
- ئه‌و قسانه‌ی ئه‌مریكا ده‌یانكات ئێمه‌ش ده‌یانزانین.
- ده‌بێت كورد حكومه‌تی عێراق ئیعراج بكات.
- قه‌ت له‌به‌رژه‌وه‌ندی توركیا قسه‌م نه‌كردووه و ناشیكه‌م.
دكتۆر مه‌حمود عوسمان ناسراوترین په‌رله‌مانتاری كورد له‌لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌میانه‌ی دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری فشار زۆر ڕاشكاوانه تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی هه‌ستیار و خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كانی كورد ده‌ست نیشان ده‌كات
*له‌دوای 2003ه‌وه گۆڕانكاریه‌كان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
د. محمود_وه‌لاهی خۆی پاش 2003 كه‌تیایدا ڕژێمی سه‌دام ڕووخا دیاره خۆشت باش ده‌زانیت ڕژێمه ده‌ستی گرت بوو به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا ئه‌و ڕژێمه ده‌رفه‌تی به‌هیچ سه‌ربه‌ستی ئازادیه‌ك نه‌ده‌دا دیاره پاش ئه‌و ڕووخانه سه‌ربه‌ستیه‌ك په‌یدابوو ناتوانی بڵێیت دیموكراتی به‌ڵكو سه‌ربه‌ستی له‌ئازادی ڕاو بۆچووندا به‌ڵام چونكه ڕووخانه‌كه‌ی سه‌دام به‌شه‌ڕی خاریجی عێراق بوو شه‌ڕیش دایمه سلبیاتی هه‌یه ئه‌و شه‌ڕه‌ش زۆر ئه‌نجامی خراپی هه‌بوو به‌سه‌ر عێراق دا هه‌رله‌گرتن و كوشتن و سوتانی چه‌ندین ناوچه هاتنه به‌غداد ئه‌و شاره‌یان زۆر ڕووخاند ئیداره‌ی ووڵاته‌كه‌یان پێنه‌كرا سه‌ربازیان هێنابوو بۆ ئه‌وه‌ی ووڵات به‌ڕێوه ببات سه‌ربازیش ئیداره‌ی ووڵاتی پێنه‌كرا چونكه سه‌ربه پنتاگۆن بوو برێمه‌ر په‌نای بۆ ئێمه مانان هێنا ئازادی ڕاده‌بڕین په‌یدابوو كه‌زۆر شتی نێگه‌تیڤی به‌دوای خۆیدا هێنا،
*به‌ڕێز دكتۆر ئایا ئه‌م ئازادیه بوو ده‌رفه‌تی ڕه‌خساند بۆ ئه‌وه‌ی ووڵاتانی دراوسێش به‌ئازادی ده‌ست بخه‌نه كاروباری ناوخۆی ووڵات؟
د. محمود_به‌ڵی هه‌روه‌كو ووتم ڕووخانی ڕژێم كۆنترۆڵی نه‌هێشت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ی خۆشكرد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تان به‌ئاسانی بتوانن ده‌ست وه‌ربده‌نه كاروباری ناوخۆی عێراق ئه‌م ئازادیه‌ش كه‌په‌یدابوو بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزی مه‌زهه‌بی شیعه سوننه دروست ببن هه‌روه‌ها ناكۆكیه‌كی زۆریش له‌نێوان شیعه و سووننه سه‌ریهه‌ڵدا وه‌كو پێشتریش ووتم شه‌ڕه‌كه كێشه‌ی زۆری لێ‌دروست بوو ئه‌م جۆره ئازادیه‌ش په‌یدابوو كه‌من و تۆ به‌ئازادی قسه‌بكه‌ین نه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێین كه‌دیموكراتی په‌یدابوو چونكه دیموكراتی چه‌ندین شتی پێویسته له‌بواری جێبه‌جێكردندا به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ته‌ده‌خولاتی توركیا و ئێران و سعودیه هه‌یه له‌بارودۆخی ووڵات دا،
*ئایا ده‌توانین بڵێین كه‌داگیركردنی عێراق بۆ ئه‌وه بووه كه‌ناكۆكی مه‌زهه‌بی له‌نێوان شیعه و سووننه دروست بكات بۆ دژایه‌تیكردنی ئێران؟
د. محمود_له‌ئه‌مریكا ئازادی نوسین هه‌یه و كۆمه‌ڵگایه‌كی كراوه‌ن زۆربه‌ی نوسه‌ره‌كانیان كاتێك شیكاری بۆ هه‌ندإ بارودۆخ ده‌كه‌ن ڕاست نیه به‌بڕوای من ئه‌مریكا حه‌زی له‌وه نیه شه‌ڕی شیعه و سووننه ببێت ئه‌مریكا حه‌زی له‌ئارامیه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی خاوه‌نی ووڵات بێت ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌ك هاتن كه‌كێشه‌یان دروست كرد له‌نێوان شیعه و سووننه دا له‌نێوان ئێمه و حكومه‌تی به‌غدادا هیچیشان نه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌رببن بۆ نمونه عه‌ره‌ب و توركمان به‌یاننامه له‌دژی ئێمه ده‌رده‌كه‌ن ده‌ڵێن ئه‌مریكا و كورد ڕێككه‌وتن له‌ڕاستیدا واش نیه درۆیه ئه‌وه توركمانه له‌جێگه‌ی توركیایه عه‌ره‌به له‌گه‌ڵ ووڵاته عه‌ره‌بیه‌كانه ناڵێم ویستویانه ئه‌م كێشانه له‌عێراق ڕووبدات به‌ڵام له‌ئه‌نجامی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانیان ئه‌م بارودۆخه دروست بووه بۆ نمونه له2003ه‌وه تائێستا ڕۆژێك به‌لای شیعه‌دا شكاونه‌ته‌وه ڕۆژێك هاتوون به‌لای سووننه‌دا ڕۆژێكی تر به‌لای كوردا ئاخر ئه‌م زگزاكیه‌ی ئه‌مریكا كێشه‌ی لێ‌دروست ده‌بێت، 14 مانگ برێمه‌ر حكومی كرد نه‌شاره‌زای هه‌بوو له‌بارودۆخی عێراق نه‌عێراقی بینیبوو پیاوێكی بێكه‌ڵك بوو ئێمه له‌مه‌جلیسی حكوم له‌گه‌ڵی بووین دایمه شه‌ڕمان بوو له‌گه‌ڵی ئه‌و 14 مانگ حكومی كرد دواتر حكومه‌تی عه‌لاوی ئینجا جه‌عفه‌ری هێزی ئه‌مریكیش چاودێری بارودۆخه‌كه‌ی ده‌كرد ئه‌وانه هه‌مووی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئه‌م ووڵاته بوون له‌عێراقدا له‌به‌ر لاوازی ئه‌مریكا له‌عێراق ئێرانیش بۆ خۆی ته‌ده‌خولاتی باشی كرد له‌عێراق به‌خشكه خشكه بی ئه‌وه‌ی ئیعلانی بكات ئه‌وه شتێكی نێگه‌تیڤه،
*دكتۆر برێمه‌ر دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كتێبكی بڵاوكرده‌وه به‌ناوی ساڵه‌كه‌م له‌عێراق؟
د. محمود_به‌ڵی من كتێبه‌كه‌م خوێنده‌وه له‌ڕاستیدا زۆر شتی تێدایه كه‌ده‌قیق نیه شتێكی تر هه‌یه له‌كتێبه‌كه‌یدا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه واخۆی نیشانداوه كه‌ئه‌و هه‌موو شتێكی كردووه له‌عێراق دا هه‌موو خراپه‌كانی خستۆته ئه‌ستۆی عێراقیه‌كان و چاكه‌كانی بۆ خۆی بووه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له‌فڵان كۆبونه‌وه‌دا وام گوتووه یان فڵان كه‌س وابووه به‌س له‌ڕاستیدا وانیه به‌شێكی كه‌می وایه به‌شێكی تری زیاده‌رۆی تێداكردووه به‌گشتی من كتێبه‌كه‌ی به‌پۆزه‌تیڤ نابینم،
*به‌ڕێز دكتۆر له‌ناو ده‌ستوری عێراقدا كورد پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه به‌ڵام زۆر مادده به‌لاوازی ماونه‌ته‌وه؟
جێبه‌جێنه‌كراون؟
د. محمود_هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو كاتێك ده‌ستوور نوسراوه‌ته‌وه ته‌رازووی هێز به‌لای ئێمه‌دابوو له‌بارودۆخێكدا نوسراوه كه‌مه‌ركه‌ز لاواز بوو له‌به‌رئه‌وه هه‌ندإ خاڵ نوسراوه كه‌ده‌ستكه‌وتی باشی تیایه بۆ ئێمه ئێستا داوای گۆڕینی ده‌ستوور ده‌كه‌ن وه كه‌ئه‌شڵین گۆڕین مه‌به‌ستیان ئه‌و خاڵانه‌یه كه‌په‌یوه‌ندی به‌ده‌ستكه‌وته‌كانی ئێمه وه هه‌یه له‌به‌رئه‌وه زۆر شتی باش له‌ده‌ستووردا نوسراوه زیاتر له (20) خاڵ هه‌یه له‌ده‌ستووردا نوسراوه كه‌بۆ كورد باشه‌ی تیایه ئه‌مه نوسراوه به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانه‌وێــت بیگۆڕن چونكه تۆ كێشه‌یه‌كی زۆری هه‌ڵپه‌سێراوت هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌مووی خسته دوای هه‌ڵبژاردن حكومه‌تی مه‌ركه‌زی ده‌یه‌وێت كاتێك ئه‌م كێشانه له‌گه‌ڵ تۆ چاره‌سه‌ر بكات كه‌ده‌ستوور گۆڕابێت واته هه‌موو شه‌رت و مه‌رجه‌كانی تۆ جێبه‌جێنه‌كات ده‌یه‌وێت تۆ لاواز ببیت و ئه‌و به‌هێزبێت و هێزی پێشمه‌رگه كه‌مببێته‌وه ئێمه ده‌ڵێین 100 هه‌زار ئه‌و ده‌ڵێت 40 هه‌زار له‌به‌ر ئه‌وه من پێم وایه كات له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندایه له‌گه‌ڵ كات ته‌رازووی هێز به‌لای ئه‌واندایه ئه‌وكات تۆ لاوازبوویت و ئه‌و به‌هێزبوو ئه‌وكات چاره‌سه‌ری كێشه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وداده‌بێت ئه‌وان به‌و جۆره ده‌یانه‌وێت كێشه‌كه چاره‌سه‌رببێت ئه‌وه‌ش به‌ئه‌نقه‌س ده‌یانه‌وێت بیخه‌نه دوای هه‌ڵبژاردن وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی كوردیش كه‌موكوڕیمان هه‌یه هیچ گفتوگۆیه‌كی جدیمان نه‌بووه له‌گه‌ڵیان وه‌ختێك سه‌رۆك وه‌زیر چۆته به‌غدا هه‌فته‌یه‌ك له‌وإ بووه دواتر هاتۆته‌وه هیچی نه‌كردووه دواتر دوای شه‌ش مانگی تر چۆته‌وه به‌غداد دانیشتن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌مشێوه‌یه ناكرێت دانیشتن ده‌بێت به‌به‌رده‌وامی بێت بۆ ئه‌وه‌ی زوو چاره‌سه‌رببێت نه‌ك تۆ ته‌واوی كێشه‌كان به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستیته‌وه دیاره ئێمه‌ش كه‌م و كوڕیمان هه‌بوو به‌ڵام حكومه‌تیش سیاسه‌تی وابوو كه‌دوایبخات بۆ دوای هه‌ڵبژاردن تۆش له‌به‌رامبه‌ردا بڕۆ له‌به‌غدا كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ببه‌سته بیكه به‌هه‌را بڵی حكومه‌ت نایه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكات،
*ئه‌ی ڕۆڵی ئه‌مریكا چۆن ده‌بینیت كه‌هیچ ڕۆژێك پشتگیری له‌كورد نه‌كردووه؟
د. محمود_ئه‌مریكا ووڵاتێكه به‌رژه‌وه‌ندی له‌كوإ بێت له‌وێیه ئێمه وه‌كو كورد چه‌ندین ساڵ ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره بووین ئه‌مریكا ده‌نگی نه‌كرد یه‌ك چاك و چۆنیشی له‌گه‌ڵ نه‌كردین چونكه ئه‌وكاته له‌گه‌ڵ سه‌دام بوو وایان ده‌زانی خومه‌ینی خه‌ته‌رتره من ساڵی 1988 چوومه واشنتن دوو مانگ له‌وإ بووم باسی هه‌موو كێشه و نه‌هامه‌تیه‌كانی كوردم كرد كه‌س نه‌بینی و كه‌س گوێی لێنه‌گرتم ئه‌وان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیان نه‌بوو به‌ڵام دوای ڕووخاندنی ڕژێم به‌رژه‌وه‌ندیان له‌وه‌دابوو سه‌لاممان لێبكه‌ن دیاره ئێستا په‌یوه‌ندی هه‌یه ئه‌وه سه‌رۆك بارزانی ده‌چێت سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌بینێت به‌ڵام هیچ جۆره ئیلتیزامێكیان نه‌كردووه به‌رامبه‌ر ئێمه بۆ نمونه به‌یاننامه‌یه‌كی كۆشكی سپی ده‌رچووه به‌یاننامه‌كه ده‌ڵێت ده‌بێت 140جێبه‌جێبكرێت ئێمه‌ش ده‌یزانین ده‌ڵێت ده‌بێت 142جێبه‌جێبكرێت ئێمه‌ش ده‌یزانین یاخود ده‌ڵێت بۆ كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم ئه‌گه‌ر داوامان لێبكرێت من ته‌ده‌خول ده‌كه‌م ئی عێراق داوات لێناكات باشه ته‌ده‌خولی چی ده‌كه‌یت ده‌بێت هه‌ردوولا داوات لێبكه‌ن ئه‌وه حكومه‌تی عێراق داوات لێناكات یاخود ده‌ڵێت ئێمه ڕێز له‌ده‌ستوور ده‌گرین ئی هه‌زار كه‌س شتی وای گوتووه سیاسه‌تێكی جێگیریان نیه كاتێكیش لێیان ده‌پرسیت تۆ چیت كردووه بۆ 140 ده‌ڵێت داومه‌ته ده‌ست یوئێن ئی ئه‌وه دیمستۆرا هات به‌ڵام هیچی پێنه‌بوو،
*به‌ڕێز دكتۆر ئایا یوئێن هه‌رجاره‌ی قسه‌یه‌ك ده‌كات له‌باره‌ی عێراقه‌وه؟ئایا ئه‌مه گه‌مه‌ی سیاسی ئه‌مریكا نیه؟یان ئه‌وه‌یه هیچ نازانن له‌باره‌ی عێراقه‌وه؟
د. محمود_ده‌زانی ئه‌وه مه‌سه‌له‌كه نه‌بوونی پلانه هه‌روه‌ها نه‌زانیشی زۆر تیایه بۆ نمونه بایدن پێش ئه‌وه ببێت به‌جێگری سه‌رۆك داوای كرد عێراق ببێت به‌سی هه‌رێم به‌ڵام ئێستا كه‌بۆته جێگری سه‌رۆك ناتوانێت بیڵێت له‌به‌رئه‌وه مه‌سه‌له‌كه نه‌بوونی پلانه هه‌ر ڕۆژه‌ی به‌لایه‌كدا ڕۆیشتووه نه‌ك به‌عه‌مدی بووبێت،
*به‌ڕێز دكتۆر ئێوه باستان له‌وه كرد كه‌پێویسته كورد له‌به‌غدا لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی بدات؟
د. محمود_به‌ڵی به‌ڕای من پێویسته تۆ كه‌چویته به‌غداد هه‌موو هێزه‌كانت بینی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نوسی ببه‌ستیت حكومه‌ت ئیعراج بكه‌یت ئه‌وه شتێكی باشه من ده‌ڵێم پێویسته وه‌فده‌كان به‌به‌رده‌وامی هاتوچۆ بكه‌ن نه‌ك دوای هه‌فته‌یه‌ك بچیت دوای شه‌ش مانگی تر بچیته‌وه به‌غداد،
*به‌ڵام به‌ڕێز دكتۆر پرسیاره‌كه‌ی من ئه‌وه بوو كه‌تۆ وه‌كو سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد به‌وه ناسراون كه‌ڕاشكاوانه قسه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بارودۆخه‌كان؟ئایا لێدوانه‌كانی ئێوه كاریگه‌ریان هه‌بووه؟
د. محمود_دیاره هه‌ر شتێك بێت من هه‌ڵوێستی تایبه‌تی خۆم هه‌بووه لێدوانی په‌له ده‌ده‌م به‌ڵام هه‌میشه هه‌ڵوێستی خۆم هه‌بووه له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو بارودۆخێكدا پێشم وانیه زۆر كاریگه‌ری هه‌بووبێت،
*په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و سوریا له‌گه‌ڵ عێراق؟ئایا ئه‌مه زه‌ره‌رنیه بۆ عێراق به‌تایبه‌تی كورد؟
د. محمود_دیاره پێویسته كورد له‌ناوخۆیی خۆیدا سه‌رقاڵی ڕێكخستنی ماڵی خۆی بێت به‌ڵام په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ش زۆر گرینگه به‌ڵام شتێك زۆر گرینگ ئه‌وه‌یه ئه‌و په‌یوه‌ندیه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نێوان كوردی ئه‌و ووڵاتانه نه‌بێت تۆ بچیت سه‌لامیان لێبكه‌یت ئه‌وانیش داوا بكه‌ن شه‌ڕی په‌كه‌كه بكه‌یت یان په‌ژاك ده‌ربكه‌یت به‌ڵام ده‌بێت سه‌لامه‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌ك بێت زیان به‌خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی نه‌گه‌یه‌نێت خه‌باتی پارچه‌كانی تر خۆشبه‌ختانه ئێستا هه‌رێم ئاماده‌نیه شه‌ڕی كوردی پارچه‌كانی تر بكات به‌بڕوای من ئێستا بارودۆخی هه‌رێم باشتره له‌ڕابردوو،
*دكتۆر زۆرجار لێكدانه‌وه‌ی جیا هه‌یه له‌نێوان به‌رپرسانی كوردستان وه‌كو مام جلال ده‌ڵێت بابه‌عسیه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه ناو ده‌سه‌ڵات به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌رێم دژی گه‌ڕانه‌وه‌یانه؟هه‌روه‌ها زۆر شتی تر؟
د. محمود_به‌ڵی كاكه زۆر جار ئه‌م بابه‌ته ڕووده‌دات ئه‌وه‌ش هۆكاری ئه‌وه‌یه پێش ئه‌وه‌ی بچینه ناو كۆبونه‌وه‌كان دانیشتن نیه له‌به‌رئه‌وه دواتر كه‌هه‌ڵوێست ڕاده‌گه‌یه‌نرێت هه‌ریه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك قسه ده‌كات،
*ئایا چۆن سه‌یری هه‌ڵوێسته سیاسیه‌كانی مام جلال ده‌كه‌یت كه‌داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كاندیده به‌عسیه‌كانی ده‌كرد؟
د. محمود_ده‌زانی چۆنه مام جلال هه‌ڵه‌ی نه‌گوتووه هه‌ڵه‌كه لێره‌دایه كه‌تۆ بۆ خه‌ڵكت ڕوون نه‌كردۆته‌وه ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ سووریابوون هاوخه‌باتی ئێمه‌بوون دژی سه‌دام یان ده‌ڵێن به‌عسی سه‌دامی ئه‌وه قسه‌یه‌كی بی مانایه چونكه به‌عس یه‌ك سه‌ركرده‌یان هه‌بوو ئه‌ویش سه‌دام بوو به‌ڵام ئێمه كه‌ده‌ڵێین سه‌دامی واته ئه‌وانه‌ی به‌شداری گرتن و كوشتن‌یان كردووه به‌ڵام به‌عسی هه‌یه و سه‌دامی هه‌یه تۆش كه‌دێیت كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نوسی ده‌به‌ستیت بۆیان ڕوون نه‌كه‌یته‌وه خه‌ڵك تێناگات ئه‌وه هه‌ڵه‌كه‌یه بۆیه خه‌ڵك به‌هه‌ڵه تێگه‌یشت،
*تۆ تائێستا لایه‌نگری توركیات نه‌كردووه؟
د. محمود_نا من قه‌ت لێدوان ناده‌م له‌به‌رژه‌وه‌ندی توركیا ئه‌ویش كه‌لێدوان ده‌دات له‌نیه‌ته‌وه دێت كاتێك سه‌فه‌ر ده‌كات بۆ توركیا به‌ڵام ئه‌وان بردیانه سه‌ر قه‌بری ئه‌تاتورك كاتێك وه‌سفی كه‌سێك ده‌كات له‌نیه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌یه لێدوان ده‌دات سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه‌بۆچی من له‌به‌رژه‌وه‌ندی توركیاقسه‌م نه‌كردووه تائه‌وكاته‌ی توركیا ده‌ستور نه‌گۆڕێـــت و دان به‌بوونی كورددا نه‌نێت یان تا مادده 66 نه‌گۆڕێت كه‌ده‌ڵێت هه‌رچی له‌سه‌ر ئه‌م خاكه بژیت توركه من هیچ له‌باره‌ی توركیاوه ناڵێم به‌باشه دیاره مه‌بده‌ئه سابیته به‌ڵام به‌باوه‌ڕی من كاتێك یه‌كێك ده‌چێت بۆ ئێران یان بۆ توركیا لێدوانێك ده‌دات له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا هه‌ڵه‌ی تێده‌كه‌وێت،
*كونسوڵخانه‌ی توركیا له‌هه‌رێم گرینگه بۆ كورد؟به‌ڵی تا كونسوڵخانه بكرێته‌وه له‌هه‌رێم گرینگه بۆ كورد تائێستا 17ووڵات كردویانه‌ته‌وه بۆچی چونكه ئه‌گه‌ر كونسوڵخانه بكرێته‌وه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه باشتر ده‌بێت به‌ڵام به‌مه‌رجێك نابێت هیچ به‌ره‌وپێش چونێك له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی كوردی باكوور بێت و تائێستاش نه‌مبینیوه هه‌نگاوی وانرابێت، سه‌رۆكی هه‌رێم زۆر جار بۆمنی باسكردووه كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته ژێرباری ئه‌وه كه‌شه‌ڕی كورد ناكاته‌وه، هه‌نگاوێكی زۆرباشه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌زه‌خت و زۆریه‌كی زۆریشیان له‌سه‌ره،
*وه‌ك ئێمه بیستومانه به‌ڕێزت له‌گه‌ڵ مسته‌فا بارزانی دوای ڕێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر چونه‌ته لای شای ئێران؟ده‌كرێت بۆمان باسی ئه‌وكاته بكه‌یت؟
د. محمود_دیاره ڕێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر له‌نێوان سه‌دام و شای ئێران بوو به‌ناوبژیوانی جه‌زائیر بۆ له‌ناوبردنی بزوتنه‌وه‌ی كوردی سه‌دامیش ته‌نازولێكی زۆری بۆ شا كرد ئێستاش ئێران ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه كه‌پێویسته جێبه‌جێبكرێت به‌ڵام ئێمه وه‌كو لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌لایه‌نه سیاسیه‌كه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه هه‌یه هه‌ر له‌غو بكرێته‌وه چونكه ئه‌وه خیانه‌ته له‌ئێمه كراوه لایه‌نی سنوریش باپه‌رله‌مان باسی بكات ئه‌گه‌ر پێی باش بوو باوه‌ك خۆی بمێنێته‌وه به‌گشتی ڕێككه‌وتننامه‌كه پلانێكی نێوده‌وڵه‌تی بوو چونكه ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و چه‌ندین ووڵاتی تر كۆك بوون له‌سه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌كه دژ به‌كورد دوای ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ش ئێمه دواجار سه‌ردانی شامان كرد ئه‌ویش ووتی كۆتاییمان به‌هه‌موو شتێك هێناوه و ئێوه‌ش له‌م نێوه‌نده‌دا بونه‌ته قوربانی ئێمه‌ش زۆر مناقه‌شه‌مان له‌گه‌ڵ كرد ئه‌وه‌ش ئاخیر بینیمان بوو له‌گه‌ڵ شای ئێران،
diaryzana@ymail. com
