یه کێتی به ئه و هه ڵوێستی بێی ده نگیه ی له تیرۆر کردنی سه رده شتدا زیاتر ڕووی خۆی زه رد کرد!!! ... ستار کوله جۆیی

فڕاندنی ڕۆژ نامه نووس سه رده شت عوسمان له ڕۆژی 4\5 \ 2010 له هه ولێره زه لیه که ی ژێر ده سه ڵاتی بنه ماڵه ی بارزانی، دوای ڕۆژێكیش ته رمه که ی به کوژراوی له شاری موسڵ دۆزرایه وه. ده ر ئه نجامی ئه م تاوانه دژ به مرۆڤایه تیه ی پارتی، شه پۆلێك ناڕه زای و توڕه بوونی هاویشته ناو هه موو چین و ‌توێژه کانی کۆمه ڵگای کوردیه وه، له کوردستان و عێراق و ده ره وه ی کوردستانیش، به تایبه تی توێژی ڕۆژنامه نووسان و ڕۆشنبیران ئازادیخوازانو ڕێکخراوه کانی کۆمه ڵگای مه ده نی و ڕێکخراوه مرۆڤ دۆسته کانی جیهانیش. بێی گومان ئه م توڕه بوون و نا ڕه زایانه ی سه رجه م چین و توێژه کانی کوردستان، له دژی ئه نجامده رانی ئه و تاوانه قێزه وونه. بنه ماڵه ی بارزانی و پارتی توشی شۆك کرد. چونکو نه پارتی و نه بنه ماڵه که ی وارسی پارتی له و باوه ڕه دا بوون، له دوای تیرۆر کردنی سه رده شتدا ڕوو به ره و ڕووی ئه و تووڕه بوونو نا ڕه زایانه ی جه ماوه ری کوردستان و ڕێکخراوه مرۆڤ دۆسته کانی جیهان ببنه وه. له هه موویشی زیاتر که بنه ماڵه ی بارزانی تووشی هیستریای کرد، کاتێک زۆرینه ی جه ماوه ری کوردستان بێی چه ندو چۆن و کێی و کێی بوو، یکسه ر بنه ماڵه ی بارزانیان تاوانبار کرد له تیرۆر کردنی سه رده شتدا. چونکو بنه ماڵه ی بارزانی و پارتیه که یان ڕیکۆردێکی دوورو درێژیان هه س له تیرۆر کردن و کوشتنی ئه وانه ی که ڕه خنه یان له بنه ماڵه ی بارزانی و پارتی گرتووبوو بێت و وه به پێچه وانه ی ئه وانیش بیریان له کوردایه تی کردبێته وه له کۆمه ڵگای کوردیدا هه ر بۆیشه جه ماوه ر یکسه ر پارتی تاوانبار کرد. ئه م تیرۆر و تۆقاندنه ی ئه مڕۆی کوردستان، نریتێکی پارتی بووه هه ر له سه ره تای دروست بوونیه وه تاوه کوو ئه و ڕۆ که، به ئه م ستایه ڵی سیاسه تی تۆقاندن و تیرۆر کردنه، بنه ماڵی بارزانی خۆیانیان داسه پاندوه له کوردستاندا و کوردیان خستۆته ژێر چه پۆکی ڕه شیانه وه. گه مژه یی پارتی و بنه ماڵه ی بارزانی له ئه وه دایه، که هه رگیز بیریان له کات و ئاستی ڕۆشنیری و پێشڕه فتی کۆمه ڵگای کوردیان نه کردۆته وه و وه لایانیش گرنگ نه بووه، بۆیه له ئه م سه رده می گڵۆبلازسیۆنه و های تاك و دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ و ئه نترنیت و ساته لایت و تکنه ڵۆجیای سه رده مه دا عه قڵ و فه همی بنه ماڵه ی بارزانی به هێزو تفنگه، به تیرۆر کردن توانای خۆیان نمایش ده که ن. ئه وه تا، به گوله وڵامی ڕه خنه ی موخالیفینیان ده ده نه وه گوله و داپلۆسینایان خستۆته پێش زمانی گفتو گۆو دایه ڵۆگه وه، ئه یانه وێت وڵاتێکی پڕ له ترس و تۆقین و هه ڕه شه و گرتن و کوشتن و تیرۆرمان بۆ دروست بکه ن. خۆ شبه ختانه له ئه وه ته ی ئۆپۆزسیون وه کو هێزێك خۆیی به یانکردوه بۆ به شداری کردن له کایه و ململانی سیاسیه ی له کوردستان و عێراقه دا. ئه نرجیه کی داوه ته ڕێکخراوه جه ماوه ریه کان له کوردستاندا ئه و بێ ده ر به سیه ی و بێ گێوێ نه دانو حساب نه کردنه ی بنه ماڵه ی بارزانی و پارتیان به ده نگی خه ڵك، خستۆته ژێر زه ختو فیشاری گشتیه وه که چیدی پارتی ملوڕانه نه که وێته وێزه ی جه ماوه ری کوردستانه وه، که له کاتی پرۆتۆستۆ کردنی تاوانه ئاشکرا و نهێنیه کانی پارتیدا جه ماوه ر پێی هه ڵده ستێ. ئاشکرایه هه رده م پارتی په نای بۆ هه ڕه شه ی تیرۆر کردن و تۆقاندن و دمکوتکردنی جه ماوه ر بردوه. ئه و ڕۆ گۆڕان، ستۆپ ساینی له به رده م ئه و تاوانو هێڕش و پێشێلکاریه کانی پارتی و بنه ماڵه ی بارزانی داناوه. ئیدی به پشتیوانی جه ماوه رو ڕیکخراوه مرۆڤ دۆسته کان و ئازادیخوازانی کوردستان و جیهان، نا هێڵن له باشوری کوردستاندا میلله ت له چاوه ڕوانی شیو ه ن و گریان و فرمێسك دا بێت بۆ ده یانی تری وه کو سۆران و سه رده شته کانی دی. له ئه مڕۆ به دوادا ئه رکی ئۆپۆزسیۆنه کانی کوردستان، ڕێگه نه دانه به بنه ماڵه ی بارزانی و چکداره کانی چوونه گوڕگی برسی بکه ونه گیانی ڕۆژنامه نووس و ئازادیخوازان له خوێنی خۆیاندا بیان تلێنه وه و دوایش به درۆی بێی وژدانه یان، قوربانی بکه نه تاوانبار و خۆیشیان له لای خه ڵك بکه ن به شه ڕیفی شام. دیاره یه کێتی نیشتمانی کوردستان له به رامبه ر تاوانه کانی پارتیا خۆی لێی کوێر و که ڕ و گێل کردوه، ئه گه ر هه ر که سێکیش باس له تاوانه کانی پارتی بکات، که له ژێر ده سه ڵاتیاندا دژ به ڕۆژنامه نووسان و ئازادیخوازان ئه نجامی ده دان، پێی کزو قه ڵز ئه بن و ئه ڵێن! ئێمه ئیتفاقی ئیستراتیجیمان هه س له گه ل برایانی پارتیا نامانه وێت ئه و ئیتفاقه ی نێوانمان به کوشتنی چه ند ڕۆژنامه نووسی تێك بده ین!! باشتر وایه یه کێتی نیشتمانی بڵێت ئێمه له گه ڵ پارتی دا (ڕه فیقه قافڵه و شه ریکه دزین گه ر شکات بکه ن تۆزێ پێی کزن) هه ر وه کو حه زره تی قانع ئه ڵێت (ڕه فیقه قافڵه و شه ریکه دزن گه ر شکات ده که ی تۆزی پێی کزن) ئه مه بێی هه ڵوێست و بێی ده نگیه ی یه کێتی ئه وه نده یه کێتی بچوك کردۆته وه ته نانه ت یه کێتی له ته نیشت پارتی دا سێبه رکه شی ده ر ناکه وێت ئه و ه تا حه جمی یه کێتی ڕۆژ به ڕۆژ به ره و بچوکی ده چێت و ڕ ه نگه سه وزه که شی به ره و زه رد بوون ده چێت. ئه گه ر یه کێتی به ئه وو بێی هه ڵوێست بوونه ی بیه وێت دڵی پارتی له خۆی ڕازی بکات و ئه و ئیتفاقی ستراتیجیه ی نێوانیان به پارێزێ، ئه و یه کێتی زۆر سه وه! پارتی به ئه و ره نگه سه وزه کاڵه ی ڕووه زه رده ی یه کێتی ڕازی نابێت. باشتر وایه یه کێتی چاوه ڕوانی پایز نه بێت له نرخی خۆی که م بکاته وه. پارتیش ئنگلێز وه تنی بڵێت (it's too late) واتا زۆر ده رنگه، ئێمه زوو پێتانمان ووت: جه لالیه کان تا کات به سه ر نه چووه وه رنه وه نه هاتنه وه. ئێستا ئێمه یش هه ر چۆن سه دام له کاتی خۆیدا ووتی: ئه وه ی ڕۆژێ له پێش ئێوه دا هاتۆته وه له ئێوه به شه ره فتره

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌. 

میوانانی سەر خەت

We have 27 guests and no members online