ئیدانه و هه‌ڵوێسته کردن و به‌گژداچونه‌وه دژ به‌کرده‌وه ناجۆرو قێزه‌ره‌وه‌کان، کاردانه‌وه‌یه‌کی ئینسانی و ئه‌خلاقی و ویژدانییه و ئه‌رکی هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵه بۆ ڕێگرتن لێیان و دووباره نه‌بونه‌وه‌یان. به‌داخ و که‌سه‌ره‌وه‌م بۆ تێڕۆرکردنی کاکه سه‌رده‌شت، جوانێکی یاخی له واقیعی کۆمه‌ڵگای کوردی، خوێندکارێکی بێ‌باك له مردن ڕۆحێکی ئازا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه. به‌داخه‌وه‌م بۆ مه‌رگی ئینسانێك، بۆ کوژاندنه‌وه‌و سڕینه‌وه‌ی ژیانێك.
ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابووردودا له‌هه‌ندێ ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه نوسراو ووتراو کرا له تێرۆری کاکه سه‌رده‌شت دا وه‌ك جه‌ماعه‌تی بێده‌نگ نابین، خه‌می حورمه‌تی ئینسانه کانیان نه‌بوو، خه‌می کوشتنی ڕۆحه‌کانیان نه‌بوو، خه‌مێك نه‌بوو بۆ هێشتنه‌وه‌و به‌رزڕاگرتنی قوودسییه‌تی سه‌رده‌شتی ئینسان، به‌ڵکوهه‌ندێکیان خه‌می پیاده‌کردنی مه‌رامه شاراوه‌کانیان بوو، خه‌می ڕازیکردنی سیاسه‌تی گڵاوی ئاغاکانیان بوو، خه‌می حه‌قکردنه‌وه‌ی کۆنه‌قینه‌کان بوو، خه‌می قبوڵنه‌کردنی جیاوازییه‌کانیان بوو، خه‌می زوو گه‌شتنیان بوو به‌ده‌سه‌ڵات، خه‌می پیرۆزکردنی بیروبۆچونه‌کانیان بوو، هه‌ندێکیشیان ڕازیکردنی ئاره‌زووکانیان بوو، هه‌ندێکیتریشیان وایانده‌زانی ئه‌گه‌ر نه‌چنه ناو جه‌ماعه‌تی بێده‌نگ نابین، ئه‌وا به‌ڕۆشنبیروو ڕۆژنامه‌نوس قبووڵ ناکرێن و ڕه‌واجیان نامێنێ و موعاره‌زه له شان و شه‌وکه‌تیان ئه‌دا. ئائه‌مه‌یه کۆمێدیای ناو ڕۆژنامه‌نوسان و رۆشه‌نبیران، ئائه‌مه‌یه گاڵته‌کردن به‌هه‌ستی ئینسانه‌کانه‌وه، ئائه‌مه‌یه به‌رپرسیارێتی له پیشه‌که‌یاندا.
پرسیاره‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا تێکدانی چه‌مکێکی هه‌ستیار وه‌ك ئاسایشی هه‌رێم له‌م دۆخه‌ی ئێستادا خزمه‌ت به کام لایه‌ن ئه‌کات؟ ئایا ووروژاندنی میدیای ناوه‌و ده‌ره‌وه به مه‌رامی سیاسی ده‌ره‌نجامه‌که‌ی به‌ره‌و کوێمان ده‌با؟ ئایا لێدانی ئه‌و حکومه‌ته گچکه‌له‌یه کامان لێی به سوودمه‌ندده‌بین؟
پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ئه‌و نیمچه حوکومه‌ته و دیموکراتی یه ساواکه‌ی به‌ته‌نیا له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و ناعه‌داله‌که‌مان دا نی یه، له ئه‌ستۆی هه‌مولایه‌کماندایه، قسه‌ی زل و هێنانه‌وه‌ی ڕێوییانه و درۆ‌و ده‌له‌سه و به سیاسه‌ت کردنی روداوه‌کان بێجگه له چاوبه‌سته و چه‌واشه‌کردنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك هیچی تر نییه. هه‌مومان خۆشحاڵ ئه‌بووین ئه‌گه‌ر بیرکردنه‌وه‌و سیاسه‌تی ئه‌و میلله‌تانه‌ی له‌گه‌ڵماندا هاوبه‌شن یان ئه‌وانه‌ی دراوسێمانن به جۆرێکی تر بایا، ئه‌و کات خه‌ڵکیش تێڕوانینێکی دیکه‌ی ده‌بوو بۆ ئاسایش، ئه‌مه واقیغێکی داسپاوه‌و ئینکاری کردنی غه‌درێکی گه‌وره‌یه‌و پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش زیندووبێته‌وه هه‌رئه‌وه‌نده‌ی پێده‌کرێ.
جه‌ماعه‌تی بێده‌نگ نابین ئه‌گه‌ر هه‌ر خۆتان پێناگیرێ، با بۆجارێك ڕاستگۆبن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا، هه‌رچه‌نده ئێوه به‌س له راستێکان بێده‌نگن. کاتێك منێك دێت و چه‌ند بابه‌تێك له سایته‌کاندا بڵاوده‌کاته‌وه، به‌م کاره‌م ئایا سیفه‌تی ڕۆژنامه‌نووسیم پێ ئه‌به‌خشرێ! ئایا بوومه ڕۆژنامه‌نوس! نه‌خێر به‌ڕاشکاوانه ئه‌ڵێم کاتێ ناحه‌قییه‌ك ئه‌بینم که راگه‌یاندنێکی ناهووشیارانه‌ی چه‌واشه‌کار گه‌ره‌کێتی جوانێکان تێکبدات و ناشیرینه‌کان جوانبکات و به مۆدێلێکی تازه پێمان بفرۆشێته‌وه و ده‌رخواردمان بات و هه‌زارو یه‌ك فرت و فێڵ له خوێنه‌ری بکات بۆ پیرۆزکردنی بۆچوونه‌کانی پشت په‌رده، ئالێره‌دایه وه‌ك شتێکی وویژدانی، وه‌ك پشوویه‌کی ده‌روونی و ڕۆحی دێمه جواب و نوسینێکی گچکه‌ڵه ده‌خه‌مه نێو‌و سایته‌کان.
ئه‌وه‌نده ڕاگه‌یاندنه‌کان چه‌واشه‌کارن، تا ئێستا روونکردنه‌وه‌یه‌کی زانستیانه‌یان ئه‌نجام نه‌داوه له ناساندنی کاکه سه‌رده‌شت وه‌ك ڕۆژنامه نووس به تایبه‌ت له لایه‌ن به‌رپرسانی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه، هه‌روا به کراوه‌یی جێیان هێشتووه، تا گوومانه‌کان نه‌ره‌وێته‌وه و ده‌سته‌کان واڵابێت بۆ به سیاسه‌ت کردنی دۆخه‌که. پێوویسته به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی سیفه‌تی ڕۆژنامه‌نووسی کاکه سه‌رده‌شت دیاری‌بکرێت تا هیچ که‌س و لایه‌نێك گه‌مه‌ی پێوه‌نه‌کات.
ڕۆژنامه‌نووس کاری بابه‌تێك و ده‌بابه‌ت نی یه، ڕۆژنامه‌نووس پیشه‌یه، ئێتکی خۆی هه‌یه، به‌هه‌زاران خه‌ڵك هه‌مووساڵیك له په‌یمانگا وزانکۆکانی دنیادا ده‌خوێنن به شێوه‌یه‌کی ئه‌کادیمی تاوه‌کوو ببنه پسپۆڕ له پیشه‌که‌یانداو له دواڕۆژدا به‌ئه‌مانه‌ته‌وه راستییه‌کان راده‌ستی خه‌ڵك بکه‌ن، ڕۆژنامه‌نووس زانینه له زمانه‌وانیدا، شاره‌زاییی یه له نووسیندا، خوێندنه‌وه‌یه بۆ رووداوه‌کان.
ڕۆژنامه‌نووسان به په‌نجه‌ی ده‌ست دێنه هه‌ژماردن له کوردستاندا، ئه‌و فه‌وزوا و بیسه‌رووبه‌رییه‌ی ئه‌مڕۆکه له ژێر ناوی رۆژنامه‌نوسیدا ئه‌کرێت ئه‌خزێته قاڵبی گاڵته‌جاڕییه‌وه، ئامڕازێکه به ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسێۆنه‌وه.
ئه‌مانه له قودسییه‌تی کاکه سه‌رده‌شت وه‌ك ئینسان و له تێرۆرکردنی ئه‌و ڕۆحه به‌رزه که‌مناکه‌نه‌وه، پێویسته بکرێته ڕه‌مزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆر، به‌سیاسه‌تکردنی مه‌رگی ئینسانه‌کان تاوانکردنه، دیسانه‌وه هه‌ر له سکی خۆتان به‌ن.
ڕه‌وا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
