دیمانه: به‌درخان كۆڤان... رواندز
له‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا هونه‌رمه‌ند سیروان سیرینی. بۆ گۆڤاری ساماڵ پۆست به شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا تیشك ده‌خاته سه‌ر ئاسته‌نگه‌كانی بواری میوزیك و نه‌بوونی كه‌سانی شاره‌زا له‌م بواره‌دا. ئه‌م هونه‌رمه‌نده وه‌كو كه‌سێكی ئه‌كادیمی و خاوه‌ن ئه‌زموون پێیوایه ئێستا كه‌سانێكی ناشاره‌زا بوونه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پێشخستنی میوزیكی كوردی هه‌ر بۆیه ئاواز و گۆرانی میوزیكی كوردی دووچاری قه‌یران بووه... ماوه‌یه‌ك ئه‌مه‌م خه‌یاڵ بوو. له نزیكه‌وه گفتوگۆیه‌كی چڕِ و پڕ سه‌باره‌ت به دنیای ئه‌مرۆی میوزیكی كوردی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند سیروان سیرینی ئه‌نجام بده‌م. ئه‌م رۆژه‌ی كه چووین بۆ لای ئێواره بوو. له ژووری قایمقامییه‌ت پێشوازی لێمان كرد. سیرینی تابلیێت كه‌سێكی له‌سه‌ر خۆیه‌و زۆر به وردی ده‌په‌یڤێت خاوه‌ن هه‌ستێكی ناسكه ئه‌م رۆژه ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یه‌كتر ماینه‌وه كۆمه‌لێك پرسیارمان ئاراسته كرد. به شانازیه‌وه پرسیاره‌كانی وه‌ڵام داینه‌وه. دیسان بردمانه‌وه بۆ ئه‌م دیوی دنیای پڕ به‌رائه‌ت و خه‌یاڵ جوانی. ئه‌م خه‌یاڵه‌ی كه راستیه‌و خه‌ونی هه‌موو مرۆڤێَكی هه‌ست ناسكه كه هه‌میشه خۆزگه‌ی بۆ ده‌خوازی. ئه‌م ڕۆژه گه‌راندمانه‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی ژیانی. هونه‌رمه‌ند (سیروان سیرینی) له ساڵی (1966) له شاری رواندز له دایك بووه. باوكی خه‌ڵكی دێی به‌رسیرینه كه كه‌وتۆته ڕۆژهه‌ڵاتی سه‌رووی رواندز خوێندنی سه‌ره‌تایی و نێوه‌ندی له رواندز ته‌واوكردووه. ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی (موسڵه) له ساڵی 1991 ژیانی هاوسه‌ری پێك هێناوه خاوه‌نی سێ منداڵه.. سیرینی له ساڵی 1999 روو ده‌كاته ئه‌مریكا درێژه به‌خوێندن ده‌دات. دوواین پله‌ی خوێندنی به ده‌ست هێنانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر بوو Master’s of Art in Education) ) 
دوای (10) ساڵ مانه‌وه‌ی له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا. له ساڵی 2009 ده‌گه‌رێته‌وه. ئێستا قایمقامی قه‌زای رواندزه له ڕۆژی (18/3/ 2009) له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی كوردستان ئه‌م پایه‌ی پێ به‌خشراوه. رۆژی مه‌راسیمی له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكان و خه‌ڵكێكی زۆری ده‌ڤه‌ری ئه‌م سنووره پێشوازیان لێ كرد. خواستی ئه‌م قایمقامه ئه‌مه‌یه كه له ئاینده‌دا بتوانێت له ئاست ئه‌م پێشوازیه گه‌رمه دابێت و خزمه‌ت به‌م شاره بكات.
- چی وای كرد بچیته نێو دنیای میوزیك.. ؟
* كۆتایی شه‌سته‌كان پاش ئه‌وه‌ی نیشته‌جێی رواندز بووین. دیاره ئه‌و كاته رواندز له بواری ڕۆشنبیری ده‌ورێكی باڵای هه‌بوو. هه‌ر له‌وێشه‌وه چوومه‌ته به‌رخوێندن. له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی (تیپی پاشای گه‌وره) مامۆستا زرار رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو، توانی كۆمه‌لێك قوتابی چالاك و خاوه‌ن به‌هره له قوتابخانه‌ی پاشای گه‌وره دیاری بكات بۆ ئه‌وه‌ی ببن به ئه‌ندام له تیپی پاشای گه‌وره. خۆم یه‌كێك بووم له نێو ئه‌م قوتابی یه چالاك و خاوه‌ن به‌هره دارانه سه‌رباری ململانێی توندی خانه‌واده‌كه‌مان و تێكرای خه‌ڵكی تر كه ناڕازی بوون ببم به هونه‌رمه‌ند. ئه‌م پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی خانه‌واده‌كه‌مان حه‌زیان به‌وه نه‌ده‌كرد یه‌كێك له‌م خانه‌واده‌یه ببێته هونه‌رمه‌ند. به‌ڵام باوه‌ڕی ته‌واوم به خۆم بوو كه به‌م رێگایه ده‌توانم ئامانجی گه‌وره بپێكم و خزمه‌ت به وڵاته‌كه‌م بكه‌م.
- بێگومان میوزیك زمانێكی تایبه‌تی و فراوانی خۆی هه‌یه تۆ وه‌ك ژه‌نیارێك تا چه‌ند توانیوته له فره‌یی ئه‌م زمانه سیحراویه بگه‌یت.. ؟
* پێموایه پرۆژه‌كانم خۆیان شایه‌تی ئه‌وه‌ن تاڕاده‌یه‌كی ئێ‌كجار زۆر سه‌ركه‌توو بوون له‌م بواره‌دا وێرای نه‌بوونی مامۆستای پسپۆر و ئه‌كادیمی، له بارنه‌بوونی باری سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و پتشگیری نه‌كردنمان و نه‌بوونی سیستمێكی پێشكه‌وتووی په‌روه‌رده‌یی له رووی هونه‌ریی به شێوه‌یه‌كی زانستیانه. توانیشم سه‌ركه‌وتوانه ئاستی تێگه‌یشتنم تاڕاده‌یه‌ك باش بێت. له‌سه‌ره‌تای لاویه‌تیشمه‌وه له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانه‌وه له ساڵی (1984) توانیم له‌گه‌ڵ پیانۆژه‌نی (چیكۆسلوَفاكی) ئه‌وكات چه‌ندین پارچه میوزیكی جیهانی (كلاسیكی) له ته‌له‌فزیۆنی به‌غدا تۆمار بكه‌م و ببم به ئه‌ندامی ئۆركێسترای نیشتیمانی عێراق كه ئه‌م كات زۆرینه‌ی كادر و ئه‌ندامه‌كانیان سۆفیه‌تی و ئه‌وڕوپی بوون. خۆم یه‌كێك بووم له‌م كوڕه شاخاوی و گوندیانه‌ی كه توانیم ببمه ئه‌ندام وه‌كو كه‌مانچه ژه‌نی یه‌كه‌م. زۆر جار ده‌وری (كۆنسێرت ماستر) م بینیوه. دوای ئه‌مه‌ش كه چوومه ده‌ره‌وه، هه‌رچه‌نده سه‌خته هه‌تا ئه‌م كه‌سانه‌ی بڕوانامه‌ی به‌زریشیان هه‌یه ناتوانن ڕاسته‌وخۆ له وێوه ده‌ست به‌كاربن له بواره‌كه‌ی خۆیان، توانیم تاكه كه‌سێك بم دوای ئه‌وه‌ی چوومه ئه‌مریكا پێش هه‌موو شتێك له بواری خۆم وه‌رگیرام ڕاسته‌وخۆ بوومه ئه‌ندام له ئۆركێسترای نیشتیمانی (ویلایه‌تی داكۆتای باشوور) له ئه‌مریكا له ویلایه‌تی مینه سوتا له ئۆركێسترای (Kenwood Symphony Orchestra) ئه‌مه شایه‌تی ئه‌وه‌یه كه به‌ڵێ توانیومه له بواری خۆمدا سه‌ركه‌وتوو بم.
- سیحر‌و فانتازیا و خه‌یاڵ (ئه‌م دنیایه) له میوزیكدا چۆن ده‌بینیت.. ؟
*... سیحر، فانتازیا، خه‌یاڵ... ! بێگومان میوزیك جیهانێكی سیحراوی ئامێزه و كاریگه‌ری له سه‌ر باری ده‌روونی هونه‌رمه‌ند هه‌یه. كه سه‌یری میوزیك ده‌كه‌یت به تایبه‌تی میوزیكی كلاسیكی (كاپریسه‌كانی، پاگانینی) بریتین له جیهانێكی ئه‌فسوناوی، سیحراویی، خه‌یالی فانتازیا... ! چ له‌رووی ئه‌داو ته‌كنیك و قووڵی پێكهاته ئالۆزه‌كانی ئه‌م پارچه میوزیكانه. كه‌م كه‌س ده‌توانێت بگاته ئه‌م ئاسته به‌رزه‌ی ئه‌وان. ئاسان نییه هیچ مروڤێك بتوانێت ئه‌م داهێنانه بكات. هه‌ر كه‌سێكیش گوێی له‌م جۆره میوزیكه بێت هه‌ست ده‌كات جیهانێكی چه‌نده فراوانه. سیحراوی و داهێنه‌رانه‌یه، كه ئه‌م شاكارانه هاتوونه‌ته دنیا. ئه‌سته‌مه كه‌سێكی ئاسایی بتوانێت ڕۆڵی خۆی ببینێت و داهێنان بكات ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌فرێنه‌ر نه‌بێت. به كورتی فه‌زای میوزیك قووڵ تێكه‌ڵه به جیهانی سیحر‌و یۆتۆپیا وه‌ك دوو مه‌لی ئه‌ویندار له به‌هه‌شتی خۆشنوود دا له شه‌قه‌ی باڵیان دابێت وایه (به‌هه‌شتێك) كه هه‌رگیز سه‌مفۆنیای (غه‌می) سه‌رمه‌دی تیا ناچریكێت!
- وا بێنه به‌ر خه‌یاڵت ئێستا له‌به‌رده‌م پیره پیاوێك وه‌ستاویت كه به عه‌شقه‌وه كه‌مانچه ده‌ژه‌نێت. ژه‌نینێك پڕ له‌سیحرو ئافراندن. تا ئه‌و ئاسته‌ی سنووری خه‌یاڵیش ببه‌زێنێت.. ! پیاوێك شێوه به باخ بكا.. ئا.. ئه‌م كاته هه‌ست به‌چی ده‌كه‌یت؟ ده‌ته‌وێت چی بڵێیت؟
* به‌بی ده‌نگی ده‌وه‌ستم، له به‌رامبه‌ری كڕنۆشی تێڕامان و رێز‌و خۆشه‌ویستی بۆ ده‌به‌م، به قووڵی گوێی بۆ ڕاده‌گرم كه ده‌مباته‌وه نێو ئه‌م جیهانه ڕاسته‌قینه‌ی كه‌وا من خه‌ونی پێوه ده‌بێنم. به‌ڵام پێم وایه له وڵاتی ئێمه ئه‌سته‌مه ئه‌مه رووبدات. به ئاسانیش روونادات. حه‌ز ده‌كه‌م چیرۆكێكی ڕاسته‌قینه‌تان بۆ بگێڕمه‌وه: زۆر ده‌مێك بوو ده‌مویست شتێكی له‌سه‌ر بنووسم (چاشوه بێڵ) یه‌كێكه له به‌تواناترین و ناسراوترین كه‌مانچه ژه‌نی ئه‌م سه‌رده‌مه. گه‌نجێكه سیمایه‌كی جوانی هه‌یه و یه‌كێكه له (سۆڵۆویسته‌كانی) ئه‌م سه‌رده‌مه كه خه‌ڵكی ئه‌مریكایه. ته‌نها نرخی كه‌مانچه‌كه‌ی ده‌گاته (4) ملیۆن دۆلار!! كاتێك (چاشوه بێل) به‌رنامه‌ی كۆنسێرتی هه‌بێت له هه‌ر ویلایه‌تێك له‌به‌ر كچان و شه‌یدایانی میوزیك به‌تایبه‌ت شه‌یدایانی خودی خۆشی وه‌كو گه‌نجێكی سیما جوان و لێهاتوو ته‌واوی هۆڵه‌كان به‌رناكه‌ون و بلیته‌كان هه‌ر هه‌مووی ده‌فرۆشرێن، هێنده سه‌رسامن پێیه‌وه. به‌ره به‌یانییه‌ك (چاشوه بێل) ده‌چێته (مۆڵی سه‌ره‌كی له واشنتۆن) له ده‌روازه‌ی مۆڵه‌كه خوی زۆر به ئاسایی نیشان ده‌دات. له‌م كاته هه‌موو خه‌ڵك په‌له‌یانه بۆ سه‌ر كار‌و پیشه‌ی خۆیان. ئه‌و ده‌چێت له ده‌روازه‌ی مۆڵه‌كه ڕاده‌وه‌ستێت و كه‌مانچه‌كه‌ی ده‌خاته سه‌ر شان و چی له‌شاكاره مه‌زنه‌كانی بواری كه‌مانه هه‌یه هه‌مووی ده‌ژه‌نێت. ئه‌مه به ڤیدیۆ هه‌مووی گیراوه. له ئینته‌رنێت هه‌یه. ئیدی خه‌ڵك هه‌ر گرینگی پی نادات. ئه‌م پرسیاره‌ی تۆ ئه‌مه‌ی به یاد هێنامه‌وه؟!! خه‌ڵكێك له وڵاتێكی وا پێشكه‌وتوو و شارستانی ئه‌وه‌نده رێزی هونه‌رمه‌ندانی لابێت له‌به‌ر بوونی جه‌نجاڵی و سه‌رقاڵی گرینگی به (چاشوه بێل) نادرێت؟! كه هه‌ر یه‌كێك حه‌زده‌كات ساتێك له گه‌ڵ (چاشوه بێل) بوه‌ستێت و فۆتۆگرافێك یان بایو ئوتوگرافی له‌گه‌ڵ بگرێت و واژوویه‌كی بۆ بكات. یاخود له نزیكه‌وه په‌نجه‌كانی ببینێت كه چلۆن ده‌ژه‌نێت. له‌م كاته‌دا ئافره‌تێك ده‌یناسێت له‌به‌رامبه‌ری ڕاده‌وه‌ستێت! ته‌نها ئه‌م تاكه ئافره‌ته ناسیویه‌تی، ئه‌وانی تر گرینگ‌یان پی نه‌داوه. ئه‌مه له‌نێو سه‌نته‌ری واشنتۆن بووه؟ بۆیه پێم وایه ئه‌مه خه‌یاڵه له وڵاتی ئێمه رووبدات... بێگومان!
- بۆچی تاكو ئێستا كورد مێژوویه‌كی زیندووی له بواری میوزیك دانییه؟
* من ده‌پرسم و ده‌ڵێم بۆچی كورد تا ئێستا ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی نییه؟! ده‌توانم بڵێم كۆنترین مرۆڤین له‌ڕۆژهه‌ڵات، خاوه‌ن كه‌لتوور و دیرۆكێی دێرینین. به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی هه‌لومه‌رجێكی له‌بار و چه‌ند هۆكارێكی دیكه نه‌مان توانیوه ببین به‌خاوه‌ن كه‌لتوور و فه‌رهه‌نگی میوزیكی خۆمان. ئه‌گه‌ر باسی عێراق بكه‌ین هه‌ر له‌سه‌رده‌می ڕژێمه‌وه تاكو ڕاپه‌ڕین هه‌ر دیراسه‌یه‌ك بكردرایه له‌سه‌ر میوزیكی كوردی ده‌یان گوت: میوزیك له باكووری عێراق. ئه‌گه‌ر باسی میوزیكی كورد بكردرایه نه‌یان ده‌گوت میوزیكی كوردی. وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری عێراق ڕێگه‌ی به‌مه نه‌ده‌دا وشه‌ی كوردی بخرێته نێو هیچ لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك له بواری میوزیك. بۆیه هه‌موو ئه‌م ئامێر‌و میوزیك و ئاواز‌و میلۆدیانه كه تۆمار كروان له تێكڕای كتێب و سه‌رچاوه‌كان هه‌موویان به نێوی میوزیكی عێراق نێو زه‌ندكراون؟ عێراقیش ولاتێكی ده‌ستكردی عه‌ره‌بییه! بۆیه ئه‌مه یه‌كێك بووه له كۆسپ و به‌ربه‌سته‌كان. واته نه‌بوونی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆو نه‌بوونی سه‌قامگیرییه‌تی پێكهاته‌ی ناوچه‌كه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان. ئه‌مه‌ش وایكردوه كه‌نه‌توانین ببین به‌خاوه‌ن میوزیكی خۆمان. به‌شه‌كه‌ی تر ئه‌مه‌یه: ئێمه خه‌ڵكی ئه‌كادیمی و شاره‌زامان نه‌بووه هه‌روه‌ك له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی پێشتر ئاماژه‌م پێكرد، نه‌بوونی سه‌رچاوه‌و فێرگه كه له‌م بواره‌دا خزمه‌ت بكه‌ن. ؟ ئه‌مه‌ش وای كردووه زۆرێك له گۆرانی بێژه به‌نێو بانگه‌كانمان نه‌خوێنده‌وار بن. به‌شێوه‌یه‌كی خۆڕسكی فێره میوزیك و گۆرانی وتن بوونه. ئێمه كه باسی میوزیك ده‌كه‌ین زێتر فۆڕمی گۆرانیمان هه‌یه، میوزیكی ژێداریمان نییه ته‌نها میوزیك بێت؟ هه‌مووی گۆرانی بێژه! هه‌ر بۆیه ئێستا میوزیكی كوردی له قالبێكی ته‌سك ده‌خولێته‌وه. دوای ئه‌م هه‌موو پێشڤه‌چوونه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم. بوونی چه‌ند كه‌سانێكی ناشاره‌زا له بواری میوزیك وایكردووه میوزیكی كوردی ڕۆڵی خۆی نه‌بینێت و به‌ره‌و پێش نه‌چێت.
- چۆن له هونه‌ری ئێستا و ڕابردووی میوزیك ده‌ڕوایت؟ پێت وانییه هونه‌ری ئێستا ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆی له ده‌ستداوه؟
* بێگومان وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌باسمان كرد، زۆریك له هونه‌رمه‌ندانی ئێمه به شێوازێكی خۆرسك هاتوونه‌ته مه‌یدانی هونه‌ری میوزیك. خزمه‌تێكی زۆریان به هونه‌ری كوردی كردووه. له‌و سه‌رده‌مه بواری پێشڤه‌چوون و خوێندن وه‌ك پێویست نه‌بووه. ستۆدیۆ و هاوكاریكردن نه‌بووه. ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئێستا جیاوازیه‌كی ئێ‌كجار زۆر هه‌یه به‌داخه‌وه خۆم وه‌كو هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌كادیمی كه‌سه‌یری ئه‌م بواره‌ی میوزیك ده‌كه‌م به‌ڕاستی خه‌مێكی گه‌وره‌ی بۆ ده‌خۆم. ئه‌گه‌ر بڕوانیته (عه‌لی مه‌ردان و حه‌سه‌ن زیره‌ك و خاڵه تاهیر) زۆرێك له‌مانه ئاستی خوێنده‌واریان هێنده به‌رز نه‌بووه، به‌ڵام بوونه‌ته قوتابخانه‌یه‌ك. بنه‌مایه‌كیان له میلۆدی ڕه‌سه‌نی كوردی تۆمار كردووه. ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین خزمه‌ته. ئه‌مڕۆ ئێمه به‌م هه‌موو پێداویستی و پاڵپشتییه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌م ڕه‌سه‌نایه‌تیه‌شمان له‌به‌ین بردوو شێواندمان. كه خۆمان و جاری واهه‌یه خودی حكومه‌تیش لێی به‌رپرسیاره؟ كاریگه‌ری ده‌وروبه‌ری میوزیكی عه‌ره‌بی و توركی و فارسیش با له‌وێدا بوه‌ستێت! به‌نه‌زانینی خۆمان خه‌ریكه به‌رچاو و، گوێچكه‌ی نه‌وه‌ی نوێش ده‌شێوێنین. كه ده‌بینیت خه‌ڵكانێك له ئاستێكی وه‌هادان به‌ویستی خۆیان به فیكره‌ی (شه‌لم كوێرم ناپارێزم) به‌ربوونه‌ته ئه‌م رۆحه پاكه ڕه‌سه‌نه و كه‌وتوونه‌ته نێو ئه‌م فه‌زایه به جۆرێك وای پێشان ده‌ده‌ن كه ئه‌گه‌ر دڵسۆزێك ڕه‌خنه‌یان لێ بگرێت وشه‌ی نه‌زانینی ده‌خه‌نه پاڵ! گوایه، ئه‌وان تێگه‌یشتوون.. ؟
- كێن ئه‌وانه‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تی هونه‌ری میوزیكی كوردی ده‌شێوێنن؟
* ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ بوونه‌ته ریش سپی بواری میوزیكی كوردی كه له به‌رزترین پۆستی ئه‌م بواره‌دا ڕۆڵ ده‌بینن. ده‌توانم بڵێم تاكو ئێستا له‌هیچ وڵاتێك نه‌بینراوه حكومه‌ت ئه‌وه‌نده ده‌ستكراوه بووبێت بۆ ئه‌م بوارانه وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یبینین. به‌ڵام ئه‌مان نه‌یانتوانی ئه‌م خزمه‌ته گه‌وره‌یه بكه‌ن كه پێویست بوو بیكه‌ن.
- بۆچی تا ئیستا بیر له‌مه نه‌كراوه‌ته‌وه، ڕه‌سه‌نایه‌تی هونه‌ری كوردی بپارێزرێت، كه له‌هه‌موو دونیا نه‌ته‌وه‌كانی پێ ده‌ناسرێته‌وه وه‌ك شوناسێك بۆی؟
* پێم وایه ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته‌كان زۆرن هه‌ندێكمان لێ باسكردن وه‌ك نه‌بوونی سه‌قامگیری ڕه‌وشی سیاسی و ئاڵۆزی له بونیه‌ی قه‌ومیمان و شێواندنی میژوویی نه‌ته‌وه‌ییمان و سیاسه‌تی په‌رتكه‌و زاڵبه‌ی ده‌سیسه‌ی ده‌ره‌وه به‌سه‌ر خواسته‌كانمان پلانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه دژ به وجودو كیان و ناوچه و سنور‌و دیمۆگرافیای ستراكچه‌رو... هتد بواره‌كانی دی. هه‌رچه‌نده هه‌وڵیشی بۆ دراوه له چه‌ند لایه‌كه‌وه ناكرێت هه‌مووی ڕه‌تكه‌ینه‌وه. هونه‌رمه‌ندان هه‌ن ڕۆلی كاریگه‌ریان بینیوه. ئه‌گه‌ر سه‌یری (تیپی پاشای گه‌وره) بكه‌ین له‌سه‌رده‌مانێك له ژێر باڵی به‌عس، شه‌وان داده‌نیشتین سروودی نیشتیمانی بۆ تێكڕای هونه‌رمه‌ندانی پارچه‌كانی كوردستان تۆمار ده‌كرا، سه‌رباری نه‌بوونی سیستم و كه‌سانی شاره‌زاو ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان ڕۆلی خۆیان ببینن. ئه‌مه ره‌وتێكی ڕه‌سه‌ن له‌خۆ ده‌گرێت و ئاوازێكه بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردیی بۆ داكۆكی كردن له‌سه‌ر پاراستن و پارێزگاریكردن لێیان، كاتێك تۆ به‌ده‌م چیا‌و ده‌شت و دوندو دۆڵی كوردستانه‌وه ستران ده‌چڕی و نه‌غمه‌ی نیشتیمانی ده‌ده‌یت به گوێچكه‌ی جیهان، له‌و به‌رزاییانه‌وه ده‌ڕوانیت له سه‌مفۆنیایه‌كی نیشتیمانی پڕ عیشق و خۆشه‌ویستی بۆ خه‌بات و تێكۆشانی رۆله به وه‌فاو ئه‌مه‌كه‌كانی نیشتیمان كه سوارچاكی مه‌یدانی ڕزگاری و ئازادی كوردستان بوون وه‌ك به‌ره‌نگاری له‌م ویسته خۆرسكه‌ی ناخی یه‌كه به‌یه‌كه‌مان، ئه‌وینی ڕه‌سه‌نی كوردی جوان خۆی به‌یان ده‌كات و لقه پڕ خه‌مه‌كانی بۆ پارێزگاری و ده‌ست پێوه‌گرتنیشی له‌به‌ر چاو دیار‌و شاراوه نین. به‌ڵام ئه‌م نایه‌كسانییه‌ی ئێستا، تێكه‌ڵ كردنی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌كادیمی و خاوه‌ن ئه‌زموون له‌گه‌ڵ كه‌سانی ناشاره‌زا! ئه‌مه وای كردووه سستییه‌ك یاخود به‌ره‌و دواوه‌چوونێك رووبدات كه دووچاری ئه‌م گێژاوو گه‌ڕه‌لاوژێیه‌ی كردووین. ئه‌مه وای كردووه هه‌نگاوه‌كانمان وه‌ك پێویست به‌ره‌و پێشه‌وه نه‌چێت له‌م بواره بۆ پارێزگاریكردن له هونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردی وه‌ك شوناسێك بۆ به جیهانی كردنی كه‌ڵچه‌رو ستراكچه‌ری ڕه‌سه‌نایه‌تییمان.
- له‌به‌رچی هه‌وڵی ئه‌وه نه‌دراوه كورد ببێته خاوه‌ن (ئۆركێسترایه‌كی) جیهانی؟ ئایا له توانا سازی ئێمه‌دا نییه یاخود هه‌وڵێكی ئه‌و تۆی بۆ نه‌دراوه له‌لایه‌ن كه‌سه ئه‌كادیمییه‌كان له بواری میوزیك؟
* كه‌سه ئه‌كادیمییه‌كانی بواری میوزیك من زۆر به‌ڕاشكاوی ده‌ڵێم: له نێو هه‌موو كورد ڕه‌نگه چه‌ند كه‌سێك بن و له په‌نچه‌كانی ده‌ست تێپه‌ڕ نه‌كه‌ن. ئه‌وانه‌ی ئه‌كادیمین، ده‌توانن ببن به ئه‌ندام له ئۆركێسترایه‌كی ئه‌كادیمی. ئه‌گه‌ر بڵێم هه‌وڵ نه‌دراوه ڕه‌نگه كه‌سانێك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردبێت، هه‌نگاویان بۆی هاوێشتبێت. به‌ڵام ئه‌مه كارێكی ئاسان نییه. له‌وانه‌یه حكومه‌تیش هه‌وڵی ئه‌مه‌ی دابێت. زۆرجار ئۆڕكێسترایش پێویستی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. كه‌سانی ئه‌كادیمی لێهاتووی له بواری میوزیك و سه‌رجه‌م ئامێره‌كانی ده‌وێت. پێم وایه له نێو ئێمه‌دا هێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌م قۆناغه ئه‌م كه‌سه ئه‌كادیمیانه‌مان هه‌بێت ئۆڕكێسترا به‌رێوه‌به‌رێت. له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌كرێت هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی بۆ بهاوێژریت. ئه‌م كه‌سه ئه‌كادیمیانه‌ی ئێمه كه ده‌ڵێین به په‌نچه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن به‌داخه‌وه تاكو ئێستا جێگایان نه‌كراوه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سانی نه‌شیاو له بواری میوزیكی كوردی ئه‌مڕۆ له لوتكه دان! ئه‌وانیش ڕێگرن له‌به‌رده‌م كه‌سانی ئه‌كادیمی و شاره‌زا كه له‌م بواره‌دا بێنه مه‌دیان. ئه‌گه‌ر من له‌ده‌ستم بهاتبایه ته‌واوی ئه‌م هونه‌رمه‌نده شایستانه‌م له‌هه‌ر ڕه‌نگ و ده‌نگێك، به‌هه‌ر شێوه‌و نرخێك بوایه ده‌مهێنانه‌وه كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی سوودیان لێ وه‌ربگیرێت..
پێت وانیه بانگهێشت كراون.. ؟
نه‌خێر به‌م شێوه‌یه بانگهێشت نه‌كراون وه‌كو ئه‌وه‌ی بۆ كچه جوانكیله‌یه‌كی گۆرانی بێژ ده‌كرێت! یاخود بۆ گه‌نجێك كه دوێنی هاتۆته سه‌ر شانۆ‌و، گۆرانییه‌كی خۆشی گوتووه. ئه‌م هاوكارییه بۆ هونه‌رمه‌ندێكی مه‌زنی بواری میوزیك و هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌كادیمی نه‌كراوه؟ به‌داخه‌وه زیاتر بایه‌خ به كه‌سانی نه‌شیاوو، بێ كه‌ڵك و ساویلكه‌كان ده‌درێت بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی مێزو سه‌مای شه‌وان و وه‌رگرتنی نه‌شئه... هتد. ئه‌مه‌ش دیاره شتێكی ئاشكرایه وه‌ك پێویست بایه‌خ به هونه‌رمه‌نده ڕه‌سه‌ن و ئه‌كادیمییه‌كان نه‌دراوه. هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه كه نه‌توانرێت هه‌نگاوی كرده‌یی بۆ به‌ره‌وپێشوه چوونی بواری میوزیكی كوردی بدرێت.
- ماوه‌یه‌كی زۆر بوو له ئه‌مریكا بوویت و له‌وێ ژیانتان به‌سه‌ربرد.. دنیای ئێره و ئه‌وی چۆن لێك ده‌ده‌یته‌وه؟ پێتان وانییه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه هه‌ڵپه‌رست نییه یاخود بڵێین خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئاینده نییه؟
*... هینده ئاسان نییه ئیمرۆ بتوانیت كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌كو ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌راوورد بكه‌یت. ڕاسته كه‌سه‌یری مێژووی ئه‌مریكا ده‌كه‌یت ئه‌وانیش به قۆناغی سه‌خت تێ په‌ڕیوون له ناهه‌مواری و نا دادوه‌ری و خوێن ڕشتندا. به‌ڵام ئه‌وان سوودیان له‌م ئه‌زموونه تاڵه‌ی خۆیان وه‌رگرت. وڵاتی خۆیان دروست كرد. له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی یاسایی و دادوه‌ری و دیموكراسی. ته‌مه‌نم (33) ساڵ بوو كه چووم بۆ ئه‌مریكا تا ئه‌وكات هه‌ستم نه‌ده‌كرد مر‌ۆڤم! هیچ كاتێكش بی ڕێزییه‌كم له‌به‌رامبه‌ر نه‌كراوه له‌لایه‌ن حكومه‌تی خۆمان یاخود مافم پێشێل كرابێت. به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ڵكو رێزیشم لێ گیراوه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ستم نه‌ده‌كرد وه‌كو كه‌سێكی ئاسایی مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كرێت؟ خه‌ڵكی ئه‌مریكا خۆیان به‌خاوه‌ن وڵات ده‌زانن. هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیان به‌رزه. ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی نا یاسایی له‌نزیكترین كه‌سی نێو خێزانه‌كه‌یان ببیندرێت خۆیان پۆلیس ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه. به عاتیفه‌و سۆز‌و بوردن بیر ناكه‌نه‌وه. ئه‌م پڕۆژانه‌ی له‌وێوه ده‌كرێت زۆربه‌ی خه‌ڵك خۆیان بودجه‌كه‌ی دابین ده‌كه‌ن. بۆ نموونه دانیشتووانی گه‌ڕه‌كێك پێویستیان به‌قوتابخانه یان نه‌خۆشخانه‌یه‌ك هه‌یه، هه‌ر شتێك له‌م بابه‌ته، كۆ ده‌بنه‌وه به پشك به پێی توانا به‌ژداری ده‌كه‌ن.. جیا له‌مه‌ش گچكه‌و گه‌وره له‌م وڵاته وا ڕاده‌هێنرن و په‌روه‌رده ده‌كرێن كه شه‌وو ڕۆژ كار بكه‌ن و باج بده‌ن به حكومه‌ت. به‌م باجه‌ش حكومه‌ت به سیستمێكی داڕێژراو ئه‌م پاره‌یه ده‌كاته پڕۆژه‌و خزمه‌تگوزاری، ده‌یخاته‌وه به‌رده‌م خه‌ڵكه‌كه وه‌ك پڕۆژه. بۆیه ده‌بینی شه‌قام و خیابانه‌كانیان چه‌نده پاك و خاوێن دێنه پێش چاو، كه ده‌چیته پاركێك ده‌بینی هه‌مووی پاك و خاوێنه، كه‌س شت فڕی ناداته سه‌ر زه‌وی؟ جوان په‌روه‌رده كراون. له هه‌مان كاتدا خه‌ڵكیش هه‌یه سه‌رپێچی كاره. كه‌سانی وه‌كو ئێمه كه ته‌واوی نه‌خۆشی خۆمان بردۆته‌وه بۆ ئه‌وان! به‌ڵام یاساكه هێنده تونده ئه‌وان وایان كردووه ئێمه‌ش دیسپلین بین. یاسا له‌وێ هه‌موو كه‌س بی جیاوازی ده‌گرێته‌وه. هیچ جیاوازیه‌ك له نێوان كه‌سی ئاسایی و سیناتۆرێك نییه. ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌تیش هه‌ڵه‌یه‌كی كردبێت له به‌رچاوی میدیاكان بردوویانه‌ته دادگا!! زیندوترین نمونه‌ش (بیل كلینتۆن) بوو... له‌سه‌ر كڕینی یه‌ك سه‌یاره كه به بڕی (40) هه‌زار دۆلار كڕدرابوو بو گۆڤه‌رنه‌ر دوومانگ میدیاكان باسیان لێوه ده‌كرد. چۆن گۆڤه‌رنه‌ر (40) هه‌زار دۆلار به سه‌یاره بدات بۆ نووسینگه‌ی خۆی كاری پێبكات؟ كه پێویست بوو سه‌رۆك حكومه‌ت ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی له‌په‌روه‌رده خه‌رج بكردایه. بۆیه ده‌ڵێم زه‌حمه‌ته بتوانین خۆمان به‌راورد بكه‌ین له‌گه‌ڵ وڵاتێكی پێشكه‌وتووی وه‌ك ئه‌مریكا. به‌ڵام هێشتا هه‌ر گه‌شبینم و بێ ئومێد نیم.
- ئایا پێت وایه لێره هه‌ڵه‌كه له‌كام لایه، حكومه‌ت یان كۆمه‌ڵگه كه هاوسه‌نگێك نییه له‌م نێوه‌نده‌دا؟ پێت وانیه ئێمه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ناته‌ندروست و نه‌خۆشین؟ گه‌ر به كورتی تیشكێك بخه‌یه‌ته سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه؟
*... به پێكه‌نینه‌وه.. پرسیاری وا گرنگ ده‌كه‌یت و ده‌شڵێیت به كورتی! ئاخر ئه‌مه ناكرێت. ! پێم وایه له‌بار نه‌بوونی باری سیاسی كه (35) ساڵ له ژێر ده‌ستی به‌عس دابووین، ئه‌مه وای كرد كه ئێمه بواری ئه‌وه‌مان نه‌بێت خۆمان په‌روه‌رده بكه‌ین. ئه‌مه یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان. باو باپیرانمان هه‌ر چه‌نده ده‌رفه‌تی خوێندنیان نه‌بووه به‌ڵام سه‌نگ و پرینسیپ و ڕه‌وشتی به‌رزی خۆیان هه‌بووه. نه‌وه‌ی ئێمه له ژێر ده‌ستی ڕژێم په‌روه‌رده بوو به‌پلانێكی ڕژێم ئه‌م سه‌نگه‌و ڕه‌وشتانه‌مان له ده‌ستدا. ئێستاش ئه‌وه‌نده ئاسان نییه بنیاتی ئه‌م هه‌موو تاكانه‌ی كۆمه‌ڵ بكه‌ینه‌وه. ئه‌كه‌ر بێت‌و ئه‌م بایه‌خه‌ی حكومه‌ت به تایبه‌تی له بواری په‌روه‌رده به پشتیوانی ئێمه‌و مامۆستایان، خێزان و منداڵان، پێكه‌وه ئه‌م سێ كوچكه‌یه هه‌ماهه‌نگییه‌كی ته‌واو هه‌بێت، نه‌وه‌یه‌كی نوێ، ولاتێكی نوی ده‌توانین بێنینه كایه‌وه. نه‌وه‌یه‌كی نوی په‌روه‌رده بكه‌ینه‌وه‌و ئه‌م ته‌نگژه‌و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی له نێوانماندا بوونی هه‌یه وه‌كو گه‌نده‌ڵی و دیارده دزێوه‌كان! ده‌بێت بنبڕ بكرێن. حكومه‌ت كێیه؟ هه‌ر ئێمه‌ین. حكومه‌ت ئاوێنه‌ی میلله‌ته‌و ڕه‌نگدارو هه‌ڵقوڵاوی ئه‌م ناخه‌ی گه‌له. بۆ بڵێین خراپه؟ حكومه‌ت من و تۆین، گوناهی حكومه‌ت چییه كه منیان هێناوه‌ته‌وه وه‌كو قایمقامی ڕواندز ده‌ست بخه‌مه گه‌نده‌ڵی و نا دادوه‌ری؟! پێویسته له‌سه‌رم هه‌ست به به‌رپرسیارێتی خۆم بكه‌م و، بتوانم خزمه‌تی ئه‌م شاره بكه‌م. ئه‌گه‌ر ئێمه حیسابی خوله‌كێك نه‌كه‌ین، دوای ده‌وام كه‌س كاری به‌سه‌رم نه‌بێت، ئێستاش به‌خۆم هه‌موو ڕۆژێك له كاتژمێر (8) تاكو (12) ی شه‌و هه‌ر له‌دائیره داده‌نیشم كه خۆت ده‌بینی كاتژمێر (6:10) خوله‌كه، ئێواره‌یه له دائیره‌كه‌ی خۆم دانیشتووم. ئه‌گه‌ر ئێمه به‌م هه‌ست و هێزه به‌م دڵسۆزییه كارمان كرد گه‌وره‌و بچوكی ئه‌م وڵاته ده‌توانێت به‌ره‌و پێش بچێت. له وڵاتێكی پێشكه‌وتووی وه‌كو ئه‌مریكا خه‌لك (24) كاتژمێر كار ده‌كات ژیان و به‌رهه‌مهینان شه‌وو ڕۆژ به‌رده‌وامه. وڵاتێك به‌م جۆره بێت، ئێمه چۆن ده‌توانین خۆمانی له‌گه‌ڵ به‌راورد بكه‌ین؟! یان بمانه‌وێت پێشبكه‌وین له كاتێكدا هێشتا خاوه‌ن وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ نین. پلانی نێوده‌وڵه‌تی له دژمان به‌رده‌وامه تاكو ئه‌م ئه‌زموونه‌مان له باربه‌رن. به كورتی كه‌م و كورتی و كێماسی و خه‌فه‌ته‌كان به‌سه‌ر هه‌ردوو لا دابه‌ش ده‌بن. بۆیه ده‌بێت هه‌ردوو لا (حكومه‌ت و میلله‌ت) ده‌ستبار بۆ یه‌كتر بگرن و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر بكه‌ن و هه‌ڵه‌كان دیاری بكه‌ن و ده‌رمانه‌كانیش پزیشكانه ته‌وزیف بن.
- میدیاكان هه‌میشه ڕه‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی (هه‌ڵكه‌وت زاهیر) ده‌كه‌ن، گوایه ڕه‌سه‌نایه‌تی گۆرانی كوردی به‌تێوه‌گلانی ئاوازی عه‌ره‌بی و توركی بۆ نێو گۆرانی كوردی شێواندووه. وه‌كو كه‌سێكی ئه‌كادیمی خاوه‌ن ئه‌زموون له‌بواری میوزیك هه‌لوێستتان چییه؟
*... پێموایه باسمان كرد كه‌وا ریش سپی و بلیمه‌تانی بواری میوزیكی كوردی له لوتكه‌وه رۆَڵی خۆیان نه‌بینیوه له‌به‌ر نه‌بوونی نا شاره‌زایی و ئاستێكی ئه‌كادیمی گونجاو، نه‌یان توانیوه ڕۆڵی خۆیان ببینن بۆیه ئه‌م فه‌وزاو گێژاوه، دیارده ناسروشتیانه له بواری میوزیك سه‌ریان هه‌ڵداوه‌و به‌خه‌ستی به‌دی ده‌كرێن.
- ئێستا پۆستێكی ئیداری به‌ڕیوه ده‌به‌یت، ئایا ئه‌مه نابێته له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م كاره هونه‌رییه‌كانت؟ بۆچی پۆستێكی هونه‌ریت هه‌ڵنه‌بژارد؟
*... بڕواناكه‌م، دیاره دوای ئه‌زمونێكی زۆر له بواری كارگێری به تایبه‌تی ئه‌م ماوه‌یه‌ی له ئه‌مریكا سودێكی زۆرم له سیسته‌می ئه‌م وڵاته بینی. شه‌ونخونی زۆرم كردووه تا په‌ره به ئاستی سه‌قافی و مه‌عریفی و درێژه به خوێندن بده‌م تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه زیاتر شاره‌زایی په‌یدا بكه‌م و ببمه خاوه‌ن ئه‌زموونێكی تۆكمه له بواری كارگێری. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه جارێكی تر بێمه‌وه به شێوه‌یه‌كی وردتر خزمه‌ت به وڵاتی خۆم بكه‌م ئه‌مه له لایه‌ك. له‌بواری هونه‌ریش خۆشحاڵم ئه‌م پۆسته‌ی ئێستام پێدراوه له شاری ڕواندز. چۆن ئێستا باسی ئیتاڵیا ده‌كه‌ن، باسی ڤینیس ده‌كه‌ن كه وڵاتی هونه‌ره، لای ئێمه‌ش ڕواندز یه‌كێكه له‌م شارانه‌ی ده‌توانم بڵێم به شاری هونه‌ری و، ڕۆشنبیری و، گه‌شت و گوزار ناسراوه. سروشتی ئه‌م شاره هانده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت زیاتر بایه‌خ به‌م بواره بده‌یت. ئه‌گه‌ر بتوانم په‌یمانگاو ئه‌كادیمیای هونه‌ره‌جوانه‌كان لێره بكه‌مه‌وه. به‌م شێوازه ده‌توانم خزمه‌تێكی فراوانتر بكه‌م له بورای میوزیكی كوردی.
- به‌رنامه‌یه‌كی له‌م جۆره هه‌یه؟
* به‌رنامه و پلانمان هه‌یه به پێی توانای حكومه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت بوو. ئه‌مانه هه‌مووی له پلانمانداهه‌ن ئه‌نجامیان بده‌ین. پێم وایه له‌م قۆناغه‌ی ئێستا ده‌توانم به‌م ته‌مه‌نه‌وه له‌بواری په‌روه‌رده‌یی زیاتر خزمه‌ت بكه‌م له‌مه‌ی ته‌نها كه‌مانچێك بگرمه ده‌ست و بچمه سه‌ر شانۆ‌و بوه‌ستم. دوای چوونه سه‌ر شانۆ به ئامێرێك نه‌ك هه‌ر ئێستا وه‌كو پیشتریش باسم لێوه كرد خه‌ڵك هێشتا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌م ئاسته جیاوازی بكات له نیوان هونه‌رمه‌ندی ڕاسته‌قیه‌نه‌و بازاڕی. دوا پڕۆژه‌ی خۆم له‌گه‌ڵ (كونسیرتوی مندلسن) كه توانیم له‌گه‌ڵ ئۆركێسترایه‌كی جیهانی بیژه‌نم كه تاكو ئێستا له‌نێو ئێمه‌دا شتی له‌م جۆره نه‌كراوه. ناڵێم سه‌د ده‌رسه‌د بووه به‌ڵام ڕه‌نگه به 20 ساڵی تر خه‌ڵكی ئێمه نه‌گاته ئه‌م ئاسته تاك و ته‌را نه‌بێت كه بزانێت ئاستی ئه‌م میوزیكه چه‌نده به‌رزه. خه‌ڵكی وا دروست نه‌بووه بێت وه‌كو هه‌وادارانی میوزیك چێژ له‌م میوزیكه وه‌ربگرێت یان ڕێز بۆ ئه‌م جۆره هونه‌رمه‌نده ئه‌كادیمیانه، ئه‌وانه‌ی له‌م بوارانه‌دا ده‌وری باشیان هه‌یه، ڕۆڵی خۆیان بده‌نی و رێزیان بگیرێت بۆیه پێم وایه ناتوانم هێنده كاریگه‌ر بم ئه‌گه‌ر به كه‌مانچه‌یه‌ك به‌سه‌ر شانۆیه‌ك به تایبه‌تی له‌م قۆناغه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه له پۆستێكی وا بتوانم له سیستمی په‌روه‌رده ڕۆڵی خۆم ببینم. ئه‌گه‌ر تۆ توانیت نه‌وه‌یه‌كی نوی په‌روه‌رده بكه‌یت پێم وایه ئه‌وكاته له بنه‌ڕه‌تدا گۆڕانكاری دروست ده‌بێت. وڵاته‌كه‌ت به شێوه‌یه‌كی تۆكمه‌تر هه‌نگاو ده‌نێت. ئه‌مه‌یه ئامانجی من. بۆیه ویستم له‌م پۆسته ڕۆڵی خۆم ببینم.
- ئه‌م وشانه لای سیروان سیرینی چ به‌هاو واتایه‌ك ده‌دات؟
* عه‌شق: ئازار‌و پاكی.
* ژوان: ژوانی هه‌میشه‌ییم له پێناو سه‌ربه‌خۆی وڵاته‌كه‌م سه‌رفرازییه.
* بیتهۆڤن: لوتكه‌ی نه‌مری و داهێنان.
- ئه‌م دیداره‌ت چۆن بینی؟
* پێم خۆشه خوێنه‌ران ئه‌م وه‌ڵامه بده‌نه‌وه.
- دوا په‌یڤت؟
* زۆر سوپاستان ده‌كه‌م بۆئه‌م ده‌رفه‌ته. ده‌ست خۆشیتان لی ده‌كه‌م. به ئومێدی پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنتانم. هه‌میشه به‌رده‌وامیتان له پێناو خزمه‌ت كردن و گه‌یاندنی په‌یامی ڕاستی هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیران بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیارده دزێو و ناشیرینانه‌ی له‌م نێوه‌ندانه داهه‌یه له پێناو چاكسازی كردن و گۆڕانكاری و به‌ره‌و پێش وه‌چوونی وڵاته‌كه‌مان ڕۆڵی خۆتان ده‌بینن. دووباره ده‌ست خۆشیتان لی ده‌كه‌م.
تێبینی:ئه‌م دیداره له ژماره (1) ی گۆڤاری ساماڵ پۆست بڵاو كراوه‌ته‌وه، لێره‌دا له سایتی كوردستان نێت له به‌ر گرینگی دیداره‌كه به باشم زانی وه‌كو خۆی بڵاو بكه‌مه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
