له جیهانی ئه‌مڕۆدا ئازادی بیرووڕا بۆته یه‌كێك له كۆڵه‌كه‌كانی بوواری دیمووكراسی، له هه‌ر ووڵاتێكدا پشتگیری لێكرا ئه‌وه ده‌وڵتێكی دیمووكرات و پارێزه‌ری یه‌كێك له‌مافه‌كانی مرۆڤه، هوونه‌ری نووسین هه‌موو كه‌س پێی ناوێرێت نووسه‌ره‌كه‌شی ده‌بێت ئازا‌و بووێربێت سڵ له سێبه‌ره‌كانی تۆقین نه‌كاته‌وه ئه‌و ووشانه‌ی ڕیزیان ده‌كات له‌ئاست ئازاری میلله‌ته‌كه‌یدا بێ و ئازادی بۆ دابین بكرێت ڕه‌خنه بگرێ و كه‌م و كوورتی بخاته ڕوو به‌ڕه‌ش بڵێت ڕه‌ش و به سپیش بڵێت سپی چوونكه ئه‌وه ئه‌وه هه‌ست به ئازار‌و موعاناته‌كانی گه‌ل ده‌كات
ئه‌مڕۆ فیشه‌ك وه‌ڵامی ڕه‌خنه ئه‌داته‌وه و دونیا ڕاسته‌و ڕاست پێچه‌وانه بۆته‌وه ئازادی به‌رته‌سك ئه‌كری و قه‌ڵه‌م تیرۆر ئه‌كرێت خوێن ئه‌بێته پاداشتی خاوه‌ن فكر، گوولله ده‌بێته مه‌دالیای سه‌ر سنگ، تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نووس تیرۆركردنی ئه‌زموونی هه‌رێم و حكوومه‌تی خۆماڵی یه تیرۆركردنی ئازادی و سه‌ربه‌ستی و خنكاندنی هه‌ناسه‌و كووشتنی ئازادی یه بۆ ده‌بێت دوای نۆزده ساڵ له‌سه‌ربه‌ستی له‌سه‌ر ئازادی خه‌ڵك بكوژرێت، تیرۆر بكرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیه به‌رپرسیاریه‌ته‌كه‌ی له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی هه‌رێمه به‌ڵام ئه‌نجامده‌رانی هێشتا نازانرێت كێن! سه‌رده‌شت به‌ته‌نها قه‌ڵه‌مێك و نووسه‌رێك نه‌بوو، زاده‌ی فكری نوی و عه‌قڵیه‌تی میلله‌تێكی موتوربه كراووبو به دیمووكراسی و ئازادی ڕَێنیشانده‌ری ئازادیخوازان و تینووبو به ئازادی ڕا ده‌ربڕین بۆیه ده‌بێت حكوومه‌ت خه‌م ساردی نه‌كات له دۆزینه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی قه‌ڵم سه‌رده‌بڕن و تیرۆر ئه‌نجام ئه‌ده‌ن فكری نوی خه‌فه ئه‌كه‌ن و گه‌نج ئه‌كووژن، سڵاو له گیانی پاكت سه‌رده‌شتی خاوه‌ن قه‌ڵه‌م سه‌رشۆڕی و نه‌مان بۆ بكووژانت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
