ئێستا ئه‌وه‌ی له ناوه‌نده سیاسی وئیعلامیه‌وه به ناوی زه‌حمه‌تكێشان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت ئه‌وه ئێمه‌ین تۆ واز له‌وه بێنه هه‌ندێك جار راگه‌یاندنی ئیسلامیه‌كان بۆ خاتری هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه‌یان ناوی زه‌حمه‌تكێشان له پاڵ ناوی قادر عه‌زیز دێنن كه ئه‌مه‌شیان زۆری نه‌ماوه له رێگه‌ی دادگاوه چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین...
چه‌ند ساڵێكه حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان دووچاری قیرانێكی سیاسی و دیموكراتی نێوخۆیی بۆته‌وه سه‌رئه‌نجام چه‌ندین لێكترازان و جیابوونه‌وه‌ی لی به‌رهه‌م ده‌هێت، ئێستا دوو باڵ له نێوه‌نده ئیعلامیه‌كان به‌ناوی حزبی زه‌حمه‌تكیشانی كوردستان چالاكی و كاری سیاسی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ش بۆته هۆكارێك بۆ به‌دحاڵی بوون وتێنه‌گه‌یشتن له شه‌رعیه‌تی یه‌كی له‌م لایه‌نانه‌ی كه به‌ناوی حزبی زحمه‌تكێشان كاری ده‌كه‌ن.
هیوا سه‌ید سه‌لیم ئه‌ندامی مه‌كتبه‌ی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكیشانی كوردستاان سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی حزبه‌كه‌یان وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكمان ده‌داته‌وه..
كاكه قادر له دیمانه‌كه‌دا ده‌ڵێت ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ل ئه‌و براده‌رانه نه‌بوو كه لێمان جیا بوونه‌وه به‌ڵكوو ئه‌و كێشه‌ی هه‌مان بوو ته‌نها له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵات و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بووه پێت وایه هیچ هۆكارێك نه‌بوبێت تا ئێوه له كاك قادر جیا بكاته‌وه یان دوباره كاك قادر نیه‌ت پاكی خۆی بۆ ئێوه دوپات ده‌كاته‌وه تا یه‌كبگرنه‌وه؟
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ ئه‌وه راست بكه‌مه‌وه كه له كاك قادر جیانه‌بووینه‌وه به‌لكو سه‌ره‌تا ته‌جمیدمان كرد دوایش له‌كۆنگره‌ی شه‌ش به‌تێكرای ده‌نگ له حزب ده‌رمانكرد، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بێ، ئه‌و رایه‌ی كاك قادر زۆر پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه‌ی رابردوویه‌تی كه هه‌میشه ده‌یگووت كێشه‌مان هه‌یه هه‌ر كه‌سێك به من رازی نیه با حزبی زه‌حمه‌تكێشان به جێبێلێت، گرفتی ئێمه له‌گه‌ڵ كاك قادر ئه‌وه بوو ئه‌و به چاوی كۆیله‌و خاوه‌نداریه‌تی ته‌ماشای ئه‌ندام وكادیرانی حزبی ده‌كرد، له چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی فراوانیش كه زۆربه‌ی كادیران به‌شدارییان تێدا كردووه ده‌یگوت حزبی خۆمه پاره و راگه‌یاندن و پێشمه‌رگه سه‌ر به‌منن، هه‌ر واشی ده‌كرد ئه‌وه‌ی گوێ له‌مستی ئه‌و و پیاوی ئه‌و نه‌بوایه دژایه‌تی ده‌كرد، ئه‌وانه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌یاها كێشه سیاسیْ و رێكخراوه‌ییه‌ی بۆ حزبی دروستكرد، بۆیه‌ش له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو كێشانه‌ی كه كاك قادر بۆ حزبی درووستكرد بوو نه‌ده‌كرا چیتر بێده‌نگ بین، بۆیه ئێمه له حزبی زه‌حمه‌تكێشان په‌نامان برده به‌ر سزادانی ئه‌و، كه دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به هیچ كه‌س ولایه‌نێكه‌وه نه‌بووه به‌ڵكو ئه‌م سزایه‌ی كاك قادر ده‌رهاوێشته‌ی چه‌ندین كێشه‌ی كه‌ڵه‌كه بووی نێو خۆی حزبمان بوون كه به‌شی هه‌ره زۆری كاك قادر لێی به‌رپرسیار بوون.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی سایتێكی ئه‌لكترۆنی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌رێوه چوونی دوا هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كاك قادر ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆربه‌خاوێنی و شه‌فافیانه به‌رێوه‌چوو له‌كاتێك له یه‌كه‌م ساته‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن كاك قادر‌و لیستی چاكسازی به شێوه‌یه‌كی تر قسه‌یان ده‌كرد ئه‌م رایه له لێدوانه‌كان به‌لای تۆ چ مانایه‌ك ده‌گه‌ێنی؟
كێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ كاك قادر له‌سه‌ر ئه‌م جۆره لێدوانانه بوو كه كاك قادر هه‌میشه به میزاج سیاسه‌تی كردووه وهیچ كاتێك نه‌گه‌راوه‌ته‌وه بۆ رای زۆرینه‌ی كادیرانی حزب، هه‌ر كاتێك به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانی خۆی وای خواست بێت ئه‌وا پارتی ویه‌كێتی كردۆته مه‌لایكه‌ت ئه‌گه‌ر واش نه‌با ئه‌وا گه‌نده‌ڵ ومافیای كوردستان بوون، ئه‌م نموونه‌ی جه‌نابت به به‌شێك له موجامه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌زانم كه ئێستا كاك قادر كاری پێیه‌تی.
پاش ئه‌وه‌ی ئێوه له لیستی ئازادی نه‌تان توانی بگه‌نه ناو په‌رله‌مان وكاك قادربه هاوپه‌یمانه‌تی له‌گه‌ل ئیسلامیه‌كان توانی تاكه كورسی به‌ناوی زه‌حمه‌تكیشان بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات پێت وانیه ئه‌مه بووه هۆكارێك ئێوه زیاتر پراوێز بن وباڵه‌كه‌ی كاك قادر براوه بێت؟
ئێمه وه‌ك ولیست گه‌یشتوینه‌ته په‌رله‌مان ئه‌و خانمه نوێنه‌رایه‌تی لیستی ئازادی ده‌كات، له‌وباره‌یه ئێمه له لیستی ئازادی وعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیه زۆر بێ گرفتین شتێكمان كردوه كه له‌گه‌ڵ قه‌ناعه‌ت و بیر‌و باوه‌ری خۆمان دێته‌وه، قادر عه‌زیز به‌ناوی كیانی ئاینده كورسی ئیسلامیه‌كانی پێدراوه هیچ په‌یوه‌ندی به ناوی زه‌حمه‌تكێشان نیه بۆ راستی ئه‌و قسانه‌شمان لیستی چاكسازی له هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ناوی زه‌حمه‌تكێشان له لایه‌ن مۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌وه سزا دران و له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌گه‌ری رایانگه‌یاند ئه‌وان له‌گه‌ڵ لیستی ئاینده هاوپه‌یمانیان كردووه، به پێچه‌وانه‌وه حزبی زه‌حمه‌تكێشان كه شه‌رعیه‌ته‌كه‌ی لای ئێمه‌یه نه‌كه‌وتۆته په‌راوێزه‌وه ئێستا ئه‌وه‌ی له ناوه‌نده سیاسی وئیعلامیه‌وه به ناوی زه‌حمه‌تكێشان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت ئه‌وه ئێمه‌ین تۆ واز له‌وه بێنه هه‌ندێك جار راگه‌یاندنی ئیسلامیه‌كان بۆ خاتری هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه‌یان ناوی زه‌حمه‌تكێشان له پاڵ ناوی قادر عه‌زیز دێنن كه ئه‌مه‌شیان زۆری نه‌ماوه له رێگه‌ی دادگاوه چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین.
پاش ئه‌وه‌ی باڵی زه‌حه‌متكیشان قادر عه‌زیز گه‌یشته په‌رله‌مان ده‌گوترێت ئێستا شه‌پۆڵی گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی زحمه‌تكێشان ده‌ستی پێكردووه تاچه‌ند ئه‌م قسه‌یه له‌سه‌ر ئه‌ندامانی ئێوه ده‌چه‌سپێت؟
ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێمه بۆ لای گروپی قادر عه‌زیز شتی نا ڕاست وبی بنه‌مایه با راگه‌یاندنه‌كان وجه‌ماعه‌ته‌كه‌ی كاك قادر ناوی یه‌ك ئه‌ندامی زه‌حمه‌تكێشان مان بده‌نی كه دوای هه‌ڵبژاردن گه‌ڕابێته‌وه لای ئه‌وان، نازانم خه‌ڵك بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه لای ئه‌وان خۆ ئه‌وان حزب نین تا خه‌ڵكی ئێمه په‌یوه‌نیان پێوه بكه‌ن. هه‌ر بۆزانینتان ئه‌و كاته‌ی به‌رێز مام جه‌لال ده‌شتپێشخه‌ریه‌كه‌ی بۆ ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ قادر عه‌زیز كرد، ئێمه وه‌ك به‌لێنمان دابوو كه‌مه‌سه‌له‌كه ده‌به‌ینه سه‌ركردایه‌تی ورای كادیران وه‌رده‌گرین، كادیره‌كانی ئێمه نه‌ك هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌رانه‌وه نه‌بوون بۆ لای قادرعه‌زیز به‌ڵكو گفتوگۆ دانیشتنیشیان له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌بوول نه‌كرد، جائه‌وه رای كادیر بێت نازانم چۆن خه‌ڵك ده‌چێته‌وه به‌ر ده‌ستی كاك قادر.
پێشوو و‌ئێستا له‌ناو حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان رۆڵێكت هه‌بوو تاچه‌ند ئاگه‌داری سه‌رچاوه‌ی داریی حزب بوویت كاتیك كاك قادر سكرتێری حزب بوو؟
به‌ڵی پێش ئه‌وه‌ی كاك قادر له نێو حزب سزا بدرێت من له دوو كۆنگره‌ی ڕابردوو به هه‌ڵبژاردن متمانه‌ی هاورێیانم وه‌رگرت و بوومه كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساله‌ی كاركردنم له‌گه‌ڵ كاك قادر له سه‌ركردایه‌تی حزبی زه‌حمه‌تكێشان نه‌ك هه‌ر من به‌ڵكو هیچ یه‌ك له هاورێیانم له سه‌ركردایه‌تی ئاگاداری داهات وسه‌رفیاتی ئه‌و حزبه نه‌بووین، كه ئه‌مه‌یان هه‌میشه خاڵی ناكۆكی سه‌ركردایه‌تی وكاك قادر بووه، كه ئه‌بوایه سیاسه‌تی مالی له حزب كۆمیته‌ی ناوه‌ندی دایبڕێژێت به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه كاك قادر جگه له خۆی هیچ كه‌س نه‌ئه‌بوایه بزانێت داهات و سه‌رفیاتی ئه‌و حزبه چه‌نده وچۆن سه‌رف ده‌كرێت.
كاك قادر عه‌زیز ده‌ڵێت ئێستا بودجه به‌شێوه‌یه‌كی ناره‌وا ده‌درێت به ئێوه پێت وایه شه‌رعیه‌ت لای ئێویه تا بودجه بۆ خۆتان به‌كار بێنن یا ئه‌وانیش به‌قدر حه‌جمی خۆیان ده‌بێت به‌شیان هه‌بێت؟
دیاره كاك قادر ره‌وایه‌تی وه‌رگرتی بودجه له وه‌وه ده‌بینێت كه وه‌ك جاران پاره‌كه بچێته‌وه ماڵی ئه‌و، له‌وی ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ستی لێبه‌ربوو وه‌ك خێر وسه‌ده‌قه بیداته حزب، نازانێت ئێستا زه‌حمه‌تكێشان خاوه‌نی شه‌رعیه‌ت و ده‌زگا و مه‌كاتبی خۆیه‌تی پێدانی بودجه‌ش له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه به ئێمه له‌سه‌ر ئه‌ساسی شه‌رعیه‌تی حزبه‌كه بووه كه ئێستا لای ئێمه‌یه، له‌وه ده‌چێت كاك قادر كون وكه‌له‌به‌ری زۆری هه‌بێت كه پاره‌ی لێوه‌رگری پێویستی به بودجه‌ی حكومه‌ت نیه، با خه‌لكی نزیكی ئه‌و پرسیاره‌ی لێبكه‌ن، ئه‌وا زیاتر له‌شه‌ش مانگه كاك قادر داهاتی چه‌ند بووه‌و چۆن سه‌رفی كردوه له كوی هێناویه‌تی.
ئێوه پاش جیابونه‌وه‌تان هه‌ردوو لاتان به جیا كۆنگره‌تان كرد شه‌رعیه‌تی زه‌حمه‌تكێشان ئێستا لای كامه لایه‌نه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌وان توانیان بگه‌نه په‌رله‌مان؟
ئێمه له زه‌حمه‌تكێشان جیا نه‌بووینه‌وه هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌م پێدا ئێمه له 28/3 كاك قادرمان سزادا، به‌داخه‌وه به‌و سزا حزبیه پابه‌ند نه‌بوو، دوای سزادانه‌كه‌ی به‌ده‌ر له ده‌سه‌ڵاتی حزبی كۆبوونه‌ویه‌كی خزمه‌كانی خۆی ئه‌نجام دا‌و ناوی نا كۆنگره، كه به‌پپێی په‌یڕه‌و پرۆگرام ئه‌و كه‌سێكی سڕكراو بوو، بۆی نییه به‌ته‌نیا بڕیار له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره بدات كه ده‌سه‌ڵاتی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی بووكه ئه‌و كات كاك قادر تاكه یه‌ك سه‌ركردایه‌تی له‌گه‌ڵ نه‌مابوو، ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌نجامان دا كۆنگره‌ی شه‌شه‌می حزب بوو به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی په‌یڕه‌و پرۆگرام پێی دابووین، سه‌بارت به گه‌یشتنه په‌رله‌مانیش ئه‌وان نه‌گه‌یشتونه‌ته په‌رله‌مان به‌ڵكو ئه‌وانیان برده په‌رله‌مان كه ئه‌مه‌شیان په‌یوه‌ندی به زه‌حمه‌تكێشان نیه به‌ڵكو ئه‌وان به ناوی قه‌واره‌ی ئاینده له په‌رله‌مانن كه ئه‌مه‌شیان گرفت بۆ حزبی زه‌حمه‌تكێشان درووست ناكات.
زۆرجارله هه‌ڤبینیه رۆژنامه‌نوسیه‌كان كاك قادر وا ده‌رده‌خات ئێوه وه‌ك یاری شه‌تره‌نج به‌ده‌ست هێزه ده‌سه‌ڵات داره‌كانی كوردستانن حزبه ده‌سه‌لات داره‌كانیش ئێوه به كه‌یف وهه‌وه‌سی خۆیان كار پێده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌م رایه وایه بۆچی ئێوه ناچنه ناو حزبێكی ده‌سه‌ڵات داری كوردستان؟
كاك قادر هیچی به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه ئه‌م تۆمه‌ته بی بنه‌مایانه نه‌بێت بۆ، بایه‌ك هه‌لوێستی ئێمه باسبكات كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خۆمان كردبێتمان، وه‌ك په‌نده كوردییه‌كه، ده‌یه‌وێ ده‌ستی چه‌وری خۆی به‌سه‌ری ئێمه بسرێ، له‌یه‌ك مندالیش بپرسیت ده‌زانی كه ئێمه كاك قادر مان له‌سه‌ر ئه‌وه سزادا كه حزبی كردبووه یاری شه‌تره‌نج نه‌ك ئێمه، له‌لایه‌كی تر ئه‌و قسه‌یه‌بۆ خۆی كێماسیه له ده سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی پێنج، نۆیان پیاوی ئه‌م لاو ئه‌ولا بووبن، لێره‌وه چی له‌سه‌ر ئێمه هه‌یه بابڵاویكاته‌وه، تا ئێمه‌ش شته‌كانی ئه‌و بڵاوبكه‌ینه‌وه، له داهاتووش ده‌رده‌كه‌وێت كی پیاوی ئه‌م لاو ئه‌ولایه و كی داشی دامه‌ی خه‌ڵكی تره، ئێمه له زه‌حمه‌تكێشان شتی پشت په‌رده‌مان نیه ئه‌وه‌ی هه‌مانبێت هه‌موو كه‌سێك له نێو حزب پێی ئاگاداره، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كاك قادر ئێستا ده‌یكات له‌و هه‌موو سه‌فه‌رانه‌ی بۆ ئه‌م لاو ئه‌ولا.
پێش ئه‌وه‌ی جیاببنه‌وه له‌مه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌تان له‌گه‌ل سۆسیالیست قسه‌ی زۆر هه‌بوو ئێستا ئێوه به‌وه تاوانبار ده‌كرێن كه كارتان بۆ ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه نه‌كردووه؟
هه‌نگاونان بۆ یه‌كگرتنی دوو حزب ده‌بێت به بڕیار وزانیاری سه‌ركردایه‌تی حزب بێت ئه‌گه‌ر بڵێم نه‌ك ئێمه له سه‌ركردایه‌تی ئه‌وسای حزب به‌ڵكو مه‌كته‌ب سیاسیه‌كه‌شمان هه‌واڵی یه‌كگرتنی زه‌حمه‌تكێشان وسۆسیالیستی له ته‌له‌فزیۆنه‌كان بیست له زاری كاكه حه‌مه كه ئه‌وسا كاك قادر به ناوی چاره‌سه‌ری له ئێران بوو، بۆیه شتێك كه ئێمه پێی ئاگادار نه‌بین چۆن كاری بۆ بكه‌ین. باشه ئه‌ی بۆ ئێستا كاك قادر ئه‌و هه‌نگاوه ناكات خۆ ئێستا ئێمه ئه‌ستۆ ئازادمان كردووه، ئێستا كه‌شه‌كه له‌بارتریشه هه‌ردوكیان له‌یه‌ك لیستن و ره‌نگه خه‌لكانیچكیش هه‌بن پێیان خۆش بێت.
ئێوه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو چۆن به‌ژدار ده‌بن؟ ئایه به‌نیازن له‌گه‌ل حزبی شیوعی لیستێكی تربه‌ناوی چه‌پ یان هه‌ر ناویكی تر دروست بكه‌ن یان جارێكی تر ئاماده‌نین هاوپه‌یمانه‌تی له‌گه‌ل هێزێك بكه‌ن ناتان گه‌ینێته شوێنی بریار؟
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بێت هێشتا له‌سه‌ركردایه‌تی حزب بڕیارمان لێنه‌داو، به‌ڵام پێمان باشه كورد له‌به‌رامبه‌ر به‌غدا بێهێز نه‌بێ، سه‌باره‌ت به خۆمان و حزبی شیوعیش ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان نابنه هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌مان چ له گه‌ڵ ئه‌وان یان لایه‌نێكانی تری ناو لیستی ئازادی وعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی.
هیوا سه‌ید سه‌لیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان.
له ساڵی 2004 بۆته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزب
به‌رپرسی لقی كه‌ركووك ولقی سۆران بووه ئێستا به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنه.
ساڵی 1967 له رواندز له دایك بووه
له ناوه‌راستی هه‌شتاكان په‌یوه‌ندی كردوه به رێكخستنه‌كانی حزبی زه‌حمتكێشان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
