ده‌سه‌ڵات هه‌ر بانگه‌شه‌یه‌كی چاكسازیی وگۆڕان وئاڵوگۆڕی سلمیانه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌بڤه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی وه‌سف ده‌كات. د. م‌ح
همه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی وسه‌رۆكی كوتله‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌رێی ئه‌م دیمانه‌یه‌وه تیشك ده‌خاته سه‌ر دۆزی هه‌ڵبژاردن وهاوپه‌یمانێتی چوار حزبه‌كه‌و ئه‌و ئه‌گه‌ر وپێشهاته گرنگانه‌ی كه‌چاوه‌ڕێ ده‌كرێت هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ خۆیدا بیهێنێت.
ئاسۆ: لیستی "خزمه‌تگوزاریی وچاكسازیی" ده‌بێته گه‌وره‌ترین ركابه‌ری یه‌كێتی وپارتی یاخود لیستی "گۆڕان" كه‌نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ركردایه‌تی ده‌كا؟ پێشبینی ئێوه چییه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان؟.
د. محه‌مه‌د: ئاساییه ئه‌و لیستانه‌ی به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمان نه‌بن ده‌بنه ركابه‌ری یه‌كتر، چوون هه‌ر لیستی هه‌وڵده‌دات زۆرترین ده‌نگی جه‌ماوه‌ر بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات زۆرترین پشكی له‌هه‌موو لیسته‌كانه‌وه به‌رده‌كه‌وی، پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌م گه‌ل رێژه‌یه‌كی زۆری چاكسازییان ده‌وی له‌پرۆسه‌ی سیاسیی‌دا بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی لائقیان پێ پێشكه‌ش بكری.
ئاسۆ: باس له‌وه‌ده‌كرێت له‌نێو ریزه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ناكۆكی هه‌بووه له‌سه‌ر پێكهێنانی لیستی هاوبه‌ش، ئه‌مه تاچه‌ند راسته؟.
د. محه‌مه‌د: سروشتی پیاده‌كردنی شورا‌و میكانیزمه‌كانی دیموكراسی، وه‌رگرتنی بڕیار به‌ده‌نگدان وایه هه‌ركه‌س رای خۆی ده‌رده‌بری وپاشتر به‌ده‌نگی زۆرینه یه‌كلا ده‌كرێته‌وه، ئیتر كه‌مینه واز له‌رای خۆیان ده‌هێنن، ئه‌وه‌ش سروشتی ونیشانه‌ی هێزی یه‌كگرتووه.
ئاسۆ: بۆچی لیستی چوارحزبه‌كه هیچ كه‌سێكیان بۆسه‌رۆكی هه‌رێم كاندیدنه‌كرد؟.
د. محه‌مه‌د: له‌به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل و وڵات وحزبه‌كانیان وایان به‌باش زانیوه.
ئاسۆ: لایه‌نگرانی چوار حزبه‌كه ده‌نگ به‌چ كاندیدێك ده‌ده‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم؟.
د. محه‌مه‌د: هێشتا باسیان لێوه نه‌كردووه.
ئاسۆ: له‌وبڕوایه‌دان لیستی چوار حزبه‌كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه هێرشی بكرێته سه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2005 كرایه سه‌ر باره‌گاكانی ئێوه له‌ده‌ڤه‌ری بادینان؟.
د. محه‌مه‌د: نه‌خێر.
ئاسۆ: پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن لیستی یه‌كێـتی وپارتی ساخته‌كاریی وفرتوفێل ئه‌نجام بده‌ن؟.
د. محه‌مه‌د: زۆر زۆر.
ئاسۆ: به‌شێكی زۆر له‌خه‌ڵكی كوردستان نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا شه‌ڕو پێكدادان رووبدات له‌نێو لیسته‌كاندا، من ده‌مه‌وێت ئه‌وه بپرسم ئه‌م نیگه‌رانییه تاچه‌ند له‌جێگای خۆیدایه‌تی؟.
د. محه‌مه‌د: من خۆم هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی شتی وا ناكه‌م، ئه‌گه‌ر شتی وا رووبدات ئه‌وا ده‌سه‌ڵات هێرش ده‌كات، وانازانم پێكدادان بی ئه‌وه‌ش زیانی هه‌رێم وئه‌زموونه‌كه‌و خودی ده‌سه‌ڵاتی زۆر زۆر تێدایه، به‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سدا نییه، بۆیه هیواخوازین ئه‌و جۆره نیگه‌رانییه به‌كرداری ده‌ربكه‌وی له‌جێگای خۆیدا نییه‌و نه‌بووه.
ئاسۆ: یه‌كێتی وپارتی ده‌ڵێن زۆرینه‌ی كورسییه‌كان ده‌هێنینه‌وه، تۆ پێتوایه یه‌كێتی وپارتی زۆرینه بن؟.
د. محه‌مه‌د: ئه‌وه ده‌بی جه‌ماوه‌ر ئه‌و بڕیاره بده‌ن.
ئاسۆ: دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتی چوار حزبه‌كه به‌وه تاوانباركران ئێوه له‌خه‌می ئیمتیاز‌و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی وحیزبی خۆتاندان، له‌خه‌می كێشه‌ی خه‌ڵكیدا نه‌بوون ئه‌م قسانه پڕوپاگه‌نده‌ی یه‌كێتی وپارتی بوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پرۆژه چاكسازییه، ئایا به‌ڕاستی ئێوه شه‌ڕی ده‌ستكه‌وته تایبه‌تییه‌كانی خۆتان ده‌كه‌ن؟.
د. محه‌مه‌د: هه‌روه‌ك خۆتان ئاماژه‌تان پێدا پڕٍوپاگه‌نده‌یه، له‌وڵاتانی له‌مه‌ڕ خۆمان ئاوه‌كه واڕژاوه ده‌سه‌ڵات به‌چاوی مقه‌ده‌س سه‌یری خۆی ده‌كات وبه‌عه‌قڵی خاوه‌نییه‌تی ومڵكداریی موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كات، با به‌ناو كۆماریش بێت وهه‌موو ره‌خنه‌یه‌ك به‌تاوان وهه‌موو داوایه‌ك به‌سته‌م وناڕه‌واو هه‌موو جوڵه‌یه‌ك به‌خیانه‌ت و هه‌موو هه‌نگاوێك به‌به‌رژه‌وه‌ندپه‌رستی ده‌داته قه‌ڵه‌م، هه‌ر بانگه‌شه‌یه‌كی چاكسازیی وگۆڕان وئاڵوگۆڕی سلمیانه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌بڤه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی وه‌سف ده‌كات.
ئاسۆ: له‌په‌ڕله‌مانیش لیستی چوارحزبه‌كه وه‌ك یه‌ك لیست ده‌مێنێته‌وه؟.
د. محه‌مه‌د: ئه‌گه‌ری زۆره.
ئاسۆ: له‌و بڕوایه‌دایت كورد به‌یه‌كگرتوویی به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بكات؟.
د. محه‌مه‌د: مه‌رج نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌بی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای گه‌ل و وڵات پاڵنه‌ری راسته‌قینه‌ی وه‌رگرتنی هه‌ر بڕیارێ یان هه‌ڵوێستێك بی.
ئاسۆ: بۆچی یه‌كگرتووی ئیسلامی هیچ وه‌ڵامێكی مه‌لا كرێكار ناداته‌وه؟.
د. محه‌مه‌د: وا به‌باشی ده‌زانی.
ئاسۆ: یه‌كگرتووی ئیسلامی سه‌رچاوه‌ی داهاتی له‌كوێوه‌یه؟.
د. محه‌مه‌د: بوجه‌یه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌زۆر زۆر كه‌متره له‌ئیستحقاقی خۆی، ئشتراكاتی ئه‌ندامانی، هه‌ندی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان، هاوكاریی ئه‌ندامان ودۆستانی سه‌ر به‌یه‌كگرتوو له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، 50% مووچه‌ی كارمه‌نده پله باڵاكان سه‌ر به‌یه‌كگرتوو له‌ناو ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا، به‌خۆبه‌خش كاركردنی كادره حزبییه‌كانی كه ده‌چن كار ده‌كه‌ن بۆدابینكردنی بژێویی خۆیان وماڵ ومناڵیان وبه‌شێك له‌كاتیان دیاری ده‌كه‌ن بۆ خزمه‌تی حزبه‌كه‌یان وهۆكارو وه‌سیله تایبه‌ته‌كانیشیان هه‌روا له‌خزمه‌تی حزبدا به‌خۆبه‌خش به‌كارده‌هێنن به‌هیوای پاداشی خوا‌و هه‌ستی نیشتمانی وگه‌لپه‌روه‌ریی.
ئاسۆ: بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی یه‌كگرتوو زۆرتره له‌كۆمه‌لی ئیسلامی، كه‌چی له‌دابه‌شكردنی كورسییه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان هه‌ردوولاتان جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نییه؟.
د. محه‌مه‌د: وایان به‌باش زانی وله‌سه‌ری رێككه‌وتوون هه‌ردوولا به‌ویست وئیراده‌ی خۆیان ئه‌و بڕیاره‌یان داوه‌و كه‌س زۆری لێ نه‌كردوون.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
