- *بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی لیستی هیوا حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ك هه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌بوو، به‌ڵكو به‌هه‌وڵ وتێكۆشانی ئه‌وان رێگه له‌لیستی هیوا گیرا به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكات
- هه‌ر له‌ئێستاوه كۆمسیۆن باڵای هه‌ڵبژاردن بێلایه‌نی خۆی له‌ده‌ستداوه، له‌بڕیاری رێگه‌گرتنی لیستی هیوادا ده‌ركه‌وت كۆمسیۆن بێلایه‌ن وسه‌ربه‌خۆ نییه
ئاسۆ:وه‌ك ده‌زانین لیستی هیوا له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، به‌به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستانه ره‌تكرایه‌وه! پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی له‌مه‌ڕ ئه‌م كێشه‌یه حكومه‌تی هه‌رێم هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بوو؟.
د. فایه‌ق:حكومه‌تی هه‌رێم حكومه‌تی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌یه كه له‌دروستبوونی پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان (پ چ د ك) تا ئه‌مڕۆ له‌رێگه‌ی جیاجیاوه دژایه‌تی ده‌كه‌ن، ساڵی 2002 كه (پ چ د ك) دامه‌زرا دا‌و
ای مۆڵه‌تی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی هه‌ولێرو سلێمانی كرد، حكومه‌ته‌كانی ئه‌وكات نه‌ك هه‌ر وه‌ڵامی داواكه‌ی (پ چ د ك) یان نه‌دایه‌وه، له‌هه‌رێمی سلێمانی (ین ك) ئه‌و هاووڵاتییه‌شی ده‌ستگیركرد كه‌داواكارییه‌كه‌ی گه‌یاندبووه ده‌ستیان. دوای ئه‌وه‌ی رژێمی سه‌دام رووخا، (پ چ د ك) له‌به‌غداو موسڵ وكه‌ركووك باره‌گای كرده‌وه‌و چالاكی دیموكراتی وكاری رێكخستنی ده‌ستپێكرد، به‌رپرسه‌كانی پارتی ویه‌كێتی به‌رده‌وام داوایان له‌ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كرد (پ چ د ك) بخه‌نه لیستی تیرۆره‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ر به‌په‌كه‌كه‌یه، له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا پارتی ویه‌كێتی زۆر هه‌وڵیاندا (پ چ د ك) وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراقه‌وه قبوڵ نه‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وكات حسێن هنداوی كه‌عه‌ره‌ب بوو به‌رپرسی كۆمسیۆن بوو داواكه‌ی پارتی ویه‌كێتی به‌داوایه‌كی نایاسایی له‌قه‌ڵه‌مدابوو گوێی لێنه‌گرتبوون و (پ چ د ك) ی وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی ناساند. هه‌وڵه‌كانی پارتی ویه‌كێتی بۆ به‌تیرۆر ناساندن قه‌ده‌غه‌كردنی (پ چ د ك) به‌رده‌وامبوو تا ئه‌یلولی 2007، كاتێك وه‌زیری ناوخۆی توركیا‌و عێراق رێكه‌وتنی ئه‌منی هاوبه‌شیان مۆركردو له‌و رێكه‌وتنه‌دا په‌كه‌كه‌و كۆنگره‌ی گه‌ل وئه‌و حزب ورێكخراوانه‌ی سه‌ر به‌وانن وه‌ك تیرۆریست ناویان هات، ئتر پارتی ویه‌كێتی دڵیان ئاوی خوارده‌وه ئۆخه‌یان كرد.
رۆژی 3-11-2007 ئاسایشی حكومه‌تی هه‌رێم باره‌گاكانی هه‌ولێر وسلێمانی (پ چ د ك) داخست، له‌سه‌ره‌تاوه تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ندان جار هه‌ڤاڵانی چالاكی ئێمه‌یان زیندان كردووه‌و رێگه‌ی چالاكییان لێگرتووین. بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی لیستی هیوا حكومه‌تی هه‌رێم نه‌ك هه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌بوو، به‌ڵكو به‌هه‌وڵ وتێكۆشانی ئه‌وان وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق وكۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن كاریان كرد بۆ ئه‌وه‌ی لیستی هیوا به‌شداریی هه‌ڵبژاردن نه‌كات. به‌مشێوه‌یه ده‌توانین بڵێین ئێمه له‌وڵاتێكدا ده‌ژین ده‌سه‌ڵاتداران مافی سه‌ره‌تایی تاك وپێكهاته‌كانی خۆیان زه‌وت ده‌كه‌ن وگه‌وره‌ترین تاوانیان بۆ دروستده‌كه‌ن، ده‌سه‌ڵاتی وا له‌جیهاندا نموونه‌ی نه‌بووه!.
ئاسۆ:ئه‌وپرسیاره‌ی ئێستا له‌هه‌موو كات زیاتر پێویسته ئاڕاسته بكرێت ئه‌وه‌یه: بۆچی كۆمسیۆن لیستی هیوا ره‌تده‌كاته‌وه به‌گومانی ئه‌وه‌ی دوَستایه‌تی په‌كه‌كه ده‌كات به‌ڵام چه‌ندین لایه‌ن له‌عێراقدا كاری تیروَریستیش ده‌كه‌ن ودژی بنه‌ما دیموكراتییه‌كانیشن رێگه‌ی هه‌ڵبژاردن و خۆ كاندیدكردنیان پێده‌درێت، ئێوه چۆن له‌م حاڵه‌ته ده‌ڕوانن؟.
د. فایه‌ق:سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ناوی فه‌ره‌ج حه‌یده‌رییه، ئه‌و كه‌سه پێش ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆكی كۆمسیۆن به‌رپرسی لقی به‌غدای پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، ئه‌ندامه كورده‌كانی تری كۆمسیۆن هه‌ر هه‌موویان كادر‌و به‌رپرسی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانن، ئاخۆ به‌رامبه‌ر به‌چی پارتی ویه‌كێتی به‌رپرسیارێتی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنیان ده‌ستكه‌وتبێت؟، به‌رامبه‌ر به‌دواخستنی مادده‌ی 140 یان به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی كۆمسیۆن چاوپۆشی له‌و لایه‌نانه تیرۆریستانه بكات تا به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن؟. ئه‌و لایه‌نانه كه‌كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ده‌كه‌ن و ئاسایشی عێراقیان خستۆته مه‌ترسییه‌وه‌و به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن هێزه ناوچه‌ییه‌كانیان له‌پشته‌وه‌یه، پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری له‌كۆمسیۆندا نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات، كۆیله‌ی ئه‌و هێزه ناوچه‌یانه‌یه، ئتر كۆمسیۆن چۆن ده‌توانێت رێگه له‌به‌شداریكردنی ئه‌و جۆره هێزانه بگرێت تا به‌شداریی هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن. پارتی ویه‌كێتی ئیش بۆ كورد ناكه‌ن ئیش بۆ داگیركه‌رانی كوردستان وئیش بۆ گیرفانی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی دژی كورد بێ ده‌یكه‌ن ئه‌وه‌شی له‌قازانجی كورد بێت نایكه‌ن، رێگه‌گرتن له‌لیستی هیوا بۆ به‌شداریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌واتای ئه‌وه دێت له‌هه‌رێمی كوردستاندا سیاسه‌تی داگیركه‌ران په‌یڕه‌و ده‌كرێت وهه‌رێم سیاده‌ی نییه، به‌واتای ئه‌وه‌یه توركیا له‌عێراق وهه‌رێمی كوردستاندا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌و چی بیه‌وێت ده‌یكات، بی به‌شكردنی لیستی هیوا واتای ئه‌وه‌یه كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ نییه‌و ئۆرگانێكی حزبیی گه‌نده‌ڵه، بی به‌شكردنی لیستی هیوا له‌هه‌ڵبژاردن وبی هه‌ڵوێستی دادگای پێداچوونه‌وه له‌و بڕیاره سیاسییه نایاساییه، به‌واتای ئه‌وه‌یه به‌به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی هه‌رێم لاوازه‌و به‌ده‌ستی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه‌یه.
پێش ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر ده‌ربچێت فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن هاواری ده‌كرد لیستی هیوا سه‌ر به‌په‌كه‌كه‌یه، ئه‌وه‌ی وه‌ك تاوانێكی گه‌وره له‌راگه‌یاندندا بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام هه‌موولایه‌ك ده‌زانێت په‌كه‌كه نه‌ك هه‌ر هیچ زیانێكی بۆ ئاسایشی عێراق نه‌بووه به‌ڵكو له‌دوای رووخانی رژێمی سه‌دام ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق وهه‌ریه‌ك له‌توركیاو ئێرانی پاراستوزه‌و وه‌ك قه‌ڵایه‌كی پاراستنی هه‌رێمی كوردستان وعێراق بووه، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه له‌و ناوچانه‌دا نه‌بوایه قه‌ندیل وخواكوڕك ده‌بوونه تۆرابۆراو تیرۆریستان ئاسایشی هه‌رێمیان ده‌خسته مه‌ترسییه‌وه‌و به‌هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق نه‌ده‌پارێزرا، ده‌بوو حكومه‌تی عێراق وحكومه‌تی هه‌رێم وئه‌مه‌ریكا چاكه‌ی په‌كه‌كه‌یان بدایه‌ته‌وه كه‌له‌كاتی ته‌نگانه‌دا ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان وعێراق وسوپای ئه‌مه‌ریكای پارساتووه، نه‌ك وه‌ك تیرۆریست بیناسن وبه‌هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر ئاسایشی خۆیانی بزانن وئێمه‌ش له‌په‌نای ئه‌و هه‌ڵوێسه ناڕه‌وایه‌دا به‌و شێوه‌یه سزا بده‌ن.
ئاسۆ:لیسته‌كانی موقته‌دا سه‌در، به‌ره‌ی توركمانی به‌ئاشكرا دوَستایه‌تی ئێران وتوركیا ده‌كه‌ن وسیاسه‌ته‌كانی ئه‌وان جێبه‌جی ده‌كه‌ن، ده‌مه‌وێت بپرسم بۆ داواكاری گشتی وئاسایشی نیشتیمانی بێده‌نگبوو؟ به‌ڵام بۆ لیستێكی كورد قه‌ده‌غه‌یه دوَستایه‌تی پارتێكی كوردیی بكات؟.
د. فایه‌ق:له‌حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق وله‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بیركردنه‌وه‌و بڕیار سه‌ربه‌خۆ نییه، ئێران وتوركیاو ئه‌مه‌ریكا، سیاسه‌تی عێراق وهه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد له‌حكومه‌تی عێراق و له‌هه‌رێمدا سه‌ربه‌خۆ نین، له‌رابردوودا هێنده هه‌ڵه‌ی سیاسیان كردووه‌و فایلیان گیراوه نا‌وێرن به‌رامبه‌ر به‌وڵاتانی ده‌وروبه‌رو ئه‌مه‌ریكا سه‌ر به‌رزبكه‌نه‌وه، وڵاتانی ده‌وروبه‌ر چبیان بوێت پێیانده‌كه‌ن، موقته‌دا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیریی ده‌كرێت، به‌ره‌ی توركمانی له‌لایه‌ن توركیاوه پشتگیربی ده‌كرێت، كی ده‌وێرێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌دا بكۆكێت. مه‌سه‌له‌یه‌كی تریش هه‌یه پێمباشه باسی بكه‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌ی كه‌عه‌ره‌به‌كانی عێراق هێنده به‌ته‌نگ قه‌ده‌غه‌كردنی لیستی هیواو (پ چ د ك) نین، پرسیاریان له‌شیروان وائلی وه‌زیری ناوخۆی عێراق كردووه ده‌رباره‌ی بێ به‌شكردنی لیستی هیوا، وتوویه‌تی من ئاگام لی نیبه، ئه‌گه‌ری زۆر ئه‌وه‌یه جێگره‌كه‌ی ئه‌و كاره‌ی كردبێت وداوای له‌كۆمسیۆن كردبێت رێگه نه‌دات لیستی هیوا به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكات، ج ێگری وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی عێراق كوردێكی سه‌ر به‌پارتی دیموكراتی كوردستانه، ده‌بینی هه‌موو ئه‌كته‌ره‌كانی سناریۆی بی به‌شكردنی لیستی هیوا به‌جێگری وه‌زیری ناوخۆ به‌سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن به‌حاكمی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر هه‌ر هه‌موویان كوردن، له‌ناو كوردیشدا پارتین.
سه‌ركردایه‌تی پارتی ئه‌و پۆستانه‌ی له‌عێراق وه‌ریگرتوون بۆ خزمه‌تكردنی گه‌لی كورد‌و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد وه‌رینه‌گرتوون، ئه‌و پۆستانه‌ی بۆ ئاماده‌كردنی پیلانگێریی دژی نه‌یاره‌كانی خۆی وه‌رگرتووه، له‌و كاته‌وه هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقه چی بۆ كورد كردووه بێجگه له‌وه‌ی ناوبه‌ناو به‌په‌كه‌كه ده‌ڵێت رێكخراوێكی تیرۆریسته‌و دڵی توركیا خۆش ده‌كات؟، هه‌موو ده‌زانین یه‌كه‌م بڕیاری حكومه‌تی عێراق دوای بریمه‌ر ئه‌وه‌بوو په‌كه‌كه‌ی خسته لیستی تیرۆره‌وه، كاتێك په‌كه‌كه چووه لای عه‌ره‌به‌كان وگله‌یی كرد عه‌ره‌به‌كان وتیان ئێمه نه‌مانكردووه ئه‌و بڕٍیاره هوشیارو جه‌لال وبه‌رهه‌م داویانه ئێمه‌ش دژی نه‌بووین. چه‌ندان ساڵه حكومه‌تی توركیا داوا له‌ئێران وسوریا ده‌كات په‌كه‌كه بخه‌نه لیستی تیرۆره‌وه به‌ڵام رازی نه‌بوون، ئه‌ی بۆچی عێراق رازی ده‌بێت په‌كه‌كه بخاته لیستی تیرۆر ئه‌گه‌ر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردی تێدا نه‌بێت؟، من لێره‌دا به‌گونجاوی ده‌بینم گۆرانكاڕییه‌ك له‌ناوی پارتی دیموكراتی كوردستان بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و حزبه نه‌كوردستانییه‌و نه‌دیموكراته، به‌ڵكوو ئاغای كورده‌و كۆیله‌ی داگیركه‌رانه بۆیه باشترین ناو بۆ ئه‌و حزبه (پارتی دیكتاتۆریی كوردستان) ه.
ئاسۆ:پێتانوایه كۆمسیۆن ده‌توانێت سه‌ربه‌خۆیانه‌و سه‌ركه‌وتووانه هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رێبكات یان ده‌كه‌وێته ژێر گوشاری یه‌كێتی وپارتییه‌وه؟.
د. فایه‌ق:هه‌ر له‌ئێستاوه كۆمسیۆن بێلایه‌نی خۆی له‌ده‌ستداوه، له‌بڕیاری رێگه‌گرتنی لیستی هیوادا ده‌ركه‌وت كۆمسیۆن بێلایه‌ن وسه‌ربه‌خۆ نییه، به‌گوێره‌ی ماده‌ی 99 به‌ندی چواره‌می ده‌ستووری عێراق ده‌رباره‌ی ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه‌و له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه چاودێریی ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌م كۆمسیۆنه‌ی ئێستا له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی پارتی ویه‌كێتییه‌وه چاودێریی ده‌كرێت، له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندان جار هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنیان بۆ خۆیان كردووه‌و له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه سزا نه‌دراون، لیستی گۆڕان ولیستی پێشكه‌وتن ولیستی بزووتنه‌وه‌ی چاكسازیی چه‌ندان سكاڵایان دژی لیستی كوردستانی تۆمار كردووه به‌ڵام كۆمسیۆن هیچ وه‌ڵامێكی نه‌داوه‌ته‌وه، له‌دواخستنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ودیارینه‌كردنی رۆژی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا ده‌ركه‌وت كۆمسیۆن خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌كات، بۆیه به‌لای منه‌وه ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر ولیسته ركه‌به‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات وریا نه‌بن له‌هه‌ڵبژاردندا كۆمسیۆن به‌ته‌واوی بێلایه‌نی خۆی له‌ده‌ستده‌دات وكار بۆ سه‌رخستنی لیستی كوردستانی پارتی ویه‌كێتی ده‌كات، من پێشنیار ده‌كه‌م لیسته ركه‌به‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌دادگای فیدراڵی، سكاڵا دژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن تۆمار بكه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمسیۆن به‌ئاشكرا پشتگیریی لیستی پارتی ویه‌كێتی ده‌كات.
ئاسۆ:لایه‌نگران ودۆستانی لیستی هیوا ده‌نگ به‌چ لیستێكی تر ده‌ده‌ن؟.
د. فایه‌ق: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئێمه وه‌ك لیستی هیواو وه‌ك ئه‌و حزب ورێكخراوانه‌ی پشتگیریی لیستی هیوایان كردووه كۆبوونه‌وه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین وله‌و باره‌یه‌وه بڕیار ده‌ده‌ین. به‌ڵام هه‌ندی پێوانه‌ی گشتی له‌بڕیاری خۆماندا به‌بنه‌ما ده‌گرین: داوا له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ین به‌شداریی له‌هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن ورێگه نه‌ده‌ن پارتی ویه‌كێتی ته‌زویر بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی جارێكی تر هه‌ڵبژاردنی كوردستان نه‌كه‌وێته لیستی ره‌شه‌وه. داوا له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ین ده‌نگ نه‌ده‌ن به‌لیستی پارتی ویه‌كێتی، له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان تۆڵه‌ی خۆیان له‌سیاسه‌ته نادیموكراتی ونانه‌ته‌وه‌یی وناخزمه‌تگوزاریی و تاڵانكارییه‌كانی پارتی ویه‌كێتی بكه‌نه‌وه. داوا له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ین ده‌نگ به‌و لیسته بده‌ن داخوازیی هه‌یه سیستمی سیاسیی وكۆمه‌لایه‌تی وئابووری كوردستان بگۆڕێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
