زانا دڵشاد دزه‌یی:
له‌وكاته‌دا باخان وه‌ك گۆرانیبێژێك ناسرا، زۆرێك له به‌ناو هونه‌رزان و هونه‌ركار ره‌خنه‌ی لێ‌گیرا و ویستیان ناشیرینی بكه‌ن، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی كه له ناوه‌ندی سه‌نته‌ر و تۆمارگانی كوردستان ده‌ست كه‌وتووه، ئه‌مڕۆ باخانی هونه‌رمه‌ند له فرۆشتنی ئه‌لبومه‌كه‌ی جێگای نانسی عه‌جره‌می لوبنانی گرتۆته‌وه و بازاری شكاندووه.
وێڕای تێپه‌ربوونی زیاتر له ساڵێك به‌سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌لبومه‌كه‌ی، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆش به‌رهه‌می ئه‌و كچه هونه‌رمه‌نده داواكاری زۆری له‌سه‌ره و خاوه‌نی تۆمارگایه‌ك له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند "سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی باخان به كلیپێك بوو، هه‌ر له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی كلیپی (كه‌س له عیشق)، گه‌نجان ده‌هاتن بۆ كڕینی به‌رهه‌می باخان، به‌ڵام ئه‌وكاته ئه‌لبومه‌كه‌ی بڵاونه‌كردبۆوه و داوایه‌كی زۆریشی له‌سه‌ر بوو، پێیانمان ده‌گوتن هێشتا ئه‌لبومه‌كه‌ی نه‌هاتووه بازاره‌وه، خه‌ڵكه‌كه‌ش باوه‌ریان نه‌ده‌كرد و پێیان وابوو به ئه‌نقه‌ست ئه‌لبومه‌كه نافرۆشین". ئه‌گه‌رچی تاكو ئێستا یاسایه‌ك نییه بۆ رێگرتن له قه‌ده‌غه‌كردنی سیدی كۆپیكراوه، بۆیه كه‌مترین نوسخه‌ی ئۆرگیناڵی هونه‌رمه‌ندان له بازاری كوردستان فرۆشراوه، به‌ڵام باخانی هونه‌رمه‌ند له فرۆشتنی نوسخه‌ی ئۆرگیناڵی ئه‌لبومه‌كه‌ی له پێشی پێشه‌وه دایه ئیبراهیم هه‌روه‌ك خۆی گوتی "هه‌ر ئه‌لبومێك بێته بازار دوای هه‌فته‌یه‌ك كۆپی ده‌كری و كه‌متر خه‌ڵك ئۆرگیناڵه‌كه‌ی ده‌كڕن، به‌ڵام ئه‌لبومه‌كه‌ی باخان تائێستا كه‌مترین نوسخه‌ی كۆپی لێفرۆشراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی باخان جیاله‌وه‌ی ده‌نگی خۆشه و كاره‌كه‌شی گه‌نجانه بووه، یه‌كێكه له‌و كچانه‌ی روخسارێكی زۆر جوانی هه‌یه و بازاریش ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی ده‌وی".
هه‌روه‌ها ئه‌و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكرد له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی باخان و دڵنیا ره‌زای، له بازاری كوردستان داواكاری بۆ نانسی عه‌جره‌م و نه‌جوا كه‌ره‌م كه‌مبۆته‌وه و وه‌ك پێویست نه‌ماوه، چونكه باخان ستایله‌كه‌ی له ستایلی ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده نزیكه، هه‌رچه‌نده زۆرترین ره‌خنه‌ی ناهونه‌ری له كاره‌كه‌ی باخان گیراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له بازاری هونه‌ری كوردستان زۆرترین داواكاری بۆ ئه‌لبومه‌كه‌ی هه‌یه. رۆژانه‌ش خه‌ڵك پرسیاری به‌رهه‌می تازه‌ی ئه‌و كچه هونه‌رمه‌نده ده‌كه‌ن.
قوتابیه‌كی كۆلێژی یاسا له‌و كاته‌ی خه‌ریكی كڕینی ئه‌لبومێك بوو و پرسیاری ئه‌لبومی هونه‌رمه‌ند له‌یلا فه‌ریقی ده‌كرد، خاوه‌نی سه‌نته‌ره‌كه‌ش وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی كۆپیت ده‌وی یان نوسخه‌ی ئۆرگیناڵ، ئه‌و گه‌نجه به نوسخه‌ی ئۆرگیناڵ وه‌ڵامی دایه‌وه، له‌وباره‌یه‌وه هیوا ئه‌حمه‌د گوتی "جێگای ده‌ست خۆشییه زۆرێك له ئافره‌تی كورد بۆ خزمه‌ت كردن به هونه‌ری گۆرانی كوردی هاتونه‌ته پێشه‌وه به‌بی ئه‌وه‌ی حیسابێك بۆ كه‌لتوری و داب و نه‌ریتی شه‌رم و ترس بده‌ن، پێویسته ئێمه‌ش له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه رێزیان لی بگرین و به‌رهه‌مه‌كانیان به ئۆرگیناڵ ده‌ستخه‌ین"، ئه‌و گوتیشی "زۆرێك له‌و ئافره‌تانه له‌سه‌ر ده‌ستی هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر دروست بووینه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ره‌خنه‌ی زۆری لێ ده‌گیردری، به‌ڵام یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی زۆرترین كاری پێشكه‌ش به گه‌نجان كردووه، له كۆمه‌ڵكه‌ی كوردیش كی كار بكات ره‌خنه‌ی لێ ده‌گرن و كی پاڵكه‌وی ده‌ست خۆشی و ستایشی ده‌كه‌ن". ئه‌و گه‌نجه پێیوایه هه‌ر گۆراییه‌ك چێژی هه‌بێت گه‌نجان پێشوازی لی ده‌كات، گۆرانییه كۆنه‌كانیش بۆ گه‌نجانی ئه‌و سه‌رده‌مه چێژی نه‌ماوه، بۆیه پێویسته له جێی ره‌خنه ده‌ستخۆشیان لێ بكه‌ین.
zanadzey@yahoo. com
