گه‌ر كه‌سێك یه‌كه‌م جاربێ كتێبه شیعری هه‌نگاوێك له‌خۆشه‌ویستی بخوێنێته‌وه‌و بگاته لاپه‌ڕه پێنجی كتێبه‌كه بێ هیچ دوودڵیه‌ك هه‌ست به‌ناسكی ناخ و ڕاستگۆیی نوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات. له‌شیعره‌كانیدا زۆر به‌ڕونی ئه‌وه به‌ده‌ر ده‌كه‌وێت كه سروه ئه‌وه‌ی له‌ناخی دا هه‌بێت ده‌ری ده‌كات و هه‌رگیز نایشارێته‌وه.
سروه وه‌ك په‌پوله‌یه‌ك له‌دوره وڵاته‌وه به‌رده‌وام عاشقان شیعر باران ده‌كات و هه‌تا پێی بكرێ ده‌چێته ناخی خۆشه‌وه‌یستییه‌وه. به‌ڵام وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ ده‌كات ئه‌وه‌یش وه‌ك هه‌موو كچه كورده‌كان تائێستا نه‌یتوانیوه به‌و په‌ڕی ئازادییه‌وه هه‌رچی له‌دڵ ده‌رونیدا هه‌یه بیكات به‌شیعرو به‌یانی كات واته سروه گه‌لێك شتی تر ماوه به‌ئێمه بڵێت به‌ڵام ئه‌و سنوره‌ی كلتور به‌ده‌وزریدا كێشاوێتی ڕێگانادات سروه به‌و په‌ڕی ئازادییه‌وه بمانباته‌وه دنیای خۆشه‌وه‌یستی و له‌ماناجوانه‌كه‌ی عه‌شق تێمان گه‌یه‌نێت
سروه له‌دایكبوی ساڵی 1986 شاری سلێمانییه‌و، هه‌ر له سلێمانی قۆناغه‌كانی خوێندنی تاپۆلی چواره‌می ئاماده‌یی خوێندوه وله ساڵی 2008 واته پار ژیانی هاوسه‌ریی پێكهێناوه، وه ئێستاش له وڵاتی سوید نیشته‌جێیه.
له‌دیمانه‌یكی گۆڤاری گه‌نجانه‌دا سروه باسی چۆنێتی هاتنه نێو دنیلی شیعر‌و ژیانی تایبه‌تی خۆیمان بۆ ده‌كات
پ/ له‌كه‌یه‌وه شیعر له‌ناخی سروه‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه؟
و/ سه‌ره‌تا سوپاس بۆ ئه‌م چاوپێكه‌وتنه، ، له‌وكاته‌وه‌ی كه هه‌ستم به‌بونی خۆم كرد ده‌ستم دایه نوسین به‌ڵام به گشتی له ساڵی2002وه ده‌نوسم.
پ/ سروه شیعر بۆكێ ده‌ڵێ وچی وای لێ ده‌كات ده‌ستكات به‌نوسینی هۆنراوه
و/ وه‌ك هه‌مووجار كه وتومه من بۆ خۆم ده‌نوسم ئه‌وه‌ی وام لێ ئه‌كات كه بنوسم ئه‌ویش ته‌نها عه‌شقه چونكه دڵنیام هه‌مو مرۆڤه‌كان گه‌رعاشق نه‌بن ناتوانن یه‌ك ووشه بنوسن.
پ/هۆنراوه‌كانت گوزارشت له‌ناخی خۆت ده‌كه‌ن یان ئه‌و دیمه‌ن و ڕوداوانه‌ی ڕۆژانه به‌رچاوت ده‌كه‌ون؟
و/ به ته‌ئكید گوزارشت له ناخی خۆم ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ناخم هه‌ست به ئازارێك یان به خۆشییه‌ك نه‌كات ئه‌وا نوسینه‌كانم پێچه‌وانه‌ی كه‌سایه‌تی _دڵخۆش_ن وه هه‌مو ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه ڕۆژانه ده‌بینرێن ڕه‌نگه له‌لای خه‌ڵك ئاسایی بن به‌ڵام لای من زۆر گرنگ بن و ناخم هۆنراوه‌یه‌كی بۆ بنوسێت. ڕه‌نگه هه‌ندێ جاریش لای خه‌لك گرنگ بن و لای من وانه‌بن.
پ/سروه به‌چی ده‌گری و به چی پێده‌كه‌نی؟
و/ گریان له‌لای من پاك بونه‌وه‌ی ناخه ڕه‌وینه‌وه‌ی ئازاره له‌دایك بونه‌وه‌ی خۆشییه مردوه‌كانه من زۆر حه‌ساسم بۆ گریان ته‌نانه‌ت زۆر جار به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به هیچ خه‌مێك بكه‌م حه‌ز به گریان ده‌كه‌م و تا دڵم بییه‌وێت ده‌گریم، ، وه پێكه‌نینیش به هه‌مان شێوه پێناسه ده‌كه‌م زۆربه‌ی كاته‌كانی ژیانم لێو به خه‌نده‌م به‌تایبه‌تی كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم دائه‌نیشم وه زۆرترین پێكه‌نینم له‌كاتی سه‌یر كردنی فیلمه‌كانی عیرفانی وه‌ستا ئه‌حمه‌د، ، حه‌مه ده‌م بڵ (ه.. ڕێزم هه‌یه بۆ ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئه‌زیزه..
پ/ تائێستا هیچ هۆنراوه‌یه‌كت كراوه به گۆرانی؟
و/نه‌خێر به‌ڵام داوام لێكراوه بۆ هۆنراوه‌ی سیاسی كه بنوسم به‌داخه‌وه من خۆم له سیاسه‌تا نابینمه‌وه بۆیه نه‌متوانی بینوسم.
پ/ ژیانی تاراوگه چی كاریگه‌رییه‌كی هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سروه ببێت به‌شاعیر؟یان ئه‌توانی بڵێی تاراوگه‌و دووره وڵاتی وای كرد ده‌ست بكه‌یت به‌نوسینی هۆنراوه؟
و/بێگومان شتێكی ئاشكرایه كه تاراوگه هه‌میشه بۆته هۆی داهێنان و نوسینیش به‌تایبه‌تی به‌ڵام من له پێش ئه‌وه‌ی ڕووبكه‌مه ده‌ره‌وه ده‌ستم داوه‌ته نوسین وه ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامم.
پ/ تائێستا چه‌ند هۆنراوه‌ت هه‌یه؟ ئایا هیچ كتێب و دیوانێكی بڵاو كراوه‌ت هه‌یه؟
وه‌ڵا بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م پرسیاره ئه‌بێت یه‌ك مانگ چاوه‌ڕێی و/وه‌ڵام بیت، ، ، به پێكه‌نینه‌وه، ، ، بڕوا بكه من هیچ كات نه‌مزانیوه كه ژماره‌ی هۆنراوه‌كانم چه‌ندن هه‌رگیزیش ئه‌وه گرنگ نییه له‌لام. به‌ڵام تاكه شتێك كه گرنگه ئه‌وه‌یه كه ئێمه بزانین چی ده‌نوسین و بۆ كێ ده‌نوسین، ته‌نها یه‌ك كتێبی بڵاوكراوه‌م هه‌یه به ناوی، ، هه‌نگاوێك له خۆشه‌ویستی، ، چاپی 2008
پ/پێت وایه كچانی كورد تاچه‌ند له‌نوسین هۆنراوه‌كانیاندا ده‌توانن به‌ئازادی گوزارشت له‌ناخی خۆیان بكه‌ن به‌و شێوه‌یه‌ی كه خۆیان ئه‌یانه‌وێت؟
و/ئه‌وه جارێكیان دایكێك به كچه‌كه‌ی ئه‌ڵێ ئاده‌ی كچم بابزانم هۆنراوه‌ی ئه‌م جاره‌ت باسی چی تیایه؟كچه‌كه‌ش ئه‌ڵێ دایه باسی ماچی تێدایه؟دایكی ئه‌ڵێ ها چه‌تیوه ماچی كێت كردوه وه‌ره پێم بڵێ، ئه‌ویش له ترسا ئه‌ڵێت ماچی ئه‌و گوڵه‌م كرد كه تۆ ئه‌مڕۆ وتت وشك بوه و فڕێت دا زۆرم به‌زه‌یی پیا ئه‌هاته‌وه، ، ، ، ئینجا گیانه‌كه‌م من لێره‌وه ئه‌ڵێم زۆربه‌ی كچانی ئێمه ناتوانن به ئازادانه وشه‌كانیان بخه‌نه جه‌نگی هۆنراوه‌وه گه‌ر وایان كرد ئه‌وه ڕه‌نگه كاردانه‌وه‌ی خراپی لێبكه‌وێته‌وه له‌لایه‌ن خێزانه‌كانه‌وه زۆر به‌داخه‌وه‌م بۆ ئه‌م دیارده‌یه.
پ/ له‌ژیانت دا تاچه‌ند هه‌ست ده‌كه‌یت به‌خته‌وه‌ری؟ ئایا ئه‌و ژیانه‌ی تۆ مه‌به‌ستته بۆت به‌دی هاتووه؟
و/ هه‌ست ده‌كه‌م سات له دوای سات به‌خته‌وه‌ری له‌گه‌ڵما گه‌وره ده‌بێت زۆریش دڵنیام به‌خته‌وه‌ری میوانی هه‌مو كه‌سێكه به‌ڵام هه‌ندێ كه‌س نازانن پێشوازیی لێ بكه‌ن، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستت بێ ده‌توانی به‌ده‌ستی بهێنی به‌مه‌رجێ هه‌ڵسوكه‌وتت به دڵی خۆت بكه‌یت نه‌ك گوێڕایه‌ڵی خه‌ڵكی بیت پێویسته خۆت ژیر بیت.
پ/ شاعیره‌كان زۆربه‌یان دان به‌شیت بوونی خۆیاندا ده‌نێن ئایا سروه ش ڕۆحی شێتی تیدایه؟
و/ شێت كێیه؟منم، ، تۆی، ، براده‌ره‌كانمانه، ، ئێمه هه‌مومان شێتین، شێت وشه‌یه‌كی زۆر مانادار و دره‌وشاوه‌یه لای من. باشترین و جوانترین شێتیش لای من. مه‌جنونی له‌یلا وفه‌رهادی شیرین و مه‌م ی زین سیامه‌ندی خه‌ج و... چه‌نده‌های له‌م شێوه‌یه بون كه ئه‌وان داهێنه‌ری ڕێبازی شێت بونن به بۆچوونی من.
11. له كۆتاییدا چیت هه‌یه؟
ده‌ستان خۆش بۆ ئه‌م دیداره هونه‌رییه و ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م دوا دیاریمه بۆ به‌ڕێزتان و خوێنه‌رانی ئه‌زیز..
ماچ
زه‌رده‌ی تیشك له چاو ون بو
واتاریكستان خۆی كێشا...
چاوه‌ڕێبه كه ئه‌م ماچه‌م
به هه‌ورێكدا به تۆ بگات..
ماچی ته‌ڕم وه‌كو باران
وه‌ك شه‌ونمێكی به‌یانی...
لێوه‌كانی تۆ ئاو ئه‌دات
به وێنه‌ی خونچه‌ی نیهانی...
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
