
دایه گیان تۆ فێرت کردم... دڵم بکه‌مه شارێک خانووه‌کانی له خۆشه‌ویستی
درووست کرابن...
شه‌قام و کۆڵانه‌کانی... پڕ بن له ئاسوده‌یی
فێرت کردم له پێناوی ئازادی نیشتیمانم دا هه‌رچیم هه‌یه پێشکه‌ش بکه‌م
به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی پاداشت بم
دایه گیان تۆ بووی فێرت کردم
ڕاستگۆ بم له‌گه‌ڵ خۆم.. بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستگۆ بم له‌گه‌ڵ نیشتیمانم.. نه‌ته‌وه‌که‌م.. دراوسێکانم... هاوڕێکانم...
دایه‌ی شیرینم بیرت دێت، فێرت ئه‌کردم
له‌خۆم تێ بگه‌م پێش ئه‌وه‌ی داوا به‌که‌م خه‌ڵک لێم تێ بگات
فێرت کردم
به‌دڵێکی گه‌وره‌وه بڕۆم به پیری شه‌که‌ستیه‌کانمه‌وه... بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌مه سه‌رکه‌وتن
هه‌رگیز خه‌م نه‌خۆم وپه‌شیمان نه‌بم بۆ ڕابووردوویه‌ک که گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه
فێرت کردم.. هیوا بکه‌مه مۆمێک له‌گه‌ڵما بێت بۆ کوێ بڕۆم.. له هه‌ر شوێنێک بم.. له به‌ر ئه‌وه‌ی جوانترین شته له ژیانی مرۆڤدا...
وه پردێک درووست بکه‌م له ئازادی به سه‌ر ده‌ریای شه‌وه‌زه‌نگ و چه‌وسانه‌وه‌و خه‌م و په‌ژاره‌دا بپه‌ڕیمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که‌س خه‌مبار نه‌که‌م
له زه‌رده‌خه‌نه شیرینه‌که‌ی سه‌ر لێوی تۆی ئازیزمه‌وه فێر بووم.. هه‌میشه زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێوم بێت.. له ژانمدا.. له‌مردنمدا
فێرت کردم له هه‌ڵه‌کانمه‌وه فێر ببم... بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌زموونی مرۆڤایه‌تیه‌وه فێربم
ئاوا فێری وانه‌کان بووم له قوتابخانه مه‌زنه‌که‌ت دایه گیان
که ئازادیم خۆش‌بووێت وه له پێناویدا خوێنم ببێته ڕووبار..
هه‌تا ڕۆژی ئازادی هه‌ڵ دێت
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
