ئه‌و ڕووداو وحاڵه‌تانه‌ی له‌دوای هه‌ڵبژاردنی 7/3 له كوردستان و ته‌نانه‌ت عیراقیش هاتونه‌ته پێش جێی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنن، كه گه‌ره‌كه به‌عه‌قل ولۆژیكێكی ڕوون و زانستی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین، به‌تایبه‌ت ئێمه‌ی گه‌لی كورد، كه هێشتا له سه‌ره‌تای ده‌ستخستنی ده‌ستكه‌وته‌كانمانین و وه‌ك ده‌ڵێین ئاواته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیشمان نه‌كه‌وتونه‌ته سه‌ر سككه‌ی خۆیان، ناكری ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م میلله‌ته و وێنایی مه‌زڵومیه‌تی گه‌له‌كه‌مان و خۆزگه‌ی له‌بنه‌هاتووی نه‌وه‌كانمان له دروست كردنی كیانێكی به‌هێزو خاوه‌ن ده‌زگاو سه‌ربه‌خۆیی ئیداری و یاساییمان، بكه‌ینه قوربان هه‌ندی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و ململانێی نه‌خوازراو كه دواتر هه‌م تێیدا شكه‌ستخواردوو ده‌بین و هه‌میش ده‌كه‌وینه به‌ر له‌عنه‌تی مێژوو، هه‌مووشمان ئازار‌و ناسۆری ململانێی ناوه‌خۆی كه مێژوویه‌كی پڕ كاره‌ساتی هه‌یه بۆمان له پێش چاوه، بۆیه ئه‌وه‌ی گرنگ و پێویسته هه‌موو ئه‌و حاله‌تانه‌ی ئه‌وڕۆكه هاتونه‌ته پێش، هه‌ر له ئه‌و بیت وبالۆره‌ی له‌هه‌مبه‌ر (چه‌ند تێكست و ده‌قێكی شیعری شاعیرێك و ده‌زگایه‌كی دیاری كرا‌و له كوردستان ڕوویداوه) له‌گه‌ڵ (ئه‌و چه‌ند تاوانه قیزه‌ونانه‌ی له‌م چه‌ند ڕۆژی دواییی دا هاتنه پێش كه دیارتریان كوشتنی ڕۆژنامه نوس و قوتابیه‌كی بوێر و مه‌زلوم بوو زه‌رده‌شت عوسمانه)، ئه‌بی خه‌مخۆری و یه‌كتر ویستی و مامه‌ڵه‌ی ورد و ڕوون له‌مه‌سه‌له‌كان و په‌نجه خستنه سه‌ر ناته‌واویه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه له یه‌كتر تاوانباركردن و یه‌كتر نه‌خوێندنه‌وه، له‌گه‌ڵ دوركه‌وتنه‌وه‌ی فیعلی له هه‌رچی زێده‌ڕۆی و توندڕه‌وی فیكری و عه‌مه‌لی یه ببێته سه‌نگی مه‌حه‌ك له‌مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ پێشهاته كاندا، من ئه‌مه‌وی وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی تر تێڕوانینی خۆم له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م چه‌ند ڕووداوه له‌چه‌ند خاڵێك بخه‌مه ڕوو:
1. به‌ر له‌هه‌موو شتێك ئه‌بی ئه‌وه بزانین كه هه‌موومان كوڕی ئه‌و خاك وخۆڵه‌یین، له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌ژین و له‌م وولاته‌ش له‌دوایی مردن ده نێژرێین، هه‌موشمان هه‌م له ده‌ستكه‌وته‌كان هه‌میش له‌ناسۆری وخه‌مه‌كانی ئه‌م ووڵاته به‌شمان هه‌یه، ناكری جیاوازیه ئایینی وفیكریه‌كان كه حاڵه‌تێكی سروشتی خواكردییه ببنه هۆكاری دوژمنایه‌تی و یه‌كتر سفركردن، چونكی ئه‌مه هه‌م ده‌رچوونه له سروشتی ژیان و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی هه‌میش ده‌رچوونه له به‌ها ئه‌خلاقی وئینسانیه‌كان،
2. ئه‌بی له ساتی ده‌ركه‌وتنی جیاوازییه‌كان هیوایه‌ك یا تروسكی لایه‌نه وێكچوه‌كان فه‌رامۆش نه‌كه‌ین و بزانین كه له‌چه‌ند خاڵێكدا هاوبه‌شین، نابی یه‌كتر قبوڵ نه‌كردن ببێته له‌مپه‌ری لایه‌نه هاوبه‌شه جوانه‌كان، داخه‌كه‌م زۆر جار ئه‌وانه‌ی بالوره‌ی مافی مرۆڤ و دیموكراسی و ئازادی لی ده‌ده‌ن، لی كه قسه دێته سه‌ر بزاڤێكی فیكری ئیسلامی یا كه‌سایه‌تیه‌كی ئایینی، هه‌موو ئه‌و چه‌مكه جوانانه‌ی له بیر ده‌چیێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ژیان ومافی مرۆڤ وچه‌مك وماناكانی دیموكراسی ته‌نها شایه‌نی كاڵا وباڵای ئه‌مان بێت،
3. له‌كاتی دروست بوونی حاله‌تی (سوكایه‌تی كردن به پێغه‌مبه‌ران و موقه‌دده‌ساتی ئه‌م میلله‌ته) زۆرێك له خۆشه‌ویستانم چ له ڕێگه‌ی ئیمێله‌وه بێت یاخود به مۆبایل ده‌یانخواست منیش وه‌ك هه‌موان قسه‌م هه‌بێت، به‌ڵام له ڕاستی دا دوو به‌ره دروست بوو كه من له‌گه‌ڵ هیچیان نه‌بووم، یه‌كیان موببه‌رری بێی مانا‌و ڕاستی بۆ خراپیه‌كه‌ی ده‌هێنایه‌وه كه هیچ كات زانستی و عه‌قلی نه‌بوو، چونكه بێگومان گه‌مه و گاڵته یا سوكایه‌تی كردن به پێغه‌مبه‌ران و به‌ها باڵاكان جێی قبول َ نیه، گه‌ر بشڵێن ئه‌وه شێخ ره‌زای تاله‌بانی و مامۆستا عه‌لائه‌دیینی سوجادی له ئه‌ده‌بی ئیرۆتیك ده‌قی زۆریان هه‌یه، ئه‌وا هیچیان نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی سوكایه‌تی به پێغه‌مبه‌ران بكه‌ن، ئه‌وه‌ی له‌مه‌ش كاره‌ساتبارتر ئه‌وه‌یه كه ڕۆشنبیر بوون و سه‌قافه‌ت له‌سه‌ره خۆت تابۆ بكه‌یت و بپََت وابێت ئه‌وه‌ی وه‌ك منێكی به‌حیساب ڕۆشنبیر نه‌بێت ئه‌وا جاهیل و نه‌زانه و له‌عه‌ێری حه‌جه‌ری ئه‌ژێت!!!!!،
4. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م خوێندنه‌وه‌ش دا یا ڕوونتر بڵیین ئه‌م به‌ره‌یه‌شدا كه‌سان و ره‌مزی تر هاتنه‌پێش كه زۆرجار له جیاتی ڕاستكردنه‌وه و ڕۆشنكردنی مه‌سه‌له‌كان قوڕی خۆله‌كه‌یان چڕ‌و خراپتر كرد، چونكه ناكری دینداری بوونمان ببێته هێزی ناشرینكردنی ئه‌وه‌ی تر‌و تۆمتباركردنی ئه‌م و ئه‌و، یاخوا نه‌كا كافركردن و به جه‌ههه‌نه‌م شاد كردنی هه‌ر كه‌سێك یا مولحید ومه‌لعونكردنی مادام وه‌ك من بیرنه‌كاته‌وه، یا له‌وه ماڵوێرانتر داوا بكه‌ین لغاو بخرێته سه‌ر زاری هه‌ر كه‌سێك كه وه‌ك ئێمه‌مانان نه‌دوی!!! چونكه ئیمه مادام دیفاع له پێغه‌مبه‌ران ده‌كه‌ین ئه‌بی سلوك ڕه‌فتاریشمان له‌وان بچێت، له جێی ڕق و كینه، خۆشه‌ویستی و مه‌حببه‌ت و لێبوردن بكه‌ینه دیاری بۆ به‌رامبه‌ره‌كانمان، نابی ئه‌وه‌ی مینبه‌ریشی به‌ده‌سته‌وه‌یه ئه‌م شوێنه پیرۆزه بكاته هۆكاری دوژمنایه‌تی وتانه‌و ته‌شه‌ردان و باسكردنی ده‌زگایه‌ك یا كه‌س و لایه‌ك چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا سڵاوی خوای لی بی (عبدالله ی كوری ئوبه‌ی كوری سه‌لول) دوژمنی بوه كه‌چی له‌یه‌ك وتاردا ناوی ئه‌وو هاوڕێكانی نه‌هێناوه، ته‌نها فه‌رموویه‌تی (ما بال ڕقوام یفعلون كژا وكژا)،
5. ئێمه باس و بابه‌تی گرنگ و حه‌ساسترمان له پێشه كه حه‌قه هه‌موومان بۆی كۆبینه‌وه و قسه‌ی له‌سه‌ر بكرین، وه‌ك نه‌مانی عه‌داله‌ت له ده‌زگا و ده‌ستكه‌وت و داهاته‌كان، ده‌ردو ڤایرۆسی گه‌نده‌ڵی، پێشێل كردنی ماف وكه‌رامه‌ت و ئازادی ئینسانه‌كان، دیارترین و ڕوونترین به‌ڵگه‌ش كوشتن و تیرۆر كردنی ڕۆژنامه‌نوس و قوتابی (زه‌رده‌شت عوسمان) ه، كه‌حه‌قه هه‌موو رۆشنبیر‌و ڕۆژنامه‌نوسان قوتابی ولاوان، مامۆستایانی ئایینی وشێخان و كه‌سایه‌تیه ئایینی و هونه‌رمه‌ندان قسه‌یان هه‌بێت وهه‌ڵوێستی جدیان ببێت، تا ڕی بگرین له دروست بوونی باندی تیرۆر‌و هه‌رشه‌كردن تا له بڕی حاله‌تێك نه‌بێته دیارده‌یه‌كی نه‌خوازراو،
6. پێویست ده‌كات هه‌م مامۆستا وكه‌سایه‌تی یه ئایینی یه‌كان هه‌میش ڕۆشنبیرو ڕۆژنامه‌نوسان پردی په‌یوه‌ندی نێوانیان دروست بكه‌ن، تاكو لێكحاڵیبوون و لێگه‌یشتن و یه‌كتر قبوڵكردن بێته‌دی و ئه‌و ته‌شه‌نوجات و له‌یه‌كخوێندنه‌ی زوو زوو دروست ده‌بێت كۆتایی پێبێت، ئاخر ئه‌م حاله‌ته له غه‌یری ناشرین كردن و لێل كردنی تێڕوانیه‌نه‌كانمان چی تری لی به‌دی دێت؟؟ له‌م نێوه‌نده‌ش دا پێویسته ده‌ستخۆشی له لێژنه‌ی ئه‌وقاف وكاروباری ئایینی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ین، كه له 10/5 له پایته‌ختی كوردستان به‌م كاره هه‌ڵسا، گه‌رچی ده‌بوو زوتر ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجامدابایه،
7. له‌كۆتایی ڕووی خۆم ده‌كه‌مه مامۆستایانی ئاینی (كه به‌شانازیه‌وه من برایه‌كی بچوكیانم) حه قه زیاتر له‌كه‌سانی تر سینگ فراوان وكراوه‌بین و ته‌حه‌ممول و ته‌قه‌بولی به‌رامبه‌ره‌كانمان كه‌ین به‌تایبه‌ت ئه‌مان هیچ نه‌بێـت هاو دیین و هاونیشتمانمانن، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌بی دان به‌وه‌ش دابنێین كه ده‌زگا ئایینی یه‌كانمان، شێوه‌ی مامه‌ڵه‌كردنمان له‌گه‌لڕ ده‌وروبه‌رمان، خوێًندنه‌وه و ته‌فسیرمان بۆ هه‌ندی بابه‌ت، چۆنیه‌تی مامه‌ڵًه‌مان له‌گه‌ل عه‌وله‌مه وجیهانگیری، تێگه‌یشتن و تێڕوانینمان بۆ بابه‌تی ئافره‌تان و چه‌مكه‌كانی مافی مرۆڤ، له‌گه‌ڵً هه‌ندی تێكست و ده‌قی ئایینی، پێویستی به نوێًكردنه‌وه و شی كردنه‌وه‌ی هاوچه‌رخ و لێكدانه‌وه‌ی عه‌قلی وزانستی هه‌یه، كه ده‌بی خۆمان په‌نجه‌یان بخه‌ینه سه‌رو خۆشمان ڕاستیان كه‌یینه‌وه، گه‌ر نا ئه‌بی دان به‌خۆمان دابگرین كاتی كه‌سێك قسه له‌سه‌ر بابه‌تێك ده‌كات به بی زانیاری، كه ئێمه نه‌هاتووین خۆمان قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، ، به ڕاشكاوی ده‌یڵێم پێویسته ته‌فسیری ئایین وه‌ك خۆی بكریت و هه‌یمه‌نه كردن به‌سه‌ر ئایینه‌وه له‌ده‌ست تاقم و گروپ و ده‌سته و چه‌ند كه‌سایه‌تی یه‌ك ده‌ربێت، چونكه ئیسلام هی هه‌موومانه، نه‌ك ره‌نگ وروخساریكی دیاری كرا‌و، هه‌موومان بۆمان هه‌یه قسه له‌سه‌ر ده‌قه‌كانی كه‌ین به پێی ئه‌و زانست و سنووره‌ی خوای گه‌وره پێی به‌خشیوین، ، ، ، ، ، ، ،
* پێش نوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی شافعی له سۆران
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
