هه‌ندێ جار كاره‌ساتی وا جه‌گبڕ به‌رۆكی مرۆڤ ده‌گرێ، كه‌سه هه‌ست ناسك و ئینساندۆسته‌كان ئه‌تاسێنێ و وایان لێ ده‌كا قوڕگیان بگیرێ له قسه‌كردن، ده‌ست و په‌نجه‌یان ره‌قبێته‌وه له نووسین، ئه‌و شێوازه تاوانه‌ی به‌سه‌ر سه‌رده‌شت هاتووه به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌زم ناكرێ، من خۆم تا ئه‌م له‌حزه‌یه‌ش ئاسایی نیم تا بتوانم له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ساته بنووسم و هه‌قی خۆی پێ ببه‌خشم، ئه‌م تاوانه تاوانێكه دژی مرۆڤایه‌تی، تاوانێكه به‌ر له هه‌موو كه‌سێك و دینێك له به‌رامبه‌ر دینی ئیسلام و هه‌موو موسوڵمانان كراوه، هه‌ر بۆیه دوو رۆژی‌تر ئه‌وه‌ستم له‌سه‌ر نووسینێك هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له رووی ده‌روونی و بیركردنه‌وه ئاسایی بم هه‌م چاوه‌ڕوانی خوتبه‌ی مه‌لا به‌ڕێزه‌كانی هه‌ولێر به گشتی و مامۆستا مه‌لا به‌شیر به‌تایبه‌تی ئه‌كه‌م بزانم له خوتبه‌ی سبه‌ینێی 14/5/2010ی هه‌موو مزگه‌وته‌كانی هه‌ولێر چی ئه‌ڵێن له‌سه‌ر شه‌هیدكردنی گه‌نجێكی شاره‌كه‌یان، كه وه‌كو گوتم ئه‌م كاره كارێكه دژی دینی ئیسلام و هه‌موو موسوڵمانێكه؟ چاوه‌ڕوانم.
fryadhirany@yahoo. com
