
دوابه‌دوای تێرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان ی خوێندكار‌و ڕۆژنامه‌ڤان له ناوهه‌ناوی پایته‌ختی كوردستان دوباره پرسیارگه‌لێكی بی وه‌ڵام سه‌رده‌رده‌كه‌ن له‌هه‌مبه‌ر ده‌سته‌ڵاتی خۆماڵی كوردی داخۆ پاداشتی چه‌وسانه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی كه‌سوكارمان له‌سایه‌ی حوكمی ئاسن وخوێنی به‌عس نگوم كردنمانه له‌تاریكیدا و له‌ژێرسێبه‌ری حوكمی خۆجێیی له‌مه‌رخۆمان.
زۆركات سیاسیه بژارده‌كانمان و به‌تایبه‌ت جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بی دوودڵی و به‌متمانه‌وه له ئارامی پایته‌خت ده‌دوی و جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ده‌بی هه‌ولێر به‌دوبه‌ی بكری ئه‌مانه جگه له‌وه‌ی له زۆر بۆنه‌دا سوربوونی خۆی دوباره ده‌كاته‌وه له به‌دامه‌زراوه كردنی دام و ده‌زگاكانی هه‌رێم و بونیادنانی ده‌وڵه‌تی قانون و بینا كردنه‌وه‌ی وڵاتێك كه‌هه‌موان له‌ماف و ئه‌ركدا یه‌كسان بن.
هێژا سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی كوردستان دڵیشمان زۆر به‌و وته‌زێرینه‌ت خۆشه كه ده‌ڵێی نابی جارێكی تر خوێنی كورد به‌ده‌ستی كورد بڕژێ.
به‌ڵام زۆر زۆر مخابن له‌ناو هه‌ناوی پایته‌خت گه‌نجێكی خوێنگه‌رم گۆش به‌په‌روه‌رده‌ی خۆشه‌ویستی نیشتیمان و خوێندكار له به‌رزترین له‌ناوه‌ندی مه‌عریفی و گه‌نجێكی به‌خه‌م بۆ چاكسازی و رۆژنامه‌نوسێكی بوێری ئه‌وهه‌رێمه به‌رۆژی روون به‌به‌رچاوی هه‌یبه‌تی هێزه‌كانی ژێر ڕكێفی به‌رێزتان ده‌ڕفێندری.
ببه‌خشه سه‌رۆكی هێژا ئیدی ناكری بی دودڵی باس له ئارامی پایته‌خت بكه‌ی ناشی تا هه‌ڵوێستێكی جوامێرانه‌له‌هه‌مبه‌ر سنوردانا بۆئه‌وبانده تیرۆرستیانه‌ی له‌ژێرباڵی حزبه‌كه‌ته‌وه كاری تۆقاندن ده‌كه‌ن نه‌گریته به‌ر دڵت به‌دامه‌زراوه‌كردنی ده‌وڵه‌تی قانون خۆش بی به‌چی ده‌چی باڵه‌خانه‌ی به‌شێك له نابه‌رپرسه بازرگانه‌كان له عه‌رشی فه‌له‌ك بێت و بڵین هه‌ولێر جواتنرین شاری كوردستانه ئاخر جه‌نابی سه‌رۆك ده‌با به‌ئارامی هه‌ست بكه‌ین سه‌رۆكی هه‌مومانی و له‌سه‌كوشتن و هه‌ره‌شه و تۆقان جدیانه بێیه سه‌رخه‌ت كاتی ئه‌وه هاتووه به‌ده‌ركردنی به‌یانێكی ئیدانه‌و پێكهێنانی لێژنه‌ی لێكۆلینه‌وه‌ی كارتۆنی ئیجرائاتی توند له‌به‌رامبه‌ر به‌رپرسه ئه‌منیه‌كان بگریه به‌ر.
ئێستا رێك له‌و رۆژانه‌ی شه‌ری نه‌گریسی ناوخۆ ده‌چی كه له‌هه‌ولێری دێرین كوشتن ودزین و فراندنی گه‌نجانی بێوه‌یی له‌سه‌رده‌ستی چه‌ند ته‌یارێك به‌رێوه ده‌برا و خه‌ڵكی به‌سڵكردنه‌وه له‌هه‌ولێر ده‌ژیا.
ئه‌مرۆ له‌كوردستان و هه‌تا له‌عێاقیش ئێوه بانگه‌شه‌ی پێكه‌وه ژیان ده‌كه‌ن له‌سایه‌ی خوا گرژی و شه‌ری ناوخۆش توری به‌بادراوه ئیدی كاتی ئه‌وه‌یه بێده‌نگ نه‌بی له ئاست رشتنی خوێنی توانسته خه‌مخۆره‌كانی ئه‌و وڵاته چونكه بێشك مێژوو له‌سه‌رهیچ بازنادات بۆیه پێویسته به‌رێزتان به‌كرده‌یی سه‌رۆكی هه‌رێم بن
