونسوڵخانه‌ی هۆڵه‌ندا، به پێویستمان زانی سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر بكه‌ین و چه‌ندین پرسیاری پێویستیان لێ بكه‌ین له‌باره‌ی زه‌ماله‌ی خوێندن و پێدانی ڤیزه به هاوڵاتیان و به تایبه‌ت نه‌خۆش و بازرگانه‌كان، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پرسیاری تر كه له‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا ده‌یانخوێنیه‌وه:
دیمانه/ شێرزاد عومه‌ر مه‌حمود - فۆتۆ/ سه‌روه‌ت مه‌حه‌مه‌د ره‌حمان
* ئایا ئێوه ده‌توانن زه‌ماله‌ی خوێندن په‌یدابكه‌ن بۆ قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان له هۆڵه‌ندا.. ؟
سه‌باره‌ت به زماله له‌ڕاستیدا ئێمه وه‌كو كونسوڵخانه له‌ساڵی (2008) دا چه‌ندین زماله‌ی قوتایبانمان ته‌رخان كرد وه‌كو (20) خول بوو و له ساڵی (2009) دا (25) و له‌ساڵی (2010) دا كه (47) خوله. ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستی بۆ گشت وه‌زاره‌ته‌كانی تر‌و زانكۆكانی تری هه‌رێمی كوردستان به گشتی كه‌وا نزیكه‌ی (90) خوله، كه هه‌ندێكیان بۆ ماوه‌ی (2) هه‌فته‌یه‌و هه‌ندێكی تریشیان بۆ ماوه‌ی (12) هه‌فته ده‌بی، كه ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌تی هۆڵه‌ندایه و خۆی خه‌رجیه‌كانی له ئه‌ستۆگرتووه و بڕوانامه‌كانیشیان دبلۆمه، ئه‌وانه‌ی بۆ دوو هه‌فته‌شن بڕوانامه‌كه‌یان سێرتیفیكه‌یشنه. ئێستا له هه‌وڵی زیاترداین بۆ ده‌وره‌و زماله‌ی زیاتر و ئه‌مه‌ش به‌پێی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ باڵێوزخانه‌ی هۆڵه‌ندا له به‌غداو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه،
* هه‌ڵبه‌ته له وڵاتی هۆڵه‌نداش ساڵانه یان به بۆنه‌كان ڤیستیڤاڵی رۆشنبیری و كلتوری ساز ده‌كرێت، ده‌كرێت بۆ هه‌مان مه‌به‌ست رۆشنبیرانی كورد داوه‌تی ئه‌و شوێنانه بكه‌ن یاخود ئه‌دره‌سی ڤیستیڤاڵه‌كانمان پێ بده‌ن یان له سازدانی ئه‌مجۆره ڤیستیڤاڵانه ئاگادارمان بكه‌نه‌وه.. ؟
سه‌باره‌ت به ڤیستڤالات و ڕۆشنبیری و هونه‌رو هونه‌ردۆستان ئێمه ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا وه‌كو كونسوڵیه به‌شداریمان كرد له چه‌ندین ڤیستیڤالاتێك لێره، هه‌روه‌ها چه‌ندین كه‌سمان ده‌عوه‌ت كردووه له‌وانه نزیكه‌ی (19) شێوه‌كاروو چه‌ندین هونه‌رمه‌ندیشمان ده‌عوه‌ت كردووه بۆ هۆڵه‌ندا، هه‌روه‌ها (6) هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ كه مانگی (3) سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن بۆ هۆڵه‌ندا، هه‌روه‌ها (69) ده‌زگای ڕاگه‌یاندنیشمان بانگهێشت كردووه بۆ هۆڵه‌ندا بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه ڕه‌وه‌ندی كورد ببینن له‌وی كه‌وا نزیكه‌ی (50، 000) ڕه‌وه‌ندی كورد له هۆڵه‌ندا ده‌ژین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه ده‌عوه‌تمان كردوون ڕاپۆرتی خۆیان بنووسن ئه‌وا ئه‌وانه‌ی كه له‌وی ده‌ژین خاوه‌ن دوو كه‌لتورن واته هه‌م كوردی هه‌م هۆڵه‌ندیش كه ئه‌وانه بوونه پردێك له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ووڵاتی هۆڵه‌ندا، ئێمه ته‌نها ئامانجمان پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندیه له‌نێوان هۆڵه‌نداو كوردستان.
* به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چیتان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانانی كوردستان و هۆڵه‌ندا له‌یه‌كتر نزیكتر ببنه‌وه.. ؟
سه‌باره‌ت به بازرگانی و لایه‌نی ئابووریش ده‌مه‌وی بڵێم كه له‌سه‌ره‌تادا بازرگانه هۆڵه‌ندیه‌كان به‌ترسه‌وه ده‌یان ڕووانیه عێراق و كوردستان بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی، به‌ڵام ئێمه له‌ساڵی (2008) دا چه‌ندین جار سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و و وه‌زاره‌تی ئابووری و ژووری بازرگانی هۆڵه‌ندی و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵمان كرد، تاكو بتوانین تێ‌یان بگه‌یه‌نین كه كوردستان ئارامه و ئه‌و ترسه نه‌هێڵین له‌دڵیاندا، هانیان بده‌ین بێنه كوردستان و كاری وه‌به‌رهێنان و پرۆژه‌كان بكه‌ن. بزانن كه كوردستان سه‌قامگیره‌و زۆر ئه‌مانه و جیاوازه له‌عێراق و پارچه‌كانی تری عێراق، دیسان له‌ڕووی ئه‌منیشه‌وه به‌ڕاستی كوردستان زۆر جیاوازه له عێراق، ڕاسته به‌شێكه له عێراق، به‌ڵام زۆر باشتره له‌ڕووی ئه‌منیه‌وه. له ساڵی ڕابردوو مانگی (11) توانیمان زیاتر له (30) كۆمپانیای هۆڵه‌ندا باوه‌ڕیان بۆ دروست بكه‌ین، كه سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن، كه‌وا ئه‌وه‌بوو شاندێكیان كه پێك هاتبوو له جێگیری وه‌زیری ده‌ره‌وه و جێگیری وه‌زیری ئابووری و باڵوێزی هۆله‌ندی و سه‌رۆكی ژووری بازرگانی هۆڵه‌ندا ئه‌وبوو سه‌ردانی كوردستانیان كردوو چاویان به چه‌ندین به‌رپرسی كوردستان كه‌وتوو و چه‌ندین سیمینار‌و كۆبوونه‌وشیان ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی له هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی كه ئه‌مه هۆڵه‌ندییه‌كانی دڵنیاكرده‌وه كه‌سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن و پاشان بێنه‌وه ئۆفیسیش بكه‌نه‌وه، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا چه‌ندین دیدار‌و چاوپێكه‌وتن و ڕیكلامیان ئه‌نجامدا، كه له‌سه‌ر زمانی ژووری بازرگانی هۆڵه‌ندا كه گووتی: كه هه‌رێمی كوردستان زۆر ئارامتره له ڕۆتردام و ئه‌مستردام كه ئه‌مه‌ش خاڵێكی گرنگه بۆ ئێمه. پاش هه‌وڵدان توانیمان زیاتر له (40) كۆمپانیای هۆڵه‌ندی بێنینه كوردستان، هه‌روه‌ها دیسانه‌وه بۆ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندیه‌كان توانیومانه چه‌ندین كه‌سایه‌ت ده‌عوه‌تی هۆڵه‌ندا بكه‌ین، له‌وانه (تاهیر عبدوالڵا) جێگری پاێزگای هه‌ولێرو (6) ڕۆژنامه‌نووس و (6) هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ و له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا چه‌ند به‌رپرسێكیشمان ده‌عوه‌ت كردوووه، بۆ ووڵاتی هۆڵه‌ندا چه‌ند كه‌سێك له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی چه‌ندین كه‌سیش له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانمان ده‌عوه‌ت كردووه له‌ناو ئه‌وانه‌شدا مامۆستایه‌كی زانكۆشی تیایه به‌گشتی شانده‌كه هه‌مه‌لایه‌نه و به‌ڕێز كاك (تاهیر عبدوالڵا) سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م شانده ده‌كات. به‌ڕاستی ئه‌مه‌ش هۆیه‌كه بۆ زیاتر پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندیه‌كان كه ئه‌م شانده له‌وی چه‌ندی كۆبوونه‌وه وڤیستیڤاڵ و ڕێوڕه‌سم ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها بۆ هه‌ریه‌ك له‌وانه ئاسانكاری پێدانی ڤیزه‌مان بۆكردوون، بێگومان شاندكردن و ناونووسینی ئه‌و شانده‌ش له‌ڕێگای ئۆفیسی ژووری بازرگانی عێراقی هۆڵه‌ندی بووه، كه باره‌گاكه‌ی له هه‌ولێره. ئه‌م شانده به‌نیازن له مانگی ئادار سه‌فه‌ر بكه‌ن بۆ هۆڵه‌ندا، هه‌روه‌ها له‌ڕووی ئابووریشه‌وه دوو پرۆِژه‌ی گرنگ له‌ڕیگای ( (who ئه‌نجامدراون یه‌كێكیان له گه‌رمیان و ئه‌وه‌ی تریشیان له (بلی) كه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ده‌روونی بوو. كه خه‌رجی له 85% له‌سه‌ر ئه‌ركی خه‌رجی هۆڵه‌ندایه، هه‌روه‌ها چه‌ندین پڕۆژه‌ی تریش كه ئه‌نجامدراوه.
* تاچه‌ند توانیوتانه هه‌ردوو كلتوری كوردی و هۆڵه‌ندی له‌یه‌كتر نزیك بكه‌نه‌وه.. ؟
دیسانه‌وه سه‌باره‌ت به كه‌لتوری كوردی و هۆڵه‌ندی ده‌مانه‌وی رێك بكه‌وین و ئاشنایه‌تیه‌ك دروست بكه‌ین، له نێوان هۆڵه‌نداو كوردستان، ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌ردوو كه‌لتووری هۆڵه‌ندی و كوردی زیاتر له یه‌كتر نزیك بكه‌ینه‌وه هه‌روه‌كو كه چه‌ندین هونه‌رمه‌ندو شێوه‌كاری ووڵاتی هۆڵه‌نداشمان ده‌عوه‌ت كردووه، كه سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن و زیاتر ئاشنابن به كه‌لتووری كوردی كه ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و كاروباری هاتنیان بۆ رێك ده‌خری.
* هاوڵاتیانی كورد چۆن ده‌توانن ڤیزه‌ی وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌ده‌ست بێنن. ؟ ئایا ئێوه هیچ ئاسانكاریه‌كتان پێ ده‌كرێت وه‌كو كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته له كوردستان.. ؟
سه‌باره‌ت به‌پێدانی ڤیزه به هاووڵاتیانی كوردستان به‌گشتی تائێستا باڵوێزخانه‌ی هۆڵه‌ندی له به‌غدا ڤیزه نادا به هاووڵاتیان به‌گشتی، به‌ڵام ئێمه ئاسانكاریان بۆ ده‌كه‌ین و هاوكاریان ده‌بین، به‌ڵام بۆ نه‌خۆش و بازرگان و شاندی به‌رپرسان ئاسانكاری ته‌واویان بۆ ده‌كه‌ین، بۆ مه‌به‌ستی ڤیزه‌كانیان، به‌ڵام به‌م زووانه له هه‌ولێر و له به‌غداش هه‌وڵ ده‌ده‌ین، كه ڤیزه به‌گشتی بده‌ین به‌و هاووڵاتیانه‌ی سه‌فه‌ری هۆڵه‌ندا ده‌كه‌ن.
*حكومه‌تی هۆڵه‌ندا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك له ئێستادا مافی په‌نابه‌رێتی ده‌داته هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.. ؟
سه‌باره‌ت به‌پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی (نیشته‌جێبوون) كه ئه‌مه‌ش به‌پێی پێوه‌ریكه له ووڵاتانی ئه‌وروپا كه‌وا مافی په‌نابه‌رێتی نادا به‌و هاووڵاتیانه‌ی كه‌وا له هه‌ولێرو دهۆك و سلیمانیه‌وه دێن، چونكه كوردستان ئارامه‌و مافی مرۆڤ تاڕاده‌یه‌ك چه‌سپاوه به‌تایبه‌ت مافی ئافره‌تیش كه به‌ره‌و باشترچووه، هیواخوازین زۆرباشتریش بێت، به‌ڵام كه‌یسی تایبه‌تی سیاسی هه‌یه كه مافی په‌نابه‌رێتی وه‌رده‌گرن كه‌ئه‌مه‌ش به‌پێی پێوه‌رێكه له‌و ووڵاته، به‌ڕاستی ووڵاتی هۆڵه‌ندا هه‌ر له‌ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه هاوكاری كوردی كردووه كه په‌نایان هێنابی بۆ ئه‌و ووڵاته، مافی په‌نابه‌رێتی داونی.
* ئایا له‌به‌رنامه‌تان داهه‌یه گه‌شتی زانستی له زانكۆكانه‌وه سازبدرێ بۆ وڵاته‌كه‌تان واتا ئێوه ئه‌م ده‌ست پێشخه‌ریه‌تان كردووه. ؟
سه‌باره‌ت به گه‌شتی زانكۆیی و په‌یوه‌ندی زانكۆكانی كوردستان به زانكۆكانی هۆڵه‌ندا، پێویسته بلێم كه ساڵی ڕابردوو شاندێكی زانكۆی ئه‌مستردام كه پێك هاتبوو له (16) قوتابی و پڕۆفیسۆرێك كه‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك مانه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌مسالێش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردوو سه‌ردانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددینیان كرد له هه‌ولێر، له‌ڕاستیدا زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین چه‌ندین گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ زانكۆكانی هۆڵه‌ندا واژوو كردووه، بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتی زانستی و خوێندنی قوتابیانی كوردستان له زانكۆكانی ئه‌و ووڵاته، ئێمه چه‌ندین پڕۆپۆزه‌ڵی تریشمان پێشكه‌ش كردووه. دیسانه‌وه پێم باشه بڵێم كه كوردستان له‌ڕووی ئه‌منیه‌وه زۆر جیاوازه له پارچه‌كانی تری عێراق و هاووڵاتی كورد به‌گشتی حه‌زی له ئارامی و پێكه‌وه‌ژیانه.
* ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی له‌كوردستان ئه‌نجام ده‌درێن چۆنی ده‌بینی وه‌كو كونسوڵی هۆڵه‌ندا له كوردستان.. ؟
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن ئێمه له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو وه‌كو (چاو‌دێر) به‌شداربووین كه به‌ڕاستی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و سه‌ركه‌وتوو بوو، هیوادارین هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌ش هه‌وا پاك و سه‌ربه‌ستانه و ئازادیانه و دیموكراتیانه بی.
* چ جیاوازیه‌كی كلتوری له‌نێوان كوردان و هۆڵه‌ندیه‌كان ده‌بینی.. ؟
كه باسی لێك چوون و جیاوازی بكه‌ین له‌نێوان كه‌لتووری كوردی و هوڵه‌ندی به‌ڕاستی لێك نزیكی كه‌لتووری هۆڵه‌ندییه‌كان له كه‌لتووری كوردی پێكه‌وه ژیانه، چونكه كوردستانیش وه‌كو ووڵاتی هۆڵه‌ندا چه‌ندین نه‌ته‌وه‌و قه‌ومی جیاوازی لی ده‌ژین، كه‌وا ئه‌ساسی ژیانه‌كه ئایین نیه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌ساسی پێكه‌وه ژیانه به‌گشتی. هه‌روه‌ها هۆڵه‌ندییه‌كان له‌ڕووی جل و به‌رگه‌وه له كورده‌كان ده‌چن به تایبه‌تی جل وبه‌رگی هۆله‌ندییه كۆنه‌كان. بۆ جیاوازیش به‌گشتی هۆڵه‌ندا جیاوازی هه‌یه، له‌گه‌ڵ كوردستان به‌گشتی له‌ڕووی كه‌ڵتووربی یان هه‌رلایه‌نی تر.
*ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان وه‌كو كۆسۆڤۆ خۆی له عێراق جیاكرده‌وه حكومه‌ته‌كه‌ت هه‌ڵوێستی چی ده‌بێ.. ؟
سه‌باه‌ت به دان پێدانانی ووڵاتی هۆڵه‌ندا به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌ڕاستی ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ستوری عێراقی فیدراڵ به‌گشتی.
* حكومه‌تی هۆڵه‌ندا چۆن ده‌ڕوانێته ئه‌و كوردانه‌ی كه له هۆڵه‌ندا په‌ناهه‌نده‌ن.. ؟
سه‌باره‌ت به تێڕوانینی حكومه‌تی هۆڵه‌ندا بۆ ڕه‌وه‌نده كورده‌كانی دانیشتووی ئه‌و ووڵاته ئه‌مه‌شیان به‌پێی یاسای هۆڵه‌ندییه كه یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری به‌رقه‌راره‌و جیاوازی نیه له نێوان هیچ تاكێك له‌گه‌ڵ تاكه‌كانی تری ئه‌و ووڵاته.
*دوا پرسیارم له‌باره‌ی نزیك كردنه‌وه‌ی وه‌رزشوانانی كوردستان له وه‌رزشوانانی هۆڵه‌ندا چیتان كردووه.. ؟
سه‌باره‌ت به وه‌رزش و په‌ره‌پێدانی وه‌رزشیش ئێمه هه‌وڵمان داوه كه‌تیمێكی هۆڵه‌ندی بهێنین بۆ كوردستان بۆ به‌ره‌وپێش بردنی وه‌رزش و پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له‌م ڕووه‌شه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئێمه هاوكارین بۆ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان هۆڵه‌نداو هه‌رێمی كوردستان.
S4632628@gmail. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
