ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رۆژی چوارشه‌ممه‌ی چاوی به‌پارێزه‌رانی كه‌وت و جارێكی دیكه تیشكی خسته سه‌ر هه‌ڵومه‌رجی ناله‌باری زیندانه نوێیه‌كه‌ی كه به كوده‌تای 17ی نۆڤه‌مبه‌ر به‌ناوی ده‌كات. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی زینداكه دیداری ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ ئه‌و گیراوانه ئاسته‌نك ده‌كات كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا بۆ زینداكه گوێزرابوونه‌وه. ئۆجه‌لان ڕایگه‌یاند كه بۆ پرۆتێستۆ كردنی ئه‌و دۆخه، ئه‌وانیش دیداری هاوبه‌ش ئه‌نجام ناده‌ن. ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌دوا دیداریدا سه‌رنجی راكێشایه سه‌ر ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی كه‌دوای كوده‌تای 17ی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری رابردوو به‌سه‌ر زیندانی ئیمرالی هاتووه. ده‌رباره‌ی ژووره تاكه‌كه‌سیه نوێیه‌كه‌ی ئۆجه‌لان گوتی: به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تورك ئه‌و ژووره‌ی به‌وه‌ستایی، زانابوون و به‌شێوه‌یه‌كی پلان بۆ درێژراو دروست كردووه، بڕوا ناكات كه هه‌ڵومه‌رجی زینداكه له‌مه‌ودوا باش بكرێن.
ئۆجه‌لان سه‌باره‌ت به‌دژواری ره‌وشی زیندانه‌كه، به‌م شێوه‌یه بیروبۆچوونی خۆی ده‌ربری: من هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م وه‌كو كه بڵێی له‌ناو بیرێكی 15مه‌تر قوڵدا بم، به‌ئاسته‌م هه‌ناسه ده‌كێشم، ناتوانم بخه‌وم، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ هه‌وا هه‌ڵمژم په‌نجه‌ره‌كه ده‌كه‌مه‌وه، ناتوانم له‌حه‌وشه‌كه‌دا دانیشم كه به دیواری چیمه‌نتۆی به‌رز ده‌وری گیراوه‌و ڕووبه‌ره‌كه‌شی 5 تا 7مه‌تره، له‌حه‌وشه‌كه‌ی پێشووتر بچووكتره، سه‌ره‌كه‌شی به‌ته‌واوی كراوه نییه، ته‌نیا له‌و شوێنه ده‌توانم بێم و بچم، له‌به‌ر قوڵایی شوێنه‌كه پاڵه‌په‌ستۆی هه‌واكه زۆره. هه‌روه‌ها ده‌نگی ژه‌نه‌راتۆری كاره‌باكه‌ش نائارامی ده‌كات كه له ته‌نیشت ژووره‌كه‌ی دانراوه‌و كێشه‌ی قوڕگیشم هه‌روا به‌رده‌وامه. ئۆجه‌لان به‌بیری هێنایه‌وه كه ئه‌و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه بۆ ماوه‌ی 10سه‌عات چاوی به گیراوانی دیكه‌ی زیندانه‌كه بكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌و مافه‌شی لێزه‌وت ده‌كه‌ن و ته‌نیا بۆ ماوه‌ی یه‌ك سه‌عات له‌حه‌وشه‌كه یه‌كتر ده‌بینن، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و رێنمایه‌كانی وه‌زاره‌تی دادی توركیایه، ئه‌گه‌ر پێداویستیه‌كانی ئه‌و مافه ده‌سته‌به‌ر نه‌كرێن، ئه‌و كاته هیچ واتایه‌ك بۆ ئه‌و جۆره دیدارانه نییه. ئۆجه‌لان گوتی: ئه‌و بابه‌ته‌ی له‌گه‌ل گیراوانی دیكه‌دا تاوتوی كردووه‌و بریاریان داوه ئه‌گه‌ر ئه‌و دۆخه باشتر نه‌كرێت ئه‌وه دیداره هاوبه‌شه‌كان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه. ئۆجه‌لان هه‌ڵومه‌رجی ناله‌باری ئیمرالی به‌م وتانه ده‌ربری: كاتێك له‌گه‌ل هه‌ڤالانی دیكه‌دا قسه ده‌كه‌م دوو به‌رپرسی زیندانه‌كه له نزیكه‌وه چاودێریمان ده‌كه‌ن كه یه‌كێكیان له‌پێشه‌وه و ئه‌ویتریش له‌دواوه ڕاده‌وه‌ستن، هه‌ڵومه‌رجه‌كانی ئێره نه‌ك ته‌نیا بۆ من زۆر قورسن، به‌ڵكو بۆ هه‌ڤاڵانی دیكه‌ش هه‌روایه به به‌راور له‌گه‌ل زیندانه‌كانی پێشووتریان، من له‌و جۆره هه‌ڵومه‌رجانه ڕاهاتووم، به‌ڵام جێگای داخه كه هه‌ڤالانی دیكه تووشی ئه‌و دۆخه بوونه‌ته‌وه، جگه له دیداری پاریزه‌ران و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌م، ده‌رفه‌تی دیدار‌و قسه‌كردنم نه‌ك ته‌نیا له‌گه‌ل كارمه‌ندانی زیندانه‌كه‌دا نییه، به‌ڵكو له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ی كه خواردن دابه‌ش ده‌كه‌ن، به واتایه‌كی دیكه هه‌موو ره‌فتارێك به‌پێی رێوشوێنی دارێژراو ئه‌نجام ده‌درێت. ئۆجه‌لان به‌بیری هێنایه‌وه كه به پێی رێنمایه‌كان قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر زمانی كوردی هه‌ڵگیراوه، به‌ڵام هێشتا نه‌كه‌وتووته بواری جێبه‌جیكردنه‌وه. گوشار و كرده‌وه‌كانی سه‌ر ئۆجه‌لان ته‌نیا ئه‌وه نین.
رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان ڕایگه‌یاند كه ده‌سته‌لاتدارانی تورك ئه‌و سزای ژووری تاكه‌كه‌سیه‌یان ئه‌رێ كرد كه پێشتر بۆیان بڕیبوه‌وه. ئۆجه‌لان ڕایگه‌یاند، كه ده‌وڵه‌تی تورك داخوازی ڕاده‌ست كردنی نه‌خشه‌ی به دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا ڕه‌ت كرده‌وه. له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ووتی، به‌و رێبازانه ناتوانن بمترسێنن و ئه‌گه‌ر هۆكارگه‌لێكیش، ببنه مایه‌ی مردنیشیم، ئاماژه به بۆچونه‌كانم ده‌كه‌م. ئۆجه‌لان ڕایگه‌یاند كه كاربه‌ده‌ستان بڕیاری ئه‌رێ كردنی سزای 20 ڕۆژ ژووری تاكه‌كه‌سیان بۆ ئه‌رێ كردووه، به‌ڵام نازانێ كه كه‌ی جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌شی وت كه ده‌وڵه‌تی تورك داوای ئه‌ویان بۆ ڕاده‌ست كردنی به‌شی نه‌خشه ڕێی له به‌رگرینامه‌كه‌ی به دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا ره‌ت كردۆته‌وه. ئۆجه‌لان له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ووتی: ده‌لێن نه‌خشه‌ی ڕێ بۆ په‌روه‌رده دانه، به‌ڵام هه‌موو به‌رگرینامه‌كانی من بۆ په‌رورده‌كردنه، من لێره فه‌رمان به هیچ كه‌سێك ناده‌م، شتێكی واش راست نابینم، ناخاسمه مه‌حاڵه گیراوێك له‌م هه‌ڵومه‌رجی دیلێتییه‌دا بتوانێ فه‌رمان بدا، شتێكی واش ئه‌خلاقی نابینم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ببێته هۆكاری مردنیشم، بۆچونه‌كانم ده‌رده‌بڕم، هیچ كه‌سێكیش ناتوانێ ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌مم بنێته‌وه، ئاماژه‌كانم لێره‌وه فه‌رمان نین، شیكارو ئاماژه‌ی سۆسیۆلۆژین. ئۆجه‌لان به بیری هێنایه‌وه كه به هه‌ستیاری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گێره شوێنیه‌كان له ئیمرالی ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی كه وره‌ی گه‌ل به به‌رزی به‌هێلێته‌وه ئه‌وه ده‌كات و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ووتی: پێشتر لێره له‌به‌رامبه‌ر من هه‌ندێ كرده‌وه‌ی نه‌گه‌تیڤ كران، گوشاریان بۆ هێنام، من ناره‌زاییم نیشاندا، وتم بۆچی وا ده‌كه‌ن؟ ئه‌گه‌ر من وه‌ڵامم بدابایه‌وه، پێده‌چوو منیان بكوشتایه، بۆچی من به هه‌مان شێوه وه‌ڵامم نه‌دایه‌وه؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مردن شتێكی باش نییه، من لێره نابمه هۆكاری مردنی خۆم، كۆتایی به ژیانیشم ناهێنم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیانه‌وێ بكموژن، ده‌توانن بكوژن. من بۆ هێشتنه‌وه‌ی مۆرالی گه‌له‌كه‌م به به‌رزی و بۆ پاراستنی هیوای ئاشتی و ئازادی گه‌له‌كه‌م، هه‌وڵ ده‌ده‌م زیاتر بژیم.
ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، ئه‌نجامی سیاسه‌ته‌كانی ئاكه‌په‌ی له ژێر ناوی كرانه‌وه‌دا له زۆر ڕوه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندو ڕه‌وشی توركیایی وه‌ك به ده‌زگابونی فاشیزم لێك دایه‌وه و له‌به‌رامبه‌ر پیلانی پاكتاوكاریش بانگی هه‌ستیاری له گه‌ل كرد. ئۆجه‌لان ڕایگه‌یاند: ئاكه‌په ئیسلامیه‌تی كوردان به‌كاردێنێت و سیاسه‌تی خۆی له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌ڕێوه ده‌بات، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه له ساڵی 1970ی سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌ستی پێكرد، به پارتی ره‌فاه ـ درێژه‌ی پێدرا، ئه‌مرۆش ئاكه‌په نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وه ده‌كات و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ووتی: راستینه‌ی جه‌هه‌په‌و مه‌هه‌په له لای كوردان ئاشكرا بووه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌یانه‌وێت، به ئاكه‌په كوردان كۆنترۆڵ بكه‌ن. به گوێره‌ی ئۆجه‌لان، جه‌هه‌په و مه‌هه‌په له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی نه‌ژادپه‌رستی و نه‌ته‌وه‌په‌رستیدا، هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئاكه‌په، به شیوازی نه‌رم و میانه‌ڕه‌و سیاسه‌ت به‌رێوه‌ده‌بات؛ بێگومان ئامانجیش پاكتاوكردنه و ئه‌وه‌ی ئاكه‌په‌ش له‌وانه‌ی دیكه ترسناك تره. ئۆجه‌لان ئاشكرای كرد له ساڵی 2002 به‌دواوه، ئاكه‌په، له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په‌و مه‌هه‌په په‌یمانێكی نهێنی به‌ڕێوه ده‌بات و به‌رهه‌ڵستكاری ئه‌وانیشی وه‌ك به‌رهه‌ڵستكاری ساخته به‌ناوكرد.
ئۆجه‌لان له درێژه‌ی ئاخاوتنه‌كانیدا وشیاریداو ووتی: وا، مانگه‌كانی شوبات و ئادار دێن، وا دیاره، په‌ره و درێژه به ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ده‌درێت، پیلانی پاكتاوكردن به‌رێوه ده‌به‌ن، ئه‌وان به‌سه‌رماندا ده‌ده‌ن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ناسه‌شمان لێ ببڕن، پاشانیش له هه‌ر لایه‌كه‌وه ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی به‌رێوه ده‌به‌ن. ئۆجه‌لان ووتی، له ڕه‌وشێكی وه‌هادا، ئه‌و خۆی ده‌كێشێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له پێناوی ئاشتی و چاره‌سه‌ریدا، داوای هاوكاری لێبكرێ، ئه‌وه ئاماده‌یه. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌شدا ئۆجه‌لان داوای له كوردان كرد، به ووشیاریه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ووتی: له بارودۆخی دژواری ئێره زیاتر، تێ نه‌گه‌یشتن له من زیاتر زویرم ده‌كات، كورد گه‌لێكه كه زۆر به‌رخودانیان كردووه، به‌ڵام هێشتاش له مه‌ترسی پیلانه‌كان له به‌رامبه‌ریدا تێنه‌گه‌شته‌وه. من نازانم، له پاش ئادارو شوبات چی ڕوو ده‌دات، من ناڵێم شه‌ڕ بكه‌ن و ئاشتی پیك بێنن، فه‌رمانیش ناده‌م، به‌ڵام چی ده‌كه‌ن، ده‌بێت به خۆیان بڕیار بده‌ن، واته ئابڕووی خۆیان بپارێزن، یان ده‌بێت ده‌ست له مافه‌كانیان هه‌ڵگرن، ئه‌وان به خۆیان بڕیای خۆیان ده‌ده‌ن.
ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕایگه‌یاند كه فاشیزم به ده‌زگا بووه، ئه‌و دۆخه‌شی ئه‌وی تێدایه، به فه‌ر‌مانی ئه‌و ده‌زگای فاشیزمه پیك هاتووه‌و نوێنه‌رانی ئه‌و ده‌زگایه‌شی له ئه‌مڕۆدا، له پاش سه‌رده‌می ئیتحادیه‌كانه‌وه، به جه‌هه‌په‌و مه‌هه‌په به‌ناوكردو په‌سه‌ند نه‌كردنی هێڵی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په و جه‌هه‌په‌ی به‌م شێوه‌یه هه‌ڵسه‌نگاند: ئێمه ده‌ڵێن، نه هێڵی توندی نه‌ته‌وه‌په‌رستی مه‌هه‌په‌و جه‌هه‌په‌و نه هێڵی هه‌ژمونگه‌رایی ئیسلامی ئاكه‌په، ئێمه هه‌ردووكیان ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه. من ڕێچاره‌یه‌كی سێهه‌مین ده‌بینم، ئه‌وه‌ش ڕێی 3 هه‌مینه، ڕێچاره‌ی ئێمه‌یه، كه من تا ئێستا زۆر جار باسم لێوه كردووه، ئه‌وه‌ش ڕێی دێموكراسیه، واته كۆنفدرالیزمی دیمو‌كراتی، كۆماری دیمو‌كراتی، نه‌ته‌وه‌ی دیمو‌كراتی و وڵاتی دیموكراتیه.
ئۆجه‌لان تاكه‌كه‌سی ئه‌وروپاو په‌یوه‌ندیه‌كانی به گه‌ردونه‌وه شیكرده‌وه‌و له‌سه‌ر تێڕوانینی له مه‌سه‌له‌ی چیندا ووتی، چینێك له دژی چینێكی تر نییه، من ده‌ڵێم كۆمه‌ڵگه له دژی چین یان كاپیتالیزمه. ئۆجه‌لان سه‌رنجی بۆ سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی نیوان سۆسیالیزم، تاك و كۆمه‌ڵگه راكیشاو ووتی ئه‌و په‌یوه‌ندیه ڕاست لێك نادرێته‌وه. داوای كرد كه چه‌مكی تاكڕه‌وی و تاكپارێزی له‌یه‌ك جیا بكرێته‌وه‌و بۆچونی خۆی ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی تاكپه‌رستی به گه‌ردوونیه‌وه ده‌ربڕی و ووتی:من له نێوان تاكپارێزی و گه‌ردوونیدا په‌یوه‌ندیه‌ك داده‌نێم، تاكه‌كه‌سی گرنگه؛ به‌ڵام ده‌زانن كه په‌یوه‌ندی هه‌موو تاكێك به گه‌ردوونه‌وه هه‌یه، ئه‌وانه شتی دژ به یه‌ك نین و په‌یوه‌ندیان به یه‌كه‌وه هه‌یه. ئۆجه‌لان رایگه‌یاند په‌یوه‌ندی هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگه به گه‌ردونه‌وه هه‌یه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ووتی، له ئه‌وروپا له به‌رئه‌وه‌ی كه ته‌نیا تاك به بنه‌ما ده‌گیردرێ، په‌ره به تاكه‌كه‌سی دراوه. ئۆجه‌لان ڕاشیگه‌یاند كه ئه‌و له‌به‌رامبه‌ر تاكپه‌رستی ئه‌وروپایی بۆ چاره‌سه‌ریه‌كی وه‌ك ڕیال سۆسیالیزم، ئه‌نته‌رناسیۆنالیزم پێشنیار ناكات و ده‌لێ ئه‌وه‌ی من ده‌لێیم ده‌سته‌ڵاتداری نییه، نه فیدرالی و نه سیسته‌می كۆنفیدراڵه، به بۆچونی من ئه‌وه‌ی گرنگه مرۆڤ هه‌ڵوێستی تاكه‌كه‌سی و گه‌ردوونی بگه‌یه‌نێته یه‌ك.
به‌پێی لێدونه‌كه‌ی ئۆجه‌لان هه‌ڵوێستی ئه‌و كۆمینالیته‌ی دیموكراتیه‌و له‌سه‌ر ئه‌وش ووتی: له چوارچێوه‌ی بۆچونی مندا چه‌مكه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی دیمو‌كراتی و وڵاتی دیمو‌كراتی ده‌كرێ به‌كار به‌ێنرێ، ئه‌و هه‌ڵوه‌سته‌یه، ئامانجی ده‌سته‌ڵاتداری و ده‌وڵه‌ت نییه، به‌شداری له ده‌سته‌ڵاتداری و ده‌وڵه‌ت دا نابێ، ئه‌و سۆسیالیزمه‌ی من باسی ده‌كه‌م ئه‌وه‌یه، ئه‌و بۆچونه‌ی من هه‌ندێ له كوردستان جێبه‌جێ بووه، وێرای ئه‌وه‌ی كه كورد سه‌ركوت كراون و ڕووبه‌رووی قڕكردن بونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و بۆچونه‌ی من له نێو كورداندا په‌ره‌ی سه‌ندووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه نه‌ته‌وه ده‌وڵه‌ت كاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكه‌وه كردووه، په‌ره به چاره‌سه‌ری نادرێ، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش له باشور ڕیسكی كۆمه‌ڵكوژی هه‌یه، هه‌ر بۆئه‌وه‌ش بارزانی و تاڵه‌بانی وشیار ده‌كه‌مه‌وه. ئۆجه‌لان هۆكاری ناچاره‌سه‌ری پرسه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، به ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌وه نیشان دا‌و ئه‌وه‌شی وه‌ك سه‌رنه‌كه‌وتنی ماركیسیزم به‌ناو كرد‌و ووتی: چه‌مكی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه ئه‌نجامێكی مۆدێرنیته‌ی كاپیتالیسته، چه‌پ له‌وه باش تێنه‌گه‌یشت، ئێمه وه‌ك چه‌پ، سۆسیالیست و بنده‌سته‌كان باش له‌وه تێنه‌گه‌یشتین، هه‌ر ئه‌و چه‌مكه‌ش له پشت هه‌ڵوه‌شاندنی ڕیال سۆسیالیزمه‌وه بوو، له ڕوسیا لینین، له چێن مائو هه‌موویان كه‌وتنه نێو ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه، ده‌بێ ئه‌وه باش مایه‌ی تێگه‌یشتن بێ، ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ چین له‌ناوچوبا ئه‌مریكا نه‌یده‌توانی بژی، سه‌ندیكاو ده‌زگاكانی كرێكاران و زۆر ده‌زگای تر له ڕاستیدا خزمه‌تی سه‌رمایه‌داری ده‌كه‌ن. رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان ڕاشیگه‌یاند كه شیكردنه‌وه‌كانی ماركسیزم ده‌رباره‌ی چینه‌كان ڕاست نین، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ووتی: (چینێك له دژی چینێكی تر نییه، من ده‌لێم كۆمه‌ڵگه له دژی چین یان كاپیتالیزم، كاتێ باس له كۆمه‌ڵگه‌ش ده‌كه‌م مه‌به‌ستم به‌شێكی نییه، باسی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌م، من ده‌لێم ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه له‌ناوبچێ تاكیش له‌ناو ده‌چێ، تاك به كۆمه‌ڵگه‌وه واتاداره، چاره‌سه‌ری له خۆگه‌یاندنی تاك به كۆمه‌ڵگه به‌شێوه‌یه‌كی گه‌ردوونی ده‌بینم. ئۆجه‌لان ناڕه‌زایی توركیاشی هه‌ڵسه‌نگاند له‌سه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ی وتاره‌كه‌ی له رۆژنامه‌ی ئیل مانیفستۆداو باسی له رێكخستن بونی گلادیۆی له ئیتالیا كرد.
ئۆجه‌لان وتی ئیتالیا گلادیۆی خۆی له ساڵی 1990دا ئاشكرا كرد؛ به‌ڵام گلادیۆی تورك تا ئێستاش بڵاوه‌ی پێنه‌كراوه، دۆزی ئه‌رگه‌نه‌كۆن نه‌ك هه‌موو ئه‌رگه‌نه‌كۆن، ته‌نیا به‌شێكی بچوكی گرتۆته‌وه. ئۆجه‌لان سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا‌و توركیا وه‌ك برا به‌ناو كرد‌و ووتی، ده‌خوازرێ كه له نیوان هه‌ردوو وڵات‌دا، هاوسه‌رگیری سه‌رمایه‌داری پێك بێهێنرێ. حكومه‌تی ئاكه‌په به پرۆسه‌ی به‌ناو كرانه‌وه‌ی پرسی كورد، پیلانگێری چه‌په‌ڵ و گوشار هه‌وڵده‌دات، ته‌ڤگه‌ریی ئازادی گه‌لی كورد پاكتاو بكات. یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ی كه دژی پیلانگێریه‌كانی ئاكه‌په‌یه‌و بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد به ریگای دیمو‌كراتی له خه‌باتی به‌رده‌وامدان، ئه‌نجومه‌نی ئاشتی توركیایه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
